Accueil
فلتەرە چالاکەکان
- بەردەست بوونی : بەردەست
-
بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران
-
دانیمارک ...
ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) بەڕێوەچوو.
لە دوو مەڕاسیمی شایستەدا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژانی ھەینی و شەمە ( ٢٥ و ٢٦ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠٢٣ ) ناشتن و پرسەی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ھەڤاڵ (خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ئەنجام درا وە ھاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.
بۆ ئەو مەبەستە ھەڤاڵ ( سەردار محمد ) لێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی دانیمارک و وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک بەشداری ھەردوو مەڕاسیمەکە بوون کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک) ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر و مامۆستا ھوشیار ڕەحیم و ھاوڕێ محمود ) کارگێڕانی ناوەندی دانیمارک و ( حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی کۆبنھاگن و ڕەند سۆفی لێپرسراوی کەرتی نیستفید و ھوشیار محمود کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن ) .
لەلایەن ھەڤاڵان ( سەردار محمد ) و ( ھوشیار دەربەندی )یەوە چەپکە گوڵی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک لەسەر گۆڕی تێکۆشەر ( خسرەو ئەحمە ڕەسوڵ ) دانرا .
پاشان پرسە نامەی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پێشکەش بە خانەوادەی کۆچکردوو( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) کرا
لەبەشێکی تردا پەیمامی ھاوخەمی ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک لەلایەن ھەڤاڵ ( ھوشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک خوێندرایەوە .
جێگای ئاماژەیە ھەڤاڵی تێکۆشەر و دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ) بەھۆی نەخۆشیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ووڵاتی دانیمارک کۆچی دوایی کرد...
ڕاگەیاندنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
2023-8-26
-
فینلاند... بەئامادەبوونی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک ١٦ یەمین فێستێڤاڵی بەدرخان دەستیپێکرد
رۆژی شەممە ٢٦ ئاب ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی میوانێکی دیارو بەرچاو لەناوخۆو دەرەوە، ١٦یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لەهێلسینکی فینلاند دەستیپێکرد
وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی لەفینلاند کەپێکهاتبوو لەهەڤاڵان: "پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند، جەبار جەبار جومعە راوێژکار، ئەحمەد خوشناو چاودێرو شۆڕش ئیسماعیل لەبەشی کۆمەڵایەتی" وەکو میوانی بانگهێشتکراو بەشدارییان لەفێستیڤاڵەکەدا کردو بەشداریان لەپانێڵەکاندا کرد کە تایبەت بوون خستەڕووی کولتورو ئەدەب و هونەرو رۆشنبیری بەرزو هەردەم دیاری کوردو کوردستان لەنێو گەلانی دنیادا
فێستیڤاڵی بەدرخان، فێستیڤاڵێکی کلتوریی کوردیەو ساڵانە بەڕێوەدەچێت، لەفێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا جێگەیەکی تایبەت بەپەرتووک دیاریکراوەو چەندین نووسەریش ئامادەن بۆ ناساندنی بەرهەم و کتێبەکانیان
راگەیاندنی
ناوەندی ی.ن.ک
لەفینلاند
٢٦ ئاب ٢٠٢٣ -
پتەوکردنی پەیوەندییە کوردستانییەکان
رۆژی یەک شەممە، ٢٧ ئاب ٢٠٢٣، هەڤاڵ بەختیار لێپرسراوی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسویسراو وەفدی هاوڕێی لەناوەند، بەشداری لەسیمینارێکدا کرد کە تایبەت بوو بەیادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی کوردستان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و یادی یەکساڵەی یەکگرتنەوەی پرۆسەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دیموکرات...
لەو سیمینارەدا کە بۆ هەڤاڵ کوێستان گادانی رێکخرابوو، رووناکی خرایە سەر سەرەتاکانی دامەزراندنی حزبی دیموکرات و قۆناغەکانی گەشەکردن و پتەوکردنی بنەماکانی ئەو حزبەی بەپێشەنگی خەبات و تێکۆشان لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەقەڵەمدەدرێت، لەخۆبووردوویی و قوربانیی و شەهیدە نەمرەکانیشی باشترین سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە دیموکراتی ئێران هەموو تواناکانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان لەرۆژهەڵات و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە کوردستانییە شۆڕشگێڕو تێکۆشەرەکان بەگشتیی و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتایبەتی خستۆتەکار...
راگەیاندنی
ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەسویسرا
٢٧ ئاب ٢٠٢٣ -
"پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتنەکان بن"
دانیمارک... رێزلێنان لەخوێندکارە دەرچووەکان
رۆژی یەکشەمە ٢٧ ئاب ٢٠٢٣ رێورەسمی رێزلێنانی خوێندکارانی دەرچووی دواناوەندی کوردانی رۆژئاوا لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا بەھاوبەشی کۆمەڵەی بەھار ڕێکخرابوو
بەبانگهێشتی رەسمی هەڤاڵانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا، هەڤاڵان حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنهاگن و سەباح فاروق جێگری لێپرسراوی کەرتەکە بەنوێنەرایەتی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدانیمارک بەشداریی رێوڕەسمەکەیان کرد...
هەڤاڵ حەسەن عەزیز، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەخوێندکارە سەرکەوتووەکان کردو ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانیانی کردو هیوای خواسەت هەموو قۆناغەکانی خوێندن بەسەرکەوتووی ببڕن و وەک هەمیشە ببنە پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتن... پاشان هەردوو هەڤاڵی ناوبراو گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە دانیمارک
٢٧ ئاب ٢٠٢٣ -
"یەکێتی و قوربانیدان دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون"
سویسرا... بەسەرکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سویسرا بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ بەختیار شێخانی لێپرسراوی ناوەند و بەئامادەبونی ھەڤاڵ ئاوارە عومەر خدر لێپرسراوی کەرتی دلیمۆند،
خانەوادەی شەھیدی سەرکردە عومەر خدریان لەشاری دلیمۆندکرد بەسەرکردەوە
لەو بەسەرکردنەوەیەدا هەڤاڵانی ناوەند بەشکۆوە لەخەبات و تێکۆشان و قوربانییەکانی ئەندامانی ئەو خانەوادە سەربەرزو خۆشەویستەیان روانی و رایانگەیاند، هەموو تێکۆشەرانی رێگەی رزگاریی و ئازادی کوردستان بەڕێزو خۆشەویستییەوە لێتان دەڕوانن، بەتایبەتی لەخاتوو روقییە هاوسەری شەهیدی نەمر عومەر خدر، سەرباری کۆسپ و ئاستەنگەکانی ژیان، نەک کۆڵی نەدا، بەڵکو بەجوانترین و نموونەیترین شێوازی پەروەردە رۆڵەکانی شەهید عومەری سەربەرزانە پێگەیاند، بەجۆرێک کەئێستاکە هەریەکەو لەبوارێکدا خزمەت دەکەن
هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسویسرا دوپاتیان کردەوە، یەکێتی و قوربانیدان دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون، هەر ئەوەش وایکردووە سەرباری نەخشەو پیلانەکانی دوژمنان و نەیاران، تادێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یەکێتی کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەمێنێتەوە، یەکێتی تاخاوەنی کەسوکاری سەربەرزی ئەو شەهیدانە بێت، باکی نییە لەپیلان و پەلامارەکان و جگە لەکۆڵنەدان و سەرکەوتن بەهیچ شتێکی تر قایل نابێت، دروشمی و ئێستاو داهاتووشی خزمەتکردن و دەربڕینی وەفاو پێزانینە بۆ لافاوێک لەخوێنی گەشی شەهیدە نەمرەکانی و کەسوکاری سەربەرزیان
لای خۆشیانەوە ئەندامانی خانەوادەی شەهیدی سەرکردە عومەر خدر، ستایشی هەڤاڵانیان کرد بۆ ئەو سەردانەو بەڵێنیان دووپاتکردەوە بۆ هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و ی.ن.ک بەردەوام دەبن
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەسویسرا -
یەکخستنی تواناکان، زامنی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانە
چەپکە گوڵی ناوەندی یەکێتی لەئەمریکا پێشکەش حزبی دیموکرات کرا
رۆژی یەک شەممە ٢٧ئاب٢٠٢٣ هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ سامی ساڵەیی لێپرسراوی ناوەند، بەشداریانکرد لەرێوڕەسمی یادی ٧٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی دیموکراتی ئێران
لەو رێوڕەسمەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندەکە، وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی دیاری دەستیان، تەئکیدیان لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و حزبی دیموکرات کردەوە، هەردوولا پێویستیی یەکخستنی خەبات و تواناکانیان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان دوپاتکردەوە
راگەیاندنی
ناوەندی ی.ن.ک
لەئەمریکا -
"بەرزڕاگرتنی شکۆی یەکێتی و رێبازی سەرۆک مام جەلال"
"پێشمەرگە دێرینەکان لەڕیزی پێشەوەی خەباتدان
هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەرمیان سەردانی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی گەرمیانی کرد
لەو بەسەرکردنەوەو دیدارەدا، هەڤاڵ پۆڵا گرنگیی و رۆڵی پێشمەرگە دێرینەکانی لەرابردوو ئێستاو داهاتووشدا لەبەگژاچوونەوەی دوژمنان و پیلانی نەیارانی هەرێمی کوردستاندا خستەڕوو، بەتایبەتی کە پێشمەرگە دێرینەکان، بۆ داکۆکی و بەرگریی لەخاکی کوردستان، هەمیشە لەریزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان و قوربانیداندا بوون
لای خۆیانەوە پێشمەرگە دێرینەکانی گەرمیان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان پیشاندا وەکو هەمیشە، بۆ بەرز ڕاگرتنی شکۆی یەکێتی و رێبازی سەرۆک مام جەلال رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان، لەڕیزی پێشەوەی خەباتدابن
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٩ ئاب ٢٠٢٣ -
"تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان"
یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی ناوەندی هۆڵەندا
یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی نوێی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهۆڵەندا، بەئامادەبوونی
هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، ھەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و ھەڤاڵ خاتوو دەرسیم لێپرسراوی ناوەندی ھۆڵەندا بەئۆنڵاین بەڕێوەچوو
لەو کۆبوونەوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب، گرنگی کۆبوونەوەی دەستەی نوێی کارگێڕیی خستەڕوو، وێڕای پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاشان پرسەکانی پەیوەست بەزیاتر گەشەپێدانی یەکێتی و بارودۆخی هەرێم و میکانیزمەکانی هێنانەکایەی یەکدەنگی و پاراستنی یەکێتییەکانی "نێو یەکێتی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتی هێزو لایەنە سیاسیەکان"ی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، رایگەیاند، تەنیا رێگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردایەتیە
بەپرسیارو خستنەڕووی دیدو تێڕوانینەکانی هەڤاڵانی ئامادەبوو، وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ پۆڵاوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات
راگەیاندنی
ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵەندا -
پرسە
بەداخەوە موعتەسەم ئەکرەم حەسەن، بریکاری پێشووی وەزیری نەوت و برای هەڤاڵ دکتۆر مۆفەق ئەکرەم سۆرانی کۆچی دوایی کرد
بۆ ئەو خەمە قوڵە بەناوی هەڤاڵ پۆڵا لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەکتەب، سەرەخۆشی لەئەندامانی خانەوادەو هەڤاڵ دکتۆر مۆفەق وکەسوکارو بنەماڵەی تێکۆشەرو سەربەرزیان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە روحی کۆچکردووی ئازیز بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و دوا خەم و پەژارەی بنەماڵەکەشی بێت
انا لله وانا الیه راجعون
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١ ئەیلول ٢٠٢٣ -
"خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواریی"
کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان
بەئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵەو رێکخراوەکان و هەڤاڵ حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنھاگن کۆبوونەوەی وەرزی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان بەساتێک بەبێدەنگی وەستان بۆ رووحی پاکی شەهیدان بەڕێوەچوو.
عەدنان ئاغا جان لێپرسراوی فیدراسیۆن کاروچالاکییەکانیانی خستەڕوو، کە گرنگترینیان بەشداربوونی کارایان بوو لەو کۆڕو کۆبوونەوە فراوانە جەماوەریی و حزبییەی لەسویسرا بۆ یادی١٠٠ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدرابوو.. هەروەها داواشی لەهەڤاڵان کرد هەموویان پێکەوەو وەک یەک تیم بۆ خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواری کاربکەن...
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، داوا لەکۆمەڵەو ڕێکخراوەکان کرا، ھاوکار و بەشداربن لەفێستیڤاڵی کلتوری کوردی کە بڕیارە رۆژی ٢٣ ئەیلول ٢٠٢٣ لەکۆبنھاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوەبچێت و کار و چالاکی کلتوری جۆراوجۆری تیادا نمایش دەکرێت...
ڕاگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەدانیمارک
٣ ئەیلول ٢٠٢٣ -
ناوەندی فینلاند: خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانین
رۆژی یەک شەممە ٣ ئەیلول ٢٠٢٣ ھەڤاڵ پەخشان لێپرسراوی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەفینلاد، بەئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی لێپرسراوی رێکخستن، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ھەڤاڵ کامەران لێپرسراوی بەشی شەھیدان و تێکۆشەران، لەو رێوشوێنانەیان کۆڵییەوە کەدەبنە فاکتەری بەهێز بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ریزەکانی رێکخستنی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات بەگشتیی و لەفینلاند بەتایبەتی...
بۆ ئەو مەبەستە داوای لەهەڤاڵان کرد، بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە زیاتر خزمەتی کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرە ڵسۆزو لەخۆبوردووەکانی یەکێتی بکەن، تەئکیدیشیکردەوە، هەمووان خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەو تێکۆشەرە ندڵسۆزانەی رێگەی کوردایەتین کە تەمەنی خۆیان بە کوردو کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشیی، ئێستاش مافی خۆیانە یەکێتی زیاتر بەڕێزەوە گرنگی و بایەخیان پێبدات...
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
٣ ئەیلول ٢٠٢٣ -
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
پرسەو سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو
گوڵزار ابراهیم حسین
بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کاک نەوزادی تەنەکەچی کادری پێشکەوتوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ووڵاتی نەرویج و کاک ئازادی مرور و کاک عمر و کاک ئاراس و دایکی کاک مەریوان و مامۆستا سۆزان و مامۆستا جوان وە هەروەها خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکاری و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین، لە دەستدانی خاتوو گوڵزار ابراهیم حسین لە ناخەوە هەموومانی نیگەرانکرد، داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
03/09/2023 -
کۆبوونەوەی دەوری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان
لەڕۆژانی یەکشەممە 09-03-2023 (24)ەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان لە بارەگای KNK لە برۆکسلی وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە چوو . لەلایەن یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ شێخ شەماڵ ئەندامی مەکتەب و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی کوردستانی لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی بەیاوەری هەڤاڵ سمکۆ رەشید، ئەندامی ناوەندی هۆڵەندا بەرپرسی بەشی پەوەندییەکان بەشدار بوون
لەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و بە ساتێک وەستان بۆ رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان لەلایەن هەڤاڵ شێخ شەماڵ کۆبوونەوە کرایەوە. بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی کۆبوونەوە لەلایەن هەڤاڵان ( زوبێر ئایدار و شێخ شەماڵ و دڵشاد خان ) بەڕێو چوو
بابەتی کۆبونەوەکە بریتی بوون لەم تەوەرانەی خوارەوە :
• ڕەوشی سیاسی کوردستان بەگشتی
• کێشەی ئێستای کەرکوک
• کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە
• هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
• پلانسازی بۆ کارو چالاکی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان
• شایەنی ووتنە 32 پارت و ڕێکخراوی سیاسی کوردستانی بەشدار بوون لە کۆبونەوەکە،نزیک بە 19 کەس بەشداری چڕو پڕیان کرد لە شڕۆڤەکردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە
• ڕەوشی سیاسی کوردستان و مەترسییەکان
• کێشەی ئێستای کەرکوک
• کوردستانی ڕۆژ ئاوا و تایبەتر شاری حەسەکە
• هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسی 100 ساڵەی پەیمانی لۆزان
• پلانسازی کۆ کارو چالاکی سێ مانگی داهاتوو بەتایبەتیش ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ بێگانەکان سەبارەت بە پەیمانی شومی لۆزان . -
" پتەوکردنی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە"
فینلاند... لەپرۆسەیەکی دیموکراتیدا، لێپرسراوی کەرتی تامپێرێ هەڵبژێردرا
بەئامادەبوونی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندی فینلاند، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کامەران و هەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی، هەڤاڵانی کەرتی تامپێرێ بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی شەهیدان کۆبوونەوە
ھەڤاڵ پەخشان، ستایشی هەوڵ و کارەکانی لەرابردوودا کردن و بەگەشبینییەوە لەکاروچالاکییەکانی ئایندەیانی روانی، داواشیکرد هەمووان پەرۆشترو بەجۆشتر لەجاران، کار بۆ پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن بکەن،
ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی، میکانیزمەکانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی رێکخستنی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، بەجۆرێک کەلەگەڵ ئەم قۆناغەدا تەباو گونجاو و شایستە بەخەبات و تێکۆشان و سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت
لەبەشێکی تری کۆبوونەواکەدا لەپرۆسەیەکی ئازادو دیموکراتیدا بەدەنگی زۆرینەی هەڤاڵانی ئامادەبوو،
ھەڤاڵ ئەریوان بەلێپرسراوی کەرتی شاری تامپێرێ و ھەڤاڵ ئیبراھیم وەک جێگری لێپرسراوی کەرتەکە هەڵبژێردران.... هاوکات ھەڤاڵ عەبدولکەریم تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و تێکڕای هەڤاڵەکانیان بەڵێنیان دوپاتکردەوە هەموو تواناکانی خۆیان و تێکۆشەرە دێرینەکانی تر دەخەنەکار بۆ بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە... بەپێشکەشکردنی چەپکە گوڵ و پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی هەڵـبژێردراو و دوپاتکردنەوەی بەردەوام بوونی لەبەرەوپێشبردنی حزبی شەهیدان کۆتایی بەکۆبوونەوکە هات
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
٤ ئەیلول ٢٠٢٣ -
پەیامی پیرۆزبایی پۆڵاسیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی دامەزراندی (۳۲) ساڵەی کەناڵی گەلی کوردستان
پەیامی پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سياسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندکانی دەرەوە
بۆ يادی دامەزراندنی (۳۲)ساڵەی کەناڵی گەلی کوردستان
لەيادی دامەزراندنی (۳۲)ساڵەی کەناڵی گەلی کوردستان گەرمترین پيرۆزبايی ئاڕاستەی ستاف و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەين ، کەناڵی گەلی کوردستان کە بە کەناڵی شۆڕش و کەناڵی دايک ناسراوە هەر لەسەردەمی شاخەوە تاکو ئێستا دەنگێکی ئازاو بوێر بووە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ، وەهەميشە نوکی قەڵەمەکانيان وێنای ڕاستی و سەربەخۆيی گەلی کورد بووە ، بۆيە لەم يادە مەزنەدا دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە سەرجەم ستافی ئەم کەناڵە ڕەنگاو ڕەنگە دەکەين کەوا بەرجەستەيی هەموو جوانيەکانی شۆڕش و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کردووە .
-
"تێکۆشەرە دێرینەکان، سومبولی خەبات و قوربانیدانن"
رۆژر دووشەممە ١١ ئەیلول ٢٠٢٣، هەڤاڵ پۆڵا سيروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سياسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەرەوە لە بارەگای مەکتەب پێشوازیکرد لە"ئەڵماز عەبدوڵڵا" تێکۆشەری دێرین و کادرو پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاييەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ...
لەدیدارێکدا هەڤاڵ پۆڵا ستايشی رۆڵی قارەمانانەی تێکۆشەرانی سەرەتای هەڵگيرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی بەڕابەرایەتی ی.ن.ک کردو جەختیکردەوە، کە ئەم قارەمانانە بۆ هەميشە وەکو سومبولی خەبات و قارەمانێتی و گیان فيدايی دەمێننەوە، بەدڵنیایشەوە مێژووی زێڕینی یەکێتی بەشانازییەوە لەخەبات و تێکۆشان و قوربانییەکانیان دەڕوانێت، بەتایبەتی کە ژیانی لاوی خۆیان بە خەڵک و پارێزگاریی لەخاکی کوردستان بەخشی...
لای خۆيەوە ئەڵماز عەبدوڵڵا سوپاس و ستايشی ئەو پێشوازي و ستایشەی هەڤاڵ پۆڵای کردو بەڵێنی دوپاتکردەوە، کەبۆ هەمیشە لەخزمەتی رێبازی ی.ن.ک و شەهیدە شکۆدارەکانی بەردەوام دەبێت...
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١١ ئەیلول ٢٠٢٣ -
نوێگەری لەكار كۆدەنگی لەبڕیار
"هەروەكو چۆن یەكێتی لەهەناوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە هەڵقوڵاوە، بڕیارەكانیشی بۆ خزمەتی كۆمەڵی كوردەوارییە"
"سەركەوتنی یەكێتی، سەركەوتنی خەڵكی كوردستانە"
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا كە لەپێنج دەیە نزیك دەبێتەوە، هەمیشە لەهەر قۆناغ و خەباتێكی تێكوشاندا، بەجۆرێك خاوەنی داهێنان بووە ، كە لەپاش ئەو قۆناغەش كاریگەریی بەرچاوی لەلای كۆمەڵانی خەڵكدا جێهێشتووەو بووە بە سومبول و مۆركێك و پێناسەیەكی گشتگیر بۆ خودی ی.ن.ك
مێژووی زێڕین و پرشنگداریی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی ی.ن.ك داهێنەر بوو، لەدوای شكستی شۆڕش و لەشەوی دەیجووری هەرەسدا، یەكێتی بوو بەئەستێرە گەشەی ئاسمانی كوردەواریی و تێكڕای چین و توێژەكانی كۆمەڵگە، بەعەشق و خۆشەویستییەوە لەو داهێنانەیان دەروانیی كە هەتاكو ئێستاش لەبیرناكرێ و لەكۆڕو دانیشتنەكاندا بەرێزو شانازییەوە ستایش دەكرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داهێنەری دروشمی بەرزو پیرۆزی كەم ژیان و كەڵ ژیان بوو، سەركردەو فەرماندەكانی ، پێشمەرگەو تێكۆشەرو رێكخستنە پۆڵاینەكانی ئەوێ رۆژێی خەبات، پۆل پۆل و دەستەدەستە بە وتنەوەی دروشمەكانی یەكێتی و كوردستان یان نەمان، ئیعدام دەكران، بەوەش لەپێشی پێشەوەی بۆتەی خەباتدا بوون و پێشەنگ بوون لەپارێزگاریكردن لەخاكی پیرۆزی كوردستان و بەبەرزیی مانەوەی كولتورو داب ونەریتی كوردەواریی، لەپوچەڵكردنەوەی پیلانی دوژمنان و نەیارانیدا، یەكێتی سەرمەشقی شەهیدان بوو، هەر بۆیە بەحزبی شەهیدان ناودەبرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیاندنیشدا خاوەنی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی پاش راپەڕین تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و و یەكەم رۆژنامەی كوردی كوردستانی نوێی ئازیزو، كردنەوەی یەكەم كۆلێژی سەربازیەلەقەڵاچوالان، لەهەموو كایەكانی خەباتدا پێشنگی داهێنانەكان بووە، كە تاهەتایە كوردو كوردستان بەشانازیەوە لەكاروچالاكیی و ماندووبوونی پێشمەرگەو تێكۆشەرەكانی دەڕوانن
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، نشوست و كەوتن و هەڵەنگوتنەكانی چۆكیان پێدانەداوەو بگرە لەنێو ئەو تەمتومانەدا كە نەیارانی بۆیان ناوەتەوە، یەكێتی قۆڵی چاكی مەردایەتی لێكردووە بەلاداو، بەبێ ئەوەی باكی بەپیلانی نەیارەكانی بێت، بڕیاریداوە، بۆ داهاتووش نوێگەری بكات و بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەكۆدەنگی مەشخەڵی شۆڕشە نوێكەی هەر بەگەشی بمێنێتەوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان "نوێگەری لەكارو چالاكییەكانی و كۆدەنگی لەبڕیارەكان"دا كردووە بەدروشمی پێنجەم كۆنگرەی خۆی كە بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە ٢٧ ئەیلول ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت... چونكە سەركردایەتی بەباشی دركی بەهەستیاری ئەو قۆناغە چارەنووسەی خەڵكی كوردستان كردووە، هەر بۆیە ئەو بڕیارە چارەنووسسازەی داوە كە هەموو ئاستەنگەكان تێپەڕێنرێت و قۆناغێكی نوێی نوێگەری و تازەبوونەوە لەنێو ی.ن.ك بێتە ئاراوە
بۆ ئەوەش هەروەكو چۆن یەكێتی لەهەناوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە هەڵقوڵاوە، بێگومان بڕیارەكانیشی بۆ خزمەتی كۆمەڵی كوردەوارییە، هەر بۆیە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەموو كوردێكی دڵسۆزو تێكۆشەرو هەروەها ئەندام و دۆست و لایەنگرو كادرەكانی ی.ن.ك هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی چارەنووسی یەكێتی بەندە بەچارەنووسی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە..... سەركەوتنی یەكێتی، سەركەوتنی خەڵكی كوردستانە، چونكە دڵ و هەناوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەندە بە دڵ و هەناوی یەكێتییەوە، گەشبینی ئومێدو پێشكەوتن و بوژانەوەو گەشانەوە لەخەسڵەتە هەرە جوانەكانی یەكێتین
هەمووان لەئێستاوە بەرچاومان روونەو بەئاسۆی ئەرخەوانیدا دیارە سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی و یەكێتی نێوان كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەودیو كەلی ئاسۆیەو، هاكا لەداهاتوویەكی نزیكدا هەڵدێت و پرشنگی زێڕینی وڵات رۆشن دەكاتەوە
وەك ئاوێنەی بەرهەتاوە ئامانج روون
مافی رەوام چارەنووسی رزگار بوون
قەڵای ئێمە شوورەی پشتمان سەنگەرمان
هێزی گەلەو "ی.ن.ك" رابەرمان
راگەیاندنی مەكتەبی ناوەندەكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان -
بافڵ جهلال تاڵهبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، جەخت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە بەشێوەیەک کە لەخزمەت بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکەوە هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجمان بەدیهێنانی سەقامگیریی و پێکەوەژیانە لەناوچەکە، بۆ ئەمەش بەهەمووشێوەیەک پشتیوانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی بەرپرسیارانە دەکەین و بڕواشمان وایە ئەوە تەنیا رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکان.
لەبەرامبەردا حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە رۆڵ و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، ئەو سەرکردەیەک بوو هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کۆدەکردەوە، کاریگەرییەکانی ئەو لە بونیادنانی عیراقی نوێدا لەبیرناکرێت و بەڕێزەوە لە هەوڵەکانی دەڕوانین.
پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم، عیراق و ئێران تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەبوو و هەردوولا لەسەر فراوانکردنی هاریکارییەکان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان هاوڕابوون.
-
"بەرەوە پێشبردنی رەوتی راگەیاندن و بایەخپێدانیان"
هەڤاڵ پۆڵا: کەناڵی گەلی کوردستان پێشەنگی کەناڵە رەسەنەکان بێت
هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی سێ شەممە ١٢ ئەیلول ٢٠٢٣ بەهاوریەتي هەڤاڵ نەبەز توفیق لێپرسراوی ناوەندی ی.ن.ک لەنەرویژ سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کردو لەلایەن هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هەڤاڵانی مەکتەبەوە پێشوازیان لێکرا
لەدیدارێکدا رۆڵ وکاریگەرییەکانی راگەیاندن وەکو دەسەڵاتی چوارەم تاوتوێکرا، بەتایبەتی رۆڵی راگەیاندنی ی.ن. لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرزنرخێنرا، هەردوولاش بەرەوە پێشبردنی رەوتی راگەیاندن و بایەخپێدانیان دوپاتکردەوە
پاشان هەڤاڵ پۆڵا سەردانی بارەگای کەناڵی گەلی کوردستان "یەکەم کەناڵی کوردی پاش راپەڕین"ی کرد و لەلایەن هەڤاڵ بورهان حاجی عەلی بەڕێوەبەرو کارمەندانی کەناڵەکەوە پێشوازیان لێکراو چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بۆ یادی ۳۲ساڵەی دامەزراندی کەناڵی "دایک" پێشکەشکردن، هیوای خواست، وەک هەمیشە، هەردەم پێشەنگی کەناڵە رەسەنەکان بێت و پشتیوانیی خۆی و هەڤاڵەکانیشی لەمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بۆ دەربڕین
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٢ ئەیلول ٢٠٢٣ -
سویسرا...پشتگیریی سۆسیال دیموکراتەکان بۆ (ی.ن.ک)زەروریەتە
وەفدی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ بەختیار شێخانی، رۆژی سێ شەممە، ١٢ ئەیلول ٢٠٢٣، بەشداریان لە کۆبونەوەی حزبە کوردستانیەکان لەگەڵ مستەفا ئەتاجی پەڕلەمانتاری سویسرا کرد
لەم کۆبونەوەیەدا رووناکی خرایە سەر شێوازی بەشداریی پرۆسەی دەنگدان و چۆنێتی بەشداری حزبە پاڵپشتەکانی سۆشیالدیموکراتەکان "SP"، هەموو ئەم میکانیزمانەش گفتوگۆیان لەبارەوەکرا کە کوردستانیان هانبدەن، بەشداریی کارا لەپرۆسەی هەڵبژارندا بکەن و ئەو مافە سەرەتاییەی خۆیان بەشێوازی مۆدێرن و دیموکراسیی بەکاربهێنێت
لەسویسراو تێکڕای وڵاتاندا، سۆشیال دیموکراتەکان لەهەموو قۆناغەکاندا پشتیوان و پشتگیریی هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون بۆ دەستەبەرکردنی دیموکراسیی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و بەئاشتی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان، کە لەئێستادا، ی.ن.ک چەترێکی گەورەیە تاهەموو پێکهاتەکانی کوردستان لەدەوری بەرنامە پێشکەوتووخوازەکەی خۆیدا کۆبکاتەوە
راگەیاندنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سویسرا
١٢ ئەیلول ٢٠٢٣ -
-
تێکۆشەرانی دێرینی ی.ن.ک لەسویسرا
"ئاواتمان هاتنەدی خواستی شەهیدان و شادبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بە مافەکانیان"
رۆژی شەممە ١٦ ئەیلول ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی و هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لەزوریخ سویسرا، سەردانی ماڵی ژمارەیەک تێکۆشەری دێرینی رێگەی رزگاریی کوردستانیان کردو، وەفاداریی و پێزانینی خۆیان و ی.ن.ک یان بۆ دوپاتکردنەوە
ئەو هەڤاڵانەی بەسەرکرانەوە بریتی بوون لەهەریەکە لە
" ھەڤاڵ ئارام ، ھەڤاڵ مەلا جەبار، ھەڤاڵ مام زاھیر، هەڤاڵ مەسعود کەرکوکی و ھەڤاڵ ئەرکان"، کە تێکڕایان تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و رۆشنبیری دیاری نێو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن
هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەسویسرا وێڕای دەربڕینی وەفاداریی و رێزو پێزانین بۆ خەبات و تێکۆشانیان، بەتایبەتی کە تەمەنی گەنجی و جوانیی خۆیان و تەنانەت ئەندامانی خێزانەکەشیان بە ئازادیی و رزگاریی کوردستان و سەرفرازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەخشیوە، ستایشیی قارەمانێتی و خۆڕاگریشیان کرد لەبەرامبەر وەیشوومەو پیلانەکانی دوژمنان و نەیارانی خاک و خەڵکی کوردستان
لای خۆشیانەوە تێکڕای ئەو هەڤاڵە تێکۆشەرانە سوپاسگوزاریی و خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکانی هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسویسرا دەربڕیی و پەیمانیشیان دوپاتکردەوە، هەروەکو رابردوو تەواوی تواناکانیان بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنی ی.ن.ک بخەنەگەڕو، رایانگەیاند، هەموو تێکۆشان و خەبات و قوربانییەکانیان، لەسایەی رێبازی یەکێتیدا، بۆ سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بووە، ئێستاش هەموو ئاوات و ئامانجیان، هاتنەدی ئاواتی شەهیدان و شادبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەویست و خواست و مافەکانیان، کە بەبڕوای ئەوان ئەو ئاوات و ئامانجانەش لەسایەی ئاڵای سەوزی کوردیەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دێتەدی کە پێشەنگی خەبات و تێکۆشانەراگەیاندنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سویسرا
١٦ ئەیلول ٢٠٢٣
-
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان . ئەمڕۆ بەرواری ١٧⁄٩⁄٢٠٢٣ بەسەر پەرشتی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند ،ھەڤاڵ (شلێر)بەرپرسی ژنان لە وڵاتی فینلاند کۆبونەوەیەکی ڕێکخست لە گەڵ چەند ژنێک ،
سەرتای کۆپونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد .دواتر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی کە ناوەند چۆن ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر بۆ خزمەت کردنی ژنان و زیاتر چالاک کردنی ژنان ،ھەڤاڵ شلێر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت ژنان شان بەشانی ھەڤاڵان کار بۆبەھێزکردنی ناوەند و پێگەی ی.ن.ک لە وڵاتی فینلاند بکەین .وەھەروەھا باسی لەوەکرد چۆن بتوانین ھاوکاری یەکتربین و ژنان بەسەربکەینەوە ،ھەوڵ بدەین ژنان فەرامۆش نەکرێن لە کایەکانی ژیاندا،
ھەروەھا ھەڤاڵ پەخشان کوردە باسێکی پێشکەش کرد لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچونی کۆنگرەو و لێکەوتەکانی و گرنگی کۆنگرەی پێنجەم ،وە ڕۆڵی ژنان لە نێو کۆنگرەو دوای کۆنگرە لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگەی یەکێتی ژنانەوە .
لە کەشێکی ھەڤاڵانە و یەکێتیانەدا بەشێوەیەکی سەرکەتوو کۆتای بە کوبونەوەکە ھات
ناوەندی فینلادای یەکێتی نیشتمانی کوردستان -
"وەک بیلبیلەی چاومان داکۆکی لە یەکێتی دەکەین"
هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسویسرا: گەشانەوەو بوژاندنەوەو بەبەرزی مانەوەی ی.ن.ک
رۆژی یەکشەممە ١٧ ئەیلول ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی هەڤاڵان بەختیار شێخانی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسویسرا، کۆبوونەوەی کەرتی رێکخستن لە شاری "نیوشاتێل"ی سویسرا بەساتێک بێدەنگی و رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان بەڕێوەچوو
لەکۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان بەختیار لەوتەیەکدا ستایشی هەوڵ و کارو چالاکیی تێکۆشان و ماندووبوونەکانیان کردو رووناکی خستەسەر دواین رەوتی ریزەکانی رێکخستن لەسویسرا بەگشتیی و لەنیوشاتێل بەتایبەتی، داواشیکرد، لەجاران زیاتر بەپەرۆشتر هەموو تواناکانیان بۆ پتەوکردن و رێکخستنەوەی ریزەکانی رێکخستن بخەنەکار، بەجۆرێک کەلەگەڵ رەوتی گۆڕانکاریی و چاکسازییەکاندا کۆک و تەبا بێت، بۆ ئەوەش داوای لەهەڤاڵان و ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی لەو شارە کرد، پاراستن و پارێزگارییکردن لەیەکێتی نێوانی خۆیان بکەنە بنەمای پتەوکردنی ریزەکانیان و هەموو ویست و خواستێکیشیان گەشانەوەو بوژاندنەوەو بەبەرزی مانەوەی ی.ن.ک بێت
پاشان لەپرۆسەیەکی ئازادو دیموکراسیدا هەڤاڵان شوانە حمە رەحیم عارف بەزۆرینەی دەنگ بە لێپرسراوی نوێی کەرتی نیوشاتێل هەڵبژێردرا، دوای هەڵبژاردنیشی لەوتەیەکی کورتدا سوپاسی هەڤاڵانی کرد بۆ ئەو متمانەیەی کەپێیان بەخشیوەو بەڵێنیشی دوپاتکردەوە، وەک بیلبیلەی چاوەکانی داکۆکی لە یەکێتی بکات
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە سویسرا
١٨ ئەیلول ٢٠٢٣ -
پێنجەم کۆنگرەی یەکێتی، کۆنگرەی لەدایک بوونی سەرلەنوێ هیواو هێنانەدی خواستەکانی خەڵکی کوردستانە
رۆژی دووشەممە ١٨ئەیلول٢٠٢٣ ھەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپسراوی مەکتەب و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ھەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەب دواین پرسی پەیوەست بەچۆنێتی بەڕێوەچوونی پێنجەم کۆنگرەیان تاتوتوێکرد کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٢٧ئەیلول ٢٠٢٣ لەهۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی بەڕێوەبچێت...
هەڤاڵ پۆڵا رایگەیاند، هەرکاتێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرە ببەستێ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەتێکڕای چین و توێژەکانییەوە بەگرنگییەوە لێی دەڕوانن چونکە دەزانن، کۆنگرەکانی یەکێتی وەرچەرخانە بەئاراستەی دەستەبەرکرنی داهاتوویەکی گەش و دیاریکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، هەر بۆیە بەگەشبینییەە لێی دەڕوانن...
لای خۆشیانەوە هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب، هیوایان خوست لەکۆنگرەدا چاکسازیی بنەڕەتیی لەهەموو بوارەکاندا بکرێت، بۆ ئەو هەنگاوە گرنگەش داوایانکرد رێبازی سەرۆک مام جەلال کەهەچەشنەو هەموو چەمکێکی لەخۆگرتووە ئاوێتەی بیری بەرزو پێشکەوتووخوازی مۆدێرن و نوێگەری بکرێت...
پاشان هەر یەکەیان سەرنج و تێبینییەکانیان بەوجۆرە خستەڕوو کە دەبنە فاکتەرێکی بەهێز بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە، چونکە پێنجەم کۆنگرەی یەکێتی، کۆنگرەی لەدایک بوونی سەرلەنوێ هیواو هێنانەدی خواستەکانی خەڵکی کوردستانە...
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٨ ئەیلول ٢٠٢٣
-
لێپرسراو و هەڤاڵانی ناوەندی سویسرای یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، زۆر بەتوڕەیی و نیگەرانییەوە دژی ئەو پەلامارە تیرۆریستیەی رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣ ئەیلول ٢٠٢٣ دەوەستنەوە کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو پەلامارە دڕندانە نامرۆڤانەیەی داگیرکەران و قین لەدڵانی خاک و خەڵکی کوردستان کە فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی کردە ئامانج، سێ پێشمەرگەی قارەمانی دەزگای دژەتیرۆر شەهید بوون و سێی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات هەمان رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣ ئەیلول ٢٠٢٣
لە هەولێری پایتەخت دەستێکی ڕەش لە پەلامارێکی تیرۆریستی دیکەدا، هەڤاڵ "دەنیز جەواد"ی لە نێو بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر شەهید کرد.
شەهید دەنیز ئەندامی (ک.ن.ک)یە و هەروەها نوێنەری (ک.ن.ک)یە لە باشووری کوردستان.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ تەواوی کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە نەمرانە، هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لەهەمان کاتدا دوپاتیدەکەینەوە، یەهەڵوێستیی و یەک دەنگیی هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکان و خەڵکی دڵسۆزو قارەمان، زامنی ساڕێژبوونی بەشێک لەبرینەکانی دڵ و جەستەی خەڵک و خاکی کوردستانە، بۆ ئەوەش داواکارین وێڕای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارانە، پێکەوەو بەپلان و بەرنامە، سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت، هەروەها بەگیانی رەسەنایەتی و مەردایەتی و کوردانەوە بەگژ هەموو نەخشەو پیلانەکانی داگیرکەران کینە لەدڵ و سیخوڕەکانیاندا بچینەوە...
رووحی شەهیدە هەردەم زیندووەکانی پەلامارەکانی رۆژی دووشەممە لەفڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و شەهید دەنیز جەواد بەبەهەشتی بەرین شادبێت و رووڕەشی و نەمان بۆجاش و خۆفرۆشان و بەکرێگیراوان.
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەسویسرا
١٩ ئەیلول٢٠٢٣ -
شاری (Brandizzo برەندیتسۆ )
پێشانگایی فۆتۆگرافی
بە بەژداری هەڤاڵان (ئارام آحمد ) لێپسراوی ناوەندی آیتاڵیاو (تاریق بیزەنتی ) کارگێڕی بەشی ڕێکخستن بەژدار بوون لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بەڕێز (Colella Saverio ) سەرۆکی ڕێخراوی (MEMO ) کە تێیدا چەند وێنەیەک نمایش کرا کە مێژووی وێنەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۳ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گیراوە وەک ناوچەکانی بەردەم قەڵای هەولێرو سەرسنورەکان و ناوچەی هەورامان وێڕای دەست خۆشی و بایەخدان بۆ ئەو وێنە بەنرخانە کە پیشانی ئامادەبوان درا وە هەتا ئێستا پارێزگاری لێکراوە وە هەروەها تێیدا بروڕا ئاڵوگۆڕ کرا هەتا لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرە بە پیوەندێکانی هەر دوولا بدرێت وەک سەۆکایەتی شارەوانی شاری (Brandizzo برەندیتسۆ ) لە ئاستی باڵادا دیدارو کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت .
لە کۆتایدا لە لایەن ڕێکخراوی (MEMO) وێنەکان پێشکەشی شاندی ناوەندی آیتاڵیا کراو لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەیەنینەوە خەزێنەی ئەرشیفی نیشتیمان لە هەرێمی کوردستان
-
ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری خۆی ئەنجام دەدات
رۆژی یەك شەمە بەرواری ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٤ ناوەندی هۆڵەندای (ی.ن.ك) یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێری ئەنجام دا
دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد
پاشان خاتوو (دەرسیم زەند) لێپرسراوی ناوەند کورتەیەك لە سەر بەرنامە و میکانیزمی و کارەکانی ناوەند پێشکەش کرد. دواتر هەر بەشەو پلانی ئیشکردنی خستەبەردەم هەڤاڵانی ئامادەبوو
کۆبوونەوەکە لەکەش و هەوایەکی زۆر
هەڤالانەو یەکێتیانە کۆتایی هات -
بۆ میدیا رەسمی و سێبەرەکان و هاوئاوازەکانی
هەروەک پێشبینی دەکرا، سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا پێنجەم کۆنگرەی ببەستێت، بڕیارێکی هەستیارو گرنگ و چارەنووسسازی وەک بەستنی کۆنگرە لەم قۆناغە هەستیارو ناسکەدا کە خودی یەکێتی و هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، جێگەی گرنگی و بایەخی یارو نەیارە، چونکە مەعلومە، یەکێتی بناغەداڕێژەری سیستمی دیموکراسیی و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵکی کوردستانە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە لەباشوورو رۆژهەڵات و باکوورو رۆژئاوای کوردستان، باشترین نموونەش ئەوەیە، هیچ پارچەیەکی کوردستان نییە یەکێتی خوێنی رۆڵە تێکۆشەرو پێشمەرگە قارەمانەکانی خۆی پێنەبەخشیبێت و داکۆکی لەمافەکانیان نەکردبێت..ئەو گیانبازیی و قوربانیدانەیە کەنەیارەکانی تووشی شۆککردووە، چونکە ئەوان نەک خاوەنی وەها سەروەرییەک نین، بەڵکو هێزەکانیان هەر رۆژەی پێشڕەو چاوساغی داگیرکارێکی کوردستان بوون، بۆ رێگری لەگەیاندن و کۆمەک و هاوکارییەکان خەندەقیان هەڵدەکەند و دواین ئەرکیشیان ئەوەیە دوای ئەوەی سەرسەختانە سوار سەری خۆیان بوون، ئەمێستاکە بوون بە عەدەد رەسەدی ئامانجەکانی شاخستانییەکان، هاووڵاتی مەدەنی دەچێت بەدوای کچەکەیدا کە لەخوێندن گەڕاوەتەوە، ئەوان وەک ئامانج بۆ درۆنەکانی ئاشکرا دەکەن و دوایش دەڵێن، تێکۆشەرانی باکوور بوون، کاتێکیش مەرامەکەیان ئاشکرابوو، بەداوای لێبوردنێکیش برینی جەستەی کەسوکاری قوربانییەکان ساڕێژ ناکەن، "بۆبەدبەختی خەڵکی کوردستان لەکینەو بوغزی دڵی نەیارەکانیان پەیتاپەیتا پیلانی لەدژ دادەڕێژرێت، کەچی یەکێتی سەوزتردەچێتەوەو هەردەم ئامادەیە لەهەر پارچەیەکی کوردستان بێت، داکۆکی و بەرگریی لەخەڵک و خاکی پیرۆزی کردستان بکات"، کە دیسان قوربانیی ئەو پیلانانە کوڕە قارەمان و تێکۆشەرەکانی یەکێتیە کە بەخوێنی گەشیان رێگەی رزگاریی و سەرفرازیی داهاتووی کوردستان و ئەزموونەکەی رۆشن دەکەن
لەسەروبەندی بەستنی کۆنگرەدا لەپرۆسەیەکی دیموکراسی دا، مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە هەروەک مەکتەبەکانی دیکەی یەکێتی، لەکۆی نۆ ئەندام، چوار هەڤاڵ دەنگی پێویستیان هێناوەو لەکۆنگرەدا نوێنەرایەتی هەموو ناوەندەکانی مەکتەب لەدەرەوەی وڵات دەکەن، لەناخی دڵەوە پیرۆزباییان لێدەکەین و پشتیوانیی و پشتگیرییان دەکەین و ، ئەوان چاو و دەنگی ئێمەن لەکۆنگرەدا، کاروانی بەرجەستەکردنی مافەکان و پەیڕەوکردنی دیموکراسیی هەر بەردەوام دەبێت، ئەوەی نەیارەکانمان سەبارەت بەو پرۆسەیە بڵاویانکردۆتەوە سەرلەبەری نەک رەتدەکەیەوە، بەڵکو بەبەڵگەوە بەدرۆی دەخەینەوە، کەدەبینن لەهیچ کاتێک لەقۆناغەکانی خەباتدا نەیانتوانیوەو ناتوانن و تائەبەدیش ناتوانن وەک یەکێتی مێژوویان تێکۆشان و قوربانیدان بێت، ئەوا وەک پیشەی هەمیشەییان دەگەڕێنەوە بۆبوختان درۆ هەڵبەستن "عادة حليمة الى طبيعة قديمة"، ئەگەر قۆناغ و بارودۆخی ئێستای بەر لەکۆنگرە هێندە ناسک و هەستیار نەبوایە، ئەو میدیا چەواشەکارانە شایستەی ئەوەنین کە وەڵامیان بدرێتەوە، چونکە لەمێژە مام وتەنی: وەڕینە بەمانگەشەو... بەڵام ئەوەی زیاتر برینمان ئەکولێنێتەوە، چەواشەکاریی ئەوانەن کەرۆژانێک بوو لەنێو یەکێتیدا خەبات و تێکۆشانیان کردووە، ئێمەسەرباری جیاوازییەکان و سەرباری ئەوەی کەبەهەڵەکانی خۆیان خۆیان خستە داوەوە، بەڵام هەر بەخوشک و براو هەڤاڵی خۆمانیان دەزانین
ئێستا یەکێتی لەرێڕەوی خۆیدا بۆ نوێبوونەوەو بەردەوام خوێنێکی نوێ بەجەستەیدا دێت و دەچێت، رێگەی ی.ن.ک بریتیە لەخزمەتکردنی خەڵکی کوردستان ، بەئاشتی پێکەوەژیانی هەمووان، سەقامگیریی و ئارامیی هەرێم و ناوچەکە، پاراستنی یەکێتی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان
لای هەڤاڵانی یەکێتی حزب وکەسەکانیش لەهەر پلەو پۆستێکدا بن ئامڕازن بۆ بەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان، مام جەلال وتەنی "کەسمان لێ زیادنییە، لەسەر کەسیش پەکمان نەکەوتووە"، ئاساییە ئەگەر لەپرۆسەی دەنگدان و دیموکراسیدا هەڤاڵانێک کە دەرناچن، ئیتر ئەوە کۆتایی دنیا نییە، بەڵکو سەرلەنوێ بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتی یەکێتی تێهەڵدەچنەوە، هەرکەس و هەڤاڵێک وانەبوو، وای نەکرد، بێگومان پێبزانێت یان نا، ئەوا ئاو دەکاتە ئاشی نەیارەکانی یەکێتییەوە
تێکڕای هەڤاڵە سەرڕاست و دڵسۆزەکانی یەکێتی دەزانن، لێپرسراوێتی لەنێو یەکێتیدا، لەهەر ئۆرگانێکدا بێت، لەسەر بەخشینی خوێنی گەشی شەهیدە قارەمانەکانی و تێکۆشەرە خۆڕاگرەکانی نێو زیندانەکانی رژێمی بەعس و شۆڕەسواران و سەرقافڵەچییەکانی کەم ژیان و کەڵ ژیان و کەسوکاری سەربەرزو خۆڕاگریان وپشوودرێژیی ئەندام و دۆست و لایەنگرەکانیان بنیاتنراوە، هەر بۆیە لەئێستاوە ئاسۆی سەرکەوتنی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتی لەو دیو کەلی خۆزگەو ئاواتەکانی سەرۆک مام جەلال و تێکڕای شەهیدو هەموو ئەوانەیە کە پەرۆشو دڵسۆزی ئایندەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن
سۆران عەلی ئەحمەد
ل. راگەیاندنی مەکتەبی
ناوەندەکانی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٦ ئەیلول -
پێشەنگ و سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی
کایەی سیاسی لە کوردستان، بێ یەکێتی بێ بەهایە
بەئومێدی هەنگاونان بەرەو رووناکی، دەنگ دەدەین بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حزبی شەهیدان و پارێزەرانی خاکی دایکی نیشتمان
ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی تێکڕای حزبەکان بەگشتیی وحزبەکانی کوردستان بەتایبەتی، دەنگ بە حزبی خۆیان دەدەن، داکۆکی لێدەکەن، تەنانەت بەحزبی فریاد ڕەس و پاڵەوانی دەزانن، ئەوە مافێکی رەای خۆیانە، بەڵام بۆچی دەبێت گوشاربخەنە سەربیری روون و راست و دروستی ئەندامێکی یەکێتی، کەلەسەر دارو پەردووی هەزاران گوندی رووخاو ئێسکو پروسکی دەیان هەزار شەهیدو قوربانیی رێگەی رزگاریی کە سەرقافڵەی شەهیدەکانی، سەرکردە تێکوشەرەکانێتی، پەروەردە بووەو بیری بۆتێکۆشان و خەبات و قوربانیی و کوردایەتی زاخاودراوە... ئەوەیە بانێک و دووهەوا
یەکێتیەک، هەر لەسەرەتاوە بڕوای بەبیری ئازادو فرەمینبەرو بەئاشتی پێکەوە ژیان هەبووبێت و تائێستاش هەر بەردەوامە لەسەر ئەو رێچکەیە، ئیتر چۆن نابێتە سەرقافڵەچی ئەو کاروانەی هەموو تواناکانی بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستان خستبێتەکار
چەندین؛ حزب لە هەناوی ئەمەوە، جیابوونەوە لەدایک بوون و پێکهاتن، سەدان و هەزاران ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی پێشمەرگەو ئەندام و دۆست و لایەنگری یەکێتیشیان لەگەڵ خۆیاندا برد، کەچی تائێستا هەر بەپێوە وەستاوەو پێشەنگی کوردایەتییە، هێشتا نەیارە ناڕەسەنەکانی، بەرێنمایی و چاوساغەکانی نەیارەکانی دیکەی یەکێتی، چاویان لەوەیە لق و پۆپی دیکەی لێ جیابکەنەوە، ئا ئەوانە لەبیریان چووە، کە رەگ و هەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ رەگ و هەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا وەها تێکئاڵاوەو ئاوێتە بووە، کە بەهیچ باهۆزێک لەیەکتر جیاناکرێنەوە، هەروەها زۆر کەسی تری پێش ئەمانیش هەمان رێگەیان تاقیکردەوە، سەرەنجام یان جارێکی تر گەڕانەوە نێو ماڵە گەورەکەی یەکێتی، یاخوود سەری خۆیان کێشا بەتاشەبەردەکانی کێوەکانی کوردستاندا...یەکێتی هێشتا بە پێوە وەستاوەو هەر سەوز دەچێتەوەو خۆڕاگرانە سرودی نەبەردی دەڵێتەوە
بەقسەی بەتاڵ و قەوانی سواو، کار لە پێگە جەماوەریەکەی ناکرێت، ئەمێستاکە لەگەڵ نزیکبونەوەمان لەوادەی پرۆسەی هەڵبژاردن کە بڕیاڕە؛ لەمانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت، هەموان" بێ جیاوازی بەهەموو رەنگەکانەوە کەوتونەتەخۆ و لەراگەیاندن و ناوەندە حزبیەکانەوە، کار بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی خۆیان لە پرۆسەکەدا دەکەن
یەکێتیش وەک حزبێکی سەرەکی بەشدار لەپرۆسەی سیاسیی هەرێم و قاڵبووی بۆتەی خەبات و تێکۆشان، تواناکانی خۆی خستۆتەکار، بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەش، سەرۆک بافڵ، بەبیرو دیدو فەلسەفەی سەرۆک مام جەلال لەم قۆناغەدا سەرۆکایەتی ئەو کاروانەدەکات، کە خوازیارن لەداهاتوویەکی نزیکداخۆیان کوردو کوردستان بگەیەنن بەکەناری ئارامیی
بۆئەوەش یەکێتی لەگەڵ جەماوەرەکەی ئاشت بێتەوەو ئاشتیش بۆتەوە، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زۆر لەنەخشەو پیلانی نەیارەکانی گەورەترەو بەردەوام بەرەو پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت، پشت بەخودا، پاشان پشت بەجەماوەرە سەوز پۆشەکەی خۆی هەردەم لەگەشەسەندن و بنیاتنانەوەی خۆیدایەو وەک قەڵای پتەو خۆڕاگریی ئامادەوسازە بۆ خزمەتکردنی کوردو کوردستان
لە ئێستادا، یەکێتی پێنجەم کۆنگرەڕ خۆی دەکات، ئامانج لەو کۆنگرەیەش خۆنوێکردنەوەیەتی بەجۆرێک کەلەگەڵ یەکێتیی نێوان ئەندامەکانی و یەکێتی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکاندا کۆک و تەبا بێت و تێیدا پانتایەکی فراوانی بۆ ئازادی و جیاوازیەکان هێشتۆتەوە، یەکێتی لەفرە جەمسەر ، باڵ باڵێن و کوتلەکاری رزگار دەکات، دەچێتە قۆناغێکی نوێی سیاسیەوە، یەکێتی نوێ، یەک ئاڕاستە، یەک بڕیار، یەکهێزو خۆڕاگر دەبێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە حزبێکی کاریگەر و سەرەکیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ئاماژەکان دەری دەخەن لە گەشە سەندن دایەو ناسرەوێت تا هەموو ویست و خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەدیدەهێنێت
محمد ڕەوف قوربانی
چالاکوان و کادری یەکێتی -
پرسە و هاوخەمی لە سنوری ناوەندەکەمان
لە دوای سەردانمان وەک ناوەندی سویسرا بۆ پرسەی (دایە فاتمە عەزیز) دایکی کاک زاهیر قادر حاجی لێپرسراویی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
بۆ کۆچی دوایی (دایە فاتمە عەزیز) دایکی کاک زاهیر قادر حاجی لێپرسراویی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
پرسە وهاوخەمی خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنوری ناوەندەکەمان لە سویسرا ئاڕاستەی بەرێزیان و سەرجەم بنەماڵە ی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە پەروەردگار داواکارین کۆچکردوو بە فیردەوسی بەرین شاد بکات و ئارامی بەدڵی خانەوادەکەی ببەخشێت وە دواین خەمی بنەماڵەبەڕێز وتێکۆشەرەکەیان بێت
انا لله و انا اليه راجعون
ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سویسرا
بەختیار شێخانی -
دانیمارك
چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین پارت و لایەنی سیاسی و خانەوادەو کەس وکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕۆژی شەمە بەرواری ( 14-10-2023 ) چلەی ماتەمینی بۆ ڕەاونشاد ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
سەرەتای مەڕاسیمەکە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) و تەواوی شەهیدانی کوردو کوردستان وە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو
پاشان بۆ ڕێزلینان لە روحی پاکی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ( ٤٠ ) مۆم لەلایەن خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانیەوە داگیرسێندرا کە گوزارشت بوو لە یادی چلەی ماتەمینی وە ( ٤٠ )ساڵ خەبات و تێکۆشان لە ناو ڕیزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستاندا
ووتاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك لە لایەن ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژەی کردە سەر خەباتی پێشمەرگایەتی و کاری ڕێکخراوەیی
لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا چەندین لایەن و کەسایەتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) بە بروسکەی ماتەمینی و ووتەکانیان بەشداربوون
پەیامی هاوخەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی دانیمارك
پەیامی هاوخەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران/کۆمیتەی گشتی دانیمارك لەلایەن بەڕێز( ئەحمەد ڕەحمانی ) یەوە خوێنرایەوە
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان / کۆمیتەی دانیمارك لە لایەن پێشەمەرگەی دێرین بەڕێز ( ستار مامە ) وە خوێنرایەوە
. بەڕێز ( هیمداد تاهیر ) پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی خوالێخۆشبوو پەیامی هاوخەمی خوێندەوە
. پەیامی هاوخەمی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە دانیمارك لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەڕێز ( عدنان ئاغا جان ) خوێنرایەوە
. پەیامی هاوخەومی و گێڕانەوەی یادەوەریەکانی ناو زیندان لە لایەن هاوڕێی زیندانی کۆچکردوو بەڕێز کاك ( دەرسیم دیبەگەیی )یەوە خوێنرایەوە
.لەلایەن بەڕێز ( ئەحمەد ڕەحمانی )یەوە پەخشانە شیعرێك تایبەت بەو یادە خوێنرایەوە
. ئەم لایەنانەش بە ناردنی بروسکەی ماتەمینی بەشداریان کرد
. ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق/ نوێنەرایەتی دانیمارك
. پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا ( پەیەدە )
. پارتی سۆشیالیستی کوردستان ( پەسەکە )
. بەڕێز ( عبدالڵە پشدەری ) بەناوی بنەمالەی خوالێخۆشبوو پەیامی هەبوو
.بەڕێز خاتوو ( ئەلوەند ئەحمەد ڕەسوڵ ) ووتاری بنەماڵەی پێشکەش کرد
. بەڕێز ( ئەحمەد خەسرەو ئەحمەد ) وەك کوڕی خوالێخۆشبوو پەیامێکی پێشکەش کرد
جێگای ئاماژەیە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ناسراو ( بەسامی ) بەسەرپەرشتی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك ڕێکخرابوو وە هەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵان ( هەڤال عمر کارگێڕی ڕیکخستن و هاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندن و حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنهاگن و شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی هۆیتاسترۆب ڕەند سۆفی لێپرسروی کەرتی نیستفید و صباح فاروق و مامۆستا ئارام و ستار مامە کارگێرانی کەرتەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ك )
2023-10-15 -
دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی سەردانی باوکی شەهیدی دەستی تیرۆر شەهید ئیڤان عدنان داودی کرد لە ووڵاتی سویسرا وە لە نزیکەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕی و پشتیوانی خۆیان دووبارەکردوەوە بۆ سەرجەم خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و وە خوێنی شەهید بە زایە ناچێت وشەهید ئیڤان یەکێکە لەو سێ شەهیدەی کە لە بۆردومانەکانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر فڕۆکە خانەی عەربەت شەهید کران
شەهید ئیڤان عەدنان داودی هێمای خۆڕاگری و قوربانیدان بوون، بوونە قوربانی بۆردومانی بێ بەزەیانەی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت. چیرۆکەکەیان دڕندەیی شەڕمان بیردەخاتەوە، بەڵام هێزی نەگۆڕی گەلی کورد لە بەرامبەر ناخۆشیەکاندا هەمیشە بەسەروەری دەمێنێتەوە
ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە یادی کوڕێکی کوردستان، پیاوێکی بوێر و پڕ ئیرادە شەهید ئیڤان عەدنان داودی ، دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی، لەم دواییانەدا سەردانی باوکی ئیڤانیان کرد لە سویسرا بۆ دەربڕینی هاوخەمی قووڵ و پشتیوانی هەمیشەیی بۆ خانەوەدەکەیان
سەردانەکەی دەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا شایەدی پابەندبوونمانە بە کەسوکاری شەهیدان و خواستی بێوچانمانە بۆ پشتیوانیکردن لەو کەسانەی کە ئازیزانیان لەم کارەساتە دڕندانەیانەدا لەدەستدا. ئێمە بە یەکگرتوویی لە ئازار و بە هیوای داهاتوویەکی باشتر بۆ میللەتەکەمان وەستاوین
سڵاو لە ئازایەتی نموونەیی ئیڤان عەدنان داودی کە بە ئیرادەیەکی بێهاوتای لە دژی ستەم و نادادپەروەری خۆڕاگری کرد. میراتەکەی بۆ هەتا هەتایە لە دڵماندا دەژی و ئیلهام بەخشە بۆ نەوەکانی داهاتوو بۆ درێژەدان بە خەباتی ئازادی
داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین دان بەو ئازارانەدا بنێن کە گەلی کورد بەرگەی گرتووە و کار بۆ کۆتایی هێنان بەم توندوتیژییە بێمانایە بکەن. ئاشتی و دادپەروەری مافێکی بنەڕەتییە کە دەبێت بەرگری لێبکرێت و بپارێزرێت
لە کۆتاییدا، پابەندبوونی خۆمان بە دۆزی کورد و هاوسۆزی نەبڕاوەمان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان دووپات دەکەینەوە. پێکەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ ئایندەیەکی ئازادی و ئارامی و کەرامەت بۆ هەموو کورد و کوردستان -
پێشەکی
ناوەندی سویسری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێشکەوتنی لە کارو چالاکیەکانیدا بەردەوامە لە کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هاودەنگی لەناو کۆمەڵگەی کورد لە ناوەندی سویسرا. ماوەیەک پێش ئێستا وەفدێکی هەڤاڵانی ناوەندی سویسرا سەردانی هەڤاڵ هیوا حەمەخان هەڤاڵی دێرین و هەڵسوڕاوی دڵسۆزی یەکێتی لە سویسرایان کرد.
ئامانجی سەردانەکە
ئامانجی ئەم سەردانە شایەتحاڵی ئەو هاوڕێیەتییە بەهێزە بوو کە ئەندامانی یەکێتی یەکدەخات و لێپرسینەوە لە خۆشگوزەرانی و چالاکییەکانی هەڤاڵ هیوا حەمەخان. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە زنجیرەیەک سەردان و لێکۆڵینەوەی هاوشێوە کە لە داهاتوودا لە لایەن هەڤاڵانی ناوەندی سویسرا ئەنجام دەدرێت.
دیدار لەگەڵ هەڤاڵ هیوا حەمەخان
هەڤاڵ هیوا حەمەخان کەسایەتییەکی هێمای یەکێتییە لە سویسرا، بە پابەندبوونی نەگۆڕی بە دۆزی کورد ناسراوە. لە میانی دیدارەکەدا بیروڕای خۆی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە و تەحەددیاتی بەردەم کۆمەڵگەی کوردی لە ناوەندی سویسرا خستەڕوو.
هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو دەستپێشخەری و چالاکییانەی کە یەکێتیی نیشتانیی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی کولتوور و ناسنامەی کوردی ئەنجامیانداوە، هەروەها بۆ داکۆکیکردن لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی پێکهاتەی کورد لە ناوچەکەدا.
ئاسۆی داهاتوو
سەردان و بەدواداچوونەکانی وەک ئەم سەردانانە ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پتەوکردنی یەکگرتوویی ناو یەکێتیی لە ناوەندی سویسرا. ناوەند پەیوەندی نزیکتر لە نێوان ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا دروست دەکەن، لە هەمان کاتدا سەکۆیەک بۆ هاوبەشکردنی بیرۆکە و ئەزموونەکان دابین دەکەن.
جگە لەوەش ئەم کۆبوونەوانە بەشدارن لە پاراستنی دیالۆگێکی کراوە لەگەڵ ئەندامانی دێرین و هەڵسوڕاوانی دڵسۆز، بەمەش بەردەوامی لە گواستنەوەی زانست و مێژووی یەکێتیدا مسۆگەر دەکرێت.
ئەنجام
سەردانەکە بۆ لای هەڤاڵ هیوا حەمەخان ئەزموونێکی دەوڵەمەندکەر بوو، تیشکی خستە سەر ئیرادە و پابەندبوونی بەردەوامی یەکێتیی بە دۆزی کورد لە ناوەندی سویسرا. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و ڕاپرسی کە پەیوەندییەکانی ناو ڕێکخراوەکە زیاتر بەهێزتر دەکات.
یەکێتی لە ناوەندی سویسرا پابەندە بە کارکردن بۆ ماف و بەرژەوەندییەکانی پێکهاتەی کوردی، هاوکات بەرەوپێشبردنی کولتوور و ناسنامەی کوردی لە ناوچەکەدا. -
پێشەکی
ناوەندی سویسری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێشکەوتنی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵە ماندوونەناسەکانی بۆ پتەوکردنی هاودەنگی و پەیوەندییەکانی ناو کۆمەڵگەی کورد لە ناوەندی سویسرا. ماوەیەک ئەمڕۆ وەفدێکی هەڤاڵان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی سویسرا، کۆبوونەوەی بەرهەمداریان لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی شڤیتس و گلاروس ئەنجامدا
ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە
ئامانج لەم کۆبوونەوانە تاوتوێکردنی کاری داهاتووی کەرتەکان و چالاککردنەوەی کاروباری ڕێکخراوەیی لە ناوچەکەدا بوو. ئەم گفتوگۆیانە وایکرد بتوانرێت ستراتیژییەتی ڕوون بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوون و کاریگەریی یەکێتی لە ناوەندی سویسرا دیاری
پێشکەوتنی چالاکیەکان
شاندی ناوەندیی سویسرا شەرەفی دیداری بەرپرسی کەرتی شڤیتس و گلاروس، کەسایەتی تەرخانکراو بۆ دۆزی کورد بوو. سەردانەکە بەرهەمدار بوون و بابەتگەلێکی جۆراوجۆریان گرتەوە، وەک تەحەددیاتی ئێستای بەردەمی کۆمەڵگەی کورد لە ناوچەکەدا، هەروەها دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە ڕەواکانی کۆمەڵگا
هەروەها بەشداربووان و بیرۆکەیان لەسەر ڕێگاکانی باشترکردنی هەماهەنگی لە سەرانسەری کەرتەکاندا و باشکردنی چالاکییە ڕێکخراوەییەکان بۆ کاریگەرییەکی مانادارتر ئاڵوگۆڕ کرد
ئاسۆی داهاتوو
ئەم کۆبوونەوانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی یەکێتییە بە دۆزی کورد لە ناوەندی سویسرا. توخمێکی سەرەکین لە چەسپاندنی ئامادەیی یەکێتی و پێشخستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی پێکهاتەی کوردی لە ناوچەکەدا
بڕیارە لە داهاتوودا بە دەستپێشخەریی هەڤاڵانی ناوەندی سویسرا ئەم جۆرە سەردان و بەدواداچوونانە بەردەوام دەبن. ئەم ئەم دەستپێشخەرییانە یارمەتیدەر دەبن بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کەرتەکان و دەستەبەرکردنی گەشەسەندنی بەردەوامی ئەندامانی یەکێتی لە سویسرا
ئەنجام
کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی کەرتەکان لە شڤیتس و گلاروس سەرکەوتوو بوون، یارمەتیدەر بوون بۆ دیاریکردنی ئامانجی ڕوون بۆ ئایندەی یەکێتی لە ناوچەکەدا. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوەندی سویسرا بە ئیرادەوە پابەندە بە کارکردن بۆ ماف و بەرژەوەندییەکانی پێکهاتەی کوردی، بە پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کەرتەکان -
ئاگاداری گرنگ: خۆ تۆمارکردن بۆ خولی فێربوون لە چەند بوارێکدا
ئەندامانی خۆشەویستی ناوەندی سویسرا،
ئێمە دەمانەوێت لە بەرنامەی خولەکانی بەشی ڕآگەیاندن و ڕوناکبیری ناوەندی سوسرائاگادارتان بکەینەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە دەتوانن بە تەواوی سوود لە خزمەتگوزاری و خولەکانمان وەربگرن. لە داهاتوودا دەستڕاگەیشتن بە خولەکانی فێربوون لە ماڵپەڕی فەرمی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری ناوەندی سویسرا پێویستی بە تۆمارکردنی پێشوەختە دەبێت.
کە بتوانن وەک نوسەر و بەشداربووی خولەکان بەشدار ببن
ئەم ڕێوشوێنە ئامانجیەتی ئەزموونێکی گونجاو پێشکەش بکات و ڕێگەت پێبدات زۆرترین سوود لەو دەرفەتانە وەربگریت کە ناوەندەکەمان پێشکەشی دەکات. بە خۆشحاڵیەوە هانتان دەدەین بە زووترین کات ناوتان تۆمار بکەن.
سەرەڕای ئەوەش، ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کردنەوەی خولی نوێی سەرنجڕاکێش لەم بوارانەی خوارەوە:
ئایتی بە گشتی
کۆمەڵایەتی
ڕۆژنامەگەری
کارگێڕی
ئەم خولانەی ڕاهێنان دەرفەتێکی ناوازەن بۆ فێربوونی کارامەیی نوێ و پەرەپێدانی شارەزایی خۆت لەم بوارە گرنگانەدا.
چاوەڕوانی نوێکاری و ڕاگەیاندنە فەرمییەکان بن لە ماڵپەڕی ناوەندی سویسرا. ناو تۆمارکردنەکەت ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی و بە ئاسانی دەستت بگات بەم خولە بەنرخانە.
سوپاسی لێکتێگەیشتن و بەشداربوونتان دەکەین. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەشداریتان لە گەشتی فێربوون و گەشەکردنتان.
ناوەندی سویسرا
بەشی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری -
"پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوومانە"
رۆژی یەک شەممە ٥ تشرین دووەم ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندو ئامادەبوونی هەڤاڵان هەندرین لێپرسراوی چاودێریی، هەڤاڵ سۆران لێپرسراوی راگەیاندن، کۆبوونەوەی ئاسایی هەڤاڵانی ناوەندی فینلاند بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
لەکۆبوونەوەکەدا رووناکی خرایە سەر میکانیزمەکانی پەیوەست بەپتەوکردنی ریزەکانی رێکخستن لەفینلاند، بۆ ئەوەش داوا لەهەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی یەکێتی کرا، لەجاران زیاتر تواناکانیان بۆ گەشەکردن و فراوانکردنی ریزەکانی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بخەنەگەڕ..
هەڤاڵان "هەندرین و سۆران" دواین راسپاردە رێنماییەکانی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، کەگرنگترینیان پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەناوخۆو دەرەوە،بەتایبەتیش لەفینلاند.
پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کوبوونەوەکە پرسیارو دیدو تێڕوانینەکانی خۆیان خستەڕوو لەلایەن هەڤاڵانیشەوە وەڵامیان درایەوە، هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی "پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوویان بێت، هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش وەک بیلبیلەی چاوانیان بپارێزن و کار بۆسەرخستن و بەرەوپێشتربردنی بکەن.
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
-
کۆبوونەوەو بە سەر کردنەوەکان لە ناوەندی سویسرا بەردەوامە
هەڤاڵانی ناوەندی سویسرا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی و بە هاوەلیی هەڤالانی ئەنجومەنی ناوەند دیداریان لە گەل دەستەیی کارگێریی کەرتی تسووگ دا کرد
لەم کۆبونەوەدا باس لە کاری داهاتووی کەرتەکەکانیان وە چالاککردنەوەیی کاروباری رێکخستن لە سنورەکەداکرا
لەم جۆرە سەردان و هەوالپرسینانە
لە داهاتوودا لە لایەن هەڤالانی ناوەندی سویسرابەردەوام دەبێت -
دەستەی ناوەندی سوید کۆبوەوە
ڕۆژی 11-11-2023 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سویدو بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشێ رێکخستنەکانی دەرەوەو هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە
ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و بۆچۆنێتی بە گڕخستنی هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کرد، ئەوانیش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید
11-11-2023 -
ئەنجومەنی ناوەندی سوید بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە
لە ڕۆژی ١١-١١-٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی نوێنەری یەکێتی سەمیر امین کۆبونەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەوا بڕیارە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، ئەویش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکانی باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
11-11-2023 -
بەرواری ١١-١١-٢٠٢٣ مەڵبەندی کوردی ڤییەنا بانگهێشتی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی کرد بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی ڕێکخست هەڤاڵ لەمیعە باڵەک و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیە عێراقی و کوردستانیەکان هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا و لێپرسراوی بەشی دارایی هەڤاڵ سەردار ئەحمەد هەروەها بە بەژداری کردنی زۆری هەڤاڵانمان بەژداربوون
مەڵبەندی کوردی بانگهێشتی هەریەک لەم هەڤاڵانە (Frau Helga Smirhovsky ,Herr Wieland Schneider,Frau Maria Six-Hohenbalken ,Dr.Jan Peter Kreisky ,Dr.Thomas Schmidinger , Frau Mary Kreutzer , Herr Paul Klingenberg ,Frau Laura Schuller , Frau Berivan Aslan , Dr.Mikael Nuri )کرد .
لە ٣٥ ساڵی ڕابردودا هاوکاری کوردیان کردوە لە ساڵانی ٨٠ کانەوە بەژدار بونە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ و وە ئەوانەی هاتونەتە ووڵاتی نەمسا لە وەرگرتنی لجوء و پێدای ئیقامەی مانەوە و وە لە پێشکەش کردنی کلتوری کوردی و نوسینەوەی کلتوری کوردی .
وە بەڕێز تۆماس شمیدینگە لە بەشی زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی نەمسا توانیویانە لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی کورد و نەمساوی کوردستان بخەنە ناو بەشی زانستە ڕامیاریەکان لەوێ بتوانن دەرسی لەسەر بخوێنن .
هەروەها لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و زۆرێک لە هەڤاڵان بەژداربوونە بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە چووە ، هەروەها ئەو نەمساویانەی بانگهێشت کراون ڕێزیان لێنرا بە هۆکاری ئەوەی هاوکاری کوردیان کردوە ئەوانەی لە حیزبی SPÖ , هەروەها هەڤاڵ عەزیز میران ئامادەبوو .
مەڵبەندی کوردی بەڕێوەی بردوە وە ناوەندی نەمسا ڕۆڵی خۆی هەبوە ، پاشان گۆرانیبێژ مستەفا دادەر لە هۆڵەنداوە ئامادەبوو وە دکتۆرێکی نەمساوی بە پیانۆ و هەڤاڵ ڕزگار خۆشناو بە عود بێژ بەژدار بوو .
پاشان بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەندی کوردی هەریەک لە هەڤاڵان (دانا شەدەڵە و هەردی شێروانی و بروسک ڕەشید و جەلیل خەیات ) سەرپەرشتیاری مەڵبەند دەکەن .
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
١٢-١١-٢٠٢٣
-
ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی شێخ شەمالبەرپرسی بەشی پەیوەندیە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک ونەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کۆبونەوەی ئانجام دا.
لە کۆبوونەوە هەڤاڵانی دەستەی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و بەڵێنیان دا هەوەڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پشتیوانی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و سۆشیال مێدیا وە هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، دواتر باس لە گۆڕانکاریەکانی دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی کرا.
