جیهان

جیهان

ڕەنگە هەواڵە جیهانییەکانی ئێستا بە شێوەیەکی وەرزی بگۆڕدرێن، بەڵام لە ئێستادا، چەندین قەیرانی جیهانی هەن کە هەواڵەکانیان داگیرکردووە، وەک ململانێکانی ئێستای جیهانی ڕۆژهەڵات، وەک ململانێکانی سوریا و عێراق. قەیرانی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
قەیرانی تەندروستی جیهانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بووە. قەیرانی ئابووری کە بەهۆی قەیرانی تەندروستییەوە دروست بووە. قەیرانی فەرهەنگی و سیاسی کە لە ئەنجامی بزووتنەوە دیموکراسییەکانەوە سەرهەڵدەدات. قەیرانی ژینگەیی کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دروست بووە زۆرتر ئەم قەیرانانە کاریگەرییان لەسەر هەموو کەسێک هەیە، چ لە بواری تەندروستی، ئابووری، کولتوور، سیاسەت، ژینگە، کۆمەڵگا، ئایین، توندوتیژی، شۆڕشەکان، شەڕ، سەرباز، بەرهەمی کشتوکاڵی، کەشتیوانی، وزە، پەروەردە، ڕۆژنامەگەری، میدیا، تەکنەلۆژیا، جیهانی، کەشتیوانی، بازرگانی، پیشەسازی، کولتوور، کولتوری جیهانی، کولتوری باو، کولتوری کۆمەڵایەتی، کولتوری کارگێڕی

بوونی 25 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-25 لە 25 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد

  • قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دۆخی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

    لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لەبەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

    لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی بازاڕ و کاروکاسبی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.

    سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆک بافڵ سوپاسی رۆڵ و پشتگیری بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەک…

    • "ئەو بریارە، برینی جەستەی خوشک و برا ئیزدییەکانمان ساڕێژدەکات"

      لەپێشهاتێکی نوێی چاوەڕوانکراودا پەرلەمانی ئەڵمانیا

       جینۆسایدی ئیزدییەکان لە عێراقدا بەڕەسمی ناساند

      رۆژی پێنج شەممە ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٣

      پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئیزدییەکانی عیراقی لەلایەن جیهادییەکانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق بە "جینۆساید" ناساند، کە لە٩حوزەیرانی ٢٠١٤ەوە بەپیلان و نەخشەیەکی رەگەزپەرستی داعش کۆمەڵکوژیی کردن

      مەکتەبی ناوەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەرەوەی وڵات بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیی لەو هەنگاوە درەنگ وەخت و گرنگەی ئەڵمانیا دەکات، کە هەرچەندە درەنگ وەخت بوو، بەڵام لانی کەم بەشێکی برینی جەستەی خوشک و برا ئیزدییەکانمان ساڕێژدەکات، کە بۆ هەتاهەتایە، خەبات و تێکۆشان و چەوساندنەوەو ستەمەکانیان  لەیادەوەری کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بەنەمری دەمێننەوە، کە تاکو ئێستاش، "هەروەکو خوشک و براکانیان لەکارەساتی پڕ لەتراژیدیای ئەنفالدا  لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە هەر بەزیندوویی، زیندە بەچاڵ کران"، خوێن لەزامەکانیان دەچۆڕێت...

      هاوکات خوازیارین ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی ئەڵمانیا بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، ببێتە سەرەتاو دەستپێکێک تاکو تێکڕای پەرلەمانانی وڵاتانی دنیا بەبوێرانەو دلێرانە، کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئیزدییەکان بەڕەسمی بناسێنن و ئۆقرەیی و سەبووریی بۆ هەست و نەستی کەسوکاریی قوربانییەکان بگڕنەوە کە نزیکەی نۆ ساڵە بەردەوام برین و ئازارەکانیان دێنەوە سوێ.

      بۆ ئەو مەبەستەش هیوادارین پێکەوە بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و هاوسۆزییەوە، رەوەندی کوردستانی وێڕای پشتیوانیی و پشتگیریی لەو بڕیارە، بەگرنگییەوە تواناکانی خۆی بۆ سەرخستنی هەوڵ و کۆششەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بخاتەکارو

       

      مەکتەبی ناوەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرێزەوە یادی قوربانییەکان بەبەرزیی و نەمریی دەنرخێنێت، هەروەها ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەگرنگ دەزانێت بۆ گەڕانەوەی ماف و هەقی زەوتکراوی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، بەچاکیش درک بەسوێی ئازارەکانیان دەکات، بۆیە هەر لەسەرەتای تراژیدیاکەوە هاوخەم و پشتیوانییان بووەو بەسنگێکی فراوانەوە ئامێزی گەرمی نیشتمانیی و کوردستانیانەی بۆ ئاوەڵڵا کردوون...

      لەناخی دڵەوە خۆشحاڵی خۆمان بەو بڕیارە دەردەبڕین هیوادارین هەنگاو دەستپێکێکیش بێت بۆ ئەوەی کارەساتی ئەنفالیش لەسەر ئاستی دنیا دانی پێدابنرێت و بەڕەسمی بناسێنرێت کەتاهەتایە ئەو دوو تاوانە پەڵەیەکی رەشن بەنێوچەونی دوژمنانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە...

       

      پۆڵا سیروان تاڵەبانی

      لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی

      یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

      ١٩ کانوون دووەم ٢٠٢٣



      ناوەرۆکی بڕیاری ئەڵمانیا سەبارەت بە ناساندی جینۆسایدی ئێزیدیەکان

      قەتڵوعامی سەر ئێزیدییەکان کە بە جینۆساید ناسێنرا

      کوشتن وبڕین و کۆیلەکردن و دەستدرێژی

      لە ساڵی ٢٠١٤وە میلیشیای تیرۆریستی (داعش) "دەوڵەتی ئیسلامی" هەزاران ئێزیدی لە باکووری عێراق کوشت. ئێستا  "Bundestages" ئەمەی بە جینۆساید ناساندووە. ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بە کۆی دەنگ دەنگیان بەو بڕیارنامەیە دا کە لەلایەن ترافیک لایت و یەکێتییەوە پێشکەشکرا.

      Bundestages قەتڵوعامی و کوشتنی سیستماتیکی ئێزیدیان لە باکووری عێراق لەلایەن میلیشیای تیرۆریستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بە جینۆساید ناساندووە. جێگرەکان بە کۆی دەنگ دەنگیان بەو بڕیارنامەیە دا کە بە هاوبەشی لەلایەن گروپەکانی ترافیک لایت و CDU/CSU پێشکەشکرا.

      بەم پێیە Bundestages یەکەم پەرلەمانی دەوڵەتێکی گەورەی ئەوروپایە کە ئەو دڕندەییانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بەرامبەر کوردانی ئێزیدییەکان ئەنجامدراون بە جینۆساید بناسێت. لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، " Bundestages ئەڵمانی کڕنۆش دەبات بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە لایەن داعشەوە ئەنجامدراون".

      پەرلەمان دان بەوەدا دەنێت کە تاوانەکانی میلیشیاکانی داعش "بابەتی جینۆسایدە بە مانای ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن و سزادانی تاوانی جینۆساید".

      لە مانگی ئابی 2014ەوە هەزاران ئێزیدی لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە چیای شنگال لە باکوری عێراق لەلایەن داعشەوە دەرکراون، بە کۆیلە کراون یان کوژراون و دەستدێژیان کراوەتە سەر. ژنان و منداڵان بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستدرێژییان کراوەتە سەر و فرۆشراون. بە مەزەندەکردنی ٥٠٠٠ کەس کوژراون.

      وەزیری دەرەوەی فیدراڵی ئانالینا باربۆک (گرینز) Annalena Baerbock (Grüne)  ڕایگەیاند، بڕیارەکەی بوندستاگ Bundestages هەروەها قبوڵکردنی فەرمانی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا بووە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن و ڕفێنراون. چاودێران وا گریمانە دەکەن کە نزیکەی سێ هەزار ئێزیدی هێشتا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستبەسەرن یان بێسەروشوێنن. بایربۆک وتی: ناتوانین جینۆسایدەکە پێچەوانە بکەینەوە، بەڵام دەتوانین دڵنیابین لەوەی قوربانییەکان دادپەروەری وەربگرن بۆ ئەوەی جینۆسایدەکە بۆ میرات نەبێت.

       

      لە ئەڵمانیا "گەورەترین ڕەوەندی ئێزیدی لە سەرانسەری جیهاندا".

      ووتاردەرانی هه‌موو فراکسیۆنه کان له گه ڵ به ڕده وامبوون له پێدانی پاراستنی مافی په نابه ڕی ئێزیدیان له ئه ڵمانیا هاته ده نگ. لە هەمان کاتدا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بتوانرێت ببێتە میکانیزمێک و خێزانەکان یەکبگرنەوە. هەروەها پێشخستنی ئۆفەری پەروەردەیی و توێژینەوە و دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف و بەڵگەنامەسازیش جێگەی نیگەرانییە.

       

      بۆندستاگ لە بڕیارنامەکەیدا ڕایگەیاندووە "گەورەترین ڕەوەندی ئێزیدی لە جیهاندا لە ئەڵمانیا دەژین". "گرنگ ژیانی ئەوانە لە چارەنووسی خۆیاندا". ڕەوەندی ئێزیدیەکان بەشێکە لە کۆمەڵگای ئەڵمانی. بۆندستاگ بە جەختەوە کار بۆ پاراستنی ژیانی ئێزیدیەکان لە ئەڵمانیا دەکات.

       

      هەروەها پەرلەمانتاران کۆمەڵێک داواکارییان ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کرد لەو بارەیەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لێکۆڵینەوەی یاسایی و لێپێچینەوە لە تاوانبارانی داعش لە ئەڵمانیا بەردەوام بێت و "بە بەردەوامی" ئەنجام بدرێت و فراوانتر بکرێت. هەروەها داوایان کرد لە نێوان شتەکانی تردا بۆ چاکسازی لە یاسای تاوانەکانی عێراق و پاڵپشتی لە گەڕان بە دوای "ژن و منداڵ و کەسوکاری ڕفێندراودا کە تا ئێستا بێ سەروشوێنن" و هاوکاری بن لە بنیاتنانەوەی شارۆچکە و گوندە وێرانبووەکان، دەشڵێت .

       

      ئەنجوومەنی ناوەندی ئێزیدییەکان خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت

      ئەنجوومەنی ناوەندی ئێزدییەکان لە ئەڵمانیا باسی لە ڕۆژێکی مێژوویی کرد. لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "ئێمە ئەوەمان کرد". ئێستا دەبێت دەڤەری شنگال بە خێرایی ئاوەدان بکرێتەوە، زمفیرە دلۆڤانی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت. ئێزیدییەکان "سەر بە خێمە و کەمپ نین، سەر بە زێدی خۆیانن". بە گوتەی چاودێرانی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئێزیدی لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا دەژین، لە هەندێک حاڵەتدا لە بارودۆخێکی وێراندا دەژین.

      پڕۆژە یاسا پەسەندکراوەکە لە ڕووی یاساییەوە پابەندکەر نییە. بەڵام بۆندستاگ هەڵوێستێکی مێژوویی ڕوونی هەیە و داواکارییە سیاسییەکان ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی دەکات. هەروەها فراکسیۆنەکانی چەپ و ئەفدە کە لە داڕشتنی بڕیارنامەکەدا بەشدار نەبوون، دەنگی بەڵێیان دا. پێش بوندستاگ، پەرلەمانەکانی هۆڵەندا، بەلجیکا و ئوسترالیا پێشتر کردەوەی توندوتیژی دژی ئێزیدییەکانیان بە جینۆساید ناساندبوو.

      وەرگێڕانی لە فەڕەنسیەوە بۆ کوردی سۆرانی

       عەلی محمود موستەفا
  • رۆژی شممە ریکەوتی ٢١/١/٢٠٢٣ لە شاری هیلسنکی شاندی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە فیلاندا کە پیک هاتبوون لە هەڤاڵان ئەنوەر پینجوینی بەرپرسی پەیوەندیەکان و مەیهەن نجیب نامدار لیپرسراوی راگەیاندن بەشداری سیمیناریک بوون کە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران  بۆ خاتوو کویستان جلیل گادانی مامۆستای زانکۆ لە ووڵاتی نروج  بەبۆنەی ٧٧ هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان ریکخرابوو سیمینارەکە  بەشیوەیەکی گشتی پرسیارو وەڵامدانەوەی  لەخۆگرتبوو  هەروەها چەند پارچە میوزیکیک لەلایەن هونەرمەند فەیزی نژاد پیشکەش کرا جیگای ئاماژەیە سیمینارەکە ٣ کاتژمیری خایاند

  • کۆبوونەوە

    لەسەر بانگھێشتی باڵوێزی عێراق لە ووڵاتی نەمسا بەڕێز کاک بکر فتاح ئەمڕۆ ھەریەک لە ھەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا ی.ن.ك و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی نوێنەری حیزبە عێراقیەکان لە ووڵاتی نەمسا و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز کاک بەکر فەتاح تیشکی خستەسەر دواین ڕوداوەکانی عێراق و ئەو ھەوڵانەی کە سەفارەت دەیدات و بەڕێزیان ئاماژەیان بە کردنەوەی سەفارەتی نەمسا لە عێراق داو لە ھەمان کاتدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بردنەوەی عێراق بوو لە جامی کەنداو کە دەستپێکێکی گرنگە بۆ سەرجەم گەلانی عێراق ھەروەھا گرنگی دان بە بواری وەرزش و ھەستانەوە بۆ سەجەم عێراقیەکان وە ھەروەھا ھەوڵە جدیەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە ڕابردودا و لە ئێستادا چەقیان بەستبوو
    دواتر ئامادەبوانیش بە پێشنیار و ڕاوبۆچون و پرسیارەکانیان بەشدار بوون لە دانیشتنەکەدا ، وە بەڕێز جەنابی سەفیر سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشداری کردنیان

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • هاوخەمیی هەڤاڵ پۆڵا
     بۆ کوردان و لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزەی  باکوورو رۆژئاڤای کوردستان

    کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەرو دڵسۆزو تازیەباری کوردستان

    بەندەو هەڤاڵەکانم لەمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، بۆ لەدەستچوون و گیانلەدەستدانی قوربانییەکانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی  بەیانیی زووی دوێنێ دووشەممە " ٦شوبات٢٠٢٣" لەباکوورو رۆژئاڤای کوردستانیدا، زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووین، داواکارم لەخوای گەورە بیانخاتە بەر رەحمەت و سۆزو بەزەیی خۆی و رووحی پاکیان  بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین


     کارەساتەکە بەسوێترە لەکاتێکدا بەهەزاران خەڵکی تر لەژێرداروپەردووی خانوو باڵەخانەو تەلارەکاندا گیریان خواردووەو ماونەتەوە

    دیمەنە هەستیارو ویژدان هەژێنەکانی دوو رۆژی رابردووی پەیوەست بەو کارەساتە، هێندە تراژیدیی و خەمناکن، کە هیچ کەسێک ناتوانێت وەک پێویست گوزارشت لەوکارەساتە بکات کە بەڕاستی ناخی هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتیی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بەتایبەتی هەژاندووە، هەریەکەو لای خۆمانەوە پرسەو شینگێڕی ئازیزانمانین لەباکوورو رۆژئاوای کوردستان، بەبێ جیاوازیی و ئینتیمای وڵات و  نەتەوەو ئاین

    بۆ ئەوکۆست و خەمە قوڵەمان... هەروەک پیشەو خەسڵەتی سروشتیی بەرزو جوامێریی کوردانە، دڵمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و ئەو هەزاران هەزار خەڵکە لێقەوماوەیە کە بەم وەرزی ساردو سەرمایەی زستاندا بێ نوا ماوونەتەوەو لەبەر مەترسی روودانی کارەساتی سرووشتیی هاوشێوەی بوومەلەرزە بەو سەرماو بەستەڵەکە لەشەقام و شوێنە گشتییەکاندا ماونەتەوەو رۆژدەکەنەوە....  لەوەها دۆخێکدا کە زۆر تراژیدیی و هەستیارو ناخهەژێنە، گەڕانەوەمان بۆ ئاکارە بەرزو رەسەنەکانی باوباپیران و پێشینانمان لەپێشکەشکردنی کۆمەک و هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی رووداوەکە، کەمترین ئەرکی سەرشانمانە بۆ ئاسوودەیی رووح و دڵ و دەروونمان

    جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشیی و هاوخەمی و دڵتەنگیمان دوپاتدەکەینەوە، داواکارین دوا خەم و پەژارەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بێت

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    ٧ شوبات ٢٠٢٣

  • پیرۆزبایی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک
    بۆ ژنانی خۆڕاگرو قەڵای پشتیوانیی کۆمەڵگە


    ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لە سەنگەری خەبات و تیکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا پێشەنگی هەوڵ و کوشش بوون


    بەناوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای ژنانی جیهان بەگشتیی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین... هیوادارین وەکو هەمیشە، ئەو قەڵا پتەو و پۆڵایینەبن، کە لەسایەیاندا تێکڕای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتیی و کۆمەڵگەی کوردەواریی هەست بە ئۆقرەیی و ئارامیی دەکەن

    وەک لای هەموان ئاشکرایە ژنان هەردەم  رۆڵی گرنگیان هەبوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی خەڵکی کوردستانداو بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی، شانبەشانی هاوسەرو براو هەڤاڵەکانیان لەکۆڕی خەبات و تێکۆشاندا، چەکی کوردایەتی و داکۆکیکردنیان لەشانکردووەو رووبەڕووی دوژمنان بوونەتەوە،  وەهەروەها رۆڵی تایبەتیتریشیان هەبووە دژی چەوسانەوەو زۆرداریی و داگیرکاریی دوژمنان
     لەو پێناوەشدا خاوەنی سەدان هەزار  قوربانیی و کەمئەندامی سەنگەرن،  هەروەها هەم لەکارو چالاکییەکانی رێکخستن و هەمیش لەپێشمەرگایەتیدا، ژنانی کوردستان بەگشتیی و ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لەسەنگەری خەبات و تێکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، هاوکات لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا ژنان پێشەنگی هەوڵ و کۆشش بوون و ئەو چەمکانەی خەباتیان ئاوێتەی پەروەردەی رۆڵەو نەوەو خێزانەکەی کردووەو هەردەم لە خەباتی بێوچاندا بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەرەواکانی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی دلێری کوردستاندا

    ئاشکرایە لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانداو لەهەموو قۆناغەکاندا، ژنان پێشەنگی خەبات و تێکۆشان بوون و  بەگرنگیی و بایەخیشەوە رۆڵیان هەردەم بەرزنرخێنراوە، بەتایبەتی لەلایەن رەوان شاد سەرۆک "مام جەلال"وە هەمیشە رێز و گرنگی تایبەتی بەڕۆلی ژنان دراوە  لەدامەزراوە سیاسیی و حکومیەکاندا

    بۆیە ئێستاش رێبازو رێگەی خەباتی سەرۆک مام جەلالی سەرکردەو رابەرمان وامان لێدەخوازێت، لەم قۆناغەی خەباتدا، لەجاران زیاتر گرنگیی و بایەخ بەڕۆڵ و پێگەی ژنان بدەین، چونکە بایەخدان بەژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، زامنی هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و تێگەیشتووە لەهەموو کایەکانی ژیاندا

    لەم یادە بەرزەدا، درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژنانەی لەپێناوی بەدەستهێنانی یەکسانیی و ئازادیی و مافەرەواکانی خۆیان، شەهیدبوون و گیانی خۆیان لەوپێناوەشدا بەختکردوو بوون بەسومبولی رووناکی و رۆشنایی بۆ ئێستاو داهاتووی نەوەو نەتەوەکەیان


    پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزە لەدایکی سەربەرزو و خوشکی سەلاری شەهیدان

    صلحیە حمید محمد
    لێپرسراوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکان

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    ٨  ئازار٢٠٢٣

  • بانگەوازو پشتگیریی هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە

    کەمپینی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، لەبانگەوازێکیدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و کوردستانیانی خۆشەویست لە دەرەوەی وڵات وەکو نەریتی بەرزی کوردەواریی و خەسڵەتی رەسەنی باوباپیرانمان، کەلەسەختی و دژوارییەکانی ژیانیشیاندا هەردەم  بەشداریی کارایان بووە لەدڵ ئاوەڵایی و جوامێریی و مەردایەتی و هاوکاریی ئەو کەسانەی پێوێستیان بەو هاوکارییانە هەیە،  بە تایبەتی بەشداریی  لەکۆکردنەوەی کۆمەک هاوکاریی بۆ زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لەباکوورو رۆژئاوای کوردستان بکەن

    لەئێستادا، لەم وەرزی زستان و سەرمایەدا دەیان هەزار لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکوورو رۆژئاوا چاوەڕوانی هیمەتی خێرخوازیی و  مرۆڤدۆستانەی ئێوەی دڵسۆزا، زۆرگرنگە لێرەشدا دەستبگرین بەچەمکی یەکخستنی تواناکانمان، بۆ ئەوەی  بەتواناکانی هەموومان لەم کۆستە گەورەو خەمە قوڵەیاندا دڵی ئازیزە بێ نازەکانمان راگرین و پێکەوەبوون و هەستی مرۆڤ دۆستانەی خۆمانیان بۆ دووپاتبکەینەوە

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

    ناونێشانی بانکی ئەڵمانیاو ئەوروپا

    Sparkasse Darmstadt
    KKH ev
    IBAN :- DE 36 5085 0150 0000 7782 14
    BIC :- HELADEF 1 DAS
    Verwendungszweck   : -Spendenaktion für die Opfer des Erdbebens in der Türkei und in Syrien

    ناونێشانی بانکی بەریتانیا

    Eville nwes LTD
    Sord Code: 08 71 99
    Account: 03178371
    Ref: Bo Kurd

    هەر هاوڵاتیەک خوازیارە بەشداربێت لە هاوکاریکردن دەتوانن لە رێگەی ناوەندەکانی ووڵاتەکەوە هاوکاریەکانیان بنێرن



  • بانگەواز و پشتگیری بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکاریەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان



    کەمپینی ناوەندی ی.ن.ک لە سویسرا، لەبانگەوازێکیدا بۆ کوردستانیانی نیشتەجێی سویسرا وەکو نەریتی بەرزی کوردەواریی و خەسڵەتی ڕەسەنی باوباپیرانمان، کەلەسەختی و دژوارییەکانی ژیانیشیاندا هەردەم  بەشداریی کارایان بووە لەدڵ ئاوەڵایی و جوامێریی و مەردایەتی و هاوکاریی ئەو کەسانەی پێوێستیان بەو هاوکارییانە هەیە،  بە تایبەتی بەشداریی  لەکۆکردنەوەی کۆمەک هاوکاریی بۆ زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لەباکوورو رۆژئاوای کوردستان بکەن

    لەئێستادا، لەم وەرزی زستان و سەرمایەدا دەیان هەزار لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی باکوورو رۆژئاوا چاوەڕوانی هیمەتی خێرخوازیی و  مرۆڤدۆستانەی ئێوەی دڵسۆزن، زۆرگرنگە لێرەشدا دەستبگرین بەچەمکی یەکخستنی تواناکانمان، بۆ ئەوەی  بە هاوکاریەکانی هەموومان لەم کۆستە گەورەو خەمە قوڵەیاندا دڵی ئازیزە بێ نازەکانمان راگرین و پێکەوەبوون و هەستی مرۆڤ دۆستانەی خۆمانیان بۆ دووپاتبکەینەوە

    ناوەندی ی.ن ک. سویسرا

    زانیاری زایاتر بۆ پێدانی هەر کۆمەکێک دەتوانن لەڕێگای ئەم ژمارە توینتەوە هاوکاریەکانتان بنێرن

    TWINT : 076 512 54 05

    بۆ هەر زانیاریەکی پێویست تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن

    078 768 20 04

    076 505 82 46

    079 906 36 46

    078 748 94 96



  • پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەبارەگای مەکتەب پێشوازی کرد لە بەریز (  Mia finlaryson) ڕاوێژکار لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا و بەڕێز jack gebhard وە بەریز میران حەسەن سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر دوا گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە کوردستان و عێڕاق و ناوچەکە بە گشتی وە هەڵوێستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان وە ڕۆڵی سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی لە کۆکردنەوەی لایەنەکان بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم پرسەکان هەروەها جەخت لە بەردەوام بوونی پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان کرایەوە کە یەکێتی نیشتیمانی ڕۆڵی کاریگەری لەو پڕۆسەیەدا هەیە لە کۆتایی دانیشتنەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر کرا لەگەڵ بەردەوام بوونی هارییکاریەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆرستان

  • یەکێتی لەسەردان و پەیوەندیەکانیدا پێداگریی لەھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات

    رۆژی چوارشەممە ٢٢شوبات ٢٠٢٣ ھەڤاڵ كاروان ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بەیاوەریی ھەڤاڵ دلێر ئەندامی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان کرد لەلایەن فرێدیک نیکۆلاس ئردت  و ئامێلیا بلومن  لێپرسراوی دۆسێیەی عیراق لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشوازیان لێکرا

    لەو سەردانەدا پەیوەندیەکانی عیراق و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، بەتایبەتی سەبارەت بەدواین دۆخی ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەنگاوەکانی ئایندەو پێداگریی یەکێتی لەچاکسازیی و خزمەتی ناوچەکە، بەتایبەتی "سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان" تاوتوێکران و بەگرنگیەوە رێوشوێنی چارەسەرەکان هەڵسەنگێندرا

    هەروەها جەخت لەپشتیوانیی و پێداگریی یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە

    ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

  • سەدان ملیۆن دۆلاری گەندەڵی لە لوبنانەوە لە بانکەکانی سویسرا نیشتەوە

    بەڕێوەبەری بانکی لوبنان ، ڕیاد سەلامە، تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە. زۆربەی ئەو ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی کە گەندەڵیان لێکرابوو دەبوو بۆ سویسرا بگوازرایەتەوە، بۆ سەر حسابی دوانزە بانک، “سۆنتاگ زایتون” ئاسکرای دەکات
     سیسەدو سی ملیۆن دۆلاری دزراو لە لوبنان چۆن لە بانکەکانی سویسرا کۆتایی هات؟ ئەمە ئەو چیرۆکە باوەڕپێنەکراوە کە ئەم یەکشەممەیە لەلایەن سۆنتاگززایتونگەوە گێڕدراوەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەیروت، بەڕێوەبەری بانکی لوبنان، ڕیاد سەلامە، هەروەها ڕەجا سەلامی برای و ماریان هۆایک یاریدەدەرەکەی، تۆمەتبارکران. بە سپیکردنەوەی پارە، گەندەڵکردنی سامانی گشتی، خۆدزینەوە لە باج، ساختەکردنی بەڵگەنامەکان: گومانەکان قورسن. دەوترێت ئەو دوو برایە لە نێوان 300 بۆ 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی گەندەڵیان کردووە و بانکی ناوەندیی لوبنانیان دزیوە، کە لە ساڵی 1993ەوە ڕیاد سەلامی کۆنتڕۆڵی ئەو بانکییەی بەدەستەوەیە

    پێش تۆمەتبارکردنەکە لێکۆڵینەوەی هاوتەریب لە چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا و لە سویسرا ئەنجامدرا. ئەنجام: 330 ملیۆن دۆلار لەلایەن برایانی سەلامەوە دەگوازرایەوە بۆ ئەکاونتەکانی سویسرا، نازناوی ئەڵمانی زمان ئاشکرا دەکات. مامەڵەکان بەهۆی کۆمپانیایەکی دەریایی کە لە دوورگەکانی ڤێرجینیای بەریتانیا تۆمارکراوە، بە ناوی فۆری ئەسۆشیەیتس و لە ساڵی ٢٠٠١ دروستکراوە،

    HSBC، UBSکرێدیت سویس

    لە سویسرا، هەژماری تایبەتی ڕەجا سەلامە لە کۆمپانیای لقەکەی HSBC لە جنێڤ بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار  بەرزکراوەتەوە . هەروەها کۆمپانیاکانی UBS، Credit Suisse، Julius Baer، EFG و Pictet بڕە پارەیەکیان وەرگرتووە.

