ماڵەوە
هەواڵ
کوردستانی
عێراق
جیهان
ناوەندەکان
ناوەندی یەكێتیی لە یۆنان
ناوەندی یەكێتیی لە ئەڵمانیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئەمەریکا
ناوەندی یەكێتیی لە ئوسترالیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئیتالیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەریتانیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
ناوەندی یەكێتیی لە دانیمارک
ناوەندی یەكێتیی لە سوید
ناوەندی یەكێتیی لە سویسرا
ناوەندی یەكێتیی لە فەڕەنسا
ناوەندی یەكێتیی لە فینلاند
ناوەندی یەكێتیی لە کەنەدا
ناوەندی یەكێتیی لە نەرویج
ناوەندی یەكێتیی لە نەمسا
ناوەندی یەكێتیی لە نیوزلاند
ناوەندی یەكێتیی لە هۆڵەندا
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
ئابوری
زانستی و کۆمەڵایەتی
مەڵتیمیدیا
ڕیپۆرتاژ
بیروڕا
گەلەری
ڕۆشنبیری
تەندروستی
ی.ن.ک
ئەندام بوون
چوونەژوورەوە
Previous
Next
ماڵەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی هەزاران مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان، دانەمەزراندن و بەهەندوەرنەگرتنی خواستەکانیان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی پەروەردەوە راپۆرتێکیان خستەڕوو و لەچەند خاڵێکیشدا داواکارییەکانیان روونکردەوە
لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای گوێگرتن لە گرفت و ناڕەزایەتییەكانیان، پاڵپشتی خۆی و یەکێتی بۆ داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕی و رایگەیاند، یەكێتی ئەم پرسە گرنگە بەهەندوەردەگرێت چونكە پەیوەستە بە زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستاوە كە بەشێكی گرنگ و كاریگەرن لەپرۆسەی پەروەردە و فێركردندا. وتیشی، نابێت چیتر خزمەت و هەوڵەكانتان نادیدە بگیرێت و كەمتەرخەمیتان دەرحەق ئەنجامبدرێت چونكە هیچ شانازییەك لە فەرامۆشكردن و نادیدەگرتنی چینێكی گرنگی كۆمەڵگەدا نییە كە پەروەردەی منداڵەكانمان دەکەن. خەرجكردنی شایستە داراییەكانیشتان هەرجارەو لەژێر ناونیشانێكدا نیشانەی سەرسوڕمانە و مافخواردنێكی ئاشكرایە
لەبارەی گرنگی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكان لەپێناو پەروەردەكردنی نەوەیەكی هۆشیار و زانستخواز سەرۆك بافڵ وتی، ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بونیادبنێین و نەوەیەکی سوودبەخش پێشكەشی كۆمەڵگە بكەین ئەوا پێویستە گۆڕانکاری ریشەیی لە سیستمی پەروەردە بكەین و رۆڵی مامۆستایان رێزلێگیراوبێت. لای ئێمە كەرتی پەروەردە زۆر لە نەوت و غاز گرنگترە، بۆیە بەڵێنتان پێدەدەین خەم و كێشەكانتان لەئەستۆ دەگرین و لە هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و شەرەفمەندانە بەردەوام دەبین
بۆ بڵاوکردنەوە
Partager
Tweet
Pinterest
ئاماژەی تایبەت بەم بڵاوکراوەیە
ڕێفێرانسی بابەت
16.02.2023
زانیاری وورد
سەرچاوە
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
پۆستکراوە لە لایەن
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
زانیاری وورد
بوونی16 بابەتی تر لە هەمان هاپۆلدا
پێشوازی پۆڵا تاڵەبانی لەهەڤالان و سەروکی لیستی...
.
ئاگاداری پرسە لە سنووری ناوەندەکەمان
.
پرسە و هاوخەمی لە سنوری ناوەندەکەمان
.
پەیامی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لەیادی تەقینەوە...
.
پافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برێت مەکگۆرک کرد
.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چلەی شەهید ئاکام عومەردا
.
کۆبوونەوەی ناوەندی ی ن ک لە ئەڵمانیا
.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە تاقانەکانی...
.
سەدان ملیۆن دۆلاری گەندەڵی لە لوبنانەوە لە بانکەکانی...
.
بانگەواز و پشتگیری بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی...
.
نانۆگەردیلەکان یان نانۆپەرتیکول چیەو چۆن دێتە بەرهەم...
.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی...
.
ھەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا پشتیوانی ھەنگاوەکانی مەکتەبی...
.
پۆلا سیروان تالەبانی پێشوازی لە نوێنەری پەیەدە کرد
.
یەکخستنی تواناکانی راگەیاندنکاران
.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی پێشوازی کرد لە هەڤاڵ سەرکەوت...