Accueil

بوونی 9 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-9 لە 9 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە ئوسترالیا
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە هۆڵەندا
  • لاهای: مەراسیمی دەست بەكاربوونی بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی بەڕێوە چوو
    ڕۆژی یەكشەمە، 14/5/2023، لە شاری لاهای، بەئامادەبوونی هەریەك لە هەڤاڵان، ئەكرەم مەحەمەد، لێپسراوی كۆمیتەی هۆڵەندای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و بەختیار بەكر، نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هۆڵەندا و سەردار فەتاح ئەمین لێپسراوی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی هۆڵەندا و چەندین پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین و كادیری یەكێتیی دانیشتووی سنوری كاركردنی ناوەندی هۆڵەندا، مەراسیمی دەستبەكاربوونی بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی بە سەركەوتوویی بەڕێوە چوو و هەڤاڵ (دەرسیم زەند)، بە بڕیاری بەڕێز، مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی، وەكو بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا دەست بەكار بوو. شایەنی باسە، بەڕێز هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە كە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بەشداری كۆبوونەوەكە بوو، پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەش بەهەمان شێوە پاش پیرۆزبایی كردن، پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاری ڕێكخراوەیی یەكێتی دووپات كردوە و بەڵێنیاندا هاوكار و پشتیوان بن لەپێناو برەودان بە كاری ڕێكخراوەیی. لەبەرامبەردا، بەرپرسی نوێی ناوەندی هۆڵەندا، سوپاسی ئامادەبووانی كرد و بەڵێنیدا وەكو پێشمەرگەیەكی دڵسۆزی ڕێبازی سەرۆك تاڵەبانی بێ جیاوازی كردن كار بكات و هەموو هەڤاڵان بە خوشك و برا و كەس و كاری خۆی بزانێت و بایەخییان پێبدات. كۆبوونەوەكە لە كەش و هەوایەكی حزبیانە و ئارام دا بە  پێشكەشكردنی گوڵی پیرۆزبایی كۆتاییهات.

  • یەکێتی  سەردانی حیزبی دیموکرات دەکات
    ئێوارەی شەممە ٥/٢٧ کەرتی ڕێکخستنی ی ن ک لە شاری پێرسی پایتەختی ڕۆژاوای ئوسترالیا سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیانکرد بە ئامادەبوونی عەلی ئەمین ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی ن ک وئازاد ھەولێری بەرپرسی کەرتی پێرس و سالار کەریم جێگری بەرپرسی کەرتی پێرس
    کۆبوونەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد وباسی پەیوەندی مێژوویی ھەڤاڵی ڕەوانشاد مام جەلال و شەھید دکتۆر قاسملۆ کرا، لەلایەن وەفدی یەکێتیەوە پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ھەردوو حیزبی دیموکراتیان لێکرا و ھەروەھا باسی بارودۆخی ئێستای کوردستان و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی ھەردوولا بۆ سەرخستنی کارەکانی ڕەوەندی کوردی لە ڕۆژاوای ئوسترالیا کرا .مەکتەبی

  • هۆڵەندا: 48 هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا

    ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (٤/٦/٢٠٢٣)، لەبارەگای ناوەندی هۆڵەندای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە مەڕاسیمێکدا بەئامادەبونی هەر یەک لە (بەختیار بەكر) نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا و (ئەكرەم مەحەمەد) بەرپرسی كۆمیتەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و بەرپرسی ئۆرگان و كەرتە تێكۆشەرەكان و كەسایەتی و ئەندامانی دڵسۆزی یەكێتی ئامادەبوون ، ٤٨ هەمین ساڵڕۆژی یەكێتی پیرۆز ڕاگیرا
     سەرەتای مەراسیمەكە لەلایەن (دەرسیم زەند) لێپرسراوی ناوەندی هۆڵەندا بە وتەی بەخێرهێنان دەستی پێكرد. پاشان نوێنەری یەكێتی لە هۆڵەندا، وتارێكی پێشكەش كرد و تیشك خرایە سەر مێژوو و پێگەی پڕ لە خەبات وكاریگەری یەكێتی لە ئێستا ولەڕابردوودا
    پاشان هەستاین بەدابەش کردنی سوپاس نامەی بەرێز کاك پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ، کە تیایدا ئامادەبووان خۆشحاڵی و سوپاس گوزەشتی خۆیان بۆ بەڕێزیان دەربڕی
    دواتر هەموان پێگەوە مۆمی (٤۸) ساڵەی یەکتیێیەکەمان داگیرساند
    شایەنی باسە هەموو ئامادەبووان بەدڵ خۆشی وهیوایەکی زۆرەوە تا دواچرکە و لەکەش و هەوایەکی هەڤاڵانە یادگاری و بەسەرهاتەکانی شاخ و پێشمەرگایەتی و چالاکیەکانی شاخ و شاریان گێڕایەوە
    ئەوەی جێگای دڵ خۆشی هەمووان بوو کەژنانی پێشمەرگەش بەسەرهاتەکانی خۆیان گێرایەوە وەک ئاماژەیەک کە ڕۆڵی ژنان هیچ کەمتر نەبووەلە پیاوان لەبزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان
    له کۆتاییدا لێپرسراوی ناوەند لەم رۆژەدا بەڵێنی دووپات کردەوە کەهەمیشە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆك مام جەلال بێت بۆ بەدیهێنانی مافی گەلەکەمان و بەرەوە پێشبردنی یەکێتییەکەمان

  • ئەمرۆ 25/06/2023ناوەندی هۆڵەندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەستا
    بەئامادەکردنێکی سەیرانێکی خۆش بەبۆنەی یادی یەکێتی و دوا چالاکی پێش پشووی هاوین.
    وەکوو ئەزانن کورد نەتەوەیەکە بەوە ناسراوە کە کۆمەلایەتیە،  هەر لە دێر زەمانەوە بۆ خۆشی و ناخۆشی وەستاوە لەگەڵ هاوڕێی،  دراوسێ ، خزم و دۆستی بەڵام بەداخەوە ئێمە لە دەرەوە بە حوکمی ئەوەی سەرقاڵی ئیش و کار وخێزانی خۆمان بوینە تا ڕادەیەک پەیوەندییە کۆمەڵاییەتیەکانمان فەرامۆش کراون!
    هەر بۆیە چۆن وەک ئەوەی ئاماژەمان پێی دابوو لە داوەت نامەکەمان پتەو کردنی پەیوەندییە کۆمەڵاییەتیەکان. پێویستە  ئەو پەیوەندییە جارێکی تر زیندووی کەینەوە و لەخۆشی و ناخۆشی یەکدا بەشداربین و ئەم سەیرانەمان ئەمڕۆ دەستپێکێک و نمونەیەک بوو و بۆ دووبارە زیندوو کردنەوە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان. سەیرانەکەشمان بووە مایەی شاد و فەراهەم کردنی ئاشتی کۆمەڵامەڵایەتی.

  • بە ئامادەبوونی بەرێز(شێخ شەماڵ) ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردییەکان  وەهەروەها بەسەرپەرشتی بەرێز لێپرسراوی ناوەندی هۆڵەندای(ی.ن.ك) خاتوو(دەرسیم زەند) کۆبوونەوەی کەرتەکان ئەنجام درا
    لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەم  بابەتانەی خوارەوە
     بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان
    گۆرانکاریەکانی ناوەندەکانی دەرەوە و چۆنیەتی کاری ئایندە
    ئاماری ناوەند و سەر لە نوێ ئامار کردنەوەی هەڤاڵان بابەتێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەکەبوو
    ئیش کردن لەسەر رێكخستنەوەی ناوەند ئامانجێکی تری کۆبوونەوەبوو
    کۆبوونەوەکە لە کەش و هەوایەکی هەڤاڵانە  و حزبیانە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات

  • کۆبونه وه ی لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردنی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه له گه ڵ ناوه نده تێکۆشه ره کانی نیوزیلندا و ئوسترالیا 

     رۆژی شه ممه، کاتژمێر ١١، به رواری ٢٩/٠٧/٢٠٢٣ ، هه روه ها له رۆژی یه ک شه ممه به رواری ٢٣/٠٧/٢٠٢٣ به ڕێنمایی و ڕاسپارده کانی هه ڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵه بانی ئەندامی (م.س) و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک و بەسەرپەرشتی هه ڤاڵ امینه محمد لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردن له مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه ی ی.ن.ک یه که مین کۆبونه وه ی به شی ئامارو هه ڵبژاردنی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه "لەڕێگەی ڤیدیۆ سکایپەوە" بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد له گه ڵ لێپرسراوی ناوه نده تێکۆشه ره کانی ئوسترالیا و نیوزیلاندا و لێپرسراوی هه مان به ش له ناوه نده کاندا. به ئاماده بونی هه ر یه ک له 

