Accueil

بوونی 12 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-12 لە 12 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە هۆڵەندا
  • لاهای: مەراسیمی دەست بەكاربوونی بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی بەڕێوە چوو
    ڕۆژی یەكشەمە، 14/5/2023، لە شاری لاهای، بەئامادەبوونی هەریەك لە هەڤاڵان، ئەكرەم مەحەمەد، لێپسراوی كۆمیتەی هۆڵەندای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و بەختیار بەكر، نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هۆڵەندا و سەردار فەتاح ئەمین لێپسراوی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی هۆڵەندا و چەندین پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین و كادیری یەكێتیی دانیشتووی سنوری كاركردنی ناوەندی هۆڵەندا، مەراسیمی دەستبەكاربوونی بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوو و هەڤاڵ (دەرسیم زەند)، بە بڕیاری بەڕێز، مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی، وەكو بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا دەست بەكار بوو. شایەنی باسە، بەڕێز هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە كە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداری كۆبوونەوەكە بوو، پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەش بەهەمان شێوە پاش پیرۆزبایی كردن، پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاری ڕێكخراوەیی یەكێتی دووپات كردوە و بەڵێنیاندا هاوكار و پشتیوان بن لەپێناو برەودان بە كاری ڕێكخراوەیی. لەبەرامبەردا، بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا، سوپاسی ئامادەبووانی كرد و بەڵێنیدا وەكو پێشمەرگەیەكی دڵسۆزی ڕێبازی سەرۆك تاڵەبانی بێ جیاوازی كردن كار بكات و هەموو هەڤاڵان بە خوشك و برا و كەس و كاری خۆی بزانێت و بایەخییان پێبدات. كۆبوونەوەكە لە كەش و هەوایەكی حزبیانە و ئارام دا بە  پێشكەشكردنی گوڵی پیرۆزبایی كۆتاییهات.

  • هۆڵەندا: 48 هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا

    ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٤/٦/٢٠٢٣)، لەبارەگای ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەئامادەبونی هەر یەک لە (بەختیار بەكر) نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا و (ئەكرەم مەحەمەد) بەرپرسی كۆمیتەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و بەرپرسی ئۆرگان و كەرتە تێكۆشەرەكان و كەسایەتی و ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی ئامادەبوون ، ٤٨ هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا
     سەرەتای مەراسیمەكە لەلایەن (دەرسیم زەند) لێپرسراوی ناوەندی هۆڵەندا بە وتەی بەخێرهێنان دەستی پێكرد. پاشان نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا، وتارێكی پێشكەش كرد و تیشك خرایە سەر مێژوو و پێگەی پڕ لە خەبات وكاریگەری یەكێتی لە ئێستا ولەڕابردوودا
    پاشان هەستاین بەدابەش کردنی سوپاس نامەی بەرێز کاك پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ، کە تیایدا ئامادەبووان خۆشحاڵی و سوپاس گوزەشتی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی
    دواتر هەموان پێگەوە مۆمی (٤۸) ساڵەی یەکتیێیەکەمان داگیرساند
    شایەنی باسە هەموو ئامادەبووان بەدڵ خۆشی وهیوایەکی زۆرەوە تا دواچرکە و لەکەش و هەوایەکی هەڤاڵانە یادگاری و بەسەرهاتەکانی شاخ و پێشمەرگایەتی و چالاکیەکانی شاخ و شاریان گێڕایەوە
    ئەوەی جێگای دڵ خۆشی هەمووان بوو کەژنانی پێشمەرگەش بەسەرهاتەکانی خۆیان گێرایەوە وەک ئاماژەیەک کە ڕۆڵی ژنان هیچ کەمتر نەبووەلە پیاوان لەبزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان
    له کۆتاییدا لێپرسراوی ناوەند لەم رۆژەدا بەڵێنی دووپات کردەوە کەهەمیشە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆك مام جەلال بێت بۆ بەدیهێنانی مافی گەلەکەمان و بەرەوە پێشبردنی یەکێتییەکەمان

  • بۆ بەرزڕاگرتنی سالیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
    ناوەندی بەلجیکای یەکێتی نیشتمانی کووردستان هەستا بە ئەنجامدانی سەیرانێکی خێزانی بۆ ئەندامانی لە وولاتی بەلجیکا

    بۆ پیرۆزڕاگرتنی یادی دامەزراندنی حیزبی شەهیدان وە بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادیران و ئەندامان، ڕۆژی یەکشەم ناوەندی بەلجیکا سەیرانێکی خێزانی ڕێکخست بۆ ئەندامانی حیزب لە وولاتی بەلجیکا،

    لە نێوەندی سەیران، هەڤاڵ و پێشمەرگەی دێرین Azad Ahmed Sharif ڕۆڵ و گرنگی یەکێتی بۆ هەموو هەڤاڵان بە کورتە ووتارێک ڕازاندەوە

    دواتر وێڕای دەربڕینی خۆشی بۆ یادەکە بەشداربوان بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی مام و یەکێتی بن لەهەرکوێبن لە هەولێر، دهۆک یان کەرکوک و سلێمانی، یاخود لە بەلجیکا

    سەیران بە گۆرانی و دەربڕینی خۆشی وبە باسی دوایین دەستکەوتەکانی یەکێتی کۆتایی هات

  • ئەمرۆ 25/06/2023ناوەندی هۆڵەندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەستا
    بەئامادەکردنێکی سەیرانێکی خۆش بەبۆنەی یادی یەکێتی و دوا چالاکی پێش پشووی هاوین.
    وەکوو ئەزانن کورد نەتەوەیەکە بەوە ناسراوە کە کۆمەلایەتیە،  هەر لە دێر زەمانەوە بۆ خۆشی و ناخۆشی وەستاوە لەگەڵ هاوڕێی،  دراوسێ ، خزم و دۆستی بەڵام بەداخەوە ئێمە لە دەرەوە بە حوکمی ئەوەی سەرقاڵی ئیش و کار وخێزانی خۆمان بوینە تا ڕادەیەک پەیوەندییە کۆمەڵاییەتیەکانمان فەرامۆش کراون!
    هەر بۆیە چۆن وەک ئەوەی ئاماژەمان پێی دابوو لە داوەت نامەکەمان پتەو کردنی پەیوەندییە کۆمەڵاییەتیەکان. پێویستە  ئەو پەیوەندییە جارێکی تر زیندووی کەینەوە و لەخۆشی و ناخۆشی یەکدا بەشداربین و ئەم سەیرانەمان ئەمڕۆ دەستپێکێک و نمونەیەک بوو و بۆ دووبارە زیندوو کردنەوە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان. سەیرانەکەشمان بووە مایەی شاد و فەراهەم کردنی ئاشتی کۆمەڵامەڵایەتی.

  • بە ئامادەبوونی بەرێز(شێخ شەماڵ) ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردییەکان  وەهەروەها بەسەرپەرشتی بەرێز لێپرسراوی ناوەندی هۆڵەندای(ی.ن.ك) خاتوو(دەرسیم زەند) کۆبوونەوەی کەرتەکان ئەنجام درا
    لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەم  بابەتانەی خوارەوە
     بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان
    گۆرانکاریەکانی ناوەندەکانی دەرەوە و چۆنیەتی کاری ئایندە
    ئاماری ناوەند و سەر لە نوێ ئامار کردنەوەی هەڤاڵان بابەتێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەکەبوو
    ئیش کردن لەسەر رێكخستنەوەی ناوەند ئامانجێکی تری کۆبوونەوەبوو
    کۆبوونەوەکە لە کەش و هەوایەکی هەڤاڵانە  و حزبیانە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات

  • "تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان"
    یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی ناوەندی هۆڵەندا


     یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهۆڵەندا، بەئامادەبوونی
     هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ، ھەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و ھەڤاڵ خاتوو دەرسیم لێپرسراوی ناوەندی ھۆڵەندا بەئۆنڵاین  بەڕێوەچوو

    لەو کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب، گرنگی کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی خستەڕوو، وێڕای پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاشان  پرسەکانی پەیوەست بەزیاتر گەشەپێدانی یەکێتی و  بارودۆخی هەرێم و میکانیزمەکانی هێنانەکایەی یەکدەنگی و پاراستنی یەکێتییەکانی "نێو یەکێتی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتی هێزو لایەنە سیاسیەکان"ی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، رایگەیاند، تەنیا رێگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردایەتیە

    بەپرسیارو خستنەڕووی دیدو تێڕوانینەکانی هەڤاڵانی ئامادەبوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ پۆڵاوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات

    راگەیاندنی
    ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵەندا

  • کۆبوونەوەی دەوری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان
    لەڕۆژانی یەکشەممە 09-03-2023 (24)ەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان لە بارەگای KNK لە برۆکسلی وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە چوو . لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی کوردستانی لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی بەیاوەری هەڤاڵ سمکۆ رەشید، ئەندامی ناوەندی هۆڵەندا بەرپرسی بەشی پەوەندییەکان بەشدار بوون
     
    لەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و بە ساتێک وەستان بۆ رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن هەڤاڵ شێخ شەماڵ کۆبوونەوە کرایەوە. بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆبوونەوە لەلایەن هەڤاڵان ( زوبێر ئایدار و شێخ شەماڵ و دڵشاد خان )  بەڕێو چوو
    بابەتی کۆبونەوەکە  بریتی بوون لەم تەوەرانەی خوارەوە :  
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان بەگشتی
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی بۆ کارو چالاکی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان
    • شایەنی ووتنە 32 پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردستانی بەشدار بوون لە کۆبونەوەکە،نزیک بە 19 کەس بەشداری چڕو پڕیان کرد لە شڕۆڤەکردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە
     
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان و مەترسییەکان  
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی کۆ کارو چالاکی سێ مانگی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان .

  • ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری خۆی ئەنجام دەدات

    رۆژی یەك شەمە بەرواری ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٤ ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری ئەنجام دا
    دەستپێکی  کۆبوونەوەکە بە ساتێک  وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد
    پاشان خاتوو (دەرسیم زەند) لێپرسراوی ناوەند کورتەیەك لە سەر بەرنامە و میکانیزمی و کارەکانی ناوەند پێشکەش کرد. دواتر هەر بەشەو پلانی  ئیشکردنی خستەبەردەم  هەڤاڵانی ئامادەبوو
    کۆبوونەوەکە لەکەش و هەوایەکی زۆر
    هەڤالانەو یەکێتیانە کۆتایی هات

  • ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی شێخ شەمالبەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک ونەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆبونەوەی ئانجام دا.

    لە کۆبوونەوە هەڤاڵانی دەستەی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و بەڵێنیان دا هەوەڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پشتیوانی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و سۆشیال مێدیا وە هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، دواتر باس لە گۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی کرا. 

    ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن بە مەەستی پشتیوانی و سەرخستنی لیستەکەین وە پەیوەندی خۆیان دەخەنە خزمەتی حیزب و لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان لەسەر خەت دەبن بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی

  • دانیمارک
    خۆناساندنی پارتێکی کوردستانی

    بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و  بە مەبەستی خۆناساندن و کار و بەرنامەکەیان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18  ) لەکۆبنھاگن کۆڕێک ئەنجام درا. دیارە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ ھەردوو ( پارتی ئازادی کوردستان ⁄ باکوور ) و ( بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان ) یەکگرتنەوەی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند وە لە ژێرناوی پارتێکی نوێدا بەناوی ( پارتی نیشتیمان پەروەری کوردستان PWK ) درێژە بە کار و خەباتی خۆیان دەدەن ، لە درێژەی دانیشتنەکە دا کارو بەرنامەی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو ، وە ئامادەیی ھاوکاری و ھەم ئاھەنگی و کاری پێکەوەییان بۆ حیزبە کوردستانیەکان پیشاندا
    بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی ناوبراو وەفدێک بەناوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
    کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کەرتی کۆبنھاگن  بەشدابوون و لەلایەن ھەڤاڵ ( شوان ئیسماعیل ) پەیامی پیرۆزبایی خوێندرایەوە

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                  2023.11.18

  • ئامادەبوونمان لەپرسەی خاتوو( عائیشە عبدالواحید) خوشکی شەهید جەعفەر و دایکی   خاتوو نەرمین عوسمان  و خاتوو نازەنین خان و کاك هاوتا
    بەداخەوە بۆ ئەم ژنە رۆشەنبیرو خوێندەوار ە
    جێگەی بەهەشت بێ و دوامەنزڵی پرنووربێ و خودای پەروەردگار  بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری خانەوادەکەی بکات
    زۆرینەی ئەندامان و کادیرانی ی. ن. ك  ئامادەی پرسەکەبوون لەبارەگای ناوەند لە شاری لاهای

    دەرسیم زەند
    ل.ن. هۆڵەندا

  • کریستاڵی ڕێزلێنان بۆ سیمبوڵی ڕاپەڕین و خانەوادی شەهید

    سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان
    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزی ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكان بووە، هێزی ڕۆژی تەنگانەیە، بۆیە هەمیشە رۆڵەكانی لە پێشەوەی سەنگەری قوربانیدان بوون بۆ كوردستان، لەهەر دۆخێكدا، كوردستان پێویستی بە قوربانیدان بووبێت، سەركردە و پێشمەرگە و كادیر و تێكۆشەرانی یەكێتی گیانیان لەسەر دەستیان بووەو پێشكەشی كوردستانیان كردووە.
    ڕۆژی یەکشەم، ڕێکەوتی ٢٦ نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، ناوەندی بەلجیکا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە وە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفا و پێشکەش کردنی کریستاڵی ڕێزلێنان، سەردانی هەڤاڵ دکتۆر حسین پشدەری، برای شەهید هەڵۆ پشدەری و سیمبوڵی راپەڕینیان کرد.
     
    دکتۆر حسین، سەرقافلەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، پێشمەرگەی دێرین و کادیری پێشکەوتووی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، مامۆستای زانکۆ، برینداری خەبات و تێکۆشان وە برای شەهید هەڵۆ پشدەری، ئاوێنە و نموونەی هەڤاڵان و پێشمەرگەکانی حیزبی شەهیدانە کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمان، بە ڕۆح و بە گیان بە درێژایی تەمەنیان قوربانی زۆریان داوە و زۆریان پێشکەشی گەل و نیشتمان کردوە.

    سەرجەم هەڤاڵانی ئامادەبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ دکتۆر حسێن و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی بۆ پێشوازی و هیوایان خواست هەمیشە تەندروست باش بن وەک هەمیشە، بەردەوام و هەردەم پێشەنگ بن لە خزمەتی گەل و نیشتمان.