Accueil

بوونی 2 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-2 لە 2 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە ئیتالیا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە ئەمەریکا
  • یەکخستنی  تواناکان، زامنی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانە

    چەپکە گوڵی ناوەندی یەکێتی لەئەمریکا پێشکەش حزبی دیموکرات کرا

    رۆژی یەک شەممە ٢٧ئاب٢٠٢٣  هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،  بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ سامی ساڵەیی لێپرسراوی ناوەند، بەشداریانکرد لەرێوڕەسمی یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی ئێران

    لەو رێوڕەسمەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندەکە، وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی دیاری دەستیان، تەئکیدیان لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و حزبی دیموکرات کردەوە، هەردوولا پێویستیی یەکخستنی خەبات و  تواناکانیان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان دوپاتکردەوە


    راگەیاندنی
    ناوەندی ی.ن.ک
    لەئەمریکا

  • شاری (Brandizzo برەندیتسۆ ) 

    پێشانگایی فۆتۆگرافی

    بە بەژداری هەڤاڵان (ئارام آحمد ) لێپسراوی ناوەندی آیتاڵیاو (تاریق بیزەنتی ) کارگێڕی بەشی ڕێکخستن بەژدار بوون لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەڕێز (Colella Saverio ) سەرۆکی ڕێخراوی (MEMO ) کە تێیدا چەند وێنەیەک نمایش کرا کە مێژووی وێنەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۳ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گیراوە وەک ناوچەکانی بەردەم قەڵای هەولێرو سەرسنورەکان و ناوچەی هەورامان وێڕای دەست خۆشی و بایەخدان بۆ ئەو وێنە بەنرخانە  کە پیشانی ئامادەبوان درا وە  هەتا ئێستا پارێزگاری لێکراوە وە هەروەها تێیدا بروڕا ئاڵوگۆڕ کرا هەتا لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرە بە پیوەندێکانی هەر دوولا بدرێت وەک سەۆکایەتی  شارەوانی شاری (Brandizzo برەندیتسۆ ) لە ئاستی باڵادا دیدارو کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت .

     لە کۆتایدا لە لایەن ڕێکخراوی (MEMO) وێنەکان پێشکەشی شاندی ناوەندی آیتاڵیا کراو لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەیەنینەوە خەزێنەی ئەرشیفی نیشتیمان لە هەرێمی کوردستان