Accueil

بوونی 20 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-20 لە 20 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە فینلاند
  • یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك  بەسەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەند هەڤاڵ (سەروەر ئیسماعیل ) لە درێژەو کاروچالاکیەکانیدا کۆبونەوەیەك لەگەڵ هەڤاڵانی ڕاوێژکارانی ناوەند ( یوسف نزیر سندی/کامەرانی ڕەحیم جۆڵا/شێخ ئەحمد کریم/سالار حمە صالح/ئازاد لەتیف) سازکرد,
    سەرەتای کۆبونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پاشان هەڤاڵ بەرپرسی ناوەند دەستخۆشی لەهەڤاڵان کرد بۆ ئامادەبونیان و ڕوونکردنەوەی تەواوی دا لەبارەی بەرنامەو کارەکانی ناوەندەوە تا ئەم ساتە و کارو ئەرکەکانی بەشەکانی ناوەند و زۆنەکان، وەهەر لەدرێژەی قسەکانیدا بەرپرسی ناوەند باسی لە هەنگاوەکانی داهاتووی ناوەندەکەمان کردو هەر لەو تێڕووانینەوە باسی لە پێویستی خۆئامادکردن کرد بۆ یادە مەزنەکەی یەکێتیەکەمان . پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبونەوەکە هەریەکەو بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان لەمەڕکارەکانی ناوەند لەڕابردوو لەداهاتوودا خستەڕوو وە لەلایەن خۆیانەوە دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی بەرپرس و ستافی ناوەندی ئەڵمانیا کرد بۆ بەرنامەو کاروچالاکییەکان و کۆبونەوەکەیان هەڵسەنگاندن و پێشنیاری خۆیان خستەڕو و کۆبونەوەکە بەسەر کەوتویی کۆتایی هات

    ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك
                       ٢٠٢٣/٤/٢

  • رۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ٢٠/٣/٢٠٢٣ ئیوارە ئاهەنگێک بەبۆنەی دەسپیکی ساڵی نووی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە لەشاری هیلسنکی سازکرا بەبەشداری زۆریک لە کوردانی تاراوگە ئامادەکردنی ئاهەنگەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد  بەڕیوە چو  شاندی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان /فینلاندا بەشداربوون کە پیک هاتبوون لە هەریەک لە هەڤاڵان  جبار جمعە لیپرسراوی ناوەند و انور پینجوینی لیپرسراوی پەیوەندیەکان پەیامی ناوەندی فینلاندای یەکێتی لەلایەن هەڤاڵ انوەر خوێندرایەوە ناوەرۆکی پەیامەکە یەکڕیزی و تەبای و پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان بوو وە هەروەها هەڤاڵ پیران شکور پیشمەرگەی دیرین و لیپرسراوی پیشمەرگەدیرینەکانی فینلاندا بەشداربوو جیگای ئاماژەیە زۆریک لە کوردانی تاراوگەو ڕیکخراو لایەنە سیاسیەکان ئامادەبوون

  • بەسەرپەرشتی هەڤاڵ جبار جمعة لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فینلاند و وەفدی یاوەری کۆبونەوەی کەرتی تامپێرێ بەرێوەچوو

    رۆژی یەکشەم رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٦ کۆبونەوەی کەرتی تامپێرێ بەرێوەچوو ، سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ئامادەبووان خولەکێک بەپێوە وەستان، پاشان لێپرسراوی کەرت کامەران بابان بەخێر هاتنی ئەندامان و وەفدی ناوەندی کرد، وەفدی ناوەند پێک هاتبوو لە هەریەک لە هەڤاڵان مەزن بابان لێپرسراوی بەشی رێکخستن و ئەحمەد خۆشناو لێپرسراوی بەشی توێژینەوە و چاودێری و ئەنوەر پێنجوێنی لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەند

    تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بۆ ڕێک خستنەوەی ئاماری ناوەند و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامان بۆ بەدەست ھێنانی ئامارێکی نوێ و  دروست ،ھەرچەندە ئەندامان نەیان توانی ھەمویان بەژداری کۆبونەوەکەبن ،شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو فۆڕمی ئەندامێتیان پڕکردبۆوەو درایە بەرپرسی ڕێکخستن ،دواتر بەشێوەکی گشتی باسی دۆخی یەکێتی و گۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی و ناوەندی دەرەوەکرا ،دواتر ئەندامانی کەرت ھەندێک گلەیی و ڕەخنەو پێشنیار و داواکاریان گەیاندە بەرپرسی ناوەند و کارگێڕانی ناوەند ،شایانی باسە ھەمومان ھاوڕابوین لەسەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و سەرخستنی ناوەندەکەمان

    بەشێوەکی گشتی کۆبۆنەوەیەکی سەرکەوتوبوو.

  • گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بەردەوامە

    لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندی دەرەوە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ڕۆژی ١١-٤-٢٠٢٣ دەستاودەستی ئەرکی لێپرسراوی ناوەندی فینلەندا بە ئامادەیی ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵ صاڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ هەندرێن باوەنووری ليپرسراوی بەشی چاودێری گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی ناوەند کراو لە لایەن شاندی مەکتەبەوە دەست خۆشی لە کارو ئەرک و بەرپرسیارێتی هەڤاڵ جەبار جومعە کرا لە پای ئەرک و بەرپرسیارێتی ناوەندی فینلەندا لە ماوەی ڕابردوو هەروەها پیرۆزبایی لە خاتوو پەخشان کوردە کرا بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەک لێپرسراوی نوێی ناوەندی فینلەندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

    جێی ئاماژە پێکردنە هەڤاڵ جەبار جمعة لەمرۆ بەدواوە وەک راوێژکاری ناوەندی فینلاند دەس بەکار دەبێت


  • ‏‏‎‏‎ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة 
    ‏‎‏‎ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا
     إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    (پرسەنامە)
    بۆ بەڕێز / هەڤاڵ ئەحمەد خۆشناو لێپرسراوی بەشی چاودێری ناوەندی فنلەند
    بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی
    خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین لە دەستدانی میدیا خانی خوشکتان کە دەکاتە
    دایکی (دونیاو زاناو کلارا) کۆسپێکی ناوادەیە داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە
    بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و
    دوا ناخۆشیتان بێت

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    04.05.2023

  • ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠٢٣ ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی دەست بەکاربوونی هەڤاڵ پەخشان کوردە وەک لێپرسراوی ناوەندی فینلاندا   بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی سەفارەتی عیراق  و سەفیری سۆمال لاند و حیزبە کوردستانیەکان و حیزبە عیراقیەکان و ڕیکخراوە حکومی و مەدەنیەکان و ڕۆشنبیرو چالاکەوانیەکان ئێوارە ئاهەنگێکی خۆناساندن بەڕێوەچوو کە بەجۆریک هەموو ئامادەبوان دەستخۆشی لە هەڤاڵ پەخشان و ناوەندی فینلاندا کرا بۆ کۆ کردنەوەی هەموو هێزو لایەنە سیاسی وکەسایەتیەکان  داوا کرا کە بەم شێوەیە پێویستە بەهەر شێوەیەک بێت یەکتربینین و گفتوگۆ لەنیوان حیزب و ڕیکخراوەکان دروست ببێت

  • ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٧/٥/٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی وەرزی خۆی ئەنجامدا سەرەتا ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد پاشان لێپرسراوی ناوەند هەڤاڵ پەخشان کوردە بەخێرهاتنی گەرمی هاڤاڵانی ئامادەبوو کرد دواتر تەوەری کۆبوونەوەکەی خستەبەر باس و ئاماژەی بە گرینگیدان بە ڕیکخستنەکان و کاری هاوبەشی ئۆرگانەکان کرد وەکاری هاوبەشی بەشەکان لەبەرنامەی هەرەلەپێشی ئەم وەرزەبێت و بەسەرکردنەوەو سەردانی ئەندامانی یەکێتی بە پێویست و لە بەرنامەی کاری کەرتەکاندابیت هەروەهە هەڤاڵ ساڵح قەیتول لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی مەکتەبەکانی ناوەندی دەرەوە لە ڕێگەی تلفۆن بەشداری کرد و گوێ بیستی هەڤاڵان بوو تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە کارکردنە لەسەر یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەبەشێوەیەکی جیاواز ئەو یادەبکرێتەوە جێگای باسە کۆبوونەوەکە ٣کاتژمێری خایاند و بەسەرکەوتوی کۆتای هات

  • بۆ بەرزڕاگرتنی سالیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
    ناوەندی بەلجیکای یەکێتی نیشتمانی کووردستان هەستا بە ئەنجامدانی سەیرانێکی خێزانی بۆ ئەندامانی لە وولاتی بەلجیکا

    بۆ پیرۆزڕاگرتنی یادی دامەزراندنی حیزبی شەهیدان وە بە ئامادەبوونی بەشێک لە کادیران و ئەندامان، ڕۆژی یەکشەم ناوەندی بەلجیکا سەیرانێکی خێزانی ڕێکخست بۆ ئەندامانی حیزب لە وولاتی بەلجیکا،

    لە نێوەندی سەیران، هەڤاڵ و پێشمەرگەی دێرین Azad Ahmed Sharif ڕۆڵ و گرنگی یەکێتی بۆ هەموو هەڤاڵان بە کورتە ووتارێک ڕازاندەوە

    دواتر وێڕای دەربڕینی خۆشی بۆ یادەکە بەشداربوان بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی مام و یەکێتی بن لەهەرکوێبن لە هەولێر، دهۆک یان کەرکوک و سلێمانی، یاخود لە بەلجیکا

    سەیران بە گۆرانی و دەربڕینی خۆشی وبە باسی دوایین دەستکەوتەکانی یەکێتی کۆتایی هات

  • ناوەندی فینلاندا

    ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤/٧/٢٠٢٣ لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی هەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندی فینلاندا لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانی پێشمەرگە دێرینەکان و هەڤاڵانی ڕێکخستنە دێرینەکان کۆبویەوە کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان  حاجی طالب اسماعیل و طارق فتاح لە پێشمەرگە دێرینەکان و وە هەروەها هەڤاڵان مەهدی غەمبار و شۆڕش اسماعیل لە ڕێکخستنە دێرینەکان کۆبونەوەکە زیاتر گفتوگۆ بوو لە بارەی چۆنێتی بەرەو پێشچونی ناوەندوو هاوکاری هەمەلایەنەو سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە بەشێکی کە لە کۆبوونەوەکە بۆ سوپاس و ماندوونی خەباتی ئەوهەڤاڵانە بوو کەتەمەنێکی زۆریان بەخشیوە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

  • ئەمرۆ  بەشی رێکخراوە دیموکراتیەکان کۆبونەوەی لە گەڵ ناوەندی فینلاند ئەنجامدا
     
    ئامادە بوانی کۆبونەوە  لێپرسراوی ناوەند خاتوو پەخشان کوردە
    لێپرسراوی ژنان خاتوو شلێر
    لێپرسراوی گەنجان هەڤاڵ ئەکۆ
    لە کۆبونەوەکە باسی گرنگی دانبە بەشی ریکخراوەکانی ژنان و گەنجان کرا  لە کۆبونەوەکە سەرەتا بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد

    دواتر بەڕێز سوڵحیەخان لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانی مەکتەب باسی چۆنیەتی ئیش و کاری رێکخراوەیی بۆ کردن بۆ کۆکردنەوەی گەنجان و هەروەها کردنەوەی خوێندنگایەکی کوردی بۆ مناڵان و بۆ نەوجەوانان
    لە درێژەی باسەکە هەڤڵ گۆران  تاوتویی دامەزراندنی یانەیەکی فوتبوڵی کرد کە بیرۆکەیەکی گرنگە وە هەروەها
    بەستنی کۆرێکی ئەدەبی بۆ گەنجان وەهەروەها دروستکردنی بۆنە خێزانیەکان بۆ زیندوو کردنەوەی کلتورو زمانی کوردی  گرنگی دان بە رەوەندی کوردی لە تاراوگەو سود وەرگرتن لە توانای گەنجەکان
    هەروەها دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان گەنجانی دەرەوەو ناوەوەی وولات بە گۆرینەوەی بیرو بۆچونەکانیان و هتد
    لە کۆتاییدا هەڵبەتە هەردوو بەشەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە هاوکاری کردنی یەکتر وە خاتوو پەخشانیش پشتگیری تەواویان دەکات و لەهەولی تەواودا ئەبێت بۆ چالاک کردنی رێکخراوەکان  کۆبونەوە بەساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆتای ھات

  • فینلاند... بەئامادەبوونی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک ١٦ یەمین فێستێڤاڵی بەدرخان دەستیپێکرد


    رۆژی شەممە ٢٦ ئاب ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی میوانێکی دیارو بەرچاو لەناوخۆو دەرەوە، ١٦یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لەهێلسینکی فینلاند دەستیپێکرد

     وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی لەفینلاند کەپێکهاتبوو لەهەڤاڵان: "پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند، جەبار جەبار جومعە راوێژکار، ئەحمەد خوشناو چاودێرو شۆڕش ئیسماعیل لەبەشی کۆمەڵایەتی" وەکو میوانی بانگهێشتکراو بەشدارییان لەفێستیڤاڵەکەدا کردو بەشداریان لەپانێڵەکاندا کرد کە تایبەت بوون خستەڕووی کولتورو ئەدەب و هونەرو رۆشنبیری بەرزو هەردەم دیاری کوردو کوردستان لەنێو گەلانی  دنیادا

    فێستیڤاڵی بەدرخان، فێستیڤاڵێکی کلتوریی کوردیەو ساڵانە بەڕێوەدەچێت، لەفێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا جێگەیەکی تایبەت بەپەرتووک دیاریکراوەو چەندین نووسەریش ئامادەن بۆ ناساندنی بەرهەم و کتێبەکانیان

    راگەیاندنی
    ناوەندی ی.ن.ک
    لەفینلاند
    ٢٦ ئاب ٢٠٢٣

  • ناوەندی فینلاند: خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانین

    رۆژی یەک شەممە ٣ ئەیلول ٢٠٢٣ ھەڤاڵ پەخشان لێپرسراوی  ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەفینلاد، بەئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی لێپرسراوی رێکخستن،  لەکۆبوونەوەیدا  لەگەڵ ھەڤاڵ کامەران لێپرسراوی بەشی شەھیدان و تێکۆشەران، لەو رێوشوێنانەیان کۆڵییەوە کەدەبنە فاکتەری بەهێز بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ریزەکانی رێکخستنی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات بەگشتیی و لەفینلاند بەتایبەتی...

     بۆ ئەو مەبەستە داوای لەهەڤاڵان کرد، بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە زیاتر خزمەتی کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرە ڵسۆزو لەخۆبوردووەکانی یەکێتی بکەن، تەئکیدیشیکردەوە، هەمووان خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەو تێکۆشەرە ندڵسۆزانەی رێگەی کوردایەتین کە تەمەنی خۆیان بە کوردو کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشیی، ئێستاش مافی خۆیانە یەکێتی زیاتر بەڕێزەوە گرنگی و بایەخیان پێبدات...

     
    راگەیاندنی ناوەندی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    لەفینلاند
    ٣ ئەیلول ٢٠٢٣

  • کۆبوونەوەی دەوری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان
    لەڕۆژانی یەکشەممە 09-03-2023 (24)ەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان لە بارەگای KNK لە برۆکسلی وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە چوو . لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی کوردستانی لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی بەیاوەری هەڤاڵ سمکۆ رەشید، ئەندامی ناوەندی هۆڵەندا بەرپرسی بەشی پەوەندییەکان بەشدار بوون
     
    لەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و بە ساتێک وەستان بۆ رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن هەڤاڵ شێخ شەماڵ کۆبوونەوە کرایەوە. بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆبوونەوە لەلایەن هەڤاڵان ( زوبێر ئایدار و شێخ شەماڵ و دڵشاد خان )  بەڕێو چوو
    بابەتی کۆبونەوەکە  بریتی بوون لەم تەوەرانەی خوارەوە :  
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان بەگشتی
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی بۆ کارو چالاکی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان
    • شایەنی ووتنە 32 پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردستانی بەشدار بوون لە کۆبونەوەکە،نزیک بە 19 کەس بەشداری چڕو پڕیان کرد لە شڕۆڤەکردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە
     
    • ڕەوشی سیاسی کوردستان و مەترسییەکان  
    • کێشەی ئێستای کەرکوک
    • کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە  
    • هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
    • پلانسازی کۆ کارو چالاکی سێ مانگی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان .

  • " پتەوکردنی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە"

    فینلاند... لەپرۆسەیەکی دیموکراتیدا، لێپرسراوی کەرتی تامپێرێ هەڵبژێردرا


    بەئامادەبوونی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندی فینلاند، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کامەران و هەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی،  هەڤاڵانی کەرتی تامپێرێ بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی شەهیدان کۆبوونەوە

     ھەڤاڵ پەخشان، ستایشی هەوڵ و کارەکانی لەرابردوودا کردن و بەگەشبینییەوە لەکاروچالاکییەکانی ئایندەیانی روانی، داواشیکرد هەمووان پەرۆشترو بەجۆشتر لەجاران، کار بۆ پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن بکەن،
     
    ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی، میکانیزمەکانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی رێکخستنی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، بەجۆرێک کەلەگەڵ ئەم قۆناغەدا تەباو گونجاو و شایستە بەخەبات و تێکۆشان و سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت

     لەبەشێکی تری کۆبوونەواکەدا لەپرۆسەیەکی ئازادو دیموکراتیدا بەدەنگی زۆرینەی هەڤاڵانی  ئامادەبوو،
     ھەڤاڵ ئەریوان بەلێپرسراوی کەرتی شاری تامپێرێ و ھەڤاڵ ئیبراھیم وەک جێگری لێپرسراوی کەرتەکە هەڵبژێردران.... هاوکات ھەڤاڵ عەبدولکەریم تێکۆشەرو  پێشمەرگەی دێرین و تێکڕای هەڤاڵەکانیان بەڵێنیان دوپاتکردەوە هەموو تواناکانی خۆیان و تێکۆشەرە دێرینەکانی تر دەخەنەکار بۆ بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە... بەپێشکەشکردنی چەپکە گوڵ و پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی هەڵـبژێردراو و دوپاتکردنەوەی بەردەوام بوونی لەبەرەوپێشبردنی حزبی شەهیدان  کۆتایی بەکۆبوونەوکە هات


    راگەیاندنی ناوەندی
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
    لەفینلاند
     ٤ ئەیلول ٢٠٢٣

  • لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان . ئەمڕۆ بەرواری ١٧⁄٩⁄٢٠٢٣   بەسەر پەرشتی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند ،ھەڤاڵ (شلێر)بەرپرسی ژنان لە وڵاتی فینلاند  کۆبونەوەیەکی ڕێکخست  لە گەڵ چەند ژنێک ،

