Accueil
فلتەرە چالاکەکان
-
نەرویج/ یادی 48 هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا
-
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
(پرسەنامە)
بۆ بەڕێز هەڤاڵ سەید شوان بەرزنجی کادیری پێشکەوتووی ناوەندی نەرویج
بۆ ناوەندی نەرویجی تێکۆشەر
دڵگران و خەمبار بووین بە کۆچی دوای خاڵی تیکۆشەرو بەهەلوێست و پێشمەرگەی ریگای کوردایەتی و
کەسایەتیەکی کردار جوانی دەشتی هەولێر کۆچکردوو ( عومەر نۆغەرانی ) لێرەوە پرسەو سەرخۆشی لە بنەمالەی تێکۆشەری بەرێزتان دەکەین و لەخودای گەورە داواکارین جێگەی کۆچکردوو بەھەشتی بەرین بێت و دوا ناخۆشی بنەمالەی بەرێزتان بێت
انا للة وإنا الية راجعون
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
١٨\٦\٢٠٢٣ -
یەکخستنی تواناکان، زامنی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانە
چەپکە گوڵی ناوەندی یەکێتی لەئەمریکا پێشکەش حزبی دیموکرات کرا
رۆژی یەک شەممە ٢٧ئاب٢٠٢٣ هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ سامی ساڵەیی لێپرسراوی ناوەند، بەشداریانکرد لەرێوڕەسمی یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی ئێران
لەو رێوڕەسمەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندەکە، وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی دیاری دەستیان، تەئکیدیان لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و حزبی دیموکرات کردەوە، هەردوولا پێویستیی یەکخستنی خەبات و تواناکانیان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان دوپاتکردەوە
راگەیاندنی
ناوەندی ی.ن.ک
لەئەمریکا -
بەڕێوەچونی کۆبونەوەی دەستەی ناوەندی نەرویج
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری لێپرسراوی بەشی چاودێری و بەدوواچوون دەرەوەو هەڤاڵانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند کۆبونەوە
ئامانج لە کۆبوونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و ڕێکخستنەوەی ناوەندەکانی دەرەوەو هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکاندا
سەرەتایی کۆبونەوەکە بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان دەستیپێکرد، پاشان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کردوو داوایی لە هەڤاڵ هاوار حاجی کرد لەسەر کۆیی گشتی تەوەرەکان دەست بەکۆبوونەوەکە بکرێت، بەڕێزیان سەرەتا تیشکی خستەسەر بەستنی کۆنگرەو سەرکەوتنی و دانانی میکانیزمی نوێ و گەڕانەوەی مەرکەزیەت و دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات، دوواتر گرنگی هەڵبژاردنەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک و گرنگی و پێگەی یەکێتی لەوناوچانەداو سەرکەوتنی کاندیدەکانی و چۆنێتی هەوڵەکانی هەڤاڵانی بۆ پاڵپشتی و سەرکەوتنی کاندیدەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان هەندرێن باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز باسێکی تێرو تەسەلی گۆڕانکاریەکان و هەروەها بەرنامەو نەخشەڕێگای نوێ خرایه ڕوو بۆداهاتوو، لەکۆتایدا هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوڵەکانیان و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵان کرد و ئەوانیش وەڵامی پێویستیان دایەوە،هەروەها لە درێژەی ووتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی نەرویجیان بەرز نرخاند و داوایان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی سەرکەوتنی یەکێتی بدەن.
ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج