

پۆلا سیروان تالەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لە بارەگای مەکتەب پیشوازیکرد لە نوێنەرانی ناوەندی ئیتالیا کە پێک هاتبوو لە هەڤاڵ "ئارام آحمد " لێپسراوی ناوەند وهەڤاڵ "محمد علی " کارگێڕی چاودێری و بەدواداچوون ئامانجی سەردانەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی ئەرکە ڕێکخراوەییەکان و پێدانی ڕێنمایی نوێی کارکردن لە پێناو گەشەی زیاتری ئۆرگانەکان و خزمەتی زیاتر شایەنی باسە لەو سەردانەدا بە گشتی باسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە کراو وە ناوەندی ئیتالیا بە تایبەتی وە لە لایەن بەڕێز لێپسراوی مەکتەبەوە کاروچالاکیەکانی ڕابردووی ناوەندی ی ن ک لە ئیتالیا بە گرنگ هەڵسەنگێندرا، هەروەها پلانی کاری نوێ تاوتوێ کرا