

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لەبەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی بازاڕ و کاروکاسبی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆک بافڵ سوپاسی رۆڵ و پشتگیری بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەک…