لەرۆژی ئاڵای کوردستاندا...
"هەموو کوردێکی دڵسۆز، ئاڵاهەڵگری کوردایەتییە"
ئەمڕۆ ١٧ کانوون یەکەم ٢٠٢٢، رۆژی ئاڵای کوردستانە..
ئەو ئاڵایەی بۆ ئەوەی هەردەم شەکاوە بێت، رۆڵە ئازاو تێکۆشەرەکانی لە تێکڕای خاکی پیرۆزی کوردستان رووبارێک لەخوێنی گەشی خۆیان پێبەخشی و کە چی بەداخەوە تا ئێستاش کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەموو ئاواتەکانیان نەهاتۆتەدی...
بەدیاریکردنی رۆژێک بۆ یادی ئاڵای کوردستان، روحی تێکڕای شەهیدان ئارام و رێبازیان رۆشنتر دەکات، چونکە ئەمڕۆو لەم قۆناغەدا هەموو کوردێکی دڵسۆزو بەشەرەف بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی و دوور لە خۆسەپاندن، ئاڵاهەڵگری کوردایەتین و ناسرەون تا هەموو ویست و خواستەکانی شەهیدان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەرانە دێننەدی کە ژیان و تەمەنیان بۆ سەربەرزیی خەڵکی کوردستان بەخشی، تاوەکو کوردیش وەک گەلانی دونیا لەمەیدانی ژیاندا، بەزانست و زانیاریی، بەپێشکەوتن و سەرکەوتن، شارستانێتی و کلتوریی باب و باپیرانی خۆی برەو پێبدات.
لەم رۆژەدا بەناوی ھەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەب و سەرجەم ھەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای پیرۆزایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دەست لەسەر دڵ و ویژدانمان بەرێزو شکۆوە یادی شەهیدە نەمرەکانمان دەکەینەوەو پەیمان دوپاتدەکەینەوە، هەر لەسەر رێبازیی سەرۆک مام جەلال و رێبازیی راست و رەوانی تێکڕای شەهیدان بەردەوام دەبین، سەرباری کۆسپ و ئاستەنگەکان، وەکو ی.ن.ک، هەردەم پێشەنگی داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەبین، هەروەک چۆن لەرابردوودا پارێزەری کلتورو ناسنامەی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان بووین، لەداهاتووشدا بەخوێن پارێزگاریی لەئاڵای پیرۆزی کوردستان دەکەین.
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
ی.ن.ک
١٧ کانوون یەکەم٢٠٢٢
Accueil
-
-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەرۆژی 25ی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا هەڵمەتێك لەسەرجەم ئۆرگانی رێكخستنەكانی خۆیدا لە 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان رێكدەخات
بۆ ئەم مەبەستە مەڵبەندەكان بە دروشمی ( ئاشتی خێزان، ئارامی كۆمەڵگایە) دیالۆگ ساز دەكەنرۆژی شەممە 26-11-2022 لەهۆڵی مەڵبەندەكان لەسەعات 10:30 دەقیقەی بەیانی دیالۆگەكان بەڕێوەدەچن
ئەو مەڵبەندانەی كە دیالۆگ سازدەكەن
مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (د. ژیا عەباس)
مەڵبەندی رێكخستنی كەركوك (د. شیلان فەتحی)
مەڵبەندی رێكخستنی گەرمیان (د. پاڤێ جەمیل)
مەڵبەندی رێكخستنی راپەڕین ( شاناز هیرانی )
مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر( د .نیكۆڵا ئەشرەف)