Accueil

بوونی 8 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-8 لە 8 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە نەرویج
  • نەرویج/ یادی 48 هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا
                                 
    ڕۆژی هەینی بەرواری ٩/٦/٢٠٢٣ لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا یادی ٤٨ مین ساڵڕۆژی دامەزراند و ٤٧ ساڵڕۆژی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەگەمان بەرزو پیرۆز ڕاگیرا بەئامادەبوونی هەڤاڵ (پۆڵا تاڵەبانی  ) لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری ئەندام مەکتەب و بەڕێز نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندو ژمارەیەکی بەرچاو لە  بەرپرس و نوێنەری پارت و ڕێکخراو کەسایەتی سەربەخۆ و ئەندام و لایەنگری ئۆرگان و كەرتە تێكۆشەرەكان و دڵسۆزانی یەكێتی ئامادەبوون
     سەرەتای مەراسیمەكە لەگەڵ سرودی مەشخەڵان بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان دەستی پێکرد، پاش وتەی بەخێرهێنان مۆمی تەمەنی ٤٨ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داگیرساو دواتر کێکی ئەم بۆنە پڕ شکۆییە بڕا، دواتر  پەیامی ناوەند لەلایەن هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری پێشکەشکراو تێیدا بەخێرهاتنی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی و  ئامادەبوانی کردو خۆشحاڵی ناوەندەکەی دەربڕی بە بەئامادەبوونیان لەم ڕۆژە پڕشکۆیەدا، بەڕیزیان داوای کرد لە هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی وتەیەک بەم بۆنەیەوە پێشکەش بکات، بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی پاش بەخێرهێنان و خۆشحاڵی بۆ ئامادەبوونی لەم یادە پڕشکۆیەدا دەستخۆشی خۆی دەربڕی و تیشکی خستە سەر مێژوو و پێگەی پڕ لە خەبات وكاریگەری یەكێتی لە قۆناغە جیاوازەکانی وێسگەی ژیانی سیاسی  و زۆر بەووردی باسی دامەزراندن و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی ی.ن.ک کرد بەسەرکردایەتی هەڤاڵ ڕەوانشاد( سەرۆک مام جەلال) و هاوڕێکانی، لە کاتێکدا کە هیچ تروسکایەک ئومێد نەمابوو لەپاش هەرەس، ئەوی ڕۆژێ مام و هاوڕێکانی "هەرەسیان بەهەرەس هێناو" بە گڕێ لولەی تفەنگەکانیان کوردستانیان لەشەوەزەنگ و نائومێدییەوە کردەوە بە چراخان و جارێکیتر هیواو ئومێدو ژیانیان بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی ئەم گەلە ستەم لێکراوە گەڕاندەوەو بوون بەو هێزەی کە ئێستا لەسایەیی خەبات و قوربانی حیزبی شەهیدان کوردستان بەم ڕۆژە گەشتووە، دوواتر تیشکی خستەسەر دووا گۆڕانکاری و بارودۆخی ئێستای یەکێتی و دڵنیایی بەهەموواندا کە حیزبی شەهیدان ئێستا لەهەموو کات بەهێزترو تۆکمەترەو لەداهاتوویەکی نزیکدا دەبێتەوە بەو هێزەی کە هەمووان چاوەڕوانی بوون و ئەو یەکێتیەی سەردەمانی شاخ کە هەرەسی بەهەرەسەکان دەهێنا لەپێناو بەرژەوەندی گەل و ئەمانجە باڵاکانی، لەدرێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی ووردی بەدۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی داو هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڤاڵان خواست و بەڵێنی بۆ دوپاتکردنەوە کە هاوکارو پشتیوانی تەواو دەبن وەک مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەسەر ڕیبازی مام و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ سەرشاڕیگای خۆی
    وتەی بەخێرهاتن بە زمانەکانی نەرویجی کوردی عەرەبی لەلایەن بەڕیزان (هاوار عمر،ئەڤین ماجد،ڕزگار هۆرێنی) پێشکەش کرا
    دواتر چەند پەیامێک پێشکەشکران کە بریتی بوون لە
     پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج لەلایەن دکتۆر موبەشیر بەرناز ئەندامی شارەوانی ئۆسلۆ خوێندرایەوە
    پارتی سور لەلایەن سیاڤەش موبەشەری ئەندامی شارەوانی ئۆسلۆ  خوێندرایەوە
        پارتی کرێکارانی نەرویج لەلایەن خاتوو هودا عیماد کاندیدی هەرێمەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئۆسلۆ    خوێندرایەوە
           
    لیژنەی تەنسیقی ئەحزابی عێراقیەکان لە لایەن بەڕێز موهەند خوێندرایەوە کۆمیتەی دیبلۆماسی پارتە کوردستانیەکانی نەرویج لەلایەن بەڕێز فەخرەدین خوێندرایەوە
    کۆمیتەی هاوکاری پارتە کوردستانیەکانی نەرویج لە لایەن بەڕێز ڕودی لگین خوێندرایەوە.
    لە کۆتایدا سیاسەتمەداری نەرویج بەڕێز هایکی هۆڵمۆس پەیامێکی کورتی پێشکەشکرد کە بەڕیزیان لەماوەی دوخولی پێشوی پەرلەمان  وەزیری گەشەپێدان بووە
    لەپەیامەکاندا بەکورتی و بەگشتی پیرۆزبایی ئەم یادە پڕشکۆیەییان کردو ڕۆڵی و کاریگەری گەلی کوردو شۆڕشی نوێیان باسکرد کە چۆن بە ئازایانە بەسەر ڕژێمی بەعسداسەرکەوتوون
                                                   
    شایانی باسە لە بڕگەیەکیتردا چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنان لەلایەن بەڕیزان کاک نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندو بەڕیز عەلی فەزلی پێشکەشکرا بەم بەڕیزانە
    کە تیایدا ئامادەبووان خۆشحاڵی و سوپاس گوزەشتی خۆیان دەربڕی، بەهۆکاری ئەکتیڤکردنی پرۆسەی بەدوواچوونی پرۆسەی چارەسەرکردنی ئەو بەڕێزانەی کە کێشەیان دووناویان هەبوو (یان ئولە،سیروان نوری،محمد مریەم،تەها احمد، ئۆریان حمەنوری، کاکە زیز کەریمی) پاشان بەڕێز یوسف سوری خەڵاتکرا بەهۆی پێشکەشکردنی تابلۆیەکی  بەڕێز ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال بە  ناوەندینەرویج
    بڕگەی کۆتایی تەرخانکرابوو بۆ ئاهەنگ و گۆرانی و شادی و هەمووان بەدڵ و خۆشی و هیوایەکی زۆرەوە تا دواچرکە لەکەش و هەوایەکی هەڤاڵانە و بەگڕو تین و جۆش و خرۆشی ئەندامان هۆڵەکەیان پڕکرد
    لەگەڵ ڕیزماندا
    ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج

  • بۆ بەرزڕاگرتنی سالیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
    ناوەندی بەلجیکای یەکێتی نیشتمانی کووردستان هەستا بە ئەنجامدانی سەیرانێکی خێزانی بۆ ئەندامانی لە وولاتی بەلجیکا

    بۆ پیرۆزڕاگرتنی یادی دامەزراندنی حیزبی شەهیدان وە بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادیران و ئەندامان، ڕۆژی یەکشەم ناوەندی بەلجیکا سەیرانێکی خێزانی ڕێکخست بۆ ئەندامانی حیزب لە وولاتی بەلجیکا،

    لە نێوەندی سەیران، هەڤاڵ و پێشمەرگەی دێرین Azad Ahmed Sharif ڕۆڵ و گرنگی یەکێتی بۆ هەموو هەڤاڵان بە کورتە ووتارێک ڕازاندەوە

    دواتر وێڕای دەربڕینی خۆشی بۆ یادەکە بەشداربوان بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی مام و یەکێتی بن لەهەرکوێبن لە هەولێر، دهۆک یان کەرکوک و سلێمانی، یاخود لە بەلجیکا

    سەیران بە گۆرانی و دەربڕینی خۆشی وبە باسی دوایین دەستکەوتەکانی یەکێتی کۆتایی هات

  • مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

    (پرسەنامە)

    بۆ بەڕێز  هەڤاڵ سەید شوان بەرزنجی کادیری پێشکەوتووی ناوەندی نەرویج  
    بۆ  ناوەندی نەرویجی تێکۆشەر
    دڵگران و خەمبار بووین بە کۆچی دوای خاڵی تیکۆشەرو بەهەلوێست و پێشمەرگەی ریگای کوردایەتی و
    کەسایەتیەکی کردار جوانی دەشتی هەولێر کۆچکردوو ( عومەر نۆغەرانی  ) لێرەوە پرسەو سەرخۆشی لە بنەمالەی تێکۆشەری بەرێزتان دەکەین و لەخودای گەورە داواکارین جێگەی کۆچکردوو بەھەشتی بەرین بێت و دوا ناخۆشی بنەمالەی  بەرێزتان  بێت

    انا للة وإنا الية راجعون

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ١٨\٦\٢٠٢٣

  • کۆبوونەوەی دەوری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان
    لەڕۆژانی یەکشەممە 09-03-2023 (24)ەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان لە بارەگای KNK لە برۆکسلی وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە چوو . لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی کوردستانی لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی بەیاوەری هەڤاڵ سمکۆ رەشید، ئەندامی ناوەندی هۆڵەندا بەرپرسی بەشی پەوەندییەکان بەشدار بوون
     
    لەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و بە ساتێک وەستان بۆ رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن هەڤاڵ شێخ شەماڵ کۆبوونەوە کرایەوە. بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆبوونەوە لەلایەن هەڤاڵان ( زوبێر ئایدار و شێخ شەماڵ و دڵشاد خان )  بەڕێو چوو
    بابەتی کۆبونەوەکە  بریتی بوون لەم تەوەرانەی خوارەوە :  
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان بەگشتی
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی بۆ کارو چالاکی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان
    • شایەنی ووتنە 32 پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردستانی بەشدار بوون لە کۆبونەوەکە،نزیک بە 19 کەس بەشداری چڕو پڕیان کرد لە شڕۆڤەکردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە
     
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان و مەترسییەکان  
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی کۆ کارو چالاکی سێ مانگی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان .

  • ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی شێخ شەمالبەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک ونەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆبونەوەی ئانجام دا.

    لە کۆبوونەوە هەڤاڵانی دەستەی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و بەڵێنیان دا هەوەڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پشتیوانی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و سۆشیال مێدیا وە هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، دواتر باس لە گۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی کرا. 

    ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن بە مەەستی پشتیوانی و سەرخستنی لیستەکەین وە پەیوەندی خۆیان دەخەنە خزمەتی حیزب و لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان لەسەر خەت دەبن بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی

  • دانیمارک
    خۆناساندنی پارتێکی کوردستانی

    بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و  بە مەبەستی خۆناساندن و کار و بەرنامەکەیان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18  ) لەکۆبنھاگن کۆڕێک ئەنجام درا. دیارە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ ھەردوو ( پارتی ئازادی کوردستان ⁄ باکوور ) و ( بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان ) یەکگرتنەوەی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند وە لە ژێرناوی پارتێکی نوێدا بەناوی ( پارتی نیشتیمان پەروەری کوردستان PWK ) درێژە بە کار و خەباتی خۆیان دەدەن ، لە درێژەی دانیشتنەکە دا کارو بەرنامەی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو ، وە ئامادەیی ھاوکاری و ھەم ئاھەنگی و کاری پێکەوەییان بۆ حیزبە کوردستانیەکان پیشاندا
    بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی ناوبراو وەفدێک بەناوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
    کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کەرتی کۆبنھاگن  بەشدابوون و لەلایەن ھەڤاڵ ( شوان ئیسماعیل ) پەیامی پیرۆزبایی خوێندرایەوە

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                  2023.11.18

  • بەڕێوەچونی کۆبونەوەی دەستەی ناوەندی نەرویج

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب  هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری  لێپرسراوی بەشی چاودێری و بەدوواچوون دەرەوەو هەڤاڵانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند کۆبونەوە

    ئامانج لە کۆبوونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و ڕێکخستنەوەی ناوەندەکانی دەرەوەو هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکاندا

    سەرەتایی کۆبونەوەکە بەخولەکێک   وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان دەستیپێکرد، پاشان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کردوو داوایی لە هەڤاڵ هاوار حاجی کرد لەسەر کۆیی گشتی تەوەرەکان دەست بەکۆبوونەوەکە بکرێت، بەڕێزیان سەرەتا تیشکی خستەسەر بەستنی کۆنگرەو سەرکەوتنی و دانانی میکانیزمی نوێ و  گەڕانەوەی مەرکەزیەت و دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات، دوواتر گرنگی هەڵبژاردنەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک و گرنگی و پێگەی یەکێتی لەوناوچانەداو سەرکەوتنی کاندیدەکانی و چۆنێتی هەوڵەکانی هەڤاڵانی بۆ پاڵپشتی و سەرکەوتنی کاندیدەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان هەندرێن باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز  باسێکی تێرو تەسەلی گۆڕانکاریەکان و هەروەها بەرنامەو نەخشەڕێگای نوێ خرایه ڕوو بۆداهاتوو، لەکۆتایدا هەڤاڵانی  ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوڵەکانیان و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵان کرد و ئەوانیش وەڵامی پێویستیان دایەوە،هەروەها لە درێژەی ووتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی نەرویجیان بەرز نرخاند و داوایان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی سەرکەوتنی یەکێتی بدەن.

    ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج

  • کریستاڵی ڕێزلێنان بۆ سیمبوڵی ڕاپەڕین و خانەوادی شەهید

    سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان
    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزی ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكان بووە، هێزی ڕۆژی تەنگانەیە، بۆیە هەمیشە رۆڵەكانی لە پێشەوەی سەنگەری قوربانیدان بوون بۆ كوردستان، لەهەر دۆخێكدا، كوردستان پێویستی بە قوربانیدان بووبێت، سەركردە و پێشمەرگە و كادیر و تێكۆشەرانی یەكێتی گیانیان لەسەر دەستیان بووەو پێشكەشی كوردستانیان كردووە.
    ڕۆژی یەکشەم، ڕێکەوتی ٢٦ نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، ناوەندی بەلجیکا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە وە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفا و پێشکەش کردنی کریستاڵی ڕێزلێنان، سەردانی هەڤاڵ دکتۆر حسین پشدەری، برای شەهید هەڵۆ پشدەری و سیمبوڵی راپەڕینیان کرد.
     
    دکتۆر حسین، سەرقافلەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، پێشمەرگەی دێرین و کادیری پێشکەوتووی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، مامۆستای زانکۆ، برینداری خەبات و تێکۆشان وە برای شەهید هەڵۆ پشدەری، ئاوێنە و نموونەی هەڤاڵان و پێشمەرگەکانی حیزبی شەهیدانە کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمان، بە ڕۆح و بە گیان بە درێژایی تەمەنیان قوربانی زۆریان داوە و زۆریان پێشکەشی گەل و نیشتمان کردوە.

    سەرجەم هەڤاڵانی ئامادەبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ دکتۆر حسێن و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی بۆ پێشوازی و هیوایان خواست هەمیشە تەندروست باش بن وەک هەمیشە، بەردەوام و هەردەم پێشەنگ بن لە خزمەتی گەل و نیشتمان.