ماڵەوە
هەواڵ
کوردستانی
عێراق
جیهان
ناوەندەکان
ناوەندی یەكێتیی لە یۆنان
ناوەندی یەكێتیی لە ئەڵمانیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئەمەریکا
ناوەندی یەكێتیی لە ئوسترالیا
ناوەندی یەكێتیی لە ئیتالیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەریتانیا
ناوەندی یەكێتیی لە بەلچیکا
ناوەندی یەكێتیی لە دانیمارک
ناوەندی یەكێتیی لە سوید
ناوەندی یەكێتیی لە سویسرا
ناوەندی یەكێتیی لە فەڕەنسا
ناوەندی یەكێتیی لە فینلاند
ناوەندی یەكێتیی لە کەنەدا
ناوەندی یەكێتیی لە نەرویج
ناوەندی یەكێتیی لە نەمسا
ناوەندی یەكێتیی لە نیوزلاند
ناوەندی یەكێتیی لە هۆڵەندا
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
ئابوری
زانستی و کۆمەڵایەتی
مەڵتیمیدیا
ڕیپۆرتاژ
بیروڕا
گەلەری
ڕۆشنبیری
تەندروستی
ی.ن.ک
ئەندام بوون
چوونەژوورەوە
Previous
Next
ماڵەوە
ناوەندەکان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی: ساڵی داهاتوو وەرچەرخان و گەشەپێدانی یەکێتی دەبێت

"ساڵی نوێ، ساڵی گەشەپێدانی زیاتری یەکێتی دەبێت"
"یەکێتی هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەری کێشەکان"
"یەکێتی داکۆکی لە سەرجەم پشکەکانی دەکات بە تایبەت لەدیاریکردنی
باڵیۆزەکان و نوێنەرایەتیەکانی حکومەت"
ئێوارەی پێنچ شەمە ٢٩ کانونی یەکەمی ۲٠۲۲، هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەگەڵ لێپرسراوی ناوەندەکانی وڵاتانی دەرەوە، بەساتێک بێ دەنگی لەگیانی پاکی شەهیدان کۆبۆوە.
هەڤاڵ پۆڵا، دواین گۆڕانکاریەکانی دۆخی سیاسی عیراق و پەیوەندیەکانی یەکێتی و حزبە سیاسییەکانی هەرێم و بەغدای بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، لەم ڕووەوە رۆڵ و کاریگەریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی وەك هێزێکی کاریگەری ناوچەکە لەبەرامبەر کۆی ئەو پرسانە بۆ ئامادەبووان باسکرد.
هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی وتی: یەکێتی هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەری کێشەکان و ئێستاش بە سەرۆکایەتی سەرۆک باڤڵ باشترین پەیوەندی لەگەڵ کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیری عیراق هەیەو یەکێتی پشتیوانی لەهەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لەچوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور دەکات، راشیگەیاند
یەکێتی لەنێو ئەو کابینەیەدا داکۆکی لە سەرجەم پشکەکانی دەکات بە تایبەت لەدیاریکردنی باڵیۆزەکان و نوێنەرایەتیەکانی حکومەت.
هەروەها گەشبینی خۆشی بەبووژانەوە و گەشانەوەی ی.ن.ك لەم قۆناغە چارەنووسساز و هەستیارەدا دەربڕی، بە جۆرێك، کە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پرسی ڕەوای کورد لەدەرەوە لەپێشەنگی کارە بەردەوامەکانی بێت و هیواشی خواست ساڵی داهاتوو، ساڵی وەرچەرخان بێت بەئاراستەی گەشەکردن وبەهێزکردنی ی.ن.ک.
سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن، هەڤاڵ پۆڵا ئاشکرایکرد؛ زۆربەی ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەگەڵ چاکسازیی شێوازی هەڵبژاردن و داڕشتنەوەی یاسایەکی نوێ و هەڵبژاردنی فرە بازنەیی دای و تەواوی حزبەکانی تر لەگەڵ (ی.ن.ك) کۆکن، کە دەبێت یاسای هەڵبژاردن چاکسازیی تێدابکرێت.
پێداویستیی ئۆرگانەکان لە دەرەوەی وڵات تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، ئاماژەی بەوەکرد، رێگەچارەکان بە ستراتیژ و شێوازێکی نوێ، کە لەگەڵ تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی ئەم سەردەمەدا بگونجێت، ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی گەشەپێدانی زیاتری یەکێتی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
بەخستنەڕووی دیدو تێڕوانینی هەڤاڵانی بەشداربوو وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەبەکانی ناوەندەکانی دەرەوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات.
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
٢٩ کانوون یەکەم ٢٠٢٢
بۆ بڵاوکردنەوە
Partager
Tweet
Pinterest
ناوەرۆکی بابەت
ئاماژەی تایبەت بەم بڵاوکراوەیە
ڕێفێرانسی بابەت
٢٩ کانوون یەکەم ٢٠٢٢
زانیاری وورد
سەرچاوە
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
پۆستکراوە لە لایەن
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
زانیاری وورد
بوونی16 بابەتی تر لە هەمان هاپۆلدا
"تێکۆشەرە دێرینەکان، سومبولی خەبات و قوربانیدانن"
.
پەیامی پیرۆزبایی پۆڵاسیروان تاڵەبانی بۆ یادی...
.
پتەوکردنی کارە دبلۆماسیەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
.
سەردانی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی
.
"گەشەپێدانی ئۆرگان و مەکتەبەکان"
.
نوێگەری لەکار کۆدەنگی لەبڕیار
.
کۆبونه وه ی لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردنی مه...
.
مەكتەبی راگەیاندن و مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە...
.
ھەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی لەگەڵ ھەڤاڵانی دەرەوە سەردانی...
.
شاندیکي مەکتەبی سیاسي سەرداني گەرمیاني کرد
.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی، بەردەوام لە...
.
کۆبونه وه ی لێپرسراوی به شی ئامار و هه ڵبژاردنی مه...
.
"رێکخستنەکان بنەماو داینەمۆی پێشخستنی ی.ن.ک بێت"
.
یەکێتی ناو یەکێتی، وەک بیلبیلەی چاوەکانمان بپارێزین
.
"بەرەوە پێشبردنی رەوتی راگەیاندن و بایەخپێدانیان"
.
پەیوەست بوون بەهەماهەنگی و پێکەوەکارکردن