

پێنجەم کۆنگرەی یەکێتی، کۆنگرەی لەدایک بوونی سەرلەنوێ هیواو هێنانەدی خواستەکانی خەڵکی کوردستانە
رۆژی دووشەممە ١٨ئەیلول٢٠٢٣ ھەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپسراوی مەکتەب و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ھەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەب دواین پرسی پەیوەست بەچۆنێتی بەڕێوەچوونی پێنجەم کۆنگرەیان تاتوتوێکرد کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٢٧ئەیلول ٢٠٢٣ لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی بەڕێوەبچێت...
هەڤاڵ پۆڵا رایگەیاند، هەرکاتێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرە ببەستێ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتێکڕای چین و توێژەکانییەوە بەگرنگییەوە لێی دەڕوانن چونکە دەزانن، کۆنگرەکانی یەکێتی وەرچەرخانە بەئاراستەی دەستەبەرکرنی داهاتوویەکی گەش و دیاریکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، هەر بۆیە بەگەشبینییەە لێی دەڕوانن...
لای خۆشیانەوە هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب، هیوایان خوست لەکۆنگرەدا چاکسازیی بنەڕەتیی لەهەموو بوارەکاندا بکرێت، بۆ ئەو هەنگاوە گرنگەش داوایانکرد رێبازی سەرۆک مام جەلال کەهەچەشنەو هەموو چەمکێکی لەخۆگرتووە ئاوێتەی بیری بەرزو پێشکەوتووخوازی مۆدێرن و نوێگەری بکرێت...
پاشان هەر یەکەیان سەرنج و تێبینییەکانیان بەوجۆرە خستەڕوو کە دەبنە فاکتەرێکی بەهێز بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە، چونکە پێنجەم کۆنگرەی یەکێتی، کۆنگرەی لەدایک بوونی سەرلەنوێ هیواو هێنانەدی خواستەکانی خەڵکی کوردستانە...
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٨ ئەیلول ٢٠٢٣