

ناوەندی (ی.ن.ک)سوید
ڕۆژی یەک شەممە 15-01-2023 بەئامادەبوونی لێپرسراوی ناوەندی (ی ن ک) لە سوید وئەندامانی مەکتەبی ناوەندی دەرەوە و ئەنجومەنی ڕێکخستنی سوید کۆبوونەوە بەڕێوەچوو
دەستپێکی کۆبونەوە بەدەقەیەک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەھیدان و دواتر ل.ناوەند بەخێرھاتنی ھەڤاڵانی ئەندام مەکتەب و سەرجەم بەشداربوانی کرد ھەریەک لەھەڤاڵانی مەکتەب و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سوید قسەوباسێکی زۆریانکرد وەباس لە کاروچالاکیەکانی ڕابردوکرا و تیشک خرایەسەر کار چالاکی و ھەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی بەرنامەی ئایندە و کاری پێکەوەی
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە پێکھاتبوو لە پرسیارو پێشنیاری ھەڤاڵانی ناوەند بەخۆشحاڵیەوە ئەندامانی مەکتەب وەڵامی سەرجەم پرسیار و پێشنیارەکانیان دارایەوە و کۆتای بە کۆبونەوەکەھێنرا.