

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.