پۆلێنکردن

هاوپۆلەکان

هاوپۆلەکان

بەردەست بوونی

بەردەست بوونی

نوسەرەکان

نوسەرەکان

Accueil

بوونی 4 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-4 لە 4 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • هاوپۆلەکان : هەواڵ
  • هاوپۆلەکان : چاوپێکەوتن
  • هاوپۆلەکان : ڕۆشنبیری
  • نوسەرەکان : ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
  • لەرۆژی ئاڵای کوردستاندا...
    "هەموو کوردێکی دڵسۆز، ئاڵاهەڵگری کوردایەتییە"
    ئەمڕۆ ١٧ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، رۆژی ئاڵای کوردستانە..
    ئەو ئاڵایەی بۆ ئەوەی هەردەم شەکاوە بێت، رۆڵە ئازاو تێکۆشەرەکانی  لە تێکڕای خاکی پیرۆزی کوردستان رووبارێک لەخوێنی گەشی خۆیان پێبەخشی و کە چی بەداخەوە تا ئێستاش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەموو ئاواتەکانیان نەهاتۆتەدی...
    بەدیاریکردنی رۆژێک بۆ یادی ئاڵای کوردستان، روحی تێکڕای شەهیدان ئارام و رێبازیان رۆشنتر دەکات، چونکە ئەمڕۆو لەم قۆناغەدا  هەموو کوردێکی دڵسۆزو بەشەرەف  بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی و دوور لە خۆسەپاندن، ئاڵاهەڵگری کوردایەتین و ناسرەون تا هەموو ویست و خواستەکانی شەهیدان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەرانە دێننەدی کە ژیان و تەمەنیان بۆ سەربەرزیی خەڵکی کوردستان بەخشی، تاوەکو کوردیش وەک گەلانی دونیا لەمەیدانی ژیاندا،  بەزانست و زانیاریی، بەپێشکەوتن و سەرکەوتن، شارستانێتی و کلتوریی باب و باپیرانی خۆی برەو پێبدات.
    لەم رۆژەدا بەناوی ھەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەب و سەرجەم ھەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  وێڕای پیرۆزایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دەست لەسەر دڵ و ویژدانمان بەرێزو شکۆوە یادی شەهیدە نەمرەکانمان دەکەینەوەو پەیمان دوپاتدەکەینەوە،  هەر لەسەر رێبازیی سەرۆک مام جەلال و رێبازیی راست و رەوانی تێکڕای شەهیدان بەردەوام دەبین، سەرباری کۆسپ و ئاستەنگەکان،   وەکو ی.ن.ک، هەردەم پێشەنگی داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەبین، هەروەک چۆن لەرابردوودا پارێزەری کلتورو ناسنامەی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان بووین، لەداهاتووشدا بەخوێن پارێزگاریی لەئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەین.
    راگەیاندنی
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
    ی.ن.ک
    ١٧ کانوون یەکەم٢٠٢٢

  • رۆژی شممە ریکەوتی ٢١/١/٢٠٢٣ لە شاری هیلسنکی شاندی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە فیلاندا کە پیک هاتبوون لە هەڤاڵان ئەنوەر پینجوینی بەرپرسی پەیوەندیەکان و مەیهەن نجیب نامدار لیپرسراوی راگەیاندن بەشداری سیمیناریک بوون کە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران  بۆ خاتوو کویستان جلیل گادانی مامۆستای زانکۆ لە ووڵاتی نروج  بەبۆنەی ٧٧ هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان ریکخرابوو سیمینارەکە  بەشیوەیەکی گشتی پرسیارو وەڵامدانەوەی  لەخۆگرتبوو  هەروەها چەند پارچە میوزیکیک لەلایەن هونەرمەند فەیزی نژاد پیشکەش کرا جیگای ئاماژەیە سیمینارەکە ٣ کاتژمیری خایاند

  • پیرۆزبایی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک
    بۆ ژنانی خۆڕاگرو قەڵای پشتیوانیی کۆمەڵگە


    ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لە سەنگەری خەبات و تیکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا پێشەنگی هەوڵ و کوشش بوون


    بەناوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای ژنانی جیهان بەگشتیی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین... هیوادارین وەکو هەمیشە، ئەو قەڵا پتەو و پۆڵایینەبن، کە لەسایەیاندا تێکڕای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتیی و کۆمەڵگەی کوردەواریی هەست بە ئۆقرەیی و ئارامیی دەکەن

    وەک لای هەموان ئاشکرایە ژنان هەردەم  رۆڵی گرنگیان هەبوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی خەڵکی کوردستانداو بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی، شانبەشانی هاوسەرو براو هەڤاڵەکانیان لەکۆڕی خەبات و تێکۆشاندا، چەکی کوردایەتی و داکۆکیکردنیان لەشانکردووەو رووبەڕووی دوژمنان بوونەتەوە،  وەهەروەها رۆڵی تایبەتیتریشیان هەبووە دژی چەوسانەوەو زۆرداریی و داگیرکاریی دوژمنان
     لەو پێناوەشدا خاوەنی سەدان هەزار  قوربانیی و کەمئەندامی سەنگەرن،  هەروەها هەم لەکارو چالاکییەکانی رێکخستن و هەمیش لەپێشمەرگایەتیدا، ژنانی کوردستان بەگشتیی و ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک  شان بەشانی پیاوان لەسەنگەری خەبات و تێکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، هاوکات لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا ژنان پێشەنگی هەوڵ و کۆشش بوون و ئەو چەمکانەی خەباتیان ئاوێتەی پەروەردەی رۆڵەو نەوەو خێزانەکەی کردووەو هەردەم لە خەباتی بێوچاندا بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەرەواکانی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی دلێری کوردستاندا

    ئاشکرایە لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانداو لەهەموو قۆناغەکاندا، ژنان پێشەنگی خەبات و تێکۆشان بوون و  بەگرنگیی و بایەخیشەوە رۆڵیان هەردەم بەرزنرخێنراوە، بەتایبەتی لەلایەن رەوان شاد سەرۆک "مام جەلال"وە هەمیشە رێز و گرنگی تایبەتی بەڕۆلی ژنان دراوە  لەدامەزراوە سیاسیی و حکومیەکاندا

    بۆیە ئێستاش رێبازو رێگەی خەباتی سەرۆک مام جەلالی سەرکردەو رابەرمان وامان لێدەخوازێت، لەم قۆناغەی خەباتدا، لەجاران زیاتر گرنگیی و بایەخ بەڕۆڵ و پێگەی ژنان بدەین، چونکە بایەخدان بەژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، زامنی هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و تێگەیشتووە لەهەموو کایەکانی ژیاندا

    لەم یادە بەرزەدا، درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژنانەی لەپێناوی بەدەستهێنانی یەکسانیی و ئازادیی و مافەرەواکانی خۆیان، شەهیدبوون و گیانی خۆیان لەوپێناوەشدا بەختکردوو بوون بەسومبولی رووناکی و رۆشنایی بۆ ئێستاو داهاتووی نەوەو نەتەوەکەیان


    پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزە لەدایکی سەربەرزو و خوشکی سەلاری شەهیدان

    صلحیە حمید محمد
    لێپرسراوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکان

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    ٨  ئازار٢٠٢٣