"کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا"
فرانکفۆرت... یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
رۆژی یەک شەممە ١٨ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل لێپرسراوی ناوەندو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کاروانی موهەندیس و سۆران ئەحمەد و صلحیە خان، لەفرانکفۆرتی ئەڵمانیا، یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەڵمانیا، بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەروحی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە، ئەرکی لێپرسراوێتی ناوەندەکە لەنێوان هەڤاڵ کاروان موهەندیس بۆ هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل ئاڵوگۆڕکرا، هەڤاڵ سەروەر لێپرسراوی نوێی ناوەند وێڕای ستایشی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا جەختی لە کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندەکە کردەوە کە ئامانجی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی یەکێتی بێت لەسەرتاسەری ئەڵمانیادا.
هەڤاڵ کاروانی موهەندیس لەوتەیەکیدا، رێنمایی و راسپاردەکانی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هاوکاریی و پشتیوانیی خۆشی بۆ لێپرسراو و هەڤاڵانی ناوەندەکە دوپاتکردەوه.
هەڤاڵان سۆران ئەحمەد و صلحیەخان دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆپتەوکردنی یەکێتی نێوان هەڤاڵان روونکردەوەو هیوایان خواست لەجاران زیاتر خزمەتی کوردستانیانی ئازیز و ھەڤاڵانی یەکێتی لەئەڵمانیا بکەن.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بەکارنامەی ناوندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەڵمانیا بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٣، کە سەرەکیترینیان کارکردنی پێکەوەیی بوو کەبنەماکەی بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە بوو...
بەخستنەڕووی دیدو تێڕوانین و پرسیارەکانی هەڤاڵانی بەشداربوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی نوێی ناوەند و ھەڤاڵانی مەکتەب کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
Accueil
فلتەرە چالاکەکان
-
-
بە ئامادەبوونی پۆلا سیروان تالەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە لیپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ناوەندی ئەڵمانیا کوبویەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٩ ناوەندی ئەڵمانیا ی (ی.ن.ك) بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل وبەشداری تەواوی ستافی ناوەندو ئامادە بوون و سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) ئەندامی مەکتەب سیاسی وبەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وە بەشداری هەڤاڵ ( کاروانی مهندس) ئەندام مەکتەب و بەرپرسی دارایی مەکتەب هەستان بە سازدانی کۆبوونەوەی وەرزی ناوەندی ئەڵمانیا
سەرەتای کۆبونەوەکە بەساتێك بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان بەرپرسی ناوەند ڕاپۆرتێکی گشتی لەبارەی کارووچالاکیەکانی سنوری ناوەند و کۆڕ و کۆبونەوەکانی ڕابردو خستەڕوو هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە ستافی ناوەندکرد بۆ دڵسۆزیان لەڕاپەراندنی کارەکانیان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن لە داهاتودا
دوابەدوای ئەوە بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ووتەیەکی پێشکەش بەهەڤاڵان کردوو تیشکی خستە سەر ئەو پێشهات و ڕووداوانەی کەلەم دوواییەدا لە کوردستان هاتونەتەپێش و ڕوونکردنەوەی تەواوی لەسەردا.هەر لەدرێژی ووتەکانیدا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان و هەڵوێستی ی.ن.ك لەوبارەیەوە بۆ ستافی ناوەند ڕونکردەوە، لەتەوەرەیەکی تری ووتەکانیدا سوپاس و پێزانینی گەیاند بە ستافی ناوەندی ئەڵمانیا بۆ ئەو کارووچالاکییانەی کەلەڕابردوودا ئەنجامیان داوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دووپاتی کردەوکە هەمیشە پاڵپشی کارەکانی ناوەندی ئەڵمانیا دەبێت
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاوسەرنج و بۆچونی ئەندامانی ستافی ناوەند کە تیایدا هەڤاڵان جەختیان لەسەر کاروچالاکیەکانی ناوەند کردەوە و ڕاو بۆچونەکانیان ئاراستەی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی ناوەند کرد و لەلایەن بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وەڵامی گشت پرسیارەکانی هەڤاڵانی ستافی ناوەندی دایەوە. هەروەها لەلایەن بەڕێز لێپرسراوی ناوەندی ئەڵمانیا ڕونکردنەوەی پێویست درا -
یەکێتی سەردانی حیزبی دیموکرات دەکات
ئێوارەی شەممە ٥/٢٧ کەرتی ڕێکخستنی ی ن ک لە شاری پێرسی پایتەختی ڕۆژاوای ئوسترالیا سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیانکرد بە ئامادەبوونی عەلی ئەمین ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی ن ک وئازاد ھەولێری بەرپرسی کەرتی پێرس و سالار کەریم جێگری بەرپرسی کەرتی پێرس
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد وباسی پەیوەندی مێژوویی ھەڤاڵی ڕەوانشاد مام جەلال و شەھید دکتۆر قاسملۆ کرا، لەلایەن وەفدی یەکێتیەوە پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ھەردوو حیزبی دیموکراتیان لێکرا و ھەروەھا باسی بارودۆخی ئێستای کوردستان و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولا بۆ سەرخستنی کارەکانی ڕەوەندی کوردی لە ڕۆژاوای ئوسترالیا کرا .مەکتەبی -
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٣/٦/٣ ) ناوەندی ئەڵمانیا( ی.ن.ك) بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ( پۆڵاسیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان (کاروانی مهندس و صلحیه خان ) بە ئامادەبوونی عمر میر فاروق نوێنەری ئێزیدیانی دەرەوەی ووڵات و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (سەروەر اسماعیل ) بەرپرسی ناوەندی ئەڵمانیاوهەڤاڵانی بەرپرسی بەشەکانی ناوەند و ئامادە بوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم بەڕێزان (دڵشاد بەرزانی) وبەرپرسی لقی شەشی پارتی دیمکراتی کوردستان لە ئەوروپاوئامادە بوونی بەڕێزان هەریەك لە نوێنەرانی (پارتی سوسیال دیمکراتی کوردستان ، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران ، اللقاء الوطنی الدیمقراطی فی سوریا ، حركة السلام الوطنی الكردي روج افای كردستان ) و ئامادەبوونێکی بەرچاو لەهەڤاڵانی یەکێتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی سەر بەناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك لە (ڕێکخستنە دێرینەکا ن و پێشمەرگە دێرینەکان وزیندانیانی سیاسی وکەم ئەندامانی سەنگەر )و کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا یادی دامەزراندنی ( 48 ) ساڵەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرزڕاگیراو . ئاهەنگەکە بە وەستان بو ریز گرتن لە روحي پاکي شەهیدان لە گەل سرودي مەشخەلان دەستي پێ کرد پاشان سەروەر شیخ سمایل بەرپرسي ناوەندی ئەلمانیا بە خیرهاتنی ئامادە بواني کرد دووپاتی کردەوە کە هەموو پێکەوە جوانین و پێکەوە کاری باش وسەرکەوتووانە دەتوانین بکەین وە ناوەندەکەمان چەتری هەموو هەڤاڵێکی یەکێتیە لەهەر ئۆرگانێکدا بێت و چەپکەگۆڵەکەی مام دەبین وەئاشتی و تەبایی لەپێشینەی کارەکانماندا دەبێت، پاشان هەڤال پۆلا تالەباني لە وتەیەکدا دەست خوشي ل هەڤالانی ناوەندی ئەلمانیا کرد کە هەمیشە دلسوزانە ئەرکەکانیان جی بە جی کردوە وە داوای کرد هەولەکانیان چر بکەنەوە بو زیاتر خزمەتی رەوەندی کوردی وە هەمیشە چەتری کو کەرەوە بن لەکۆتاییدا ئاهەنگەکە لە ناو جوشو خروشی ئاهەنگي ئامادە بواندا زور بەسەرکەوتیی و ڕەزامەندی ئامادە بووان کۆتایی هات
-
ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢٥ ستافی نوێی کەرتی ڕێکخستنی شاری میونشن هەستان بە سازدانی کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ ئەندامانی سنوری کەرتەکەیان،
کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت ئامادەبوون . سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبونەوەکە پێشنیارو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی کارەکانیان لەئێستاو لەداهاتوودا لەپێناوی خزمەتکردنی ڕێزەکانی ڕێکخستن و بەسەرکردنەوەی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان و خزمەتکردنی ڕێبازە مەزنەکەی مامی هەمیشە لەیادمان(مام جلال تاڵەبانی)، لەکۆتاییدا کۆبنەوەکە زۆر بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوو ستافی نوێی کەرت زۆر سوپاسی ئەندامانیان کرد بۆ پەرۆشی و ئامادە بونیان وجەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبونەوەکانیان کرد لەداهاتوودا
ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك
٢٠٢٣/٦/٢٦ -
کۆبونه وه ی لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردنی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه له گه ڵ ناوه نده تێکۆشه ره کانی نیوزیلندا و ئوسترالیا
رۆژی شه ممه، کاتژمێر ١١، به رواری ٢٩/٠٧/٢٠٢٣ ، هه روه ها له رۆژی یه ک شه ممه به رواری ٢٣/٠٧/٢٠٢٣ به ڕێنمایی و ڕاسپارده کانی هه ڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵه بانی ئەندامی (م.س) و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک و بەسەرپەرشتی هه ڤاڵ امینه محمد لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردن له مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه ی ی.ن.ک یه که مین کۆبونه وه ی به شی ئامارو هه ڵبژاردنی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه "لەڕێگەی ڤیدیۆ سکایپەوە" بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد له گه ڵ لێپرسراوی ناوه نده تێکۆشه ره کانی ئوسترالیا و نیوزیلاندا و لێپرسراوی هه مان به ش له ناوه نده کاندا. به ئاماده بونی هه ر یه ک له
هه ڤاڵ فاخر شیله یی ل. ناوه ندی نیوزیلندا
هه ڤال سیروان به رزنجی ل. ناوه ندی ئوسترالیا
هه ڤاڵ کاوه جلال سعید ل. به شی ئاماروهه ڵبژاردنی ناوه ندی ئوسترالیا
هه ڤاڵ امینه سه ره تا باسی له گرنگی ئاماری دروست و ڕاسته قینه ی له بناغه ی ناوه ند و مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه دا کردو به رنامه ی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه له به ئه نجام گه یاندنی ئامارێکی دروستدا خسته روو، وه گرنگی ئه و ئاماره دروسته له سه ر دارشتنی به رنامه ی داهاتوو و پلانی کاردکردندا باسکرد، پاشان هه ریه ک هه ڤاڵان له لای خۆیانه وه پرسیارو بیروڕاو سەرنج و ئه وگرفتانه ی که دێنه ڕیگایان خستەڕوو، بەگرنگییەوە لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردن لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک وەڵامیان درایەوەوسه رجه م ئاماده بوان به گروتینه وه پلانی به ئه نجام گه یاندنی ئه رکی سه رشانیان به باشترین شێوه خسته کۆبونه وه یه کی سه رکه وتوو بوو چه ندین خاڵی گرنگ ده ستنیشان کرا بۆ سه رخستنی کاره کان له داهاتودا.
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
بۆ بەڕێزان / بنەماڵەی کۆچکردوو فەرید ڕەئوف عەباس
بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی
ئاراستەی کاکە ( لالۆ ) لە وڵاتی ئەڵمانیا وە هەروەها خانەوادەی تێکۆشەر و کەسوکاری و
هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین
لە دەستدانی کاکە فەرید لە ناخەوە هەموومانی نیگەرانکرد، داواکارین لە خوای گەورە گیانی
خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
29/07/2023زانیاری
پرسەی خوالێخۆش بوو کاکە ( فەرید ڕەئوف عەباس ) ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەرواری ( ٦-۸-۲۰۲۳) لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا دادەنرێت ، لە کاتژمێر ۱٤٫٣٠ - ۱۷٫٣٠ لە مزگەوتی ئایندە لەم ئەدریێسەی خوارەوەیە :
Ainda Moschee
Ostheimer Str. 69
51103 Köln