Accueil
فلتەرە چالاکەکان
-
بافڵی سەرۆک مام جەلال:لەسەر ھەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە سیاسەتی کوردستانیانەی خۆمان دەدەینهاوسەرۆکانی پەیەدە: سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ رۆژئاوا رەهەندێکی مێژوویی و نەتەوەیی لەخۆیدا هەڵگرتووەلە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژئاوای کوردستان، بافڵ سەرۆک مام جەلال، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا، ھاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" کۆبۆوە.لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کورد‌و گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بە گرنگییەوە باس لە تەبایی و یەکڕیزیی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و پرۆژە نیشتمانییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا کە خۆی لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و کوردستانییەکاندا دەبینێتەوە.کۆبوونەکەوە جەختی لەدرێژەدان بە گفتوگۆی نیشتمانیی و بنیاتنرانە کردەوە بۆ بەئاشتی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەرۆژئاوا، هەروەها بژاردەی سەربازیی و شەڕ بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان رەتکرایەوەو داواکرا پشتیوانیی لەدۆزی کورد بکرێت و دەرچەی سیاسی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا بدۆزرێتەوە.لە بەرامبەردا ھاوسەرۆکانی پەیەدە ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و مێژوویی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد بۆ یەکخستنی ریزەکانی گەلی کورد و رایانگەیاند، سەردانی سەرۆکی یەکێتی بۆ رۆژئاوا رەهەندێکی مێژوویی و نەتەوەیی لەخۆیدا هەڵگرتووە، بانگەوازێکی ئاشکرایە لەپێناو یەکڕیزیی گەلی کورد و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی مافەکانمان. ئەمەش هەمان سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلالمان دەهێنێتەوە یاد و بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی لێدەکەین.ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی هەموو خەباتێکی ئاشتی و مەدەنیانە دەکات لەپێناو پاراستن و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورددا. لەسەر ھەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە سیاسەتی کوردستانیانەی خۆمان دەدەین و ئامانجمان یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کوردە. بۆ ئەمەش دەبێت هەموومان هاوکار و هەماهەنگ بین و کار بۆ پرسی کورد بکەین چونکە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵات نایەتەدی.راگەیاندنیمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
-
-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەڵمەتێك لەسەرجەم ئۆرگانی رێكخستنەكانی خۆیدا لە 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان رێكدەخات
بۆ ئەم مەبەستە مەڵبەندەكان بە دروشمی ( ئاشتی خێزان، ئارامی كۆمەڵگایە) دیالۆگ ساز دەكەنرۆژی شەممە 26-11-2022 لەهۆڵی مەڵبەندەكان لەسەعات 10:30 دەقیقەی بەیانی دیالۆگەكان بەڕێوەدەچن
ئەو مەڵبەندانەی كە دیالۆگ سازدەكەن
مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (د. ژیا عەباس)
مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك (د. شیلان فەتحی)
مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان (د. پاڤێ جەمیل)
مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕین ( شاناز هیرانی )
مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر( د .نیكۆڵا ئەشرەف) -
رۆژی شممە ریکەوتی ٢١/١/٢٠٢٣ لە شاری هیلسنکی شاندی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە فیلاندا کە پیک هاتبوون لە هەڤاڵان ئەنوەر پینجوینی بەرپرسی پەیوەندیەکان و مەیهەن نجیب نامدار لیپرسراوی راگەیاندن بەشداری سیمیناریک بوون کە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بۆ خاتوو کویستان جلیل گادانی مامۆستای زانکۆ لە ووڵاتی نروج بەبۆنەی ٧٧ هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان ریکخرابوو سیمینارەکە بەشیوەیەکی گشتی پرسیار‌و وەڵامدانەوەی لەخۆگرتبوو هەروەها چەند پارچە میوزیکیک لەلایەن هونەرمەند فەیزی نژاد پیشکەش کرا جیگای ئاماژەیە سیمینارەکە ٣ کاتژمیری خایاند
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەوە پێشوازیلێکرا
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم تاوتوێ‌کران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا لەچوارچێوەی دەستوور و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک بەپێویست زانرا -
پیرۆزبایی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک
بۆ ژنانی خۆڕاگر‌و قەڵای پشتیوانیی کۆمەڵگە
ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک شان بەشانی پیاوان لە سەنگەری خەبات و تیکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا پێشەنگی هەوڵ و کوشش بوون
بەناوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای ژنانی جیهان بەگشتیی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین... هیوادارین وەکو هەمیشە، ئەو قەڵا پتەو و پۆڵایینەبن، کە لەسایەیاندا تێکڕای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەگشتیی و کۆمەڵگەی کوردەواریی هەست بە ئۆقرەیی و ئارامیی دەکەن
وەک لای هەموان ئاشکرایە ژنان هەردەم رۆڵی گرنگیان هەبوە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی خەڵکی کوردستانداو بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی، شانبەشانی هاوسەرو براو هەڤاڵەکانیان لەکۆڕی خەبات و تێکۆشان‌دا، چەکی کوردایەتی و داکۆکیکردنیان لەشانکردووەو رووبەڕووی دوژمنان بوونەتەوە، وەهەروەها رۆڵی تایبەتیتریشیان هەبووە دژی چەوسانەوەو زۆرداریی و داگیرکاریی دوژمنان
لەو پێناوەشدا خاوەنی سەدان هەزار قوربانیی و کەمئەندامی سەنگەرن، هەروەها هەم لەکارو چالاکییەکانی رێکخستن و هەمیش لەپێشمەرگایەتیدا، ژنانی کوردستان بەگشتیی و ژنانی تێکوشەرانی ی.ن.ک شان بەشانی پیاوان لەسەنگەری خەبات و تێکوشاندا، قاڵبووی بۆتەی خەبات بوون، هاوکات لەسیاسەت و کاری دیپلۆماتیشدا ژنان پێشەنگی هەوڵ و کۆشش بوون و ئەو چەمکانەی خەباتیان ئاوێتەی پەروەردەی رۆڵەو نەوەو خێزانەکەی کردووەو هەردەم لە خەباتی بێوچاندا بووە بۆ داکۆکیکردن لە مافەرەواکانی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی دلێری کوردستاندا
ئاشکرایە لەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانداو لەهەموو قۆناغەکاندا، ژنان پێشەنگی خەبات و تێکۆشان بوون و بەگرنگیی و بایەخیشەوە رۆڵیان هەردەم بەرزنرخێنراوە، بەتایبەتی لەلایەن رەوان شاد سەرۆک "مام جەلال"وە هەمیشە رێز و گرنگی تایبەتی بەڕۆلی ژنان دراوە لەدامەزراوە سیاسیی و حکومیەکاندا
بۆیە ئێستاش رێباز‌و رێگەی خەباتی سەرۆک مام جەلالی سەرکردەو رابەرمان وامان لێدەخوازێت، لەم قۆناغەی خەباتدا، لەجاران زیاتر گرنگیی و بایەخ بەڕۆڵ و پێگەی ژنان بدەین، چونکە بایەخدان بەژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، زامنی هێنانەدی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و تێگەیشتووە لەهەموو کایەکانی ژیاندا
لەم یادە بەرزەدا، درود بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو ژنانەی لەپێناوی بەدەستهێنانی یەکسانیی و ئازادیی و مافەرەواکانی خۆیان، شەهیدبوون و گیانی خۆیان لەوپێناوەشدا بەختکردوو بوون بەسومبولی رووناکی و رۆشنایی بۆ ئێستا‌و داهاتووی نەوەو نەتەوەکەیان
پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی ژنان، پیرۆزە لەدایکی سەربەرزو و خوشکی سەلاری شەهیدان
صلحیە حمید محمد
لێپرسراوی بەشی رێکخراوە دیموکراسییەکان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٨ ئازار٢٠٢٣ -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە
سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاوڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان و رایگەیاند، مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەکانی کورددا رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان رۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە رێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد
لە دیدارێکدا کە نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی تاقانەکانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کرا و لە چەند خاڵێکدا تاقانەکان خواست و داواکارییەکانیان خستەڕوو
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەکێتی بۆ داواکارییەکانیان خستەڕوو و رایگەیاند، ئێوە رۆڵەی ئێمەن و لەهەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. کار لەسەر هەموو داواکارییە رەواکانتان دەکەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و بەغدا بەدیهێنەری مافەکانتان دەبن. ئەو خوشک و برایانەشمان کە تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەکانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرد و وتی، بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەکان نموونەی خەبات و تێکۆشان بوون لەپێناو کوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەکی درەوشاوی هەیە. وتیشی، کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەکانی ئێمە بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێک لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین -
"یەکێتی پێشەنگی خزمەت و کوردایەتییە"
هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢ ئادار ٢٠٢٣، لەبارەگای مەکتەب لەچەند چاوپێکەوتن دیداری جیاجیادا پێشوازيکرد لە"ژمارەیەک گەنجانی دڵسۆز‌و تێکوشەر لەپێشمەرگە خۆبەخشەکانی گەرمیان و لەبنەماڵەی شەهید فازیل کە خاوەنی ٣ شەهیدی قارەمانن لە یەک خێزاندا‌و لە لیوا دلێر فەرماندەی لیوای گەرمیان و دکتۆر کاوە راگری پەیمانگەی دوکان و کاک زولفەقار کادری ناوەندی ئەمەریکاو جەنابی کاک محەممەد لێپرسراوی رێکخستنی ی.ن.ک لە ئیرلەندا"....
لەتێکڕای دیدار‌و کۆبوونەوەکاندا هەڤاڵ پۆڵا، وێڕای خستنەڕووی دواین گۆڕانکاریی و رووداوەکان، جەختی لەگرنگی و بایەخی پێکەوەکارکردن و پێشکەوتن و دەستکەوتەکان کردەوەو داوای لەهەمووان کرد، بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە هەموو تواناکانیان بخەنەکار، بۆ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم قۆناغە هەستیارەش بەسەرکەوتوویی تێبپەڕێنێت، هەردەم بەپێشەنگی خزمەت و کوردایەتیی بمێنێتەوە، بەتایبەتی کە یەکێتی قۆناغی زۆر سەختترو هەستیارتری تێپەڕاندووە مام وتەنی "زۆر گورگمان بینی و لێی نەترساوین".
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
ی.ن.ک
٢ ئادار ٢٠٢٣ -
ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە
ئەمڕۆ (١٤/٣/٢٠٢٣) ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی سازکرا، وێڕای ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە کە تاوانێکی بێ وێنەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بوو دژ بە گەلەکەمان، و ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتەکە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری پارێزگاکە کرد بە بۆنەی بڕیاری بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگای (١٩)هەمین لە عێراقدا، دەستخۆشی لە حکومەتی ئیتیحادی کرد کە رەمزیەتی ئەم بڕیارە قەرەبوویەکی مەعنەوییە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی شارەکە و هاندەریشە تاوەکو لە هەموو ئاستەکان قەرەبووی ئاوەدانکردنەوە و ساڕێژکردنی برینەکانی هەڵەبجە بکرێت
لە کۆبوونەوەکەدا بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق کرا، بە تایبەت پەیوەندی روو لە گەشەکردوی یەکێتی لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی کوردستان و بەغدا، لەم بارەیەشەوە هەڤاڵ بافڵ سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عیراق کرد کە بەرهەمی یەک هەڵوێستی و یەک بڕیاری سەرکردایەتییە و بۆتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کاروباری رێکخراوەیی ئۆرگانەکان و رێوشوێنی پێشخستنیان، کرا -
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٣ کوردی و هاتنەوەی وەرزی بەهارەوە
بەناوی تێکڕای هەڤاڵانمان لەمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لەتێکڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم نەورۆزو بەهارە هاتنەدی ویست و خواستەکانتان بێت
نەورۆزو ساڵی نوێ دەروازەیەک بێت بۆ یەکخستنی تواناکانمان لەبەرەنگابوونەوەی ستەم و خۆسەپاندن و هەروەها چەسپاندنی سیستمی دادپەروەری و یەکسانیی
ی.ن.ک بەدرێژایی مێژووی پڕ لەشانازیی خۆی، لەهەر شوێنکی کوردستان پێویست بووبێت قوربانیی بۆ رزگاربوون لە ستەم و چەوساندنەوە بەخشیوەو تەنیا ئامانجیشی پاراستنی یەکێتی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە
نەورۆزو ساڵی نوێ جەژنی خۆشیی و دڵخۆشیی و شادیی بێت بۆ هەمووان
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
ی.ن.ک -
هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە سەرتاسەری کوردستان
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن
هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و هەوێنێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوانماندا. هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی کوردستاندا کاربکەین و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان دەستەبەر بکەین
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی و بڵێسەی ئاگری نەورۆزدا، رایدەگەیەنین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان. پێشوازی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەین کە خزمەت بە گەلەکەمان و خەڵکە خۆڕاگرەکەمان بکات. ئێستا و هەمووکاتێک ئامادەی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانەین و لە بەرامبەر ئەم ئەرکە نەتەوەیی و مێژووییەی لەسەر شانمانە بەرپرسیار دەبین
باوەڕی پتەو و نەگۆڕمان بە یەکگرتوویی هەیە، چونکە تەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانین مافە رەواکانی گەلی کورد بەدەستبهێنین و داهاتوویەکی پرشنگدار بونیادبنێین
ئەمڕۆش کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رزگارکردن و راپەڕینی کەرکووکی خۆشەویستمان، بە دڵ پیرۆزبایی لە کەرکوک و کەرکوکییە سەربەرزەکان دەکەم و دڵنیایان دەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و بە خوێنی خۆمان قودسی کوردستان دەپارێزین
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان -
پەیامی پشتیوانی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربارەی دیداری یەکێتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حیزبێكی رەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە. خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان دەكات و كار بۆ بنەما سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموكراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەكات
لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ریشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، چاكسازی دەكەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەكێتی ناو یەكێتی پتەوتر دەكەین. ئۆرگانەكانمان كاریگەر و چالاكتر دەكەین تاوەكو ماندوونەناسانە ئەركەكان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر كار بكەن
ستراتیژێكی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و رێكخراوەیی كە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حكومڕانی لە عێراق بكات دەكەینە هەوێنی كاركردنمانگەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاكەكانمان هێزی لەبن نەهاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەكەن
پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، كەمئەندامانی سەنگەر و تێكۆشەران سەرمایەیەكی گەورەی یەكێتیین و ئەزموونەكانیان دەكەینە سەرمەشقی كاركردنمانسەربەرزی و سەرفرازیی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئامانجی مێژوویی و هەمیشەیی ئەم حیزبە تێكۆشەرەیە، بۆ ئەمەش هیچ هێزێك نامانوەستێنێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
-
ساڵی 1975 كه سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی ده‌ستیان به خه‌باتی نوێی كوردایه‌تی كرد و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان دامه‌زراند، به ئامانجی روونه‌وه هێڵه گشتییه‌كانی بیڕوڕای یه‌كێتییان داڕشت. ئه‌و كاته، گفتوگۆی چڕی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی بگاته گه‌ڵاڵه‌ی ستراتیجێكی پێشكه‌وتنخواز و دیموكرات و كوردانه له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێڕاق، به‌جۆرێك کە له توانایدا بێت گه‌لی كوردستان له نائومێدییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نوێی و تێكۆشان، به‌م هیوایه‌وه له شه‌وه‌زه‌نگی نائومێدیدا چرای ئومێدی هه‌ڵكرد.
سه‌رۆك مام جه‌لال له نامیلكه‌ی( یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆچی؟) كۆبه‌ندی هیواو ئاواته‌كان، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی كرده رێنوێنی یه‌كێتییه‌كان و نامیلكه‌ی گیرفانی پێشمه‌رگه‌و كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، هه‌ر له‌م نامیلكه‌یه‌دا شوناس و ئه‌ركی تێكۆشه‌رانی ناو یه‌كێتیشی دیاری كرد.
دیاره له هه‌موو قۆناخێكی سیاسی‌دا، پرسیاری نوێ دێته ئاراوه‌و وه‌ڵامی یهكێتییانهش هه‌ر ده‌بێ پڕ به‌پێستی ئه‌ركه‌كانی هه‌لومه‌رجی نوێ بێت. قۆناخی تازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێویستی به پرسیاری تازه‌و وه‌ڵامی تازه‌ش هه‌یه.
له هه‌موو وێستگه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێڕاق و بۆنه‌كانی تری جه‌ماوه‌ریدا، له كاتی كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌شم له‌گه‌ڵ كادیر و دڵسۆزانی یه‌كێتی، رووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیارانه ده‌بمه‌وه: یه‌كێتی چی پێیه بۆ دواڕۆژی كوردستان؟ پلان، ستراتیج و دیدگای چییه بۆ پرس و بابه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كان؟ راسته یه‌كێتی مێژوویه‌كی پڕ شانازی و ده‌سكه‌وتی دیاری هه‌یه، كاروانێكی دورودرێژی شه‌هیدان و خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نی فیكری و سیاسی هه‌یه له سه‌رخستنی پرسی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا، سه‌ركرده‌ی مه‌زنی وه‌ك مام جه‌لالی پێشكه‌شی كوردستان كردوه، له چه‌ندین بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریدا ده‌ستپێشخه‌ر بووه، به‌ڵام هێشتا پرسیاری زۆر ماون كه یه‌كێتی چی پێیه بۆ دوارۆژ و ئایندهی نه‌وه‌كانی داهاتوو؟ له‌هه‌مان كاتدا له واقعی ئێستادا كێشه راسته‌قینه‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی چییه و چۆن بتوانێ له هه‌موو ئاسته‌كاندا دونیابینی خۆی نوێ بكاته‌وه؟ یه‌كێتییه‌كان ده‌پرسن و هه‌قیشیانه، ئاخۆ ئیتر به چ دڵنیایی و متمانه‌یه‌كه‌وه پڕۆژه‌ی یه‌كێتی و ستراتیجمان بۆ(ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین) سه‌ربخه‌ن؟
پرسیاره‌كان كه لێمان ده‌كرا و خۆشمان له‌ناوخۆمان تاوتۆی ده‌كه‌ین، پرسیاری راست و رهواو به‌جێن. یه‌كێتییه‌كانیش ئه‌م پرسیارانه له خۆیان ده‌كه‌ن و به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌م درێژه‌ی رێگای تێكۆشانی چوار ده‌یه‌ی رابڕدوو بێت و هه‌میش ئاسۆی روونی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان نیشان بدات. له‌م پێناوه‌دا ئێمه دیالۆگ و دیداری چڕوپڕمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بیر له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی پڕ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و كاریگه‌ر بكه‌ینه‌وه. تا سه‌ره‌نجام شوناسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتیش رونترو جیاوازییه‌كانی به‌رچاوتر بێ بۆ هه‌مووان
به‌شانازییه‌كی زۆره‌وه هه‌ڤاڵانم له مه‌كته‌بی سیاسیی و ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی ئه‌م ئه‌ركه‌یان پێ سپاردم كه دیداری یه‌كێتی ساز بكه‌ین و سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتی له‌م قۆناغه نوێیه‌دا دیاری بكه‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌نده‌ش داواده‌كه‌م هه‌موو هه‌ڤاڵانم هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه شان بده‌ینه به‌ر ئه‌م ئه‌ركه حزبییه و جێبه‌جێی بكه‌ین
( دیداری یه‌كێتی) كه به په‌رۆشییه‌وه ده‌ستمان داوه‌تێ و مه‌به‌ستمانه له فراوانترین و به‌رزترین ئاستدا سه‌رپێی بخه‌ین. له‌م روانگهوەیهوه ده‌بێته دیداری خه‌مخۆری و هه‌وڵی یه‌كێتییانه‌یه بۆ نوێبونه‌وه‌و چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتییه له هه‌موو ئاسته‌كان
هه‌ڤاڵان! راسته له كۆنگرەی چوار كه ناوی ((كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه ))بوو، گۆڕانكاری و نووێبونه‌وه له پێكهاته‌و هه‌ندێ له كاراكته‌ره‌كان كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ندین هۆ، كۆنگره‌ی چواریش نه‌بووه هۆی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه له فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئاینده‌و دواڕۆژی یه‌كێتی و وڵاته‌كه‌مان. بۆیه پێویسته ئه‌م دیداره نوێبوونه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه بكاته ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی و په‌ره‌ی پێ‌بدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌لای منه‌وه چه‌ند حیزبییه ئه‌وه‌نده‌ش نیشتیمانی و ئه‌خلاقییه. چونكه بوونی یه‌كێتییه‌كی به‌هێز گره‌نتی پاراستنی ئازادییه‌كان و به‌دیهێنانی خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی وه‌فاو پێزانینه بۆ خه‌باتی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی له رابڕدوی خه‌باتی یه‌كێتی و كوردایه‌تیدا ره‌نجیان داوه‌و ماندو بوون
ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به دیدگایه‌كی نوێوه ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكا و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر كوردستانێكی ئاوه‌دان بۆ هه‌مووان، بێ جیاوازی، فه‌راهه‌م بكات
له‌م چواچێوه‌یه‌دا( دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێ چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا‌و ئایندهی حزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه‌و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زموونی سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت. پێویستمان به‌وه‌یه له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، دیدی نوێ و ده‌سپێشخه‌ری یه‌كێتییانه بێنینه كایه‌وه
هه‌ڤاڵان! با راشكاو بین و به كراوه‌یی قسه بكه‌ین، ئێمه‌ی یه‌كێتی ده‌مێكه تووشی چه‌ندین كێشه‌و گرفتی ههمهجۆر بوینه‌ته‌وه، كه زۆر جار باجی قورسمان له‌سه‌ری داوه، ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوش به جدی ودڵسۆزانه هه‌وڵی چاره‌سه‌رو تێپه‌ڕاندنیان نه‌ده‌ین، دوور نییه توشی كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌تر نه‌بین. جگه له‌وه‌ش دۆخی تازه‌ی كۆمهڵگاو هه‌لومه‌رجی ئابوری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی نوێ، پرسیار‌و كێشه‌و ئه‌رك و پێداویستی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه، كه وا ده‌خوازێ دوودڵ نه‌بین له گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان. بۆیه پێمان وایه دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی له‌نێوخۆمان ، هه‌م گیانی هه‌ڤاڵێتیمان گه‌رموگوڕ ده‌كاته‌وه و هه‌میش جوانترین و به كه‌ڵكترین بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌خاته خزمه‌ت دهسپێكردنهوهیهكی نوێی تێكۆشانمان
هه‌ڤاڵان! ئه‌م وتاره بۆ ناساندنی سروشتی دیداره‌كه‌و له‌هه‌مان كاتدا داواكارییه‌كه له هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارێكی كارا بن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و سه‌ره‌نجام له گه‌شه‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی و فیكری یه‌كێتی لە ده‌یه‌ی سێیه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا: سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك
هه‌ڵبه‌ت زیاتر له په‌نجه‌ره‌یه‌ك و پتر له رێوشوێنێكی كراوه هه‌یه تا بیروڕاكان له خزمه‌ت دیداره‌كه گه‌ڵاڵه ده‌بن و پێكه‌وه بیربكه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تی دیدو ستراتیجی نوێی یه‌كێتی
به‌و ئامانجه، پیرۆزانه‌وه هیوادارین رێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دیداری یه‌كێتی ببێته دیداری گشت یه‌كێتییه‌كان
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
فه‌رمون له‌م وتاره‌وه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌سپێبكه‌ین، پێكه‌وه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه وتێكۆشه‌رانی حزبایه‌تی و خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراتی خوێنكاران و لاوان، كچان و كوڕانی ئاینده‌خواز، رۆشنبیران و نوسه‌ران و ئهكادیمیانی ئه‌ندام و دۆستی یه‌كێتی، كه‌سایه‌تییه ئایینی وئابوریناس و وه‌رزشوانی خه‌مخۆری كوردستان، كارێك بكه‌ین دیداره‌كه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ جۆشدانه‌وه‌ی حزبایه‌تی راسته‌قینه له پێناوی ئامانجه دوورمه‌وداكانی حزبه‌كه‌ی مام دا. ده‌مه‌وێت هه‌موو هه‌ڤاڵان به‌شدار بن له دیاریكردنی سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتی
هه‌روه‌ها له‌م وتاره‌وه ده‌مه‌وێت سه‌كۆی دیداری یه‌كێتیتان پێ بناسێنم. جگه له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانمان، ئه‌م سهكۆیهش ده‌كه‌ینه پردێكی په‌یوه‌ندی نێوانمان و زۆرترین دیدو پڕۆژه‌و بۆچونه‌كان كۆكه‌ینه‌وه و ئاماده‌ی بكه‌ین بۆ رۆژی دیداری یه‌كێتی كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كات و شوێنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێن
تا رۆژی دیداری یه‌كێتیی، به هیوای دیدار... بۆ پێشه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال -
یەکڕیزیی و تەبایی
رۆژی پێنج شەممە ١ حوزەیران ٢٠٠٢٣ لەیادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی م.س و وەفدێکی یاوەری لەمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی، بۆ پیرۆزبایی،
سەردانی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی ی.ن.ک لەسلێمانی کرد‌و لەلایەن لێپرسراو هەڤاڵانی مەڵبەندەوە پێشوازییان لێ‌کرا
لەدیدارێکدا وێڕای ئاڵوگۆڕی پیرۆزبایی هەردوولا تەئکیدیان لەپەیوەست بوون بەو میکانزمانە کرووەوە کەفاکتەری سەرەکین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی
پاشان هەڤاڵ پۆڵا‌و وەفدی هاوڕێی سەرانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کرد
لەو یادە مەزنەدا پەیمانی دڵسۆزیی و وەفادارییان دوپاتکردەوەو بەڵێنیاندا لەجاران زیاتر خزمەتی رێبازی حزبەکەی مام بکەن و خوێنی شەهیدان و قوربانیییەکان بکەنە کوانووی جۆشدانەوەی خەبات و تێکۆشان، بەڵێنیشیاندا یەکڕیزیی و تەبایی بکەنە سەرمەشقی کاروچالاکییەکانیان
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١ حوزەیران ٢٠٢٣ -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسیی
بەڕێزان بنەماڵەو کەس وکارو خانەوادەی تێکۆشەر وفەرماندەی دێرین کاک نیاز جەلال بەگ ناسراو بەنیاز دەرگەڵەیی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهید کردنی تێکۆشەری دێرینی خەبات و کوردەواری کاک نیازمان پێگەیشت .بۆ ئەم خەمە قوڵە ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین .
کاک نیاز پەروەردەی بنەماڵەیەک بوو کەلەناوچەکانی باڵەکایەتی و ڕواندز و سۆراندا نموونەی بەرخودان و تێکۆشان بوون لە ڕوبەڕوبونەوەی زوڵم وستەمی دەسەڵاتی خۆسەپێندا و لەهەڕەتی لاوێتیەوە لەنێو کۆڕی خەباتدا وەك فەرماندەیەکی بوێر و لەڕۆژە سەختەکانی ئەنفالدا پارتیزانێکی جوامێر بووە ، لەدوای ڕاپەڕینش کاک نیاز دەرگەڵەیی لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا قۆتاغەکانی فەرماندەیی بڕیوە تاکو ئەرکی فەرماندەی لیوا ، پاشان ماوەیەک قائمقامی قەزای چۆمان و دواتر قائمقامی قەزای دوکان بووە .
لەهەردوو خولی یەکەم و دووەمی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنەکە بووە.
زۆر بەداخەوە ئەمشەو هەڤاڵ نیاز لە باخەکەی خۆیدا لەلایەن دەستێکی ڕەشەوە شەهید کرا و گەیشتە کاروانی شەهیدانی کورد و کوردستان .
لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی شەهید نیاز بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بەکەس و کاری ببەخشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-
لەرۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
"بەردەوامیی رێبازی شەهیدان و هێنانەدی ویست و خواستەکانیان"
رۆژی ٢١ تشرین دووەم هەموو ساڵێک رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە هاوکاتیش ساڵیادی ئیعدام کردنی سێ سەڕکردەی تێکۆشەرو پێشەنگی خەبات و تێکۆشان و سەردەقەشکێنەکانی ئیعدامکردنە کە هەڤاڵانی نەمر "خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحیدو ئەنوەر زۆراب"، بەدروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیان لە٢١ تشرین دووەم ١٩٧٦ لەلایەن جەلادەکانی رژێمی بەعسەوە ئیعدام کران
خاڵە شیهاب دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیانی کردە رێباز‌و دوای تێپەڕبوونی ٤٧ ساڵ بەسەر ئیعدامردنیان تائێستا ئەو دروشمە سەرمەشقی شەهیدانەو هەموو رۆژێک بۆ یەکێتییەکان رۆژی شەهیدانە، چونکە رۆژێک نەبووەو نییە ی.ن.ک خوێنی رۆڵە شەهیدەکانی، بۆ رزگاریی و ئازادیی پێشکەش نەکردبێت
لەمڕۆژەدا کە یادی هەموو شەهیدە نەمرەکان دەکرێنەوە، رووبارێک لەخوێنی شەهیدە شکۆدارەکان لە"سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان" و بەخشینی گیانی شیرینیان، داری ئازادی لەهەرێم و پارچەکانی تری کوردستان ئاودێرکردو ئازادیی و رزگاریی ئەمڕۆی لێهاتە بەرهەم، ئەوەش فاکتەرێکە کە یەکێتی بەپەرۆشەوە لەئەزموونی هەرێمی کوردستان دەڕوانێ و بۆ بەئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بەتاکلایەنی دەسەڵات و هاوسەنگکردنەوەی هێزو دەسەڵات و بەشداریکردنی وەکو یەکی لەپرۆسەی سیاسیی کوردستان کردۆتە سەرمەشقی کار‌و تێکۆشانەکانی
لەم رۆژەدا، هەڤاڵ و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵێن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دوپات دەکەنەوە، هەموو تواناکانیان بە گەشەپێدانی یەکێتی پێشەنگی کوردایەتی تەرخانبکەن و تابەدیهاتنی هەموو ویست و خواستە نیشتمانییەکانی شەهیدان و گەیشتن بەسەرکەوتن کۆڵنەدەن و هەمووان پێکەوە یەکهەڵوێست و یەکدەنگ خەبات بکەن بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و یەکێتی نێوان هێزە سیاسییەکان
سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدان
راگەیاندنی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان