Accueil

بوونی 8 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-8 لە 8 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە ئەڵمانیا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە نەرویج
  • "کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا"
    فرانکفۆرت... یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
    رۆژی یەک شەممە ١٨ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل لێپرسراوی ناوەندو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کاروانی موهەندیس و سۆران ئەحمەد و صلحیە خان، لەفرانکفۆرتی ئەڵمانیا، یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەڵمانیا، بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەروحی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
    دەستپێکی کۆبوونەوەکە، ئەرکی لێپرسراوێتی ناوەندەکە لەنێوان هەڤاڵ کاروان موهەندیس بۆ هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل ئاڵوگۆڕکرا، هەڤاڵ سەروەر لێپرسراوی نوێی ناوەند وێڕای ستایشی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا جەختی لە کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندەکە کردەوە کە ئامانجی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی یەکێتی بێت لەسەرتاسەری ئەڵمانیادا.
    هەڤاڵ کاروانی موهەندیس لەوتەیەکیدا، رێنمایی و راسپاردەکانی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هاوکاریی و پشتیوانیی خۆشی بۆ لێپرسراو و هەڤاڵانی ناوەندەکە دوپاتکردەوه.
    هەڤاڵان سۆران ئەحمەد و صلحیەخان دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆپتەوکردنی یەکێتی نێوان هەڤاڵان روونکردەوەو هیوایان خواست لەجاران زیاتر خزمەتی کوردستانیانی ئازیز و ھەڤاڵانی یەکێتی لەئەڵمانیا بکەن.
    تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بەکارنامەی ناوندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەڵمانیا بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٣، کە سەرەکیترینیان کارکردنی پێکەوەیی بوو کەبنەماکەی بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە بوو...
    بەخستنەڕووی دیدو تێڕوانین و پرسیارەکانی هەڤاڵانی بەشداربوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی نوێی ناوەند و ھەڤاڵانی مەکتەب کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات.
    ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە



  • بە ئامادەبوونی پۆلا سیروان تالەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە لیپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ناوەندی ئەڵمانیا کوبویەوە

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  ٢٠٢٣/٤/٩ ناوەندی ئەڵمانیا ی (ی.ن.ك) بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل وبەشداری تەواوی ستافی ناوەندو ئامادە بوون و سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) ئەندامی مەکتەب سیاسی وبەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وە بەشداری هەڤاڵ ( کاروانی مهندس) ئەندام مەکتەب و بەرپرسی دارایی مەکتەب هەستان بە سازدانی کۆبوونەوەی وەرزی ناوەندی ئەڵمانیا
    سەرەتای کۆبونەوەکە بەساتێك بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان بەرپرسی ناوەند ڕاپۆرتێکی گشتی لەبارەی کارووچالاکیەکانی سنوری ناوەند و کۆڕ و کۆبونەوەکانی ڕابردو خستەڕوو هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە ستافی ناوەندکرد بۆ دڵسۆزیان لەڕاپەراندنی کارەکانیان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن لە داهاتودا
    دوابەدوای ئەوە بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ووتەیەکی پێشکەش بەهەڤاڵان کردوو تیشکی خستە سەر ئەو پێشهات و ڕووداوانەی کەلەم دوواییەدا لە کوردستان هاتونەتەپێش و ڕوونکردنەوەی تەواوی لەسەردا.هەر لەدرێژی ووتەکانیدا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان و هەڵوێستی ی.ن.ك لەوبارەیەوە بۆ ستافی ناوەند ڕونکردەوە، لەتەوەرەیەکی تری ووتەکانیدا سوپاس و پێزانینی گەیاند بە ستافی ناوەندی ئەڵمانیا بۆ ئەو کارووچالاکییانەی کەلەڕابردوودا ئەنجامیان داوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دووپاتی کردەوکە هەمیشە پاڵپشی کارەکانی ناوەندی ئەڵمانیا دەبێت
    تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاوسەرنج و بۆچونی ئەندامانی ستافی ناوەند کە تیایدا هەڤاڵان جەختیان لەسەر کاروچالاکیەکانی ناوەند کردەوە و ڕاو بۆچونەکانیان ئاراستەی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی ناوەند کرد و لەلایەن بەڕێز لێپرسراوی  مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وەڵامی گشت پرسیارەکانی هەڤاڵانی ستافی ناوەندی دایەوە. هەروەها لەلایەن  بەڕێز لێپرسراوی ناوەندی ئەڵمانیا ڕونکردنەوەی پێویست درا

  • ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٣/٦/٣ ) ناوەندی ئەڵمانیا( ی.ن.ك) بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ( پۆڵاسیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان (کاروانی مهندس و صلحیه خان ) بە ئامادەبوونی عمر میر فاروق نوێنەری ئێزیدیانی دەرەوەی ووڵات و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ  (سەروەر اسماعیل ) بەرپرسی ناوەندی ئەڵمانیاوهەڤاڵانی بەرپرسی بەشەکانی ناوەند و ئامادە بوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم بەڕێزان (دڵشاد بەرزانی) وبەرپرسی لقی شەشی پارتی دیمکراتی کوردستان لە ئەوروپاوئامادە بوونی بەڕێزان هەریەك لە نوێنەرانی (پارتی سوسیال دیمکراتی کوردستان ، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران ، اللقاء الوطنی الدیمقراطی فی سوریا ، حركة السلام الوطنی الكردي روج افای كردستان ) و ئامادەبوونێکی بەرچاو لەهەڤاڵانی یەکێتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی سەر بەناوەندی ئەڵمانیا  ی.ن.ك لە (ڕێکخستنە دێرینەکا ن و پێشمەرگە دێرینەکان وزیندانیانی سیاسی وکەم ئەندامانی سەنگەر )و کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا  یادی دامەزراندنی ( 48 ) ساڵەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرزڕاگیراو . ئاهەنگەکە بە وەستان بو ریز گرتن لە روحي پاکي شەهیدان لە گەل سرودي مەشخەلان دەستي پێ کرد پاشان سەروەر شیخ سمایل بەرپرسي ناوەندی ئەلمانیا  بە خیرهاتنی ئامادە بواني  کرد دووپاتی کردەوە کە هەموو پێکەوە جوانین و پێکەوە کاری باش وسەرکەوتووانە دەتوانین بکەین وە ناوەندەکەمان چەتری هەموو هەڤاڵێکی یەکێتیە لەهەر ئۆرگانێکدا بێت و چەپکەگۆڵەکەی مام دەبین وەئاشتی و تەبایی لەپێشینەی کارەکانماندا دەبێت،  پاشان هەڤال پۆلا تالەباني لە وتەیەکدا دەست خوشي ل هەڤالانی ناوەندی ئەلمانیا  کرد کە هەمیشە دلسوزانە ئەرکەکانیان جی بە جی کردوە وە داوای کرد هەولەکانیان چر بکەنەوە  بو زیاتر خزمەتی رەوەندی کوردی وە هەمیشە چەتری کو کەرەوە بن لەکۆتاییدا ئاهەنگەکە لە ناو جوشو خروشی ئاهەنگي ئامادە بواندا  زور بەسەرکەوتیی و ڕەزامەندی ئامادە بووان کۆتایی هات

  • نەرویج/ یادی 48 هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا
                                 
    ڕۆژی هەینی بەرواری ٩/٦/٢٠٢٣ لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا یادی ٤٨ مین ساڵڕۆژی دامەزراند و ٤٧ ساڵڕۆژی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەگەمان بەرزو پیرۆز ڕاگیرا بەئامادەبوونی هەڤاڵ (پۆڵا تاڵەبانی  ) لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری ئەندام مەکتەب و بەڕێز نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندو ژمارەیەکی بەرچاو لە  بەرپرس و نوێنەری پارت و ڕێکخراو کەسایەتی سەربەخۆ و ئەندام و لایەنگری ئۆرگان و كەرتە تێكۆشەرەكان و دڵسۆزانی یەكێتی ئامادەبوون
     سەرەتای مەراسیمەكە لەگەڵ سرودی مەشخەڵان بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان دەستی پێکرد، پاش وتەی بەخێرهێنان مۆمی تەمەنی ٤٨ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داگیرساو دواتر کێکی ئەم بۆنە پڕ شکۆییە بڕا، دواتر  پەیامی ناوەند لەلایەن هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری پێشکەشکراو تێیدا بەخێرهاتنی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی و  ئامادەبوانی کردو خۆشحاڵی ناوەندەکەی دەربڕی بە بەئامادەبوونیان لەم ڕۆژە پڕشکۆیەدا، بەڕیزیان داوای کرد لە هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی وتەیەک بەم بۆنەیەوە پێشکەش بکات، بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی پاش بەخێرهێنان و خۆشحاڵی بۆ ئامادەبوونی لەم یادە پڕشکۆیەدا دەستخۆشی خۆی دەربڕی و تیشکی خستە سەر مێژوو و پێگەی پڕ لە خەبات وكاریگەری یەكێتی لە قۆناغە جیاوازەکانی وێسگەی ژیانی سیاسی  و زۆر بەووردی باسی دامەزراندن و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی ی.ن.ک کرد بەسەرکردایەتی هەڤاڵ ڕەوانشاد( سەرۆک مام جەلال) و هاوڕێکانی، لە کاتێکدا کە هیچ تروسکایەک ئومێد نەمابوو لەپاش هەرەس، ئەوی ڕۆژێ مام و هاوڕێکانی "هەرەسیان بەهەرەس هێناو" بە گڕێ لولەی تفەنگەکانیان کوردستانیان لەشەوەزەنگ و نائومێدییەوە کردەوە بە چراخان و جارێکیتر هیواو ئومێدو ژیانیان بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی ئەم گەلە ستەم لێکراوە گەڕاندەوەو بوون بەو هێزەی کە ئێستا لەسایەیی خەبات و قوربانی حیزبی شەهیدان کوردستان بەم ڕۆژە گەشتووە، دوواتر تیشکی خستەسەر دووا گۆڕانکاری و بارودۆخی ئێستای یەکێتی و دڵنیایی بەهەموواندا کە حیزبی شەهیدان ئێستا لەهەموو کات بەهێزترو تۆکمەترەو لەداهاتوویەکی نزیکدا دەبێتەوە بەو هێزەی کە هەمووان چاوەڕوانی بوون و ئەو یەکێتیەی سەردەمانی شاخ کە هەرەسی بەهەرەسەکان دەهێنا لەپێناو بەرژەوەندی گەل و ئەمانجە باڵاکانی، لەدرێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی ووردی بەدۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی داو هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڤاڵان خواست و بەڵێنی بۆ دوپاتکردنەوە کە هاوکارو پشتیوانی تەواو دەبن وەک مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەسەر ڕیبازی مام و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ سەرشاڕیگای خۆی
    وتەی بەخێرهاتن بە زمانەکانی نەرویجی کوردی عەرەبی لەلایەن بەڕیزان (هاوار عمر،ئەڤین ماجد،ڕزگار هۆرێنی) پێشکەش کرا
    دواتر چەند پەیامێک پێشکەشکران کە بریتی بوون لە
     پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج لەلایەن دکتۆر موبەشیر بەرناز ئەندامی شارەوانی ئۆسلۆ خوێندرایەوە
    پارتی سور لەلایەن سیاڤەش موبەشەری ئەندامی شارەوانی ئۆسلۆ  خوێندرایەوە
        پارتی کرێکارانی نەرویج لەلایەن خاتوو هودا عیماد کاندیدی هەرێمەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئۆسلۆ    خوێندرایەوە
           
    لیژنەی تەنسیقی ئەحزابی عێراقیەکان لە لایەن بەڕێز موهەند خوێندرایەوە کۆمیتەی دیبلۆماسی پارتە کوردستانیەکانی نەرویج لەلایەن بەڕێز فەخرەدین خوێندرایەوە
    کۆمیتەی هاوکاری پارتە کوردستانیەکانی نەرویج لە لایەن بەڕێز ڕودی لگین خوێندرایەوە.
    لە کۆتایدا سیاسەتمەداری نەرویج بەڕێز هایکی هۆڵمۆس پەیامێکی کورتی پێشکەشکرد کە بەڕیزیان لەماوەی دوخولی پێشوی پەرلەمان  وەزیری گەشەپێدان بووە
    لەپەیامەکاندا بەکورتی و بەگشتی پیرۆزبایی ئەم یادە پڕشکۆیەییان کردو ڕۆڵی و کاریگەری گەلی کوردو شۆڕشی نوێیان باسکرد کە چۆن بە ئازایانە بەسەر ڕژێمی بەعسداسەرکەوتوون
                                                   
    شایانی باسە لە بڕگەیەکیتردا چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنان لەلایەن بەڕیزان کاک نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندو بەڕیز عەلی فەزلی پێشکەشکرا بەم بەڕیزانە
    کە تیایدا ئامادەبووان خۆشحاڵی و سوپاس گوزەشتی خۆیان دەربڕی، بەهۆکاری ئەکتیڤکردنی پرۆسەی بەدوواچوونی پرۆسەی چارەسەرکردنی ئەو بەڕێزانەی کە کێشەیان دووناویان هەبوو (یان ئولە،سیروان نوری،محمد مریەم،تەها احمد، ئۆریان حمەنوری، کاکە زیز کەریمی) پاشان بەڕێز یوسف سوری خەڵاتکرا بەهۆی پێشکەشکردنی تابلۆیەکی  بەڕێز ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال بە  ناوەندینەرویج
    بڕگەی کۆتایی تەرخانکرابوو بۆ ئاهەنگ و گۆرانی و شادی و هەمووان بەدڵ و خۆشی و هیوایەکی زۆرەوە تا دواچرکە لەکەش و هەوایەکی هەڤاڵانە و بەگڕو تین و جۆش و خرۆشی ئەندامان هۆڵەکەیان پڕکرد
    لەگەڵ ڕیزماندا
    ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج

  • مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

    (پرسەنامە)

    بۆ بەڕێز  هەڤاڵ سەید شوان بەرزنجی کادیری پێشکەوتووی ناوەندی نەرویج  
    بۆ  ناوەندی نەرویجی تێکۆشەر
    دڵگران و خەمبار بووین بە کۆچی دوای خاڵی تیکۆشەرو بەهەلوێست و پێشمەرگەی ریگای کوردایەتی و
    کەسایەتیەکی کردار جوانی دەشتی هەولێر کۆچکردوو ( عومەر نۆغەرانی  ) لێرەوە پرسەو سەرخۆشی لە بنەمالەی تێکۆشەری بەرێزتان دەکەین و لەخودای گەورە داواکارین جێگەی کۆچکردوو بەھەشتی بەرین بێت و دوا ناخۆشی بنەمالەی  بەرێزتان  بێت

    انا للة وإنا الية راجعون

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ١٨\٦\٢٠٢٣

  • ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی     ‌٢٠٢٣/٦/٢٥  ستافی نوێی کەرتی ڕێکخستنی شاری میونشن هەستان بە سازدانی کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ ئەندامانی سنوری کەرتەکەیان،

    کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت ئامادەبوون . سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبونەوەکە پێشنیارو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی کارەکانیان لەئێستاو لەداهاتوودا لەپێناوی خزمەتکردنی ڕێزەکانی ڕێکخستن و بەسەرکردنەوەی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان و خزمەتکردنی ڕێبازە مەزنەکەی مامی هەمیشە لەیادمان(مام جلال تاڵەبانی)، لەکۆتاییدا کۆبنەوەکە زۆر بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوو ستافی نوێی کەرت زۆر سوپاسی ئەندامانیان کرد بۆ پەرۆشی و ئامادە بونیان وجەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبونەوەکانیان کرد لەداهاتوودا

    ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك
                   ٢٠٢٣/٦/٢٦

  • یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

    بۆ بەڕێزان / بنەماڵەی کۆچکردوو فەرید ڕەئوف عەباس

    بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی
    ئاراستەی کاکە ( لالۆ )  لە وڵاتی ئەڵمانیا وە هەروەها خانەوادەی تێکۆشەر و کەسوکاری و
    هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین

    لە دەستدانی کاکە فەرید لە ناخەوە هەموومانی نیگەرانکرد، داواکارین لە خوای گەورە گیانی
     خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان

    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    29/07/2023

    زانیاری

    پرسەی خوالێخۆش بوو کاکە ( فەرید ڕەئوف عەباس ) ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەرواری ( ٦-۸-۲۰۲۳)  لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا دادەنرێت ، لە کاتژمێر ۱٤٫٣٠ - ۱۷٫٣٠ لە مزگەوتی ئایندە لەم ئەدریێسەی خوارەوەیە :

    Ainda Moschee

    Ostheimer Str. 69

    51103 Köln

  • بەڕێوەچونی کۆبونەوەی دەستەی ناوەندی نەرویج

    ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب  هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری  لێپرسراوی بەشی چاودێری و بەدوواچوون دەرەوەو هەڤاڵانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند کۆبونەوە

    ئامانج لە کۆبوونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و ڕێکخستنەوەی ناوەندەکانی دەرەوەو هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکاندا

    سەرەتایی کۆبونەوەکە بەخولەکێک   وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان دەستیپێکرد، پاشان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کردوو داوایی لە هەڤاڵ هاوار حاجی کرد لەسەر کۆیی گشتی تەوەرەکان دەست بەکۆبوونەوەکە بکرێت، بەڕێزیان سەرەتا تیشکی خستەسەر بەستنی کۆنگرەو سەرکەوتنی و دانانی میکانیزمی نوێ و  گەڕانەوەی مەرکەزیەت و دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات، دوواتر گرنگی هەڵبژاردنەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک و گرنگی و پێگەی یەکێتی لەوناوچانەداو سەرکەوتنی کاندیدەکانی و چۆنێتی هەوڵەکانی هەڤاڵانی بۆ پاڵپشتی و سەرکەوتنی کاندیدەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان هەندرێن باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز  باسێکی تێرو تەسەلی گۆڕانکاریەکان و هەروەها بەرنامەو نەخشەڕێگای نوێ خرایه ڕوو بۆداهاتوو، لەکۆتایدا هەڤاڵانی  ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوڵەکانیان و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵان کرد و ئەوانیش وەڵامی پێویستیان دایەوە،هەروەها لە درێژەی ووتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی نەرویجیان بەرز نرخاند و داوایان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی سەرکەوتنی یەکێتی بدەن.

    ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج