پێشەنگ و سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی

پێشەنگ و سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی

 کایەی سیاسی لە کوردستان، بێ یەکێتی  بێ بەهایە


بەئومێدی هەنگاونان بەرەو رووناکی، دەنگ دەدەین بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حزبی شەهیدان و پارێزەرانی خاکی دایکی نیشتمان

  ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی تێکڕای حزبەکان بەگشتیی وحزبەکانی کوردستان بەتایبەتی،  دەنگ بە حزبی خۆیان دەدەن، داکۆکی لێدەکەن، تەنانەت بەحزبی  فریاد ڕەس و پاڵەوانی دەزانن، ئەوە مافێکی رەای خۆیانە، بەڵام بۆچی دەبێت گوشاربخەنە سەربیری روون و راست و دروستی ئەندامێکی یەکێتی، کەلەسەر دارو پەردووی هەزاران گوندی رووخاو ئێسکو پروسکی دەیان هەزار شەهیدو قوربانیی رێگەی رزگاریی کە سەرقافڵەی شەهیدەکانی، سەرکردە تێکوشەرەکانێتی، پەروەردە بووەو بیری بۆتێکۆشان و خەبات و قوربانیی و کوردایەتی زاخاودراوە... ئەوەیە بانێک و دووهەوا


   یەکێتیەک، هەر لەسەرەتاوە بڕوای بەبیری ئازادو فرەمینبەرو  بەئاشتی پێکەوە ژیان هەبووبێت و تائێستاش هەر بەردەوامە لەسەر ئەو رێچکەیە، ئیتر چۆن نابێتە سەرقافڵەچی ئەو کاروانەی هەموو تواناکانی بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستان خستبێتەکار



 چەندین؛ حزب لە هەناوی ئەمەوە، جیابوونەوە  لەدایک بوون و پێکهاتن، سەدان و هەزاران ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی پێشمەرگەو ئەندام و دۆست و لایەنگری یەکێتیشیان لەگەڵ خۆیاندا برد، کەچی تائێستا هەر بەپێوە وەستاوەو پێشەنگی کوردایەتییە، هێشتا نەیارە ناڕەسەنەکانی، بەرێنمایی و چاوساغەکانی نەیارەکانی دیکەی یەکێتی، چاویان لەوەیە لق و پۆپی دیکەی لێ جیابکەنەوە، ئا ئەوانە لەبیریان چووە، کە رەگ و هەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ رەگ و هەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا وەها تێکئاڵاوەو ئاوێتە بووە، کە بەهیچ باهۆزێک لەیەکتر جیاناکرێنەوە، هەروەها زۆر کەسی تری پێش ئەمانیش هەمان رێگەیان تاقیکردەوە، سەرەنجام یان جارێکی تر گەڕانەوە نێو ماڵە گەورەکەی یەکێتی، یاخوود سەری خۆیان کێشا بەتاشەبەردەکانی کێوەکانی کوردستاندا...یەکێتی هێشتا بە پێوە وەستاوەو هەر سەوز دەچێتەوەو خۆڕاگرانە سرودی نەبەردی دەڵێتەوە

بەقسەی بەتاڵ و قەوانی سواو، کار لە پێگە جەماوەریەکەی ناکرێت، ئەمێستاکە لەگەڵ نزیکبونەوەمان لەوادەی پرۆسەی هەڵبژاردن کە بڕیاڕە؛ لەمانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت،  هەموان" بێ جیاوازی بەهەموو رەنگەکانەوە کەوتونەتەخۆ و لەراگەیاندن و  ناوەندە حزبیەکانەوە، کار بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی خۆیان لە پرۆسەکەدا دەکەن

 یەکێتیش وەک حزبێکی سەرەکی بەشدار لەپرۆسەی سیاسیی هەرێم و قاڵبووی بۆتەی خەبات و تێکۆشان، تواناکانی خۆی خستۆتەکار، بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەش، سەرۆک بافڵ، بەبیرو دیدو فەلسەفەی سەرۆک مام جەلال لەم قۆناغەدا سەرۆکایەتی ئەو کاروانەدەکات، کە خوازیارن لەداهاتوویەکی نزیکداخۆیان کوردو کوردستان بگەیەنن بەکەناری ئارامیی
 بۆئەوەش یەکێتی لەگەڵ جەماوەرەکەی ئاشت بێتەوەو ئاشتیش بۆتەوە، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زۆر لەنەخشەو پیلانی نەیارەکانی گەورەترەو بەردەوام   بەرەو پێشکەوتن و  سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت، پشت بەخودا، پاشان پشت بەجەماوەرە سەوز پۆشەکەی خۆی هەردەم لەگەشەسەندن و بنیاتنانەوەی خۆیدایەو وەک قەڵای پتەو خۆڕاگریی ئامادەوسازە بۆ خزمەتکردنی کوردو کوردستان


لە ئێستادا، یەکێتی پێنجەم کۆنگرەڕ خۆی دەکات، ئامانج لەو کۆنگرەیەش خۆنوێکردنەوەیەتی بەجۆرێک کەلەگەڵ یەکێتیی نێوان ئەندامەکانی و یەکێتی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکاندا کۆک و تەبا بێت و تێیدا پانتایەکی فراوانی بۆ ئازادی و جیاوازیەکان هێشتۆتەوە،  یەکێتی لەفرە جەمسەر ، باڵ باڵێن و کوتلەکاری رزگار دەکات، دەچێتە قۆناغێکی نوێی سیاسیەوە، یەکێتی نوێ،  یەک ئاڕاستە، یەک بڕیار، یەکهێزو خۆڕاگر دەبێت،  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە حزبێکی کاریگەر و سەرەکیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ئاماژەکان دەری دەخەن لە گەشە سەندن دایەو ناسرەوێت تا هەموو ویست و خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەدیدەهێنێت


محمد ڕەوف قوربانی
چالاکوان و کادری یەکێتی

30.09.2023

زانیاری وورد

سەرچاوە
پەیامنێرمان
پۆستکراوە لە لایەن
ئەدمین

زانیاری وورد