    سەرتای کۆپونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد .دواتر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی کە ناوەند چۆن  ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر بۆ خزمەت کردنی ژنان و زیاتر چالاک کردنی ژنان ،ھەڤاڵ شلێر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت ژنان شان بەشانی ھەڤاڵان کار بۆبەھێزکردنی ناوەند و پێگەی ی.ن.ک لە وڵاتی فینلاند بکەین .وەھەروەھا باسی لەوەکرد چۆن بتوانین ھاوکاری  یەکتربین و  ژنان   بەسەربکەینەوە ،ھەوڵ بدەین ژنان  فەرامۆش نەکرێن  لە کایەکانی ژیاندا،
    ھەروەھا ھەڤاڵ پەخشان کوردە باسێکی پێشکەش کرد لەسەر چۆنێتی  بەڕێوەچونی کۆنگرەو و لێکەوتەکانی و گرنگی کۆنگرەی پێنجەم  ،وە ڕۆڵی ژنان لە نێو کۆنگرەو دوای کۆنگرە لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگەی یەکێتی ژنانەوە .
    لە کەشێکی  ھەڤاڵانە و یەکێتیانەدا بەشێوەیەکی سەرکەتوو کۆتای بە کوبونەوەکە ھات
    ناوەندی فینلادای یەکێتی نیشتمانی کوردستان

  • "پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوومانە"

    رۆژی یەک شەممە ٥ تشرین دووەم ٢٠٢٣  بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندو  ئامادەبوونی هەڤاڵان هەندرین لێپرسراوی چاودێریی، هەڤاڵ سۆران لێپرسراوی راگەیاندن، کۆبوونەوەی ئاسایی هەڤاڵانی ناوەندی فینلاند بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

      لەکۆبوونەوەکەدا رووناکی خرایە سەر میکانیزمەکانی پەیوەست بەپتەوکردنی ریزەکانی رێکخستن لەفینلاند، بۆ ئەوەش داوا لەهەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی یەکێتی کرا، لەجاران زیاتر تواناکانیان بۆ گەشەکردن و فراوانکردنی ریزەکانی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بخەنەگەڕ..

     

     هەڤاڵان "هەندرین و  سۆران" دواین راسپاردە رێنماییەکانی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، کەگرنگترینیان پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەناوخۆو دەرەوە،بەتایبەتیش لەفینلاند.

    پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کوبوونەوەکە  پرسیارو  دیدو تێڕوانینەکانی خۆیان خستەڕوو لەلایەن هەڤاڵانیشەوە وەڵامیان درایەوە، هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی "پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوویان بێت، هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش وەک بیلبیلەی چاوانیان بپارێزن و کار بۆسەرخستن و بەرەوپێشتربردنی بکەن. 

    راگەیاندنی ناوەندی 

    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

    لەفینلاند

  • ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی شێخ شەمالبەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک ونەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆبونەوەی ئانجام دا.

    لە کۆبوونەوە هەڤاڵانی دەستەی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و بەڵێنیان دا هەوەڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پشتیوانی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و سۆشیال مێدیا وە هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، دواتر باس لە گۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی کرا. 

    ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن بە مەەستی پشتیوانی و سەرخستنی لیستەکەین وە پەیوەندی خۆیان دەخەنە خزمەتی حیزب و لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان لەسەر خەت دەبن بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی

  • دانیمارک
    خۆناساندنی پارتێکی کوردستانی

    بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و  بە مەبەستی خۆناساندن و کار و بەرنامەکەیان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18  ) لەکۆبنھاگن کۆڕێک ئەنجام درا. دیارە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ ھەردوو ( پارتی ئازادی کوردستان ⁄ باکوور ) و ( بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان ) یەکگرتنەوەی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند وە لە ژێرناوی پارتێکی نوێدا بەناوی ( پارتی نیشتیمان پەروەری کوردستان PWK ) درێژە بە کار و خەباتی خۆیان دەدەن ، لە درێژەی دانیشتنەکە دا کارو بەرنامەی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو ، وە ئامادەیی ھاوکاری و ھەم ئاھەنگی و کاری پێکەوەییان بۆ حیزبە کوردستانیەکان پیشاندا
    بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی ناوبراو وەفدێک بەناوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
    کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کەرتی کۆبنھاگن  بەشدابوون و لەلایەن ھەڤاڵ ( شوان ئیسماعیل ) پەیامی پیرۆزبایی خوێندرایەوە

    ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
                                                  2023.11.18

  • کریستاڵی ڕێزلێنان بۆ سیمبوڵی ڕاپەڕین و خانەوادی شەهید

    سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان
    یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزی ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكان بووە، هێزی ڕۆژی تەنگانەیە، بۆیە هەمیشە رۆڵەكانی لە پێشەوەی سەنگەری قوربانیدان بوون بۆ كوردستان، لەهەر دۆخێكدا، كوردستان پێویستی بە قوربانیدان بووبێت، سەركردە و پێشمەرگە و كادیر و تێكۆشەرانی یەكێتی گیانیان لەسەر دەستیان بووەو پێشكەشی كوردستانیان كردووە.
    ڕۆژی یەکشەم، ڕێکەوتی ٢٦ نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، ناوەندی بەلجیکا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە وە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفا و پێشکەش کردنی کریستاڵی ڕێزلێنان، سەردانی هەڤاڵ دکتۆر حسین پشدەری، برای شەهید هەڵۆ پشدەری و سیمبوڵی راپەڕینیان کرد.
     
    دکتۆر حسین، سەرقافلەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، پێشمەرگەی دێرین و کادیری پێشکەوتووی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، مامۆستای زانکۆ، برینداری خەبات و تێکۆشان وە برای شەهید هەڵۆ پشدەری، ئاوێنە و نموونەی هەڤاڵان و پێشمەرگەکانی حیزبی شەهیدانە کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمان، بە ڕۆح و بە گیان بە درێژایی تەمەنیان قوربانی زۆریان داوە و زۆریان پێشکەشی گەل و نیشتمان کردوە.

    سەرجەم هەڤاڵانی ئامادەبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ دکتۆر حسێن و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی بۆ پێشوازی و هیوایان خواست هەمیشە تەندروست باش بن وەک هەمیشە، بەردەوام و هەردەم پێشەنگ بن لە خزمەتی گەل و نیشتمان.

  • ناوەندی فینلاند  بەژداری کردن لە رۆژی  بەرز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان یەکشەممە ١٧.١٢.٢٠٢٣
    ژمارەیەک لەهەڤاڵانی کارگێری و کادیران و بەرپرسی ناوەندی یەکێتی نيشتمانی کوردستان
    هەریەک لە هەڤاڵان
    ١.هەڤال پەخشان کوردە بەرپرسی ناوەند
    ٢.هەڤال شۆرش بەرپرسی کۆمەڵایەتی
    ٣.هەڤال شلێر بەرپرسی ژنان
    ٤.هەڤال گۆران بەرپرسی گەنجان  
    بەخۆشیوشادی بەڕێوەوە چوو دەقیقە یەک وەستان بۆ گيانی پاکی شەهیدانی کوردستان  هاوکات بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان کە لە لایەن حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان  رێکخرابوو بۆ هەردوو بەرێز کاک حاکم عوسمان و کا ک سیروان سابیر بەرپرسی گۆڕان لە فینلاندای
    هەڤاڵانی ناوەند پیرۆزبای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان راگەیاند بۆ رۆژی ئاڵا و لە لایەن خۆیانەوە خۆشحالی خۆیان دەربری بە ئامادە بوونی ناوەندی فینلاند بۆ ئەو یادە پڕشکۆیە
    جێگەی ئاماژەیە وێرای بە خێرهاتنی هەڤاڵان یەکێتی لە لایەن سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکەوە  
    لە هەمان کاتتدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی بە خاوەنی  ئاڵا و رۆژی پێشمەرگە دەزانێت و لەو پێناوەش دا هەزاران شەهیدی بە خشیوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان
    راگەیاندنی ناوەندی وڵاتی فینلاند (ی.ن.ک)