Accueil

بوونی 34 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-34 لە 34 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە دانیمارک
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە نەمسا
  • ئەمڕۆ بەرواری ٢١-١-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن ناوەندی نەمسای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەڵمەتی بەسەر کردنەوەی ئەندامان و ھەروەھا پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامێتی نوێ ، لای خۆشیەوە بەرپرسی بەشی ڕێکخستن سوپاسی ھەڤاڵان کرد کە بەدەم داواکاری پڕ کردنەوەی فۆرمەکە بوون .


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢١-١-٢٠٢٣

  • سەردان و بەسەر کردنەوە

    ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ هەریەک لە هەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ کاک جەمال خانەقینی ئەندامی کەرتی ڤییەنا و هەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی دارای و هەڤاڵ شاخان عەلی لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی ڕاگەیاندن بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تەندروستی سەردانی هەڤاڵ (کامەران کەریم جاف) مان لە نەخۆشخانە کرد کە ماوەیەکی زۆرە تەندروستی باش نیە ، بە ناوی ناوەندی نەمساوە هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ ئەخوازین

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ک

    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • کۆبوونەوە


    ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ ھەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا کۆبوونەوە
    دانیشتنەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەیوەندیەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروبارەکان لە داھاتودا و سەبارەت بە پەیوەندیە گشتیەکان و پەیوەندیە کوردستانیەکان ، ھەروەھا بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠٢٣ تاوتوێ کرا و باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوە و بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • کۆبوونەوە

    لەسەر بانگھێشتی باڵوێزی عێراق لە ووڵاتی نەمسا بەڕێز کاک بکر فتاح ئەمڕۆ ھەریەک لە ھەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا ی.ن.ك و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی نوێنەری حیزبە عێراقیەکان لە ووڵاتی نەمسا و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز کاک بەکر فەتاح تیشکی خستەسەر دواین ڕوداوەکانی عێراق و ئەو ھەوڵانەی کە سەفارەت دەیدات و بەڕێزیان ئاماژەیان بە کردنەوەی سەفارەتی نەمسا لە عێراق داو لە ھەمان کاتدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بردنەوەی عێراق بوو لە جامی کەنداو کە دەستپێکێکی گرنگە بۆ سەرجەم گەلانی عێراق ھەروەھا گرنگی دان بە بواری وەرزش و ھەستانەوە بۆ سەجەم عێراقیەکان وە ھەروەھا ھەوڵە جدیەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە ڕابردودا و لە ئێستادا چەقیان بەستبوو
    دواتر ئامادەبوانیش بە پێشنیار و ڕاوبۆچون و پرسیارەکانیان بەشدار بوون لە دانیشتنەکەدا ، وە بەڕێز جەنابی سەفیر سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشداری کردنیان

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • ەکێتی نیشتمانی کوردستان
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ناوەندی نەمسا


                                      کۆبوونەوە

    ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٣ دەستەی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە
    سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕۆحی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال
    پاشان هەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا و هەوڵە بەردەوامەکانی ئەندامان بۆ سەرخستنی ناوەندی نەمسا
    پاشان لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان
    لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکان و لێپرسراوی بەشی پێشمەرگە دێرینەکان و لێپرسراوی کەرتی لینز و لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی کەرتی ڤیەننا و لێپرسراوی چاودێری و بەدواداچون و لێپرسراوی دارایی و لێپرسراوی ئامار و لێپرسراوی ڕێکخستن و لێپرسراوی ڕاگەیاندن و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەند ئامادە بوون
    ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ ئامینە محمد  لەگەڵ کاک هێمن شێروانی بەڕێوەچوو
    هەروەها ڕادەست کردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوەندەکە بۆ لێپرسراوی نوێ
    لەلایەن هەڤاڵ ئامینەوە پیرۆزبایی هەڤاڵ کاک پۆڵا گەیەنرا بە لێپرسراوی نوێ ، هەروەها هەڤاڵ ئامینە داوای کرد لە سەرجەم ئەندامانی دەستەکە کە هاوکار و پشتیوانی هەڤاڵ هێمن بن لە ئەرکە نوێیەکەیدا
    بەناوی ئەندامانی دەستەی ناوەندی نەمسا هیوای سەرکەوتن بۆ لێپرسراوی نوێی ناوەندی نەمسا دەخوازین سەرکەوتو بێت


    ناوەندی نەمسا
    ١٢-٣-٢٠٢٣

  • یەکێتی نیشتمانی کوردستان
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ناوەندی نەمسا

                             پــــرســـەنــــامــــە

    بەڕێز : کاک عەبدووللە پۆڵا و کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو

    بەناوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی (حەبیبە مستەفا عەزیز ) دایکی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵا پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی ناوەندی نەمسا دەکەین ، داواکارین لە پەروەردگار سەبوری خانەوادەکەیان بدات و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت
    ئەمڕۆ هەڤاڵ کاک هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵایان کرد لە ماڵەوە

                        انا للە و انا الیە الراجعون

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ١٨-٣-٢٠٢٣

  • دانیمارک
     لە یادی (٥) ساڵەی داگیرکردنی شاری عفریندا

    ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2023.3.18 بەئامادەبوونی چەندین لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی  کۆمەڵەی کوردی سوری سیمینارێکی تایبەت بۆ بەڕێز(  جوان ئینالۆ ) ئەندام و دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی YSSA ڕێکخست کە تیایدا بەڕێز ( جوان ئینالۆ ) بەشێوەیەکی ئەکادیمیانە قۆناغەکانی ئەو داگیرکاریەی ڕژێمی تورکیای بۆ ئامادەبووان باس کرد ، وە باسی ھەوڵەکانی کرد کە سەرجەم دیکۆمێنتەکانی گەیاندۆتە دادگای نێودەوڵەتی بۆ سزادانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر ئەو داگیرکاریە و گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە
    بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( ھاوڕێ محمود ) کارگێڕی ناوەند و (  شوان اسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی  ھۆی تاسترۆپ و ( ھوشیار محمود ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن و ( ھۆزان بەنگی ) ئەندامی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆپ بەشداری ئەو ساڵیاد و سیمینارە بوون و بەناوی ناوەندەوە دەست خۆشیان لە ئامادەکارەکانی ئەو یاد و سیمینارە کرد
    لەبەشی کۆتایی دەرگای پرسیار بۆ ئامادەبووان کرایەوە و لەلایەن بەڕێز ( جوان ئینالۆ ) وە وەڵام درانەوە

