هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لەئۆرگانەكانی یەكێتی بەڕێوەدەچێت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەڵمەتێك لەسەرجەم ئۆرگانی رێكخستنەكانی خۆیدا لە 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان رێكدەخات
بۆ ئەم مەبەستە مەڵبەندەكان بە دروشمی ( ئاشتی خێزان، ئارامی كۆمەڵگایە) دیالۆگ ساز دەكەن

رۆژی شەممە 26-11-2022  لەهۆڵی مەڵبەندەكان لەسەعات 10:30 دەقیقەی بەیانی دیالۆگەكان بەڕێوەدەچن

ئەو مەڵبەندانەی كە دیالۆگ سازدەكەن

مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (د. ژیا عەباس)
مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك (د. شیلان فەتحی)
مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان (د. پاڤێ‌ جەمیل)
مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕین ( شاناز هیرانی )
 مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر( د .نیكۆڵا ئەشرەف)

05:03 PM - 2022-11-23

زانیاری وورد

سەرچاوە
Puk Media
پۆستکراوە لە لایەن
ئەدمین

زانیاری وورد