ماڵەوە
هەواڵ
کوردستانی
عێراق
جیهان
ناوەندەکان
ناوەندی یەكێتیی لە یۆنان
ناوەندی یەكێتیی لە ئەڵمانیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئەمەریکا
ناوەندی یەكێتیی لە ئوسترالیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئیتالیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەریتانیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
ناوەندی یەكێتیی لە دانیمارک
ناوەندی یەكێتیی لە سوید
ناوەندی یەكێتیی لە سویسرا
ناوەندی یەكێتیی لە فەڕەنسا
ناوەندی یەكێتیی لە فینلاند
ناوەندی یەكێتیی لە کەنەدا
ناوەندی یەكێتیی لە نەرویج
ناوەندی یەكێتیی لە نەمسا
ناوەندی یەكێتیی لە نیوزلاند
ناوەندی یەكێتیی لە هۆڵەندا
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
ئابوری
زانستی و کۆمەڵایەتی
مەڵتیمیدیا
ڕیپۆرتاژ
بیروڕا
گەلەری
ڕۆشنبیری
تەندروستی
ی.ن.ک
ئەندام بوون
چوونەژوورەوە
Previous
Next
ماڵەوە
هەڵەبجە زامی ساڕێژنەبووی دڵ و ویژدانمانە

٣٥ ساڵ لەمەوبەر "١٦ئادار١٩٨٨"، رژێمی داگیرکەری بەعس، لەپیلانێکی تریدا بۆ کۆمەڵکوژیی لەریشەهەڵکەدنی خەڵکی کوردو بەسووتماک کردنی کوردستان، شاری هەڵەبجەی پێشەنگی رۆشنبیریی و زانست و داهێنانی بەچەکی کیمایی بۆردومانکرد، لەوکارەساتە کۆمەڵکوژییەدا هەزاران کەس بوونە قوربانیی و دەیان هەزارکەسیش ئاوارەبوون و هەزارن کەسی دیکەش برینداربوون کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ دەیە، تائێستاش بەشێکی زۆریان بەهۆی ئازارو ناسۆریی کاریگەرییەکانی ئەو چەکە قەدەغەکراوەوە دەناڵێنن
سەرباری گەورەیی و قوڵیی برینی ئەو کارەساتە مرۆییە، بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی فاکتەرێکی سەرەکیی بوو بۆ ئەوەی رژێمی بەعس و دارودەستەکەی بەتایبەتی عەلی حەسەن مەجیدی دڵرەق و بێ بەزەیی بەرپرسیاری تاوانەکە لەناوبچن و بەسزای رەوای خۆیان بگەن
راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان وپێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان،کە ی.ن.ک داینەمۆو بنیاتنەرو پێکهێنەری سەرەکییان بوو، گوڕوتینێک بوو بە ئاراستەی دووبارە بنیاتنان و بووژانەوەی ئەوشارو خەڵکە تێکۆشەرو خۆڕاگرەی کەهەمیشە لەرابردوو ئێستاو داهاتووشدا سومبولی جوامێریی و دڵسۆزیی و کانگای زانست و رۆشنبیریی و شوێنی پێگەیاندنی زانایانی ئاینیی و هونەرو ئەدەب و زانیاریی بوون
لەم ساڵدا کە یادی ئەو تراژیدیایەی هەڵەبجە دەکەینەوە، سەرباری ئەوەی هیچ درێغییەک لە خزمەتکردنی خەڵکە سەربڵندەکەی و بنیاتنانەوەی شاری شەهیدان نەکراوە، بەڵام هێشتا لەئاستی ویست و خواستی لەبن نەهاتووماندا نیە کە بۆ خەڵکەکەی و شاری هەڵەبجەی دەخوازین، سەرباریی هەموو ئەوکۆسپ ئاستەنگانەی کە بەداخەوە بەبەرنامەوپیلان لەدژیان داڕێژراوون و هەر ساڵێک دەیانەوێ یادی کارەساتی هەڵەبجە بەوئاقارەدا بەرن کە ئاواتی بۆ ئەخوازن، بەڵام ئێمەی یەکێتی بەدرێژایی دامەزاندنمان تائەمڕۆ پێشەنگین لەخوێن بەخشین و قوربانیدان بۆ هاتنەدی ئازادیی و رزگاریی خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەش رابردوومان شاهیدە، کەچۆن خەباتمان درێژەپێداو هەرەسمان بەهەرەسی نائومێدی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان هێناو لەشەوەزەنگی نائومێدیدا چرای گەشی داگیرساوی دڵ و دەروونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووین، ئاشکرایە کە هەر ئێمەین هەڵگری نازو ئازارەکانی هەڵەبجەییەکان، کارەساتی هەڵەبجە زامی ساڕێژنەبووی دڵ و ویژدانمانە، بەڵێنیشمان داوە کە هەموو تواناکانمان بۆ خزمەتی هەڵەبجەو ئاوەدانکردنەوەو بنیاتنانەوەی بێت و بەردەوامیش دەبین لە تیمارو ساڕێژیی برینی ئازارەکانی دڵ و دەروونی خەڵکی تێکۆشەرو بەڕێزی هەڵەبجە
لەم یادەدا سەری رێزو نەوازش لەبەردەم شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین و پەیمان دووپاتدەکەینەوە کە ئێمەی یەکێتی وەکو رابردوو داکۆکیکاری بەدەستهێنانی مافەکانیان و خزمەتکاریان بووین و هەرواش دەبین
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦ ئادار ٢٠٢٣
بۆ بڵاوکردنەوە
Partager
Tweet
Pinterest
ئاماژەی تایبەت بەم بڵاوکراوەیە
ڕێفێرانسی بابەت
15.03.2023
زانیاری وورد
سەرچاوە
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
پۆستکراوە لە لایەن
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
زانیاری وورد
بوونی16 بابەتی تر لە هەمان هاپۆلدا
پرسە و هاوخەمی لە سنوری ناوەندەکەمان
.
پڕۆژەی شەفافیەت یەکێکە لەوپرۆژانەی کەجێگای شانازیە
.
پۆلا سیروان تالەباني پیشوازی کرد لە سەروکی دەستەی...
.
سوپاس و پێزانین
.
پرسەنامە بنەماڵەی کۆچکردوو بەدیعە عوسمان موستەفا...
.
پیرۆزبایی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی...
.
سهرۆك بافڵ: یهكێتی ناچێته ئهو ههڵه...
.
سەردان و بەسەرکردنەوەی ناوەندی ئەڵمانیا
.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە...
.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی پێشوازی کرد لە ڕاوێژکاری...
.
ڕێکخستنی ناوەندی نەمسا بەسەر کردنەوەی ئەندامان
.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی...
.
هۆڵەندا/ پێشوازی لە هەڤاڵانی ڕێکخستنە دیرینەکان و...
.
نەرویج/ بەڕێوەچونی سمینارێکی سیاسی
.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چلەی شەهید ئاکام عومەردا
.
هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان...