"کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا"
فرانکفۆرت... یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
رۆژی یەک شەممە ١٨ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل لێپرسراوی ناوەندو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کاروانی موهەندیس و سۆران ئەحمەد و صلحیە خان، لەفرانکفۆرتی ئەڵمانیا، یەکەم کۆبوونەوەی ستافی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەڵمانیا، بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەروحی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە، ئەرکی لێپرسراوێتی ناوەندەکە لەنێوان هەڤاڵ کاروان موهەندیس بۆ هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل ئاڵوگۆڕکرا، هەڤاڵ سەروەر لێپرسراوی نوێی ناوەند وێڕای ستایشی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەئەڵمانیا جەختی لە کاری پێکەوەیی و بەدامەزاوەیی کردنی ناوەندەکە کردەوە کە ئامانجی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی یەکێتی بێت لەسەرتاسەری ئەڵمانیادا.
هەڤاڵ کاروانی موهەندیس لەوتەیەکیدا، رێنمایی و راسپاردەکانی هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هاوکاریی و پشتیوانیی خۆشی بۆ لێپرسراو و هەڤاڵانی ناوەندەکە دوپاتکردەوه.
هەڤاڵان سۆران ئەحمەد و صلحیەخان دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆپتەوکردنی یەکێتی نێوان هەڤاڵان روونکردەوەو هیوایان خواست لەجاران زیاتر خزمەتی کوردستانیانی ئازیز و ھەڤاڵانی یەکێتی لەئەڵمانیا بکەن.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بەکارنامەی ناوندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەڵمانیا بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٣، کە سەرەکیترینیان کارکردنی پێکەوەیی بوو کەبنەماکەی بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە بوو...
بەخستنەڕووی دیدو تێڕوانین و پرسیارەکانی هەڤاڵانی بەشداربوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی نوێی ناوەند و ھەڤاڵانی مەکتەب کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
Accueil
-
-
ئەمڕۆ بەرواری ٢١-١-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن ناوەندی نەمسای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەڵمەتی بەسەر کردنەوەی ئەندامان و ھەروەھا پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامێتی نوێ ، لای خۆشیەوە بەرپرسی بەشی ڕێکخستن سوپاسی ھەڤاڵان کرد کە بەدەم داواکاری پڕ کردنەوەی فۆرمەکە بوون .
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢١-١-٢٠٢٣ -
سەردان و بەسەر کردنەوە
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ هەریەک لە هەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ کاک جەمال خانەقینی ئەندامی کەرتی ڤییەنا و هەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی دارای و هەڤاڵ شاخان عەلی لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی ڕاگەیاندن بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تەندروستی سەردانی هەڤاڵ (کامەران کەریم جاف) مان لە نەخۆشخانە کرد کە ماوەیەکی زۆرە تەندروستی باش نیە ، بە ناوی ناوەندی نەمساوە هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ ئەخوازین
ناوەندی نەمسا ی.ن.ک٢٣-١-٢٠٢٣
-
کۆبوونەوە
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ ھەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا کۆبوونەوە
دانیشتنەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەیوەندیەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروبارەکان لە داھاتودا و سەبارەت بە پەیوەندیە گشتیەکان و پەیوەندیە کوردستانیەکان ، ھەروەھا بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠٢٣ تاوتوێ کرا و باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوە و بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢٣-١-٢٠٢٣ -
کۆبوونەوە
لەسەر بانگھێشتی باڵوێزی عێراق لە ووڵاتی نەمسا بەڕێز کاک بکر فتاح ئەمڕۆ ھەریەک لە ھەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا ی.ن.ك و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی نوێنەری حیزبە عێراقیەکان لە ووڵاتی نەمسا و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز کاک بەکر فەتاح تیشکی خستەسەر دواین ڕوداوەکانی عێراق و ئەو ھەوڵانەی کە سەفارەت دەیدات و بەڕێزیان ئاماژەیان بە کردنەوەی سەفارەتی نەمسا لە عێراق داو لە ھەمان کاتدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بردنەوەی عێراق بوو لە جامی کەنداو کە دەستپێکێکی گرنگە بۆ سەرجەم گەلانی عێراق ھەروەھا گرنگی دان بە بواری وەرزش و ھەستانەوە بۆ سەجەم عێراقیەکان وە ھەروەھا ھەوڵە جدیەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە ڕابردودا و لە ئێستادا چەقیان بەستبوو
دواتر ئامادەبوانیش بە پێشنیار و ڕاوبۆچون و پرسیارەکانیان بەشدار بوون لە دانیشتنەکەدا ، وە بەڕێز جەنابی سەفیر سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشداری کردنیان
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢٣-١-٢٠٢٣ -
ەکێتی نیشتمانی کوردستان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
ناوەندی نەمسا
کۆبوونەوە
ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٣ دەستەی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕۆحی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال
پاشان هەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا و هەوڵە بەردەوامەکانی ئەندامان بۆ سەرخستنی ناوەندی نەمسا
پاشان لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان
لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکان و لێپرسراوی بەشی پێشمەرگە دێرینەکان و لێپرسراوی کەرتی لینز و لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی کەرتی ڤیەننا و لێپرسراوی چاودێری و بەدواداچون و لێپرسراوی دارایی و لێپرسراوی ئامار و لێپرسراوی ڕێکخستن و لێپرسراوی ڕاگەیاندن و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەند ئامادە بوون
ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ ئامینە محمد لەگەڵ کاک هێمن شێروانی بەڕێوەچوو
هەروەها ڕادەست کردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوەندەکە بۆ لێپرسراوی نوێ
لەلایەن هەڤاڵ ئامینەوە پیرۆزبایی هەڤاڵ کاک پۆڵا گەیەنرا بە لێپرسراوی نوێ ، هەروەها هەڤاڵ ئامینە داوای کرد لە سەرجەم ئەندامانی دەستەکە کە هاوکار و پشتیوانی هەڤاڵ هێمن بن لە ئەرکە نوێیەکەیدا
بەناوی ئەندامانی دەستەی ناوەندی نەمسا هیوای سەرکەوتن بۆ لێپرسراوی نوێی ناوەندی نەمسا دەخوازین سەرکەوتو بێت
ناوەندی نەمسا
١٢-٣-٢٠٢٣ -
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
ناوەندی نەمسا
پــــرســـەنــــامــــە
بەڕێز : کاک عەبدووللە پۆڵا و کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو
بەناوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی (حەبیبە مستەفا عەزیز ) دایکی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵا پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی ناوەندی نەمسا دەکەین ، داواکارین لە پەروەردگار سەبوری خانەوادەکەیان بدات و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت
ئەمڕۆ هەڤاڵ کاک هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵایان کرد لە ماڵەوە
انا للە و انا الیە الراجعون
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
١٨-٣-٢٠٢٣ -
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
(پرسەنامە)
بۆ بەڕێز / هەڤاڵ عبداللە ناسراو بە کاک عبداللە پۆڵا
بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ عبداللە لە ووڵاتی نەمسا بە لە دەستدانی دایکی بەڕێزتان حەبیبە حاجیلە ڕەواندزی خێزانی وەستا ڕەفیق تیلەکۆی وە هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
١٨\٣\٢٠٢٣ -
نەمسا
ئەمڕۆ ٢٦/٣/٢٠٢٣ ھەڤاڵان ئامینە خان و سۆران ئەحمەد ئەندام مەکتەبی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەگەڵ ھەڤاڵ ھێمن شێروانەی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی لە نەمسا کۆبونەوە
بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆبونەوە دەستی پێکرد دواتر ھەڤاڵان لەسەر کاروبەرنامەی ناوەندی نەمسا گفتوگۆیانکرد و تیشکیان خستەسەر بابەتە گرنگەکانی کە پێویست بوو بۆ گەشەکردنی ھەڤاڵانی یەکێتی لە نەمسا و شێوازی داڕشتنەوەی ھەیکەلی نوێی یەکێتی لەکۆتایدا جارێکیکە پیرۆزبای دەستبەکاربونی پۆستی نوێ لە ھەڤاڵ ھێمن کرا و پشتیوانی ھەڤاڵانی مەکتەب و بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی پێراگەیەنرا -
بە ئامادەبوونی پۆلا سیروان تالەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وە لیپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ناوەندی ئەڵمانیا کوبویەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٩ ناوەندی ئەڵمانیا ی (ی.ن.ك) بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند هەڤاڵ سەروەر ئیسماعیل وبەشداری تەواوی ستافی ناوەندو ئامادە بوون و سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) ئەندامی مەکتەب سیاسی وبەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وە بەشداری هەڤاڵ ( کاروانی مهندس) ئەندام مەکتەب و بەرپرسی دارایی مەکتەب هەستان بە سازدانی کۆبوونەوەی وەرزی ناوەندی ئەڵمانیا
سەرەتای کۆبونەوەکە بەساتێك بێدەنگی بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان بەرپرسی ناوەند ڕاپۆرتێکی گشتی لەبارەی کارووچالاکیەکانی سنوری ناوەند و کۆڕ و کۆبونەوەکانی ڕابردو خستەڕوو هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە ستافی ناوەندکرد بۆ دڵسۆزیان لەڕاپەراندنی کارەکانیان و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن لە داهاتودا
دوابەدوای ئەوە بەڕێز هەڤاڵ ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی) بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ووتەیەکی پێشکەش بەهەڤاڵان کردوو تیشکی خستە سەر ئەو پێشهات و ڕووداوانەی کەلەم دوواییەدا لە کوردستان هاتونەتەپێش و ڕوونکردنەوەی تەواوی لەسەردا.هەر لەدرێژی ووتەکانیدا تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان و هەڵوێستی ی.ن.ك لەوبارەیەوە بۆ ستافی ناوەند ڕونکردەوە، لەتەوەرەیەکی تری ووتەکانیدا سوپاس و پێزانینی گەیاند بە ستافی ناوەندی ئەڵمانیا بۆ ئەو کارووچالاکییانەی کەلەڕابردوودا ئەنجامیان داوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دووپاتی کردەوکە هەمیشە پاڵپشی کارەکانی ناوەندی ئەڵمانیا دەبێت
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ڕاوسەرنج و بۆچونی ئەندامانی ستافی ناوەند کە تیایدا هەڤاڵان جەختیان لەسەر کاروچالاکیەکانی ناوەند کردەوە و ڕاو بۆچونەکانیان ئاراستەی بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی ناوەند کرد و لەلایەن بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە وەڵامی گشت پرسیارەکانی هەڤاڵانی ستافی ناوەندی دایەوە. هەروەها لەلایەن بەڕێز لێپرسراوی ناوەندی ئەڵمانیا ڕونکردنەوەی پێویست درا -
ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە نەمسا لە زیادبووندایە
بەئامادەبوونی ستافی ئەنجومەنی ناوەند کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا بەڕێوەچوو
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی مەشخەڵان و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و سەرۆک مام جەلال دەستی پێکرد
پاشان هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم ئامادەبوان کرد و هەروەها بەخێرهاتنی چەند هەڤاڵێکی تازەی بۆ ناو ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا کرد، دواتر تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا دەست بەکاربوونی وەک لێپرسراوی نوێ هەروەها باسی لە خزمەت کردن بە ڕەوەندی کورد لە ووڵاتی نەمسا کرد و هەروەها سەردانیکردنی چەند هەڤاڵێک و ئاشتکردنەوەیان
خاڵێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە باس کردن بوو لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بڕیارە بەڕێوە بچێت ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی ئەندامەکان بوو پرسیار و ڕاوبۆچونەکانیان خستەڕوو وە کۆبوونەوەیەکی هەڤاڵانە و سەردەمیانە بوو ، بەخێرهاتنی ئەو هەڤاڵانەی هاتونەتە ناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ووڵاتی نەمسا
لای خۆیەوە هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی سوپاسی سەرجەم ئامادەبوانی کرد کە بەژدار بوون لە کۆبونەوەکەدا کاتیان بۆ تەرخانکرد
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢٣-٤-٢٠٢٣ -
٤٨ مين ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان لە نەمسا بەرز ڕاگیرا ناوەندی نەمسا وەک هەمیشە لە کاروچلاکیەکانیان بەردەوام بوون و لەمساڵدا بە گروتینێکی زۆرەوە یادی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کردوە بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناوداری کوردستانی و عێراقی و جیهانی
بەژداریکردن و پەیامی
سەفیری عێڕاق کاک ( بەکر فەتاح )
قونسڵی عێڕاق کاک (حەدەر الصمید عی )
نوێنەری حوکومەتی هەرێم ( دکتۆر مصطفی رەمەزان )
بەپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
حیزبی شوعی عێڕاق
حیزبی شوعی کوردستان
حیزبی سۆسیالیستی کوردستان حیزبی سوسیالدیموکراتی نەمسا SPÖ
حیزبی سەوزی نەمسا GRÜNE
نوێنەری پاڕێزگاری ڤییەنا
حیزبی موحافزینی نەمسا OVP
مەڵبەندی کوردی لە نەمسا
بەسەرپەرشتی
هێمن هاوار شێروانی
لێپرسراوی ناوەندی نەمسای ( ی ن ك )
بەبەژداری
هەڤاڵ ( ئامینە عوسمان علی )
ئەندامی مەکتەبی نەوەندی دەرەوە
هەڤاڵ ( حەمە کەریم )
عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی نەمسا
هەڤاڵ ( دکتۆر شۆرش عبدالغفور )
عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی هەنگاریا
هەڤاڵ ( عبداللە پۆڵا ) ڕاوێژکاری ناوەندو پێشمەرگەی دێرین
هەڤاڵ ( هاکار شەدەڵە )
لێپرسراوی
پەیوەندیە ئەروپیەکانی نەمسا
هەڤاڵ ( شاخان علی )
لێپرسراوی ڕاگەیاندن
هەڤاڵ ( ماهیر محمد امین )
لێپرسراوی کەرتی هەنگاریا
هەڤاڵ ( فەرهاد شاکر )
لێپرسراوی کەرتی ڤییەنا -
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٣/٦/٣ ) ناوەندی ئەڵمانیا( ی.ن.ك) بە ئامادە بوونی هەڤاڵ ( پۆڵاسیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان (کاروانی مهندس و صلحیه خان ) بە ئامادەبوونی عمر میر فاروق نوێنەری ئێزیدیانی دەرەوەی ووڵات و بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (سەروەر اسماعیل ) بەرپرسی ناوەندی ئەڵمانیاوهەڤاڵانی بەرپرسی بەشەکانی ناوەند و ئامادە بوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم بەڕێزان (دڵشاد بەرزانی) وبەرپرسی لقی شەشی پارتی دیمکراتی کوردستان لە ئەوروپاوئامادە بوونی بەڕێزان هەریەك لە نوێنەرانی (پارتی سوسیال دیمکراتی کوردستان ، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران ، اللقاء الوطنی الدیمقراطی فی سوریا ، حركة السلام الوطنی الكردي روج افای كردستان ) و ئامادەبوونێکی بەرچاو لەهەڤاڵانی یەکێتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی سەر بەناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك لە (ڕێکخستنە دێرینەکا ن و پێشمەرگە دێرینەکان وزیندانیانی سیاسی وکەم ئەندامانی سەنگەر )و کوردانی دانیشتووی ئەڵمانیا یادی دامەزراندنی ( 48 ) ساڵەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرزڕاگیراو . ئاهەنگەکە بە وەستان بو ریز گرتن لە روحي پاکي شەهیدان لە گەل سرودي مەشخەلان دەستي پێ کرد پاشان سەروەر شیخ سمایل بەرپرسي ناوەندی ئەلمانیا بە خیرهاتنی ئامادە بواني کرد دووپاتی کردەوە کە هەموو پێکەوە جوانین و پێکەوە کاری باش وسەرکەوتووانە دەتوانین بکەین وە ناوەندەکەمان چەتری هەموو هەڤاڵێکی یەکێتیە لەهەر ئۆرگانێکدا بێت و چەپکەگۆڵەکەی مام دەبین وەئاشتی و تەبایی لەپێشینەی کارەکانماندا دەبێت، پاشان هەڤال پۆلا تالەباني لە وتەیەکدا دەست خوشي ل هەڤالانی ناوەندی ئەلمانیا کرد کە هەمیشە دلسوزانە ئەرکەکانیان جی بە جی کردوە وە داوای کرد هەولەکانیان چر بکەنەوە بو زیاتر خزمەتی رەوەندی کوردی وە هەمیشە چەتری کو کەرەوە بن لەکۆتاییدا ئاهەنگەکە لە ناو جوشو خروشی ئاهەنگي ئامادە بواندا زور بەسەرکەوتیی و ڕەزامەندی ئامادە بووان کۆتایی هات
-
ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢٥ ستافی نوێی کەرتی ڕێکخستنی شاری میونشن هەستان بە سازدانی کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ ئەندامانی سنوری کەرتەکەیان،
کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت ئامادەبوون . سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێك وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کۆبونەوەکە پێشنیارو سەرنجی خۆیان خستە ڕوو لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی کارەکانیان لەئێستاو لەداهاتوودا لەپێناوی خزمەتکردنی ڕێزەکانی ڕێکخستن و بەسەرکردنەوەی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی یەکێتیەکەمان و خزمەتکردنی ڕێبازە مەزنەکەی مامی هەمیشە لەیادمان(مام جلال تاڵەبانی)، لەکۆتاییدا کۆبنەوەکە زۆر بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوو ستافی نوێی کەرت زۆر سوپاسی ئەندامانیان کرد بۆ پەرۆشی و ئامادە بونیان وجەختیان لەسەر بەردەوامی کۆبونەوەکانیان کرد لەداهاتوودا
ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك
٢٠٢٣/٦/٢٦ -
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
بۆ بەڕێزان / بنەماڵەی کۆچکردوو فەرید ڕەئوف عەباس
بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی
ئاراستەی کاکە ( لالۆ ) لە وڵاتی ئەڵمانیا وە هەروەها خانەوادەی تێکۆشەر و کەسوکاری و
هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین
لە دەستدانی کاکە فەرید لە ناخەوە هەموومانی نیگەرانکرد، داواکارین لە خوای گەورە گیانی
خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
29/07/2023زانیاری
پرسەی خوالێخۆش بوو کاکە ( فەرید ڕەئوف عەباس ) ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بەرواری ( ٦-۸-۲۰۲۳) لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا دادەنرێت ، لە کاتژمێر ۱٤٫٣٠ - ۱۷٫٣٠ لە مزگەوتی ئایندە لەم ئەدریێسەی خوارەوەیە :
Ainda Moschee
Ostheimer Str. 69
51103 Köln
-
بەرواری ١١-١١-٢٠٢٣ مەڵبەندی کوردی ڤییەنا بانگهێشتی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی کرد بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی ڕێکخست هەڤاڵ لەمیعە باڵەک و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیە عێراقی و کوردستانیەکان هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا و لێپرسراوی بەشی دارایی هەڤاڵ سەردار ئەحمەد هەروەها بە بەژداری کردنی زۆری هەڤاڵانمان بەژداربوون
مەڵبەندی کوردی بانگهێشتی هەریەک لەم هەڤاڵانە (Frau Helga Smirhovsky ,Herr Wieland Schneider,Frau Maria Six-Hohenbalken ,Dr.Jan Peter Kreisky ,Dr.Thomas Schmidinger , Frau Mary Kreutzer , Herr Paul Klingenberg ,Frau Laura Schuller , Frau Berivan Aslan , Dr.Mikael Nuri )کرد .
لە ٣٥ ساڵی ڕابردودا هاوکاری کوردیان کردوە لە ساڵانی ٨٠ کانەوە بەژدار بونە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ و وە ئەوانەی هاتونەتە ووڵاتی نەمسا لە وەرگرتنی لجوء و پێدای ئیقامەی مانەوە و وە لە پێشکەش کردنی کلتوری کوردی و نوسینەوەی کلتوری کوردی .
وە بەڕێز تۆماس شمیدینگە لە بەشی زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی نەمسا توانیویانە لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی کورد و نەمساوی کوردستان بخەنە ناو بەشی زانستە ڕامیاریەکان لەوێ بتوانن دەرسی لەسەر بخوێنن .
هەروەها لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و زۆرێک لە هەڤاڵان بەژداربوونە بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە چووە ، هەروەها ئەو نەمساویانەی بانگهێشت کراون ڕێزیان لێنرا بە هۆکاری ئەوەی هاوکاری کوردیان کردوە ئەوانەی لە حیزبی SPÖ , هەروەها هەڤاڵ عەزیز میران ئامادەبوو .
مەڵبەندی کوردی بەڕێوەی بردوە وە ناوەندی نەمسا ڕۆڵی خۆی هەبوە ، پاشان گۆرانیبێژ مستەفا دادەر لە هۆڵەنداوە ئامادەبوو وە دکتۆرێکی نەمساوی بە پیانۆ و هەڤاڵ ڕزگار خۆشناو بە عود بێژ بەژدار بوو .
پاشان بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەندی کوردی هەریەک لە هەڤاڵان (دانا شەدەڵە و هەردی شێروانی و بروسک ڕەشید و جەلیل خەیات ) سەرپەرشتیاری مەڵبەند دەکەن .
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
١٢-١١-٢٠٢٣
-
کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا -کەرتی هەنگاریا ی.ن.ك بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ بەسەرپەرەشتی هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکان و هەڤاڵ پەیمان هادی حسن لێپرسراوی ئامار و هەڤاڵ شاخان عەلی عەبدووللە لێپرسراوی ڕاگەیاندن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی دارایی و هەڤاڵ هەکار شەدەڵە لێپرسراوی پەیوەندیەکان و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی ڕێکخستن و هەڤاڵ محمد کەریم ئیبراهیم نوێنەری ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا و هەڤاڵ ماهر محمد ئەمین لێپرسراوی کەرتی ووڵاتی هەنگاریا بەڕێووەچوو
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
پاشان هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی تیشکی خستەسەر گۆڕانکاریەکانی ناوەوە و دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانکاری مەڵبەندەکان و هەروەها مەکتەبەکان و باسکردنی باردوخی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوە هەروەها ڕۆڵی سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی دوای گۆڕانکاریەکان و سەردانیکردنی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان و باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە ، داڕشتن و بەرنامە دانان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پشتگیری کردنی کەسوکارمان لە کوردستان و دەنگدان بە ئەندامانی لیستی ژمارە (١٢٠) ی.ن.ك لە ناوچە جێناکۆکەکان
هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆ وەک ناوەندی نەمسا بەژداربووین لە پرسەی خوالێخۆشبوو (السید الحاج رمزی الصمیدعی) باوکی بەڕێز کونسوڵی عێراق لە ووڵاتی نەمسا
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢٦-١١-٢٠٢٣