لەرۆژی ئاڵای کوردستاندا...
"هەموو کوردێکی دڵسۆز، ئاڵاهەڵگری کوردایەتییە"
ئەمڕۆ ١٧ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، رۆژی ئاڵای کوردستانە..
ئەو ئاڵایەی بۆ ئەوەی هەردەم شەکاوە بێت، رۆڵە ئازاو تێکۆشەرەکانی لە تێکڕای خاکی پیرۆزی کوردستان رووبارێک لەخوێنی گەشی خۆیان پێبەخشی و کە چی بەداخەوە تا ئێستاش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەموو ئاواتەکانیان نەهاتۆتەدی...
بەدیاریکردنی رۆژێک بۆ یادی ئاڵای کوردستان، روحی تێکڕای شەهیدان ئارام و رێبازیان رۆشنتر دەکات، چونکە ئەمڕۆو لەم قۆناغەدا هەموو کوردێکی دڵسۆزو بەشەرەف بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی و دوور لە خۆسەپاندن، ئاڵاهەڵگری کوردایەتین و ناسرەون تا هەموو ویست و خواستەکانی شەهیدان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەرانە دێننەدی کە ژیان و تەمەنیان بۆ سەربەرزیی خەڵکی کوردستان بەخشی، تاوەکو کوردیش وەک گەلانی دونیا لەمەیدانی ژیاندا، بەزانست و زانیاریی، بەپێشکەوتن و سەرکەوتن، شارستانێتی و کلتوریی باب و باپیرانی خۆی برەو پێبدات.
لەم رۆژەدا بەناوی ھەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەب و سەرجەم ھەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای پیرۆزایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دەست لەسەر دڵ و ویژدانمان بەرێزو شکۆوە یادی شەهیدە نەمرەکانمان دەکەینەوەو پەیمان دوپاتدەکەینەوە، هەر لەسەر رێبازیی سەرۆک مام جەلال و رێبازیی راست و رەوانی تێکڕای شەهیدان بەردەوام دەبین، سەرباری کۆسپ و ئاستەنگەکان، وەکو ی.ن.ک، هەردەم پێشەنگی داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەبین، هەروەک چۆن لەرابردوودا پارێزەری کلتورو ناسنامەی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان بووین، لەداهاتووشدا بەخوێن پارێزگاریی لەئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەین.
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
ی.ن.ک
١٧ کانوون یەکەم٢٠٢٢
Accueil
-
-
سەدان ملیۆن دۆلاری گەندەڵی لە لوبنانەوە لە بانکەکانی سویسرا نیشتەوە
بەڕێوەبەری بانکی لوبنان ، ڕیاد سەلامە، تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە. زۆربەی ئەو ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی کە گەندەڵیان لێکرابوو دەبوو بۆ سویسرا بگوازرایەتەوە، بۆ سەر حسابی دوانزە بانک، “سۆنتاگ زایتون” ئاسکرای دەکات
سیسەدو سی ملیۆن دۆلاری دزراو لە لوبنان چۆن لە بانکەکانی سویسرا کۆتایی هات؟ ئەمە ئەو چیرۆکە باوەڕپێنەکراوە کە ئەم یەکشەممەیە لەلایەن سۆنتاگززایتونگەوە گێڕدراوەتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەیروت، بەڕێوەبەری بانکی لوبنان، ڕیاد سەلامە، هەروەها ڕەجا سەلامی برای و ماریان هۆایک یاریدەدەرەکەی، تۆمەتبارکران. بە سپیکردنەوەی پارە، گەندەڵکردنی سامانی گشتی، خۆدزینەوە لە باج، ساختەکردنی بەڵگەنامەکان: گومانەکان قورسن. دەوترێت ئەو دوو برایە لە نێوان 300 بۆ 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی گەندەڵیان کردووە و بانکی ناوەندیی لوبنانیان دزیوە، کە لە ساڵی 1993ەوە ڕیاد سەلامی کۆنتڕۆڵی ئەو بانکییەی بەدەستەوەیە
پێش تۆمەتبارکردنەکە لێکۆڵینەوەی هاوتەریب لە چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا و لە سویسرا ئەنجامدرا. ئەنجام: 330 ملیۆن دۆلار لەلایەن برایانی سەلامەوە دەگوازرایەوە بۆ ئەکاونتەکانی سویسرا، نازناوی ئەڵمانی زمان ئاشکرا دەکات. مامەڵەکان بەهۆی کۆمپانیایەکی دەریایی کە لە دوورگەکانی ڤێرجینیای بەریتانیا تۆمارکراوە، بە ناوی فۆری ئەسۆشیەیتس و لە ساڵی ٢٠٠١ دروستکراوە،
HSBC، UBSکرێدیت سویس
لە سویسرا، هەژماری تایبەتی ڕەجا سەلامە لە کۆمپانیای لقەکەی HSBC لە جنێڤ بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بەرزکراوەتەوە . هەروەها کۆمپانیاکانی UBS، Credit Suisse، Julius Baer، EFG و Pictet بڕە پارەیەکیان وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری بانکی لوبنان سوودمەندە لە گریمانەی بێتاوانی. هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە ڕەتیدەکاتەوە. لای خۆیەوە، دەسەڵاتی چاودێری بازاڕی دارایی فیدراڵی (فینما) کە بنەکی سەرەکی لە سویسرایە هەروەها لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دژی دوانزە بانکی سویسری ئەنجام دەدات، ڕۆژنامەی یەکشەممەی ئەڵمانی زمان هێشتا ئاماژە بەوە دەکات. کە وتەبێژێک پشتڕاستی کردەوە کە "رێکارێکی جێبەجێکردن" لە دژی دوو دامەزراوەی دارایی لە "چوارچێوەی لوبنانی" دەستیپێکردووە.