    هه ڤاڵ فاخر شیله یی ل. ناوه ندی نیوزیلندا

    هه ڤال سیروان به رزنجی ل. ناوه ندی ئوسترالیا

    هه ڤاڵ کاوه جلال سعید ل. به شی ئاماروهه ڵبژاردنی ناوه ندی ئوسترالیا

    هه ڤاڵ امینه سه ره تا باسی له گرنگی  ئاماری دروست و ڕاسته قینه ی له بناغه ی ناوه ند و مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه دا کردو به رنامه ی مه کته بی ناوه نده کانی ده ره وه له به ئه نجام گه یاندنی ئامارێکی دروستدا خسته روو، وه گرنگی ئه و ئاماره دروسته له سه ر دارشتنی به رنامه ی داهاتوو و پلانی کاردکردندا باسکرد، پاشان هه ریه ک هه ڤاڵان له لای خۆیانه وه پرسیارو بیروڕاو سەرنج و ئه وگرفتانه ی که دێنه ڕیگایان خستەڕوو، بەگرنگییەوە لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردن لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک وەڵامیان درایەوەوسه رجه م ئاماده بوان به گروتینه وه پلانی به ئه نجام گه یاندنی ئه رکی سه رشانیان به باشترین شێوه خسته کۆبونه وه یه کی سه رکه وتوو بوو چه ندین خاڵی گرنگ ده ستنیشان کرا بۆ سه رخستنی کاره کان له داهاتودا.

  • "تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان"
    یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی ناوەندی هۆڵەندا


     یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهۆڵەندا، بەئامادەبوونی
     هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ، ھەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و ھەڤاڵ خاتوو دەرسیم لێپرسراوی ناوەندی ھۆڵەندا بەئۆنڵاین  بەڕێوەچوو

    لەو کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب، گرنگی کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی خستەڕوو، وێڕای پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاشان  پرسەکانی پەیوەست بەزیاتر گەشەپێدانی یەکێتی و  بارودۆخی هەرێم و میکانیزمەکانی هێنانەکایەی یەکدەنگی و پاراستنی یەکێتییەکانی "نێو یەکێتی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتی هێزو لایەنە سیاسیەکان"ی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، رایگەیاند، تەنیا رێگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردایەتیە

    بەپرسیارو خستنەڕووی دیدو تێڕوانینەکانی هەڤاڵانی ئامادەبوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ پۆڵاوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات

    راگەیاندنی
    ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵەندا

  • ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری خۆی ئەنجام دەدات

    رۆژی یەك شەمە بەرواری ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٤ ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری ئەنجام دا
    دەستپێکی  کۆبوونەوەکە بە ساتێک  وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد
    پاشان خاتوو (دەرسیم زەند) لێپرسراوی ناوەند کورتەیەك لە سەر بەرنامە و میکانیزمی و کارەکانی ناوەند پێشکەش کرد. دواتر هەر بەشەو پلانی  ئیشکردنی خستەبەردەم  هەڤاڵانی ئامادەبوو
    کۆبوونەوەکە لەکەش و هەوایەکی زۆر
    هەڤالانەو یەکێتیانە کۆتایی هات

  • ئامادەبوونمان لەپرسەی خاتوو( عائیشە عبدالواحید) خوشکی شەهید جەعفەر و دایکی   خاتوو نەرمین عوسمان  و خاتوو نازەنین خان و کاك هاوتا
    بەداخەوە بۆ ئەم ژنە رۆشەنبیرو خوێندەوار ە
    جێگەی بەهەشت بێ و دوامەنزڵی پرنووربێ و خودای پەروەردگار  بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری خانەوادەکەی بکات
    زۆرینەی ئەندامان و کادیرانی ی. ن. ك  ئامادەی پرسەکەبوون لەبارەگای ناوەند لە شاری لاهای

    دەرسیم زەند
    ل.ن. هۆڵەندا