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی( ی.ن.ک )
                                                                          2023.3.19

  • دانیمارک

     لە پەرلەمانی دانیمارک یادی نەورۆز و پەیمانی لۆزان کرایەوە

    بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی kurdisk forum دوو پارتی دانیمارکی و  ھەندێ ڕێکخراوی تر  ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی.2023.3.20 سیمینارێکی تایبەت بە پەیمانی لۆزان وە بەرز ڕاگرتنی یادی نەورۆز  لە پەرلەمانی دانیمارک بۆ بەڕێز ( ئەحمەد کارموس ) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەڕێوەچوو

    سەرەتای سیمینارەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان وە بەخێرھاتنی ئامادەبووان لەلایەن پەرلەمانتاری دۆستی کورد و سەر بە لیستی ( Enhedslisten ) سۆران سۆنەگۆ وە دەستی پێکرد و پاشان باسی لە مێژوو و خەباتی گەلی کورد کرد لە پارچەکانی کوردستان

    لەتەوەرێکی تردا بەڕێز ( ئەحمەد کارموس ) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەدرێژی باسی پەیمانی لۆزانی کرد کە پێش (١٠٠) ساڵ لەلایەن چەند دەوڵەتێکەوە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتەکانی ھەرێمی واژۆ کرا و تا ئێستاش داگیرکاریەکان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر نەتەوەکەمان درێژەی ھەیە

    پاشان لەلایەن نوێنەرانی چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەو  وە پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک ، باسی لێکەوتە خراپەکانی ئەو پەیمان نامەیە کراو ، وە ھەمووان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزیان کرد وە باسی خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ بەدەست ھێنانی ئازادی کرا

    بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و ( ھاوڕێ محمود ) کارگێڕی ناوەند و ( ھوشیار محمود ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن بەشداری ئەو سیمینار و یادکردنەوەی نەورۆز لەپەرلەمانی دانیمارک بوون.

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی (ی.ن.ک) 

                                                                              2023.3.21

  • مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

    (پرسەنامە)

    بۆ بەڕێز / هەڤاڵ عبداللە ناسراو بە کاک عبداللە پۆڵا

    بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ عبداللە  لە ووڵاتی نەمسا بە لە دەستدانی دایکی بەڕێزتان حەبیبە حاجیلە ڕەواندزی خێزانی وەستا ڕەفیق تیلەکۆی وە هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان



    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ١٨\٣\٢٠٢٣

  • دانیمارك

    خۆپیشاندانی بەردەم پەرلەمان

    بە مەبەستی گەیاندنی ناڕازەیی و ئیدانە کردنی ئەو کۆمەڵ کوژیەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بەرامبەر کوردانی ( جێندرس ) کرا لە سەر کردنەوەی ئاگری نەورۆز...  ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2023.3.25  خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو
     سەرەتا بە ساتێك وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزلێنانی شەهیدانی نەورۆزی جێندرس دەستی پێكرد و پاشان سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب ووترایەوە

    ووتاری فیدراسۆنی كۆمەڵە كوردیەكان لە دانیمارك  لە لایەن عدنان ئاغا جان خوێندرایەوە كەتیایدا سەرباری ئەونەهامەتیەی بەسەرشار و خەڵكی  جێندرس هاتووە ،دوژمنانی كورد و چەتەكانی سەربەڕژێمی توركی فاشی بەردەوامن لە وێرانكردن و شەهید كردنی خەڵكی سڤیلی كورد

    دواتر هەریەك لە  (سەردار بینلی ) بەناوی كوردانی باكور ووتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا ئیدانەی ئەوكارە قێزەوەنە كرد
    هەرلەگردبوونەوەكەدا چەندین درووشمی ناڕەزایی و  پارچە شیعر بۆ عەفرین و شەهیدان ووترانەوە ،  هەریەك لەنوێنەرایەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا  ووتەیان بەو بۆنە دڵتەزێن و  مەرگەساتەی شەهیدانی  جێندرس  پێشكەش كرد
     بەناوی باشووری كوردستانەوە (هاوڕێ مەحموود) کارگێڕی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دانیمارك  ووتەیەكی پێشكەش كرد   کە تیایدا هاوخەمی بۆ شەهیدانی جێندرس  دووپاتكردەوە و ئاماژەی بە دڕندایەتی ڕژێمی توركیای فاشیست و دوژمنانی كورد كرد كە چۆن لە شەهیدكردن و سڕینەوەی ناسنامە و كلتوروی كورد دەست ناپارێزن و بەردەوامن لە داگیرکاری  گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان، لە بەشێكی كەی ووتەكەی تیشكی خستە سەر چەند خاڵێكی گرنگ كەپێویستە وەك كوردو لەهەرچوارپارچەی كوردستان بەیەكدەنگی و یەكێتی نەتەوەیی و  هەم ئاهەنگی هەموو لایەك  پێش لە ئەجێندای دوژمنانی كورد بگیرێت

    بەچەند درووشمی شۆڕشگێڕی و بەرز ڕاگرتنی شەهیدان  كۆتایی بە  خۆپیشاندان  هێنرا

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیماركی ( ی.ن.ك )
                                                                                   2023.3.26

  • نەمسا
    ئەمڕۆ ٢٦/٣/٢٠٢٣ ھەڤاڵان ئامینە خان و سۆران ئەحمەد ئەندام مەکتەبی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەگەڵ ھەڤاڵ ھێمن شێروانەی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی لە نەمسا کۆبونەوە

    بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆبونەوە دەستی پێکرد دواتر ھەڤاڵان لەسەر کاروبەرنامەی ناوەندی نەمسا گفتوگۆیانکرد و تیشکیان خستەسەر بابەتە گرنگەکانی کە پێویست بوو بۆ گەشەکردنی ھەڤاڵانی یەکێتی لە نەمسا و شێوازی داڕشتنەوەی ھەیکەلی نوێی یەکێتی لەکۆتایدا جارێکیکە پیرۆزبای دەستبەکاربونی پۆستی نوێ لە ھەڤاڵ ھێمن کرا و پشتیوانی ھەڤاڵانی مەکتەب و بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی پێراگەیەنرا

  • دانیمارک
    کۆنگرەی (پارتی گەلی سۆشیالیست)( Socialistisk Folkeparti )ناسراو بە ( SF ) بەڕێوەچوو

    بەئامادەبوونی نزیکەی (٥٥٠)ئەندام و سەرکردەی ئەو حیزبە ڕۆژانی 1/4-2/4 کۆنگرەی ساڵانەی لەشاری کۆلدینگ سازکرد ، سەرەتا دوای بەخێرھاتنی بەشداربووانی کۆنگرە ڕاپۆرتی گشتی لەلایەن سەرۆکی پارتەکە (  Pia Olsen  )ەوە خوێندرایەوە کە ئاماژەی کردە سەر ڕۆڵ و کاریگەری حیزبەکەی لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەی دانیمارک. پاشان  سەرۆک و نوێنەرانی ڕێکخراو و سەندیکاکان ووتاریان  خوێندەوە و بەرچاو ڕوونیان لەسەرکارەکانیان دا بەئەندامانی کۆنگرە  ، بەشێکی تری کۆنگرەکە تەرخان کرا بۆ پێشکەش کردنی ڕاو و پێشنیاری ئەندامان و دواتر دەنگ درا بە ڕاپۆرتی سەرۆکی حیزب و پێشنیارە پەسەندکراوەکانی کۆنگرە
    دیارە لەکۆنگرەی ساڵانەی ( SF ) دا چەندین پارت و لایەنی سیاسی و ڕێکخراو لە دەرەوە و ناوەوەی دانیمارک وەک میوان بانگھێشت دەکرێت  ، بۆ ئەو مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی ( SF  ) بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک وەک میوان بەشداری کۆنگرەکە بوو وە لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکاندا چاوی کەوت بەسەرۆکی حیزبەکە و لێپرسراوی کاروباری دەرەوەیان و چەند پەرلەمانتارێک  بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیەکان چ وەک کورد چ وەک یەکێتی  وە دروست کردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ یەکێتی نێشتیمانی کوردستان ، دیارە بەگەرمی پێشوازی لە داواکاریەکە کرا وە لە ئایندە کاری زیاتر لەسەر پرسی کورد دەکەن لەڕێگەی گروپی پەرلەمانی ئەو حیزبەوە وە ھەوڵ دەدەن پەیوەندیەکی باشتر و فراوانتر دروست بکەن لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان لە دانیمارک

    ڕۆژی دووەمی کۆنگرەکە تەرخان کرا بۆ ئیش و کارە ناوخۆییەکانی حیزبەکە وە دانانی کارو بەرنامە وە خۆ ئامادەکردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کە وا بڕیارە لە ھاوینی ساڵی ئایندە ئەنجام بدرێت

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
    2023.4.2

  • ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە نەمسا لە زیادبووندایە


    بەئامادەبوونی ستافی ئەنجومەنی ناوەند کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا بەڕێوەچوو
    سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی مەشخەڵان و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و سەرۆک مام جەلال دەستی پێکرد
    پاشان هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم ئامادەبوان کرد و هەروەها بەخێرهاتنی چەند هەڤاڵێکی تازەی بۆ ناو ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا کرد، دواتر تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا دەست بەکاربوونی وەک لێپرسراوی نوێ هەروەها باسی لە خزمەت کردن بە ڕەوەندی کورد لە ووڵاتی نەمسا کرد و هەروەها سەردانیکردنی چەند هەڤاڵێک و ئاشتکردنەوەیان
    خاڵێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە باس کردن بوو لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بڕیارە بەڕێوە بچێت ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی ئەندامەکان بوو پرسیار و ڕاوبۆچونەکانیان خستەڕوو وە کۆبوونەوەیەکی هەڤاڵانە و سەردەمیانە بوو ، بەخێرهاتنی ئەو هەڤاڵانەی هاتونەتە ناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ووڵاتی نەمسا
    لای خۆیەوە هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی سوپاسی سەرجەم ئامادەبوانی کرد کە بەژدار بوون لە کۆبونەوەکەدا کاتیان بۆ تەرخانکرد


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-٤-٢٠٢٣

  • دانیمارک
    مەڕاسیمی بەخاکسپاردن و پرسە
     بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەن و کەس و کارو جەماورێکی زۆر ،  ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2023.4.29 لە کۆبنھاگن تەرمی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی ناو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران( فەریدون حوسەینی) خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژھەلاتی کوردستان و دانیشتووی ووڵاتی دانیمارک بەخاک سێردرا  وە لە ھەمان ڕوژدا پرسەی بۆ دانرا ، کە بەداخەوە بە ھۆی  نەخۆشی کۆچی دوایی کرد
    بۆ گەیاندنی پەیامی ھاوخەمی  ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک بۆ خانەوادە و  ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی  وە دانانی چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر گکۆی نەمری وە بەشداری لەپرسەکەدا ...وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک  کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( ھاوڕێ محمود کارگێڕی ناوەند و شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆپ و ھوشیار محمود کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن ) بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                  2023.4.30

  • دانیمارک
    سەردانی باڵێۆزخانەی عێراق لە دانیمارک
     
    بەمەبەستی سەردانی و پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و تاوتوێ کردنی  کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ڕەوەندی عێراقی وەفدێک لە زۆربەی پێکھاتەکان دوێنێ سێشەمە ڕێکەوتی 2023.5.2 سەردانی باڵێۆزخانەی عێراقیان کرد لەدانیمارک ، لەو دیدارەدا چاویان کەوت بە بەڕێز دکتۆر ( دیاری ئەحمەد مەجید ) باڵێۆزی کاربەڕێکەر و ستافەکەی
    بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کەپێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و سەباح فاروق کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن و مامۆستا ئارام ساڵح کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆپ ) بەشداری ئەو  وەفدەی جالیەی عێراقی بوون کە وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان چەندین پرسی گرنگی تری تایبەت بە پەنابەران باس کران

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی (ی.ن.ک)
                                                                     2023.5.3

  • دانیمارک

    سەردانی کەس وکاری شەھیدان

    لە ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( پێشڕەو عبدالصمد ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان  و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە  بەڕێز ( کاوە عبدالصمد) برای شەھیدی نەمر و   بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و بنەماڵەکەیان کرا کە ھەمیشە لەڕیزەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن ، لەو دیدار و سەردانەدا ھەڤاڵی بەڕێز ( ھیمداد تاھیر بەگ ) پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی کۆمیتەی پێشوترو یەکێک لە خانەوادە و ھاوڕێی خەباتی شەھید(  پێشڕەو )  ئامادەبوو وە بەکورتەیەك لە ژیان و ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید ئێمەی زیاتر ئاشنا کرد بە خەباتی بێ وێنەی ئەوێ ڕۆژێ کە چۆن خۆی و ھاوڕێکانی لە خۆبوردوانە تێکۆشاون بۆ بەدیھێنانی ئازادی ، وەلێ مخابن دەستێکی ڕەش ئەو ھەڤاڵەی شەھید کرد و چووە ڕیزی نەمرانەوە ، ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارك خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادە بوون و بەشداری ھەڤاڵ ( ھیمداد تاھیر بەگ ) لەو سەردانە وەك ھاوڕێ و کەسوکاری شەھید
    جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند )  و (ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند ) و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و ( صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس وکاری شەھیدی نەمر شەھید ( پێشڕەو عبدالصمد) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن

    ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
                                                                  2023.5.31

  • دانیمارک

    سەردانی کەس وکاری شەھیدان

    لە درێژەی کارو چالاکیەکانی  ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( جەبار جەباری ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان  و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە  بەڕێز ( شێخ ستار جەباری ) برای شەھیدی نەمر و  ئەندامی تێکۆشەری یەکێتی و بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارکەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و بنەماڵەکەیان کرا کە ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن
     دیارە شەھید( جەبار جەباری ) وێڕای کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی نووسەر و ئەدەب دۆست بووە وە لەو بوارەدا زۆر سەرکەوتوو بووە ، شەھید لە کاتێکدا کە پەیوەندی ھەبووە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ڕۆژی ( 1982.5.26) دا دەگیرێ و بێ سەروشوێن دەکرێت تا لە ڕۆژی ( 1985.5.25 )دا  ئاگاداری کەس و کارەکەی دەکرێتەوە کە لە سێدارە دراوە . درود بۆ گیانی پاکی شەھید( جەبار جەباری ) و تەواوی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری
    جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و  ( ستار مامە ) پێشمەرگەی دێرین و کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون وە سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس و کار و برای شەھید  ھەڤاڵ ( شێخ ستار جەباری ) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن

    ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
                                                                  2023.5.31

  • دانیمارک
    سەردان وبەسەرکردنەوەی تێکۆشەران

    لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ھەفتەی یادی ( 48 ) ساڵەی دامەزراندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ناوەندی دانیمارکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی تێکۆشەری دێرین و کادیری پێشکەوتوو و بە ئەزموونی  یەکێتی ھەڤاڵ ( مەریوان لالۆ ) یان کرد کە ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دانیمارک بوو
    ھەڤاڵ مەریوان لالۆ خاوەنی شەھید و کوڕی پێشمەرگەی دێرین کۆچکردوو ( لالۆ عبدالرحمن ) ە کە تا دوا ساتەکانی تەمەنی بەردەوام بوو لە ناو ڕیزەکانی ( ی.ن.ک )
    جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند و ( ھاوڕێ محمود ) کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و (صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن بەشداربوون

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                2023.5.31

  • دانیمارک

    سەردانی کەس وکاری شەھیدان

    لە ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ،  ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( ڕەمەزان عبدالڵە محمد ⁄ باجلوری ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان  و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە  بەڕێز ( سامی عبدالڵە محمد ⁄ باجلوری) برای شەھیدی نەمر و   بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و عەشیرەتی (باجلوری )یان کرد کە لە دەڤەری بادیناندا  ھەمیشە لەڕیزەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن ، دیارە ھەڤاڵ ( سامی باجلوری ) یەکێکە لە ئەندامە چالاک و دڵسۆزەکانی ڕیزەکانی ( ی.ن.ک ) لە دانیمارک

    جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند )  و (ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند ) و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و ( صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس وکاری شەھیدی نەمر شەھید ( ڕەمەزان باجلوری) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن

    ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
                                                                  2023.6.4

  • ٤٨ مين ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان لە نەمسا بەرز ڕاگیرا ناوەندی نەمسا وەک هەمیشە لە کاروچلاکیەکانیان بەردەوام بوون و لەمساڵدا بە گروتینێکی زۆرەوە یادی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کردوە بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناوداری کوردستانی و عێراقی و جیهانی

    بەژداریکردن و پەیامی

    سەفیری عێڕاق کاک ( بەکر فەتاح )
    قونسڵی عێڕاق کاک (حەدەر الصمید عی )
    نوێنەری حوکومەتی هەرێم ( دکتۆر مصطفی رەمەزان )
    بەپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان
    حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
    کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
    حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
    حیزبی شوعی عێڕاق
    حیزبی شوعی کوردستان
    حیزبی سۆسیالیستی کوردستان  حیزبی سوسیالدیموکراتی نەمسا SPÖ
    حیزبی سەوزی نەمسا GRÜNE
    نوێنەری پاڕێزگاری ڤییەنا
    حیزبی موحافزینی نەمسا OVP
    مەڵبەندی کوردی لە نەمسا


    بەسەرپەرشتی
    هێمن هاوار شێروانی
    لێپرسراوی ناوەندی نەمسای ( ی ن ك )
    بەبەژداری
    هەڤاڵ ( ئامینە عوسمان علی )
    ئەندامی مەکتەبی نەوەندی دەرەوە
    هەڤاڵ ( حەمە کەریم )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی نەمسا
    هەڤاڵ ( دکتۆر شۆرش عبدالغفور )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( عبداللە پۆڵا ) ڕاوێژکاری ناوەندو پێشمەرگەی دێرین
      هەڤاڵ ( هاکار شەدەڵە )
    لێپرسراوی
    پەیوەندیە ئەروپیەکانی نەمسا
    هەڤاڵ ( شاخان علی )
    لێپرسراوی ڕاگەیاندن
    هەڤاڵ ( ماهیر محمد امین )
    لێپرسراوی کەرتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( فەرهاد شاکر )
    لێپرسراوی کەرتی ڤییەنا

  • دانیمارک
    مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو
    بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و ڕەوەندی عێراقی لە کۆبنھاگن بەسەرپەرشتی نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و نوێنەرانی ڕەوتی حیکمە ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی  2023.6.15 مەڕاسیمێکی شایستە ئەنجام درا بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی بەڕێز دکتۆر ( دیاری ئەحمەد مجید ) باڵیۆزی کاربەڕێکەر لە باڵیۆزخانەی عێراق
    سەرەتا  لەلایەن ئامادەکارانی مەڕاسیمەکەوە بەخێرھاتنی ئامادەبووان کرا
    پاشان بەڕێز دکتۆر (دیاری) کورتە باسێکی لەسەر ئیش و کارەکانی بۆ ئامادەبووان باس کرد وە سوپاسی ھەڵوێستی سەرجەم ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتیانە وە ستافی باڵێۆزخانە کرد کە ھەمیشە ھاوکاربوون لەسەرکەوتنی لە کارەکانیدا
    ڵەسەر بانگھێشتی سەرپەرشتیارانی مەڕاسیمەکە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک وە نوێنەری دەستەی داکۆکیکاری ڕێکخستنە دێرێنەکان و یەکێتی ژنانی کوردستان و ھەڤاڵانی پێشمەرگە دێرینەکان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون ، وە بەناوی ناوەندی دانیمارکەوە ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک ووتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا بەناوی ھەڤاڵانەوە سوپاس و دەست خۆشی لە ( دکتۆر دیاری ) کرد کە زۆر سەرکەوتووانە کارەکانی ئەنجام داوە ، ھەر بەو بۆنەیەوە  خەڵاتی ڕێز لێنانی ناوەندی دانیمارکی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد ، وە لە لایەن یەکێتی ژنانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پێشکەش کرا وە سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کرا

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                           2023.6.15

  • دانیمارک
    سەردانی و ڕێزلێنانی پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین

    لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوڕدستان لە دانیمارک ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 2023.6.18  ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوێ ناوەندی دانیمارک  بە یاوەری ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی ناوەندی دانیمارک و  پێشمەرگەی دێرین  ھەڤاڵ ( خسرەو ئەحمەد ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی نیستفید سەردانی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی ڕۆژگارە سەختەکانی خەبات ھەڤاڵ ( دارا عبدالوھاب ) ناسراو بە( دارا سور ) یان کرد کە  جێگری سەر تیپی (٩٠) باواجی  کۆیە بووە و پلەکانی پێشمەرگایەتی خۆی زۆر بە سەرکەوتووانە بڕیوە بە ئازایەتی توانای خۆی گەیشتووەتە پلەی جێگری سەر تیپ ،،  ئەو ھەڤاڵەکانی ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی قوربانی دان و خەباتدا بوون تا ئەمڕۆش وەک کەسێکی تێکۆشەر بەردەوامە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بۆیە بەمەبەستی دەست خۆشی و ڕێزلێنان لە خەباتی ڕابردوو و ئێستای خەڵاتی ناوەندی دانیمارکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێ بەخشرا و سوپاسی ئەرک و ماندوو بوونی کرا

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                     2023.6.18

  • دانیمارک
    سەردانی و بەسەرکردنەوە
    لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 2023.6.29   ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و  (ھەڤاڵ عمر )کارگێڕی ناوەندی دانیمارک و ھەردوو کادیر و پێشمەرگەی دێرین  ( جافەر وەیسی ) و( دانا تۆفیق ئاغا ) سەردانی ھەڤاڵی بەڕێز ( سەردار محمد عبدالڵە) لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی دانیمارکیان کرد لە شاری ئارغوس.
    لەلایەن ھەڤاڵ ( سەردار محمد )ە وە پێشوازی گەرم لە ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارک کرا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سەردانە و ھیوای خواست کە ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارک ھەمیشە سەرکەوتووبن لە کارو چالاکیەکانیان.
    لەلایەن ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە دانیمارک سوپاسی ھەڤاڵ ( سەردار محمد ) کرا بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە...

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                         2023.6.30

  • دانیمارک ...

    ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) بەڕێوەچوو.

     لە دوو مەڕاسیمی شایستەدا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژانی ھەینی و شەمە ( ٢٥ و ٢٦ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠٢٣ ) ناشتن و پرسەی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ھەڤاڵ (خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ئەنجام درا وە ھاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.

    بۆ ئەو مەبەستە ھەڤاڵ ( سەردار محمد ) لێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی دانیمارک و وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە دانیمارک بەشداری ھەردوو مەڕاسیمەکە بوون  کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک)  ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر  و مامۆستا ھوشیار ڕەحیم  و ھاوڕێ محمود ) کارگێڕانی ناوەندی دانیمارک و ( حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی کۆبنھاگن و ڕەند سۆفی لێپرسراوی کەرتی نیستفید و ھوشیار محمود کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن ) .

    لەلایەن ھەڤاڵان ( سەردار محمد ) و ( ھوشیار دەربەندی )یەوە چەپکە گوڵی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک لەسەر گۆڕی تێکۆشەر ( خسرەو ئەحمە ڕەسوڵ ) دانرا .

    پاشان پرسە نامەی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پێشکەش بە خانەوادەی کۆچکردوو( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) کرا

    لەبەشێکی تردا پەیمامی ھاوخەمی ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە دانیمارک لەلایەن ھەڤاڵ ( ھوشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک خوێندرایەوە .

    جێگای ئاماژەیە ھەڤاڵی تێکۆشەر و دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ) بەھۆی نەخۆشیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ووڵاتی دانیمارک کۆچی دوایی کرد...

    ڕاگەیاندنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک

                                                               2023-8-26

  • "پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتنەکان بن"

    دانیمارک... رێزلێنان لەخوێندکارە دەرچووەکان

     رۆژی یەکشەمە ٢٧ ئاب ٢٠٢٣  رێورەسمی  رێزلێنانی خوێندکارانی دەرچووی دواناوەندی کوردانی رۆژئاوا لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا بەھاوبەشی کۆمەڵەی بەھار ڕێکخرابوو

    بەبانگهێشتی رەسمی هەڤاڵانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا،   هەڤاڵان حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنهاگن و سەباح فاروق جێگری لێپرسراوی کەرتەکە بەنوێنەرایەتی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدانیمارک بەشداریی رێوڕەسمەکەیان کرد...

    هەڤاڵ حەسەن عەزیز،  بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەخوێندکارە سەرکەوتووەکان کردو ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانیانی کردو هیوای خواسەت هەموو قۆناغەکانی خوێندن بەسەرکەوتووی ببڕن و وەک هەمیشە ببنە پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتن... پاشان هەردوو هەڤاڵی ناوبراو گوڵی ڕێزلێنانیان  پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد


    راگەیاندنی ناوەندی
     یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    لە دانیمارک
    ٢٧ ئاب ٢٠٢٣

  • "خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواریی"
    کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان


    بەئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵەو رێکخراوەکان و هەڤاڵ حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنھاگن کۆبوونەوەی وەرزی  فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان بەساتێک بەبێدەنگی وەستان بۆ رووحی پاکی شەهیدان بەڕێوەچوو.

    عەدنان ئاغا جان لێپرسراوی فیدراسیۆن کاروچالاکییەکانیانی خستەڕوو، کە گرنگترینیان بەشداربوونی کارایان بوو لەو کۆڕو کۆبوونەوە فراوانە جەماوەریی و حزبییەی لەسویسرا بۆ یادی١٠٠ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدرابوو.. هەروەها داواشی لەهەڤاڵان کرد هەموویان پێکەوەو وەک یەک تیم بۆ خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواری کاربکەن...

    لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، داوا لەکۆمەڵەو ڕێکخراوەکان کرا، ھاوکار و بەشداربن لەفێستیڤاڵی کلتوری کوردی کە بڕیارە رۆژی ٢٣ ئەیلول ٢٠٢٣ لەکۆبنھاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوەبچێت و کار و چالاکی کلتوری جۆراوجۆری  تیادا  نمایش دەکرێت...



     

    ڕاگەیاندنی ناوەندی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان   
    لەدانیمارک
    ٣ ئەیلول ٢٠٢٣

  • دانیمارك
    چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
    بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین پارت و لایەنی سیاسی و خانەوادەو کەس وکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕۆژی شەمە بەرواری ( 14-10-2023 ) چلەی ماتەمینی بۆ ڕەاونشاد ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
    سەرەتای مەڕاسیمەکە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) و تەواوی شەهیدانی  کوردو کوردستان وە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو
    پاشان بۆ ڕێزلینان لە روحی پاکی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ( ٤٠ ) مۆم لەلایەن خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانیەوە داگیرسێندرا کە گوزارشت بوو لە یادی چلەی ماتەمینی وە ( ٤٠ )ساڵ خەبات و تێکۆشان لە ناو ڕیزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستاندا
    ووتاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك لە لایەن (  وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژەی کردە سەر خەباتی پێشمەرگایەتی و کاری ڕێکخراوەیی
    لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا چەندین لایەن و کەسایەتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) بە بروسکەی ماتەمینی و ووتەکانیان بەشداربوون
    پەیامی هاوخەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی دانیمارك
    پەیامی هاوخەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران/کۆمیتەی گشتی دانیمارك لەلایەن بەڕێز( ئەحمەد ڕەحمانی ) یەوە خوێنرایەوە
    پەیامی هاوخەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان / کۆمیتەی دانیمارك لە لایەن پێشەمەرگەی دێرین بەڕێز ( ستار مامە ) وە خوێنرایەوە
    . بەڕێز ( هیمداد تاهیر ) پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی خوالێخۆشبوو پەیامی هاوخەمی خوێندەوە
    . پەیامی هاوخەمی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە دانیمارك لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەڕێز ( عدنان ئاغا جان ) خوێنرایەوە
    . پەیامی هاوخەومی و گێڕانەوەی یادەوەریەکانی ناو زیندان لە لایەن هاوڕێی زیندانی کۆچکردوو  بەڕێز کاك ( دەرسیم دیبەگەیی )یەوە خوێنرایەوە
    .لەلایەن بەڕێز ( ئەحمەد ڕەحمانی )یەوە پەخشانە شیعرێك تایبەت بەو یادە خوێنرایەوە
    .  ئەم لایەنانەش بە  ناردنی بروسکەی ماتەمینی بەشداریان کرد
    . ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق/ نوێنەرایەتی دانیمارك
    . پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا ( پەیەدە )
    . پارتی سۆشیالیستی کوردستان ( پەسەکە )
    . بەڕێز ( عبدالڵە پشدەری ) بەناوی بنەمالەی خوالێخۆشبوو پەیامی هەبوو
     .بەڕێز خاتوو ( ئەلوەند ئەحمەد ڕەسوڵ ) ووتاری بنەماڵەی پێشکەش کرد
     . بەڕێز  ( ئەحمەد خەسرەو ئەحمەد )  وەك کوڕی خوالێخۆشبوو  پەیامێکی پێشکەش کرد
    جێگای ئاماژەیە  بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ناسراو ( بەسامی ) بەسەرپەرشتی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك ڕێکخرابوو وە هەڤاڵان  ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵان ( هەڤال عمر کارگێڕی ڕیکخستن و هاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندن و  حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنهاگن و شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی هۆیتاسترۆب ڕەند سۆفی لێپرسروی کەرتی نیستفید و صباح فاروق و مامۆستا ئارام و ستار مامە کارگێرانی کەرتەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا
     ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ك )
                                                                          2023-10-15

  • بەرواری ١١-١١-٢٠٢٣ مەڵبەندی کوردی ڤییەنا بانگهێشتی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی کرد بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی ڕێکخست هەڤاڵ لەمیعە باڵەک و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیە عێراقی و کوردستانیەکان هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا و لێپرسراوی بەشی دارایی هەڤاڵ سەردار ئەحمەد هەروەها بە بەژداری کردنی زۆری هەڤاڵانمان بەژداربوون

    مەڵبەندی کوردی بانگهێشتی هەریەک لەم هەڤاڵانە (Frau Helga Smirhovsky ,Herr Wieland Schneider,Frau Maria Six-Hohenbalken ,Dr.Jan Peter Kreisky ,Dr.Thomas Schmidinger , Frau Mary Kreutzer , Herr Paul Klingenberg ,Frau Laura Schuller , Frau Berivan Aslan , Dr.Mikael Nuri )کرد .

    لە ٣٥ ساڵی ڕابردودا هاوکاری کوردیان کردوە لە ساڵانی ٨٠ کانەوە بەژدار بونە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ و وە ئەوانەی هاتونەتە ووڵاتی نەمسا لە وەرگرتنی لجوء و پێدای ئیقامەی مانەوە و وە لە پێشکەش کردنی کلتوری کوردی و نوسینەوەی کلتوری کوردی .

    وە بەڕێز تۆماس شمیدینگە لە بەشی زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی نەمسا توانیویانە لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی کورد و نەمساوی کوردستان بخەنە ناو بەشی زانستە ڕامیاریەکان لەوێ بتوانن دەرسی لەسەر بخوێنن .

    هەروەها لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و زۆرێک لە هەڤاڵان بەژداربوونە بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە چووە ، هەروەها ئەو نەمساویانەی بانگهێشت کراون ڕێزیان لێنرا بە هۆکاری ئەوەی هاوکاری کوردیان کردوە ئەوانەی لە حیزبی SPÖ , هەروەها هەڤاڵ عەزیز میران ئامادەبوو .

    مەڵبەندی کوردی بەڕێوەی بردوە وە ناوەندی نەمسا ڕۆڵی خۆی هەبوە ، پاشان گۆرانیبێژ مستەفا دادەر لە هۆڵەنداوە ئامادەبوو وە دکتۆرێکی نەمساوی بە پیانۆ  و هەڤاڵ ڕزگار خۆشناو بە عود بێژ بەژدار بوو .

    پاشان بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەندی کوردی هەریەک لە هەڤاڵان (دانا شەدەڵە و هەردی شێروانی و بروسک ڕەشید و جەلیل خەیات ) سەرپەرشتیاری مەڵبەند دەکەن .

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك

    ١٢-١١-٢٠٢٣

  • دانیمارک
     بەڕێوەچوونی ڕۆژێکی ئەدەب و ھونەری

    بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی و حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18 ) لەشاری ( ڕاناس ) شەش نووسەری کورد بەرھەمەکانیان بە ئامادەبووان ناساند کە لە بواری ھۆنراو و مێژوو و زانستی دەروونی و چەندین بواری تر بوون ، وە دەیانەوێ لە ڕێگای نووسینەکانیانەوە مێژوو و زمانی کوردی و زانستەکانی تر خزمەت بە گەلی کورد و نەوەکانی بکەن بەگشتی و لە تاراوگە بەتایبەتی
    بەشێکی تر تەرخان کرابوو بۆ ناساندنی ( ئامێری تەمبوور ) کە مێژووێکی زۆر کۆنی ھەیە وە تایبەتە بەگەلی کورد و وە بە تایبەتی باوەڕدارانی ( یارسانی )
     کۆتا بەشی ڕۆژی کوردی  و ڕۆژە ھونەریەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەش کردنی خواردنی کوردەواری بۆ ئامادەبووان
    بۆ ئەو مەبەستەو بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە نووسەران و ھونەرمەندان ، بەناوی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانەوە لە دانیمارک ( وشیارجلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو وە چەپکە گوڵی ناوەندی  یەکێتی لە دانیمارکی پێش کەش کردن وە دەست خۆش لێکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پڕ بایەخەیان

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                   2023.11.19

  • کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا -کەرتی هەنگاریا ی.ن.ك بەڕێوەچوو

    ئەمڕۆ بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ بەسەرپەرەشتی هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکان و هەڤاڵ پەیمان هادی حسن لێپرسراوی ئامار و هەڤاڵ شاخان عەلی عەبدووللە لێپرسراوی ڕاگەیاندن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی دارایی و هەڤاڵ هەکار شەدەڵە لێپرسراوی پەیوەندیەکان و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی ڕێکخستن و هەڤاڵ محمد کەریم ئیبراهیم نوێنەری ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا و هەڤاڵ ماهر محمد ئەمین لێپرسراوی کەرتی ووڵاتی هەنگاریا بەڕێووەچوو

    سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
    پاشان هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی تیشکی خستەسەر گۆڕانکاریەکانی ناوەوە و دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانکاری مەڵبەندەکان و هەروەها مەکتەبەکان و باسکردنی باردوخی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوە هەروەها ڕۆڵی سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی دوای گۆڕانکاریەکان و سەردانیکردنی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان و باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە ، داڕشتن و بەرنامە دانان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پشتگیری کردنی کەسوکارمان لە کوردستان و دەنگدان بە ئەندامانی لیستی ژمارە (١٢٠) ی.ن.ك لە ناوچە جێناکۆکەکان

    هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆ وەک ناوەندی نەمسا بەژداربووین لە پرسەی خوالێخۆشبوو (السید الحاج رمزی الصمیدعی) باوکی بەڕێز کونسوڵی عێراق لە ووڵاتی نەمسا

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٦-١١-٢٠٢٣

  • دانیمارك ⁄ کۆبنھاگن

    کۆڕێك لەسەر جینۆسایدی کورد

     ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی (2023.12.10 ) بەئامادەبوونی نوێنەری حیزب و لایەنەکان و کوردانی تاراوگە لە ووڵاتی دانیمارك ،   بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان  لە دانیمارك و ھاوکاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك کۆڕێك لەسەر جێنۆسایدی کورد بەگشتی و باشوری کوردستان لەلایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نووسەر وە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی  کوردستان و نوێنەری مەکتەبی شەھیدان و کاروباری ئەنفال و جینۆساید پێشکەش کرا ،  کەتیایدا باسێکی گرنگی لەسەر جینۆساید  بۆ  ئامادەبووان کرد ، کە تیایدا تیشکی خستە سەر ئەو زوڵم و زۆرەی کە بەدرێژایی مێژوو کراوەتە سەر گەلی کورد .
    لەتەوەربکی تردا ئامادەبووان  بە پرسیار و پێشنیارەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمندتر کرد ، وە لایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) وە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.
    بۆ ئەم مەبەستە ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك بەشداری کارایان ھەبوو لە سەرکەوتنی کۆڕەکەدا وە لە لایەن ھەڤاڵ(  وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارکەوە دەست خۆشی لە ھەڤاڵ ( مەلا شاخی )  کرا بۆ ئەنجامدانی کۆڕەکە وە چەپکە گوڵی ناوەندی دانیمارکی پێشکەش کرا...

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                                         2023.12.10

  • دانیمارک
    سەردانی کردنی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا

    بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شانزەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ،  ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2024.1.21  ,  وەفدێک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( سەردار محمد عبدالڵە ) لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە دانیمارک و ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک و ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی بەشی ڕێکخستنی ناوەند و پشمەرگەی دێرین ( دانا  تۆفیق ئاغا ) سەردانی کۆمیتەی  دانیمارکی پارتی دیمورکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریایان کرد و لەلایەن بەڕێز ( عبدالڵە ئۆدیس ) لێپرسراوی کۆمیتەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا

    لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکە   ، ھەردوولا  بە پێویستیان زانی کە چۆن لە ڕابردوو چەندین کار و چالاکی ھاوبەش ئەنجام دراون  و لە خزمەتی ڕەوەندی کوردیدا بوون بە ھەمان شێوە درێژە پێدەری ئەو پەیوەندیە مێژووییە  بن کە لە ڕابردوودا ھەردوو سەرکردەی نەمر ڕەوانشادان( مام جلال و عبدالحمید دەرویش ) بنیاتیان ناوە

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                               2024.1.21

  • دانیمارک
    یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە

    بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3  لە شاری ئالبۆرگ ساڵیادی کۆماری کوردستان کرایەوە
    سەرەتای ئاھەنگەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد ، پاشان ووتاری حیزب و لایەنە سیاسیەکان خوێنرایەوە
    بۆ ئەم مەبەستەو لەسەر بانگھێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دانیمارک  وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و دڵشاد علی لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ئالبۆرگ و ھێمن محمد کارگێڕی کەرتی ئالبۆرگ ) بەشدرای ساڵیادەکە بوون و پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانیان لە دانیمارک لە لایەن ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژە کرابووە سەر گرنگی کۆماری کوردستان وە ڕۆڵی گرنگی پێشەوا(  قازی محمد و ھاوڕێکانی ) وە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان بۆ ئەو ڕۆژە مێژوویە ، لەبەشێکی تری پەیامەکەدا سوپاسی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانێان کرد لە دانیمارک بۆ بانگھێشت نامەکە وە ڕێکخستن و سەرپەرشتی مەڕاسیمەکە کە زۆر بەسەرکەوتووانە ئەنجام دران

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )

  • دانیمارک
    کۆڕێکی ئەدەبی و ھونەری بەڕێوەچوو

    بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەدەب دۆست  و ھونەر دۆستان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3  لە کۆبنھاگن کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ( دەنیس بەرخودان ) بەڕێوەچوو کە تیایدا نووسەر بەرھەمێکی نوێی بە ئامادەبووان ناساند کەئەویش پەرتووکی ( کوردەکان لە A تا Z ) بوو ناوەڕۆکی پەرتووکە تایبەت کراوە بۆ کلتور و ھونەر و کۆمەڵێک بابەتی تری فەرھەنگی ) تایبەت بە ھەرچوار پارچەی کوردستان کە تیایدا نووسەر زۆر بە ووردی و بە شێوەیەکی ئەکادیمی باسی تەواوی ئەو بابەتانەی کردووە
    جێگای ئاماژەیە نووسەر ( دەنیس بەرخودان ) خەڵکی باکوری کوردستانە و لە دانیمارک نیشتە جێیە و یەکێکە لە ڕۆژنامە نووسە سەرکەوتووەکانی کورد لە دانیمارک وە ڕووماڵی کارو چالاکیە کوردیەکان دەکات بەبێ جیاوازی و خاوەنی چەندین پەرتووکی ترە لە بوارە جیاوەزەکان
     بەمەبەستی بەشداری و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و  دەست خۆشی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە  دانیمارک
    ھەڤاڵ ( ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارک) بەشداری کۆڕەکە بوو  و دەست خۆشی لە نووسەر کرد  بۆ نووسینی پەرتووکەکەی کە خزمەتێکی گەورەی گەلەکەمان دەکات

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )