پۆلێنکردن

هاوپۆلەکان

هاوپۆلەکان

بەردەست بوونی

بەردەست بوونی

نوسەرەکان

نوسەرەکان

Accueil

بوونی 4 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-4 لە 4 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • هاوپۆلەکان : زانستی و کۆمەڵایەتی
  • نوسەرەکان : ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
  • رۆژی شممە ریکەوتی ٢١/١/٢٠٢٣ لە شاری هیلسنکی شاندی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە فیلاندا کە پیک هاتبوون لە هەڤاڵان ئەنوەر پینجوینی بەرپرسی پەیوەندیەکان و مەیهەن نجیب نامدار لیپرسراوی راگەیاندن بەشداری سیمیناریک بوون کە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران  بۆ خاتوو کویستان جلیل گادانی مامۆستای زانکۆ لە ووڵاتی نروج  بەبۆنەی ٧٧ هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان ریکخرابوو سیمینارەکە  بەشیوەیەکی گشتی پرسیارو وەڵامدانەوەی  لەخۆگرتبوو  هەروەها چەند پارچە میوزیکیک لەلایەن هونەرمەند فەیزی نژاد پیشکەش کرا جیگای ئاماژەیە سیمینارەکە ٣ کاتژمیری خایاند

  • پیرۆزبایی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک
    بۆ ژنانی خۆڕاگرو قەڵای پشتیوانیی کۆمەڵگە


    ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لە سەنگەری خەبات و تیکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا پێشەنگی هەوڵ و کوشش بوون


    بەناوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای ژنانی جیهان بەگشتیی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین... هیوادارین وەکو هەمیشە، ئەو قەڵا پتەو و پۆڵایینەبن، کە لەسایەیاندا تێکڕای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتیی و کۆمەڵگەی کوردەواریی هەست بە ئۆقرەیی و ئارامیی دەکەن

    وەک لای هەموان ئاشکرایە ژنان هەردەم  رۆڵی گرنگیان هەبوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی خەڵکی کوردستانداو بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی، شانبەشانی هاوسەرو براو هەڤاڵەکانیان لەکۆڕی خەبات و تێکۆشاندا، چەکی کوردایەتی و داکۆکیکردنیان لەشانکردووەو رووبەڕووی دوژمنان بوونەتەوە،  وەهەروەها رۆڵی تایبەتیتریشیان هەبووە دژی چەوسانەوەو زۆرداریی و داگیرکاریی دوژمنان
     لەو پێناوەشدا خاوەنی سەدان هەزار  قوربانیی و کەمئەندامی سەنگەرن،  هەروەها هەم لەکارو چالاکییەکانی رێکخستن و هەمیش لەپێشمەرگایەتیدا، ژنانی کوردستان بەگشتیی و ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لەسەنگەری خەبات و تێکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، هاوکات لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا ژنان پێشەنگی هەوڵ و کۆشش بوون و ئەو چەمکانەی خەباتیان ئاوێتەی پەروەردەی رۆڵەو نەوەو خێزانەکەی کردووەو هەردەم لە خەباتی بێوچاندا بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەرەواکانی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی دلێری کوردستاندا

    ئاشکرایە لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانداو لەهەموو قۆناغەکاندا، ژنان پێشەنگی خەبات و تێکۆشان بوون و  بەگرنگیی و بایەخیشەوە رۆڵیان هەردەم بەرزنرخێنراوە، بەتایبەتی لەلایەن رەوان شاد سەرۆک "مام جەلال"وە هەمیشە رێز و گرنگی تایبەتی بەڕۆلی ژنان دراوە  لەدامەزراوە سیاسیی و حکومیەکاندا

    بۆیە ئێستاش رێبازو رێگەی خەباتی سەرۆک مام جەلالی سەرکردەو رابەرمان وامان لێدەخوازێت، لەم قۆناغەی خەباتدا، لەجاران زیاتر گرنگیی و بایەخ بەڕۆڵ و پێگەی ژنان بدەین، چونکە بایەخدان بەژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، زامنی هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و تێگەیشتووە لەهەموو کایەکانی ژیاندا

    لەم یادە بەرزەدا، درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژنانەی لەپێناوی بەدەستهێنانی یەکسانیی و ئازادیی و مافەرەواکانی خۆیان، شەهیدبوون و گیانی خۆیان لەوپێناوەشدا بەختکردوو بوون بەسومبولی رووناکی و رۆشنایی بۆ ئێستاو داهاتووی نەوەو نەتەوەکەیان


    پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزە لەدایکی سەربەرزو و خوشکی سەلاری شەهیدان

    صلحیە حمید محمد
    لێپرسراوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکان

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    ٨  ئازار٢٠٢٣

  • "یەکێتی پێشەنگی خزمەت و  کوردایەتییە"

     هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢ ئادار ٢٠٢٣، لەبارەگای مەکتەب لەچەند چاوپێکەوتن دیداری جیاجیادا  پێشوازيکرد لە"ژمارەیەک گەنجانی دڵسۆزو تێکوشەر لەپێشمەرگە خۆبەخشەکانی گەرمیان و لەبنەماڵەی شەهید فازیل کە خاوەنی ٣ شەهیدی قارەمانن لە یەک خێزانداو لە لیوا دلێر فەرماندەی لیوای گەرمیان و دکتۆر کاوە راگری پەیمانگەی دوکان و کاک زولفەقار کادری ناوەندی ئەمەریکاو جەنابی کاک محەممەد لێپرسراوی رێکخستنی ی.ن.ک لە ئیرلەندا"....

    لەتێکڕای دیدارو کۆبوونەوەکاندا هەڤاڵ پۆڵا، وێڕای خستنەڕووی دواین گۆڕانکاریی و رووداوەکان،  جەختی لەگرنگی و بایەخی پێکەوەکارکردن و پێشکەوتن و دەستکەوتەکان کردەوەو داوای لەهەمووان کرد، بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە هەموو تواناکانیان بخەنەکار، بۆ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم قۆناغە هەستیارەش بەسەرکەوتوویی تێبپەڕێنێت، هەردەم بەپێشەنگی خزمەت و کوردایەتیی بمێنێتەوە، بەتایبەتی کە یەکێتی قۆناغی زۆر سەختترو هەستیارتری تێپەڕاندووە مام وتەنی "زۆر گورگمان بینی و لێی نەترساوین".

    راگەیاندنی
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    ی.ن.ک
    ٢ ئادار ٢٠٢٣

  • بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٣ کوردی و هاتنەوەی وەرزی بەهارەوە

    بەناوی تێکڕای هەڤاڵانمان لەمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لەتێکڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم نەورۆزو بەهارە هاتنەدی ویست و خواستەکانتان بێت

     نەورۆزو ساڵی نوێ دەروازەیەک بێت بۆ یەکخستنی تواناکانمان لەبەرەنگابوونەوەی ستەم و خۆسەپاندن و هەروەها چەسپاندنی سیستمی دادپەروەری و یەکسانیی

     ی.ن.ک بەدرێژایی مێژووی پڕ لەشانازیی خۆی، لەهەر شوێنکی کوردستان پێویست بووبێت قوربانیی بۆ رزگاربوون لە ستەم و چەوساندنەوە بەخشیوەو تەنیا ئامانجیشی پاراستنی یەکێتی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە


     نەورۆزو ساڵی نوێ جەژنی خۆشیی و دڵخۆشیی و شادیی بێت بۆ هەمووان


    راگەیاندنی
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    ی.ن.ک