    بەڕێوەبەری بانکی لوبنان سوودمەندە لە گریمانەی بێتاوانی. هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە ڕەتیدەکاتەوە. لای خۆیەوە، دەسەڵاتی چاودێری بازاڕی دارایی فیدراڵی (فینما) کە بنەکی سەرەکی لە سویسرایە هەروەها لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دژی دوانزە بانکی سویسری ئەنجام دەدات، ڕۆژنامەی یەکشەممەی ئەڵمانی زمان هێشتا ئاماژە بەوە دەکات. کە وتەبێژێک پشتڕاستی کردەوە کە "رێکارێکی جێبەجێکردن" لە دژی دوو دامەزراوەی دارایی لە "چوارچێوەی لوبنانی" دەستیپێکردووە.

  • شەش گەلەئەستێرە دۆزرانەوە کە تەنانەت نابێت هەبن

    وا دیارە گەردوونی سەرەتایی ڕێگەی بە دروستبوونی گەلەئەستێرەی گەورە داوە. بەڵام ئەمە پێچەوانەی مۆدێلە گەردوونناسییەکانی ئێستایە
    ئەم مۆزایکە لە وێنەکانی ناوچەیەکی ئەستێرەبۆشایی ئورسا مەیجر لەلایەن تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە گیراوە. پێگەی ئەو شەش گەلەئەستێرەی تازە دۆزراوەتەوە نیشان دەدات کە گەورەترن لەوەی پێویستە

    تەنانەت نابێت هەبن، لانیکەم بەم شێوەیە: ئەو شەش گەلەئەستێرە نوێیەی کە لەلایەن تەلەسکۆپی جەیمس وێبەوە دۆزرایەوە بە بەکارهێنانی ئامێرە ژێر سوورەکانی، پێشتر لە ١٠ ملیار بارستەی خۆر قورستر بوون، ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ ملیۆن ساڵ دواتر. بەم شێوەیە دژایەتی مۆدێلە گەردوونناسییەکانی ئێستا دەکەن. بەڕاستی تا ئێستا وا بیر دەکرایەوە کە گەلەئەستێرەکان پێویستیان بە کاتە بۆ گەشەکردن. هەریەک لە شەش تەنە ئاسمانییەکە ملیارەها جار لە خۆرەکەمان گەورەترە. سەرەتاییترین گەلەئەستێرە ناسراوەکان تا ئێستا بەزۆری گەلەئەستێرەی کوێر بوون کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن ئەستێرەیان هەبوو. گەلەئەستێرە مۆدێرنەکان وەک ڕێڕەوی شیری ئێمە نزیکەی ١٠٠ ملیار خۆریان هەیە

  • بۆ یەکەمجار زانایان 'خاڵی وەرچەرخان' بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبینن

    زانایان ئەو خاڵە وردەیان دەستنیشان کردووە کە پڕۆتینە تەندروستەکانی مێشک دەچنە ناو پەلەوەرییەوە، کە بە شێوەیەکی باو پەیوەندی بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەیە

    توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیای پایتەختی سانتا باربارا هیوادارن کە تەکنەلۆژیای نوێی تاقیگەیی پشت ئەم دۆزینەوەیە بتوانرێت ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە لە قۆناغە سەرەتاییە بێ وێنەکانی چەند نەخۆشییەکی تێکچوونی دەمارەکان بەکاربهێنرێت

    بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەو پرۆتینانەی پێیان دەوترێت “تاو” لە بەرگری مرۆڤدا زۆرن و بە بەستنەوەی بە مایکرۆتۆبولەکانەوە مێشک بە باشی کاردەکات، بەڵام لادانەکەی لێی هەندێکجار نیشانەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشکە.ئەلزەهایمەر

    لەم حاڵەتە ئاڵۆزەدا کە بە تێکەڵاوی ڕیشاڵی دەماری ناسراوە، پێدەچێت پڕۆتینەکانی تاو دەمارەکان لە ناوەوە بۆ دەرەوە دەخنکێن و کارەکانیان تێکدەدەن و لە کۆتاییدا دەیانکوژن

    توێژەران بۆ یەکەمجار توانیویانە چاودێری حاڵەتەکە بکەن لە تاقیگەدا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی پرۆتینەکە لە تێکچوونی مێشکدا و هەروەها ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە تاقیکردنەوەی چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ نەخۆشییەکە

    لە میانی توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری کیمیای بایۆلۆجی بڵاوکراوەتەوە، توێژەران توانیویانە چاودێری بکەن کە چۆن پرۆتینەکانی تاو لە حاڵەتێکی تەندروستەوە بۆ حاڵەتێکی نەخۆشی لە کاتی پرۆسەکەدا دەگۆڕدرێن

    دانیال مۆرس، بایۆکیمیا دەڵێت: "ئەم شێوازە ڕێگەیەکی نوێ پێشکەش بە زاناکان دەکات بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا گۆڕانکارییە دینامیکییەکانی پڕۆتینێک لە ڕێگەی باشەوە بۆ خراپ هان بدەن و چاودێری بکەن"

    توێژەران دەنووسن، گواستنەوە لە تاوێکی تەندروستەوە بۆ تاوی نەخۆش، ڕەنگە "بە وردە وردە بێت و لە ئەنجامی یەک گۆڕانکارییەوە نەبێت"

    سەرەڕای پێشکەوتنی پزیشکی، هیچ چارەسەرێک نییە کە بتوانێت نەخۆشی ئەلزەهایمەر چارەسەر بکات یان گۆڕانکارییەکانی مێشک بوەستێنێت

  • کیوی: ٣ هۆکاری باش بۆ خواردنی بە توکڵەوە
    بەهۆی ڕەنگی قاوەیی و دەرکەوتنی پڕ لە پەڵە، پێستی کیوی زۆر ئارەزووی خواردن دەرناکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە وا دەکات خواردنی سەرنجڕاکێش بێت

    چەوری سەوز (هەندێکجار زەرد)ی کیوی زۆرێک لە هەوادارانی خواردنی تامی تامدار ڕادەکێشێت... پێستی قاوەیی و پڕ لە پەڵە زۆر کەمتر. بەڵام بەتەواوی دەخورێت و لە سەرووی هەمووشیانەوە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان. دکتۆر جیلیان کولبێرتسۆن، پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند، لە شوێنی نەخۆشخانەی ئەمریکی سوودەکانی خواردنی ئەو میوە نامۆیە بە توێکڵەوە ئاشکرا کرد

    توێکڵی کیوی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ

    ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات و دەڵێت "کیوی لە ئێستاوە سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵە، بەڵام ئەگەر توێکڵەکەی لەسەری بەجێبهێڵیت، ئەوا زیاتریش بەدەست دەهێنیت". دەرنەهێنانی پێست یان توێکڵ   لە میوەکە ڕێژەی ڕیشاڵەکانی بە ڕێژەی ٥٠٪ زیاد دەکات. کەواتە، ئەگەر کیوییەکی سەوز بخۆیت بەبێ ئەوەی توێکڵی لێبکەیتەوە، نزیکەی ٣.٥ گرام ڕیشاڵ هەڵدەمژیت

    ڕیشاڵ ماددەیەکی خۆراکی سەرەکییە بۆ لەش. لە نێوان شتەکانی تردا، هەستکردن بە تێربوون و ڕێکخستنی شەکری خوێن بەرەوپێش دەبەن. هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کارکردنی کۆئەندامی هەرس و ئاسانکاری ترانزێت و بەرەنگاربوونەوەی قەبزی و ئاوسانی سک

    بۆ تەندروستی باشی ڕیخۆڵە باشترە لە ڕۆژێکدا لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٥ گرام ڕیشاڵ هەڵبمژرێت
    توێکڵی کیوی ڕێگەت پێدەدات خۆت پڕبکەیتەوە لە دژە ئۆکسێنەر

    توێکڵی کیوی سێ هێندەی چەوری دژە ئۆکسێنەری تێدایە. سەرچاوەیەکی سەرنجڕاکێشە لە

         ڤیتامین E: کیوی زەردی تەواو - کە پێستی کەمتر پڕ لە پەڵە - 32% زیاتر ڤیتامین E پێشکەش دەکات لە چاو وەشانی توێکڵکراوەکەی. ئەو پسپۆڕە لە ماڵپەڕی کلینیکی کلیڤلاند ڕوونی دەکاتەوە: ڤیتامین E سیستەمی بەرگری لەشت بەهێز دەکات و یارمەتی جەستەت دەدات بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان
         ڤیتامین C: کیوی زەرد زیاتر (161 میلیگرام)ی تێدایە لە چاو سەوزەکان (لە نێوان 85 میلیگرام بۆ 150 میلیگرام). ئەم ماددە خۆراکییە ناسراوە بە بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش
         پۆلیفینۆل: ئەم دژە ئۆکسانە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و پیربوونی خانەکان دەدەن. 30%ی پۆلیفینۆلەکانی ناو کیوی لە پێستیانەوە دێت

    هەروەها فۆلات لە پێستی کیویدا هەیە

    پێستی کیوی زەرد ڕێژەی فۆلێت لە میوەکەدا بە ڕێژەی 34% زیاد دەکات. هەروەها پێی دەوترێت ڤیتامین B9، ئەم ماددە خۆراکییە بەشدارە لە گەشەکردن و نوێبوونەوەی خانەکان

    دکتۆر کلبێرتسۆن دەڵێت: "ئەمە بۆ جگەر و پێست و قژ و چاوەکانت پێویستە، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کۆئەندامی دەمارەکانت بە باشی کاربکات". "فۆلێت گرنگە بە تایبەتی بۆ ژنانی دووگیان، چونکە کەمییەکان دەبێتە هۆی ئاڵۆزییەکانی وەک کەموکوڕی لەدایکبوون و کەمخوێنی
    بەڵام ئاگاداربە ئەگەر تووشی بەردی گورچیلە بوویت

    بە دڵنیاییەوە بەو ماددە خۆراکییە زۆرانەی کە هەیەتی، پێستی کیوی لە ڕووی خۆراکییەوە سەرنجڕاکێشە. بەڵام بۆ هەموو کەسێک باش نییە. پێستی میوە نامۆکە، لە ڕاستیدا دەوڵەمەندە بە ئۆکسالات: "کە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە لەو کەسانەدا زیاد بکات کە پێشینەیان هەیە"، ئەو پسپۆڕە خۆراکییە ئەمریکییە هۆشداری دەدات

    ئۆکسالێتەکان دەتوانن تێکەڵ بە کالیسیۆم کە لە جەستەدا هەیە. ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات و دەڵێت "ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی بە باشی و دەبێتە هۆی دروستبوونی کریستاڵەکانی ئۆکسالات لە گورچیلە و جومگەکانتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە یان زراو

  • ۆلا سیروان تالەبانی پێشوازی لە نوێنەری پەیەدە کرد

    پۆلا سیراون تالەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لە بارەگای مەکتەب پیشوازی کرد لە دکتور جاویدان نوینەری پەیەدە لە هەریمی کوردستان  وە خاتوو بیریڤان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پەیەدە لە دانشتنیکی دوستانەدا باس لە دوا پیشهاتەکانی دوخي سیاسی وە دوخی روژئاواکرا شاندی میوان دەست خوشیان لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە کرد کە کەمپینیکی راگەیاندوە بۆ هاوکاری لێ قەوماوانی بومەلەرزەکەی روژئاوا لای خویەوە پۆلا سیروان تالەبانی هاوکاری کردنی کوردانی روژئاوا وە هەموو پارچەکانی تری کوردستان بە ئەرکیکی نیشتیمانی زانی کە یەکێتی هەمیشە بە ئەرکی خۆی دەزانێت

  • ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 03/08/ 2023 ناوەندی ئەڵمانیای (ی.ن.ك )بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژنان، بەئامادەبونی بەڕێز (پۆڵا سیروان تاڵەبانی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وبەرپرسی ناوەندی ئەڵمانیا هەڤاڵ( سەروەر اسماعیل )و ھەڤاڵانی ئەندام مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و هەڤاڵان لێپرسراوی بەشەکانی ناوەندی ئەڵمانیا
    سیمینارێک لەڕێگای ڤیدیۆ سکایپەوە بۆ بەڕێز( دکتۆرە شیلان فەتحی) مامۆستای زانکۆو ڕاوێژکاری مەکتەبی بیرو هوشیاری ی.ن.ك سازکرا, لەژێر ناوی( بەتواناکردنی ڕۆڵی ژنان لەسیاسەتدا)، سەرتای سیمینارەکە بەساتێك بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەڕێز  هەڤاڵ (پۆڵا سیروان تاڵەبانی) سوپاسی ئامادەبووان و دکتۆرە شیلان کرد بۆ سازدان و بەشداری کردنیا لەم سیمینارەداو ,بەڕێزیان باسی ڕۆڵ و گرنگی بەشداریکردنی ژنانی کرد لە بوارە جیا جیاکانی ژیاندا چ لەناوڕێکخستنەکانداو چ لەدەرەوەی ڕێکخستن. پاشان بەرپرسی ناوند ووتەیەکی پێشکەشی ئامادە بووان کردو  بوواردرا بەبەڕێز (دکتۆرە شیلان فەتحی ) بابەتی سیمینارەکەی بەشێوەیەکی زۆر ئەکادیمی پێشکەش بەئامادەبووان کردوو ، بواریش ڕەخسێنرا بۆ ئامادەبووان پرسیارەکانیان ئاراستەی بەڕێزیان بکەن و دووای گفتوگۆکردن وەڵامی گشت پرسیارەکان لەلایەن بەڕێزیانەوە درایەوە. دیارە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بەگرنگی دەڕوانێتە خەبات و تێکۆشان و مافەکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، ی.ن.ك هەمیشە داکۆکیکارێکی سەخت بووە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی ژنان کەخۆی دەبینێتەوە لە قوتابخانەکەی بەڕێز (سەرۆك مام جەلال )کە خودی بەڕێزیان هەمیشە داکۆکیکارێکی سەختی مافەکانی ژنان بووە ، وە ئێمەش کە خۆمان بەفێرخوازی ئەوقوتابخانەیە دەزانین بە شانازییەوە، بێگومان درێژە پێدەرو تەواوکەری ئەو خەباتە دەبین کەلەسەرەتای دامەزراندنی (ی.ن.ك ) وە پەیڕەو کراوە. لەکۆتاییدا سیمینارەکە زۆر بەسەرکەوتویی وبە ڕەزامندی  ئامادە بووان کۆتایی هات و پەیمانی دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە سیمینارانە درا لە بوارە جیاوازەکاندا  بۆ بەرەو پێشچون وهوشیارکردنەوەی هەڤاڵانمان لە ڕێکخستنەکانمان لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە دا

    ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك
                                                 08/03/2023

  • هەڵەبجە زامی ساڕێژنەبووی دڵ و ویژدانمانە

    ٣٥ ساڵ لەمەوبەر "١٦ئادار١٩٨٨"،  رژێمی داگیرکەری بەعس، لەپیلانێکی تریدا بۆ کۆمەڵکوژیی لەریشەهەڵکەدنی خەڵکی کوردو بەسووتماک کردنی کوردستان، شاری هەڵەبجەی پێشەنگی رۆشنبیریی و زانست و داهێنانی بەچەکی کیمایی بۆردومانکرد، لەوکارەساتە کۆمەڵکوژییەدا هەزاران کەس بوونە قوربانیی و دەیان هەزارکەسیش ئاوارەبوون و هەزارن کەسی دیکەش برینداربوون کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ دەیە، تائێستاش بەشێکی زۆریان بەهۆی ئازارو ناسۆریی کاریگەرییەکانی ئەو چەکە قەدەغەکراوەوە دەناڵێنن

    سەرباری گەورەیی و  قوڵیی برینی ئەو کارەساتە مرۆییە، بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی فاکتەرێکی سەرەکیی بوو بۆ ئەوەی رژێمی بەعس و دارودەستەکەی بەتایبەتی عەلی حەسەن مەجیدی دڵرەق و بێ بەزەیی بەرپرسیاری تاوانەکە لەناوبچن و بەسزای رەوای خۆیان بگەن

    راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وپێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان،کە ی.ن.ک داینەمۆو بنیاتنەرو پێکهێنەری سەرەکییان بوو، گوڕوتینێک بوو بە ئاراستەی دووبارە بنیاتنان و بووژانەوەی ئەوشارو خەڵکە تێکۆشەرو خۆڕاگرەی کەهەمیشە لەرابردوو ئێستاو داهاتووشدا سومبولی جوامێریی و دڵسۆزیی و کانگای زانست و رۆشنبیریی و شوێنی پێگەیاندنی زانایانی ئاینیی و هونەرو ئەدەب و زانیاریی بوون

    لەم ساڵدا کە یادی ئەو تراژیدیایەی هەڵەبجە دەکەینەوە، سەرباری ئەوەی هیچ درێغییەک لە خزمەتکردنی خەڵکە سەربڵندەکەی و بنیاتنانەوەی شاری شەهیدان نەکراوە، بەڵام هێشتا لەئاستی ویست و خواستی لەبن نەهاتووماندا نیە کە بۆ خەڵکەکەی و شاری هەڵەبجەی دەخوازین، سەرباریی هەموو ئەوکۆسپ ئاستەنگانەی کە بەداخەوە بەبەرنامەوپیلان لەدژیان داڕێژراوون و هەر ساڵێک دەیانەوێ یادی کارەساتی هەڵەبجە بەوئاقارەدا بەرن کە ئاواتی بۆ ئەخوازن،  بەڵام ئێمەی یەکێتی بەدرێژایی دامەزاندنمان تائەمڕۆ پێشەنگین لەخوێن بەخشین و قوربانیدان بۆ هاتنەدی ئازادیی و رزگاریی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەش رابردوومان شاهیدە، کەچۆن خەباتمان درێژەپێداو هەرەسمان بەهەرەسی نائومێدی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان هێناو لەشەوەزەنگی نائومێدیدا چرای گەشی داگیرساوی دڵ و دەروونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووین،  ئاشکرایە کە  هەر ئێمەین هەڵگری نازو ئازارەکانی هەڵەبجەییەکان، کارەساتی هەڵەبجە زامی ساڕێژنەبووی دڵ و ویژدانمانە، بەڵێنیشمان داوە کە هەموو تواناکانمان بۆ خزمەتی هەڵەبجەو ئاوەدانکردنەوەو بنیاتنانەوەی بێت و  بەردەوامیش دەبین لە تیمارو ساڕێژیی برینی ئازارەکانی دڵ و دەروونی خەڵکی تێکۆشەرو بەڕێزی هەڵەبجە

    لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش لەبەردەم شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین و پەیمان دووپاتدەکەینەوە کە ئێمەی یەکێتی  وەکو رابردوو داکۆکیکاری بەدەستهێنانی مافەکانیان و خزمەتکاریان بووین و هەرواش دەبین



    راگەیاندنی
     مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    ١٦ ئادار ٢٠٢٣

  • کوردی | عربي

    ‏‎دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس و راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، لەپێناو داهاتووی میللەتەکەمان و رێگریکردن لە دروستبوونی گرفت و قەیرانی گەورە، کاتی ئەوەیە بڕیارە دروستەکە بدرێت. ‎کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بچێتە یەک خەزێنەوە

    پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و داهاتی عیراق دیاری بکرێت و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بکرێت. ‎سیستەمی بەنزین، نەوت و گازوایلی هەرێمی کوردستان ببەسترێتەوە بە عیراق و بەهەمان نرخ بدرێتەوە بە هاوڵاتیان. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆمپانیای سۆمۆ و کۆی سیستەمی نەوت و غازی عیراق هەبێت و بەشێکبن لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان

    ‏‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵانێكە هەوڵ بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان دەدات. بیركردنەوەی دروست، هەماهەنگی و كاری پێكەوەییە نەك دووركەوتنەوە و قووڵكردنەوەی كێشەكان. ناکۆکییە ناوخۆییەکان و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە نەک کاری هاوبەش و داواکردنی مافەکانمان لە بەغدا. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی كوردستان رشتووە و هیچ هێز و لایەنێك لە خۆمان بە دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی. هەر بۆیە هەنگاوی لۆژیكی و بەرپرسیارانە، رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا و دەستەبەركردنی مافەكانمانە

    ‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
    ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

    -----------

    ‏‎بعد القرار الذي اصدرته محكمة باريس وايقاف تصدير نفط اقليم كوردستان عبر تركيا، ومن اجل ضمان مستقبل شعبنا ومنع حدوث المشكلات والازمات الكبيرة، آن آوان اتخاذ القرار الصحيح. بان تبيع شركة سومو نفط اقليم كوردستان وتدخل جميع الواردات من شتى انحاء العراق في خزينة واحدة.

    ‏‎وان تحدد حصة اقليم كوردستان من الموازنة والواردات العراقية وتضمن رواتب موظفي ومتقاعدي الاقليم. وان يربط نظام توزيع الوقود والنفط لاقليم كوردستان بالعراق وتباع للمواطنين بالسعر العراقي نفسه. وان يكون هناك ممثل لاقليم كوردستان في شركة سومو ومجمل نظام النفط والغاز العراقي ويكون جزءاً من الادارة والقرار.

    ‏‎يسعى الاتحاد الوطني الكوردستاني ومنذ اعوام للاتفاق مع بغداد وانهاء الخلافات. ان التفكير الصائب هو التنسيق والعمل المشترك وليس التباعد وتعميق المشكلات، فالخلافات الداخلية والتفرد يضعف كياننا ويعرض اقليمنا للخطر، وليس العمل المشترك والمطالبة بحقوقنا في بغداد. لقد قدم الاتحاد الوطني الكوردستاني نهراً من الدماء من اجل رفعة وسمو كوردستان، ولانعتبر اي قوة او طرف اكثر اخلاصا منا لكوردستان وتحقيق مصالحها العليا، لذا فإن الخطوة المنطقية والمسوؤلة هي الاتفاق مع بغداد وتأمين حقوقنا.

    ‏‎بافل جلال طالباني
    ‏‎رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني

  • پۆڵا سیروان تالەباني پیشوازی کرد لە سەرۆکی مەجلیسی سوریای دیموکرات

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لە بارەگای مەکتەب پێشوازی کرد لەشاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرۆکایەتی خاتوو ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی مەجلیسی سوریای دیموکرات لە کۆبوونەوەیەکدا دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی ناوچەکە باسی لێوەکرا و جەخت لە کاری پێکەوەیی و هاریکاری کردنی یەکتر کرا لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان

  • کوردی | عربي

    هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەوڵە نەزۆکەکەی نۆکەرانی بێگانە بەتوندی ئیدانە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی سنووری سلێمانییە

    کردەی تاوانکاری و بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراق بە چاوساغی و رێنیشاندانی لایەن و دەزگایەکی ئەمنی هەواڵگریی ناوخۆیی، حاڵەتێکی نامۆ نییە و مێژوویەکی درێژمان لەگەڵیدا هەیە. بەڵام سلێمانی و مێژووەکەی، سلێمانی و خەڵکەکەی زۆر لەوە گەورەتر و قارەمانترن کە خەیاڵی پووچی لایەنێک ناو و ناوبانگی لەکەدار بکات و ژیانی خەڵکەکەی تێکبدات

    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رابردوودا لەپێناو پاراستنی تەبایی و بەدیهێنانی بەرژوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان پشوودرێژ بووە، بەڵام بەردەوامیی رەفتارە نەشیاو و ناپەسەندەکانی بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانی لایەنێکی سیاسی لەژێر سایەی حکومەتێکی تاکڕەو و خۆسەپێندا، هەموو سنوورێکی بەزاندووە و دۆخەکەی گەیاندووەتە بنبەست

    ئێمە شانازی بە کوردبوون و کوردایەتیی خۆمانەوە دەکەین. کوردستانمان لە دڵماندا هەڵگرتووە و لەپێناو ژیانی خەڵکەکەمان رووبەڕووی هەموو مەترسییەکان بووینەتەوە و دەبینەوە. تێکدانی ئارامیی هەرێم و شاری سلێمانی هێڵی سوورە

    جارێکی تر و بە دەنگێکی بەرزتر دەیڵێینەوە، یان کوردستان یان نەما.

    بافڵ جەلال تاڵەبانی
    سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

    -------------------

    ندين بشدة الهجوم على مطار السليمانية الدولي والمحاولة العقيمة لخدام الأجانب والتي استهدفت زعزعة أمن منطقة السليمانية

     إن العملية الإجرامية وخرق حدود الإقليم والعراق بأعين وإرشاد جهاز أمني استخباري داخلي ليست حالة غريبة ولدينا تاريخ طويل معها، ولكن السليمانية وتاريخها، والسليمانية وأهلها أكبر من ذلك وأكثر بطولة من أن ينال خيال أجوف لطرف من سمعتها ويفسد حياة أهلها

     لقد صبر الاتحاد الوطني الكوردستاني فيما مضى من أجل حماية الوئام وتحقيق المصالح العليا لشعبنا ولكن استمرار التصرفات غير اللائقة وغير المحبذة لبعض الأجهزة الأمنية التابعة لطرف سياسي في ظل حكومة تفردية فرضت نفسها قد تجاوز كل الحدود وأوصل الوضع إلى طريق مسدود

    نحن نفخر بكوننا كوردا وقد حملنا كوردستان في قلوبنا وواجهنا ولا زلنا نواجه جميع المخاطر في سبيل حياة شعبنا وإن زعزعة أمن الإقليم ومدينة السليمانية خط أحمر

    نکررها مرة أخرى وبصوت أعلى إما كوردستان أو الفناء

    بافل جلال طالباني
    رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني

  • ھەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز شێخ دلێر شێخ کامیل نوێنەری  حکومەتی سویسرا لەھەرێمی کوردستان
    لەم چاوپێکەوتنەدا تیشک خرایەسەر کاری ھاوپەش و پشتیوانی و ھەوڵدان بۆ پەیوەندیەکی پتەوی نێوان وڵاتی سویسرا و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەڕێز شێخ دلێر سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیەکەی ھەڤاڵ پۆڵای کرد

  • ٤٨ مين ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان لە نەمسا بەرز ڕاگیرا ناوەندی نەمسا وەک هەمیشە لە کاروچلاکیەکانیان بەردەوام بوون و لەمساڵدا بە گروتینێکی زۆرەوە یادی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کردوە بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناوداری کوردستانی و عێراقی و جیهانی

    بەژداریکردن و پەیامی

    سەفیری عێڕاق کاک ( بەکر فەتاح )
    قونسڵی عێڕاق کاک (حەدەر الصمید عی )
    نوێنەری حوکومەتی هەرێم ( دکتۆر مصطفی رەمەزان )
    بەپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان
    حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
    کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
    حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
    حیزبی شوعی عێڕاق
    حیزبی شوعی کوردستان
    حیزبی سۆسیالیستی کوردستان  حیزبی سوسیالدیموکراتی نەمسا SPÖ
    حیزبی سەوزی نەمسا GRÜNE
    نوێنەری پاڕێزگاری ڤییەنا
    حیزبی موحافزینی نەمسا OVP
    مەڵبەندی کوردی لە نەمسا


    بەسەرپەرشتی
    هێمن هاوار شێروانی
    لێپرسراوی ناوەندی نەمسای ( ی ن ك )
    بەبەژداری
    هەڤاڵ ( ئامینە عوسمان علی )
    ئەندامی مەکتەبی نەوەندی دەرەوە
    هەڤاڵ ( حەمە کەریم )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی نەمسا
    هەڤاڵ ( دکتۆر شۆرش عبدالغفور )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( عبداللە پۆڵا ) ڕاوێژکاری ناوەندو پێشمەرگەی دێرین
      هەڤاڵ ( هاکار شەدەڵە )
    لێپرسراوی
    پەیوەندیە ئەروپیەکانی نەمسا
    هەڤاڵ ( شاخان علی )
    لێپرسراوی ڕاگەیاندن
    هەڤاڵ ( ماهیر محمد امین )
    لێپرسراوی کەرتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( فەرهاد شاکر )
    لێپرسراوی کەرتی ڤییەنا

  • بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

    لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە بەشێوەیەک کە لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.

    لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەوە هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێکەوەژیانە لەناوچەکە، بۆ ئەمەش بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی بەرپرسیارانە دەکەین و بڕواشمان وایە ئەوە تەنیا رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکان.

    لەبەرامبەردا حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە رۆڵ و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، ئەو سەرکردەیەک بوو هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کۆدەکردەوە، کاریگەرییەکانی ئەو لە بونیادنانی عیراقی نوێدا لەبیرناکرێت و بەڕێزەوە لە هەوڵەکانی دەڕوانین.

    پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و ئێران تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەبوو و هەردوولا لەسەر فراوانکردنی هاریکارییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان هاوڕابوون.