ئەنجومەنی ناوەندی بەلجیکا بەڵێنیان دووپات کردەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن بە مەەستی پشتیوانی و سەرخستنی لیستەکەین وە پەیوەندی خۆیان دەخەنە خزمەتی حیزب و لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان لەسەر خەت دەبن بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی
-
کۆبونەوەی کەرتی یاڤلە بە سەرپەرشتی هەڤال ئەکرەم محمود و بە بەژداری هەڤال باخان لێپرسراوی ناوەند کۆبونەوەی ئاسای خۆیان کرد لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆرانکاریەکانی دوای کۆنگرە سەرکەوتوەکەی ی ن ک وهەلبژاردنی ئەنجومەی پارێزگان. جەخت لەسەر کرایەوە
١٢-١١-٢٠٢٣ -
مەکتەبی ڕێکخستن
ناوەندی سویسرا
پرسەنامە و سەرەخۆشی
بۆ بەڕێز خانەوادەی کۆچکردوو زەکیە نوری کریم
بەناوی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و هەموو هەڤاڵانی مەکتەب و ناوەندی سویسرا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ شوانە ژاڵەیی بەرپرسی کەرتی نیوشاتێل و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین هەروەها سەرەخۆشی لە
کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین لە دەستدانی دایکی بەڕێزتان لە ناخەوە هەموومانی نیگەران کرد داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی لە سویسرا
إنا لله وإنا إليه راجعون
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕێکخستن
17/11/2023 -
بە داخو پەژارەیەکی زۆرەوە دایکی کاک شوانە ژاڵەیی لە کانتۆنی نیوشاتێل کۆچی دوایی کــــــرد
بەو بۆنە خەمناکەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە پرسەی کۆچکردوو لەم ناونیشانەی خوارەوە دەبێتإنا لله وإنا إليه راجعون
Crêt Debély 13
2053 Cernierڕۆژی یەک شەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ
-
دانیمارک
خۆناساندنی پارتێکی کوردستانی
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و بە مەبەستی خۆناساندن و کار و بەرنامەکەیان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18 ) لەکۆبنھاگن کۆڕێک ئەنجام درا. دیارە لە ئەیلولی ٢٠٢٣ ھەردوو ( پارتی ئازادی کوردستان ⁄ باکوور ) و ( بزوتنەوەی دیموکراتی کوردستان ) یەکگرتنەوەی خۆیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند وە لە ژێرناوی پارتێکی نوێدا بەناوی ( پارتی نیشتیمان پەروەری کوردستان PWK ) درێژە بە کار و خەباتی خۆیان دەدەن ، لە درێژەی دانیشتنەکە دا کارو بەرنامەی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو ، وە ئامادەیی ھاوکاری و ھەم ئاھەنگی و کاری پێکەوەییان بۆ حیزبە کوردستانیەکان پیشاندا
بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی ناوبراو وەفدێک بەناوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
کە پێکھاتبوون لە ھەریەک لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کەرتی کۆبنھاگن بەشدابوون و لەلایەن ھەڤاڵ ( شوان ئیسماعیل ) پەیامی پیرۆزبایی خوێندرایەوە
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.11.18 -
دانیمارک
بەڕێوەچوونی ڕۆژێکی ئەدەب و ھونەری
بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی و حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18 ) لەشاری ( ڕاناس ) شەش نووسەری کورد بەرھەمەکانیان بە ئامادەبووان ناساند کە لە بواری ھۆنراو و مێژوو و زانستی دەروونی و چەندین بواری تر بوون ، وە دەیانەوێ لە ڕێگای نووسینەکانیانەوە مێژوو و زمانی کوردی و زانستەکانی تر خزمەت بە گەلی کورد و نەوەکانی بکەن بەگشتی و لە تاراوگە بەتایبەتی
بەشێکی تر تەرخان کرابوو بۆ ناساندنی ( ئامێری تەمبوور ) کە مێژووێکی زۆر کۆنی ھەیە وە تایبەتە بەگەلی کورد و وە بە تایبەتی باوەڕدارانی ( یارسانی )
کۆتا بەشی ڕۆژی کوردی و ڕۆژە ھونەریەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەش کردنی خواردنی کوردەواری بۆ ئامادەبووان
بۆ ئەو مەبەستەو بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە نووسەران و ھونەرمەندان ، بەناوی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانەوە لە دانیمارک ( وشیارجلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو وە چەپکە گوڵی ناوەندی یەکێتی لە دانیمارکی پێش کەش کردن وە دەست خۆش لێکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پڕ بایەخەیان
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.11.19 -
بەڕێوەچونی کۆبونەوەی دەستەی ناوەندی نەرویج
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ نەبەز سەلیم لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ هەندرێن باوەنوری لێپرسراوی بەشی چاودێری و بەدوواچوون دەرەوەو هەڤاڵانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند کۆبونەوە
ئامانج لە کۆبوونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و ڕێکخستنەوەی ناوەندەکانی دەرەوەو هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکاندا
سەرەتایی کۆبونەوەکە بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان دەستیپێکرد، پاشان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کردوو داوایی لە هەڤاڵ هاوار حاجی کرد لەسەر کۆیی گشتی تەوەرەکان دەست بەکۆبوونەوەکە بکرێت، بەڕێزیان سەرەتا تیشکی خستەسەر بەستنی کۆنگرەو سەرکەوتنی و دانانی میکانیزمی نوێ و گەڕانەوەی مەرکەزیەت و دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کارکردن لە دەرەوەی وڵات، دوواتر گرنگی هەڵبژاردنەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک و گرنگی و پێگەی یەکێتی لەوناوچانەداو سەرکەوتنی کاندیدەکانی و چۆنێتی هەوڵەکانی هەڤاڵانی بۆ پاڵپشتی و سەرکەوتنی کاندیدەکانی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان هەندرێن باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز باسێکی تێرو تەسەلی گۆڕانکاریەکان و هەروەها بەرنامەو نەخشەڕێگای نوێ خرایه ڕوو بۆداهاتوو، لەکۆتایدا هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوڵەکانیان و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵان کرد و ئەوانیش وەڵامی پێویستیان دایەوە،هەروەها لە درێژەی ووتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی نەرویجیان بەرز نرخاند و داوایان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی سەرکەوتنی یەکێتی بدەن.
ڕاگەیاندنی ناوەندی نەرویج -
لەرۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
"بەردەوامیی رێبازی شەهیدان و هێنانەدی ویست و خواستەکانیان"
رۆژی ٢١ تشرین دووەم هەموو ساڵێک رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، کە هاوکاتیش ساڵیادی ئیعدام کردنی سێ سەڕکردەی تێکۆشەرو پێشەنگی خەبات و تێکۆشان و سەردەقەشکێنەکانی ئیعدامکردنە کە هەڤاڵانی نەمر "خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحیدو ئەنوەر زۆراب"، بەدروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیان لە٢١ تشرین دووەم ١٩٧٦ لەلایەن جەلادەکانی رژێمی بەعسەوە ئیعدام کران
خاڵە شیهاب دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیانی کردە رێبازو دوای تێپەڕبوونی ٤٧ ساڵ بەسەر ئیعدامردنیان تائێستا ئەو دروشمە سەرمەشقی شەهیدانەو هەموو رۆژێک بۆ یەکێتییەکان رۆژی شەهیدانە، چونکە رۆژێک نەبووەو نییە ی.ن.ک خوێنی رۆڵە شەهیدەکانی، بۆ رزگاریی و ئازادیی پێشکەش نەکردبێت
لەمڕۆژەدا کە یادی هەموو شەهیدە نەمرەکان دەکرێنەوە، رووبارێک لەخوێنی شەهیدە شکۆدارەکان لە"سەرکردەو فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان" و بەخشینی گیانی شیرینیان، داری ئازادی لەهەرێم و پارچەکانی تری کوردستان ئاودێرکردو ئازادیی و رزگاریی ئەمڕۆی لێهاتە بەرهەم، ئەوەش فاکتەرێکە کە یەکێتی بەپەرۆشەوە لەئەزموونی هەرێمی کوردستان دەڕوانێ و بۆ بەئاشتی چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بەتاکلایەنی دەسەڵات و هاوسەنگکردنەوەی هێزو دەسەڵات و بەشداریکردنی وەکو یەکی لەپرۆسەی سیاسیی کوردستان کردۆتە سەرمەشقی کارو تێکۆشانەکانی
لەم رۆژەدا، هەڤاڵ و ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڵێن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دوپات دەکەنەوە، هەموو تواناکانیان بە گەشەپێدانی یەکێتی پێشەنگی کوردایەتی تەرخانبکەن و تابەدیهاتنی هەموو ویست و خواستە نیشتمانییەکانی شەهیدان و گەیشتن بەسەرکەوتن کۆڵنەدەن و هەمووان پێکەوە یەکهەڵوێست و یەکدەنگ خەبات بکەن بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و یەکێتی نێوان هێزە سیاسییەکان
سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدان
راگەیاندنی دەرەوەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان -
ئامادەبوونمان لەپرسەی خاتوو( عائیشە عبدالواحید) خوشکی شەهید جەعفەر و دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خاتوو نازەنین خان و کاك هاوتا
بەداخەوە بۆ ئەم ژنە رۆشەنبیرو خوێندەوار ە
جێگەی بەهەشت بێ و دوامەنزڵی پرنووربێ و خودای پەروەردگار بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری خانەوادەکەی بکات
زۆرینەی ئەندامان و کادیرانی ی. ن. ك ئامادەی پرسەکەبوون لەبارەگای ناوەند لە شاری لاهای
دەرسیم زەند
ل.ن. هۆڵەندا -
سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال وەک نوێنەری ناوەندی سویسرا
سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەم بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییە ناوازەیەی کە لەم دواییانەدا وەک نوێنەری ناوەندی سویسرا بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالەکانم پێگەیشت
سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی یەکلاکەرەوەی هاوکاری نێوانمان لە بواری کاروباری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ. پێزانینی قووڵمان بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی کە وەزارەت پێشکەشی دەستپێشخەرییە هاوبەشەکانمان کردووە بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ژیانی کەسو کاری شەهیدان و ئەنفال کە بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە
لە میانی دیدارەکەماندا دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا تاوتوێی ئەو پێشکەوتنانە بکەین کە لە ژێر پڕۆژە هاوبەشەکاندا بەدەست هاتوون پەیوەندی نێوان ناوەندی سویسرا و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالەکان بە پابەندبوونی یەکتر بە بەرەوپێشبردنی مافە بنەڕەتییەکان و کەرامەتی مرۆڤ و ئاشتەوایی تایبەتمەند بووە
هەروەها حەزمان دەکرد تیشک بخەینە سەر گرنگی ناساندن و یادکردنەوەی شەهیدان، لە هەمان کاتدا پێکەوە کاردەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکانی لەم جۆرە لە داهاتوودا. سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو قەوارەکەمان و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئاشتی
لە کۆتاییدا دڵنیایمان دووپاتکردوە لە پابەندبوونی بەردەوامی ناوەندی سویسرا بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال. ئێمە دڵنیاین کە هاوبەشیەکەمان بەردەوام دەبێت لە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال، و شانازی دەکەین کە یارمەتیدەر بین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بەرزە -
سەردانی نوێنەری ناوەندی سویسرای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ مەڵبەندی سێی هەولێر
بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی حاجی ڕزگار وەک ناوەندی سویسرای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر. ئەم سەردانە دەرفەتێک بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو قەوارە و داننان بەو هەوڵە هاوبەشانەی کە لە بەرژەوەندی دۆزی هاوبەشدا دراون
سەرەتای سەردانەکە بە پێشوازییەکی گەرم لە بارەگا دەستیپێکرد، لەو کاتەدا نوێنەری سویسرا بەرێز حاجی ڕزگار سوپاس و پێزانینی ناوەند و خۆی بۆ ئەو کارە ماندوونەناسانەی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدا. ناوبراو تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو کارانەی کە بۆ بەرەوپێشبردنی مافە بنەڕەتییەکان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێن
لە میانی ئەم سەردانە بەرهەمدارانەی کە دواتر بەدوای خۆیدا هێنا، نوێنەری سویسرا سوپاسی دڵسۆزی خۆی کرد بۆ بەردەوامیی خۆبەخشی بارەگاکە بۆ چالاکییە کولتوورییەکان، پشتگیریکردن لە دانیشتوانی ناوخۆیی و بەشداریکردنی نێودەوڵەتی. بە تایبەتی پێشوازی لە هەماهەنگی نزیک لەگەڵ پارتە سۆسیالیستییەکانی ئەوروپا کرد و جەختی لەسەر پەیوەندی پتەوی نێوان ناوەندی سویسرا ومەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە
لە بەرامبەردا نوێنەرانی مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ناوەندی سویسرا دەربڕی بۆ پابەندبوونی بەردەوام و هاوکارییە بەرهەمدارەکان و کردارە بەرچاوەکانی. پێشوازییان لە دەستپێشخەرییە کولتوورییەکان و چالاکییە مرۆییەکان کرد کە بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێن، جەختیان لە گرنگی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هاودەنگیی نێوان پارتە سۆسیالیستییەکانی ئەوروپا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە کە هەمێشە ناوەندی سویسرا بە بنکەیەکی سەرەکی و گرنگ دانراوە لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانەوە هە لر سەردەمی مام جەلال کە بەهای خۆی هەبووە
سەردانەکە بە ئاڵوگۆڕی دیاری ڕەمزی و دەربڕینی پابەندبوونی هاوبەش بۆ بەردەوامبوون و بەهێزکردنی ئەم هاوکارییە بەرهەمدارە لە ساڵانی داهاتوودا کۆتایی هات. نوێنەران کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە هاوکاری نێوان ناوەندی سویسری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەڵبەندی سێ بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانی ئاشتی و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بە پێویستی دەمێنێتەوە
ئەم دیدارە پەیوەندییەکانی دۆستایەتی بەهێزتر کرد و گرنگی هاودەنگیی نێودەوڵەتیی لە پێشخستنی بەها هاوبەشەکانی نێوان ناوەندی سویسرا مەڵبەندی سێ پشتڕاستکردەوە -
ناوەندی سویسرای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی لە شاری هەولێر ئامادەیییەکی بەرچاو
ناوەندی سویسرای لە مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی بە ئامادەیی سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی
شانازی دەکەین بەشداری بەرچاوی حاجی ڕزگار نوێنەری ناوەندی سویسرای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مەراسیمی یادی ڕۆژی شەهیدان کە لە گەردەڕەش لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ڕایدەگەیەنین. ئەم یادە پڕ سەروەریە بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ڕێکخرا
ڕۆژی شەهیدان کاتێکی پیرۆزە کە کۆدەبینەوە بۆ ڕێزگرتن لەو گیانبەختکەرانەی لە پێناوی ئازادی و دادپەروەری و چارەی خۆنووسین گیانیان بەخت کرد. ئامادەبوونی حاجی ڕزگار، هێما بۆ پابەندبوونی نەگۆڕی ناوەندی سویسرا بە یادی شەهیدان و بەردەوامی خەبات بۆ ئەو ئایدیایانەی کە ئیلهامبەخش بوون بۆ شەهیدان
ڕێوڕەسمەکە بە شکۆ و ڕێزلێنان بەڕێوەچوو، بە وەبیرهێنانەوەی ئەو قوربانییە بێئەندازەی ئەو بەرزەفرانەی کە گیانیان بەخشی لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی کورد. وتاری سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئیلهامبەخش بوو بۆ هەستێکی قووڵی شانازی و ئیرادە لەنێو بەشداربووان
حاجی ڕزگار سوپاس و ڕێزی قوڵی بۆئامادەکارانی ڕۆژی شەهیدان دەربڕی و جەختی لە گرنگی پاراستنی میراتەکەیان کردەوە. هاوکات پابەندبوونی ناوەندی سویسری نوێکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە خواستەکانی گەلی کورد و کارکردن دەست بە دەست لەگەڵ هاوڕییانی بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی
لەم یادەدا، ناوەندی سویسرا پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ سەرجەم ناوەندەکان بۆ بەرەوپێشبردنی مافە بنەڕەتییەکان و دیموکراسی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا
پێکەوە ڕێز لە یادی شەهیدان بگرین و بەردەوام بین لە هەنگاونان بەرەو ئایندەی کەرامەت و ئازادی و برایەتی
#ڕۆژی شەهیدان #کوردستان #هاوپشتی #ئازادی ودادپەروەری -
ناوەندی سویسرا زنجیرە سەردان و چالاکیەکی لە کوردستان
خۆشحاڵین بە باسکردنی گرینگترین زنجیرە کۆبوونەوە و سەردان و سەردانەکانی ئەم دواییە کە لەلایەن حاجی ڕزگار، نوێنەری بەڕێزی ناوەندی سویسرای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەستیپێکردووە. ئەم دەستپێشخەرییە نیشاندەری پابەندبوونی بەردەواممانە بە کۆمەڵگا و دامەزراوە جەوهەریەکان کە ڕۆڵی سەرەکییان لە مێژوو و گەشەسەندنی کوردستاندا هەبووە
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک:
حاجی ڕزگار شەرەفی چاوپێکەوتنی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک هەبوو. گفتوگۆکان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بوو، لە تەحەددیاتی ئێستاوە تا دەرفەتەکانی داهاتوو، بەمەش پەیوەندی برایانە و هاوکاری ستراتیژی بەهێزتر بوو
سەردانی ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی سلێمانی:
سەردانەکە بۆ ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە سلێمانی پڕ بوو لە سۆز و ڕێز بەرامبەر بەو ئەندامانەی کە ئەوەندە قوربانییان لە پێناو دۆزی کوردستان دا. حاجی ڕزگار ساتەوەختە پڕ مانادارەکانی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان بەیەکەوە بەخشی، جەختی لە گرنگی پاراستنی مێژووەکەیان و ڕێزگرتن لەسەر قوربانییە پڕ نرخەکانیان کرد
سەردانی کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی:
کۆبوونەوەکە لەگەڵ کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی بە ئاڵوگۆڕی بنیاتنەر لەسەر تەحەددیاتی زاڵبوون و خواستە هاوبەشەکان بۆ داهاتوویەکی دادپەروەر و دیموکراسی بەڕێوەچوو. حاجی ڕزگار ڕێزی قوڵی بۆ تێکۆشانیان دەربڕی و جەختی لە گرنگی دادپەروەری کردەوە
سەردانی بازنەی ١٦ی کەرکوک بۆ هەڵبژاردن:
سەردانەکە بۆ بازنەی ١٦ی کەرکوک دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن و پرسە ناوخۆییەکان و خواستەکانی کۆمەڵگا. حاجی ڕزگار تیشکی خستە سەر گرنگی پرۆسەی دیموکراسی و هانی بەشداری چالاکانەی دا بۆ داڕشتنی داهاتوویەکی بەهێزتر و گشتگیر
ئەم کۆبوونەوانە تێگەیشتنمان لە ئاستەنگە ناوخۆییەکان بەهێزتر کرد و تیشکیان خستە سەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان ناوەندی سویسرا و ئەم دامەزراوە سەرەکیانە. ئێمە پابەندین بە ئەرکەکەمان بۆ پێشخستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام لە کوردستان
چاوەڕوانی نوێکاری زیاتر بن لەسەر دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگاکەمان و پابەندبوونمان بە کوردستانێکی ئاوەدان و دادپەروەرانە
#بەشداری کۆمەڵگا #کوردستان #هاوکاری #دیموکراسی -
کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا -کەرتی هەنگاریا ی.ن.ك بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ بەسەرپەرەشتی هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکان و هەڤاڵ پەیمان هادی حسن لێپرسراوی ئامار و هەڤاڵ شاخان عەلی عەبدووللە لێپرسراوی ڕاگەیاندن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی دارایی و هەڤاڵ هەکار شەدەڵە لێپرسراوی پەیوەندیەکان و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی ڕێکخستن و هەڤاڵ محمد کەریم ئیبراهیم نوێنەری ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا و هەڤاڵ ماهر محمد ئەمین لێپرسراوی کەرتی ووڵاتی هەنگاریا بەڕێووەچوو
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
پاشان هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی تیشکی خستەسەر گۆڕانکاریەکانی ناوەوە و دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانکاری مەڵبەندەکان و هەروەها مەکتەبەکان و باسکردنی باردوخی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوە هەروەها ڕۆڵی سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی دوای گۆڕانکاریەکان و سەردانیکردنی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان و باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە ، داڕشتن و بەرنامە دانان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پشتگیری کردنی کەسوکارمان لە کوردستان و دەنگدان بە ئەندامانی لیستی ژمارە (١٢٠) ی.ن.ك لە ناوچە جێناکۆکەکان
هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆ وەک ناوەندی نەمسا بەژداربووین لە پرسەی خوالێخۆشبوو (السید الحاج رمزی الصمیدعی) باوکی بەڕێز کونسوڵی عێراق لە ووڵاتی نەمسا
ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
٢٦-١١-٢٠٢٣ -
پرسەو هاوخەمی ناوەندی سویسرا بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد تاهیر خەلیلی
بە داخێکی قوڵ و دڵێکی خەمناکەوە ئەمڕۆ بە ناوی ناوەندی سویسرا بۆ دەربڕینی دڵسۆزانەترین سەرەخۆشیمان لە دوای کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی کورد تاهیر خەلیلی
بە داخێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆمان لە شاری سلێمانی زانی. بەشداری ناوازەی لە گۆڕەپانی هونەری و فەرهەنگیدا، هەروەها پابەندبوونی وەک پێشمەرگەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە یادەوەریی لە ناو کۆمەڵگەدا بە هەڵنە کەندراو دەمێنێتەوە
تاهیر خەلیلی لە ساڵی 1956 لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لە ڕێگەی چەندین گۆرانی و سروودی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاران، میراتێکی موزیکیی نەسڕاوەی بەجێهێشتووە. لە ساڵی 1979 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کرد، خۆبەخشی خۆی بۆ بەرگریکردن لە زێدی خۆی نیشان دا. ئامادەبوونی هونەری و پابەندبوونی بە دۆزی کورد نەک تەنها لە ناوچەکەدا، بەڵکو لە دەرەوەی سنوورەکانیشدا سەرسام و ڕێزی لێگیراوە
تاهیر خەلیلی کە دوا ساتەکانی لە شاری سلێمانی بە سەر برد، بەردەوام بوو لە درەوشاوەیی وەک ئەستێرەیەکی ڕاستەقینە، دڵی ئەو کەسانەی ڕاکێشا کە بەختیان هەبوو قەدری بەهرە ناوازەکەی بزانن. گۆرانییە درەوشاوەکەی بە ناوی “لە قەندیلی سەربەرزەوە” بۆ هەمیشە وەک شایەتحاڵی خۆشەویستی قووڵی بۆ کولتوری کوردی و پابەندبوونی بە ئازادی دەمێنێتەوە
لە قەندیلی سەربەرزەوە
وەڵامت بۆ دەنێرمەوە
شەهیدبوونم شانازیە
هاوڕێ ڕەنگە نەتبینمەوە
هێزی پێشمەرگە نابەزن
هەمووی شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازیە
دایکان بۆمان مەکەن ڕۆڕۆ
زۆر لە مێژە ژانی گەلم
دەسووتێنێ جەرگ و دڵم
ژان دەچێژم دەیپارێزم
ئاو و خاک و مەتارێزم
هاوڕێی شەهید لەبیر مەکەن
ڕێگەی قازی قەت وون مەکەن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممەتە
سەفی دووژمن گشت لەت لەتە
ڕۆژی تۆڵە هەستاندنە
بەیداخی سوور هەڵکردنە
لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی تاهیر خەلیلی و هاوڕێ نزیکەکانی و هەروەها هەموو کۆمەڵگای کورد کە هەست بە لەدەستدانی هونەرمەندێکی ناوازە دەکەن، دەرببڕین. ئێمە هاوبەشی ئازارەکانتانین و بە دڵ و گیان لەگەڵتانین
ڕۆحی تاهیر خەلیلی شاد بێت. بەرهەمەکانی بەردەوام بن لە ئیلهامبەخشین و بەرزکردنەوەی دڵەکان، بەمەش میراتە بەنرخەکەی بەردەوام دەبێت لە دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی هونەری کوردی شۆڕشگێڕی
لەگەڵ پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان،
ناوەندی سویسرا -
سوید / یۆتۆبوری
کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری کۆبونەوەی گشتی ئەنجام دا
٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ( مامۆستا هیوا جاف ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری بە ئامادەبوونی هەڤاڵ( محەمەد فەرەج) بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوونی ناوەندی سوید و هەڤاڵ( سۆران شێخ رەسوڵ) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی ناوەند، و ئامادەبونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵ لیپرسراوی کەرت ئامادەبوانی بەخێر هێنا و لەوتەیەکی کورتدا ئامانج و تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی بۆ ڕوونکردنەوە بەگشتی چۆنی یەتی نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوە و گەشەکردنی ڕێکخستنەکان و کاری پێکەوەیی بەگرنگ لەکاری رێکخراوەیدا وەسفکرد
پاشان تەوەریکی تری کۆبونەوەکەی تەرخانکرد بۆ گرنگی پێدانی هەڤاڵانی دەرەوە و پەیوەندی کردن بەکەس و کار و دۆستانیان لە ناوەوە بۆ دەنگ دان بە لیست و کاندیدەکانی یەکیتی و داوای لیکردن کە هەموان کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ یەکیتی لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و دیالە و هەلبژاردنی پارێزگاکانی عیراق کە بریارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ بەڕێوە بچێ
پاشان تەوەرێکی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ پیرۆزکردنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەم تەوەرەی کۆبونەوەکە هەڤاڵ( عبدوڵا عەلی ڕەشید) ناسراو بە کاکە( عەبە) کە جەنابیان یەکێك بون لە یەکەم دەستەی زیندانی یە سیاسی یەکانی شۆرشی نوێ و باسێکی لە سەر شەهیدان ( شیهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحد و ئەنوەر زۆراب) پیشکەش کرد لە سەر قارەمانی و خۆڕاگری و یاد و یادەوەریەکانی کەم ژیان و کەڵ ژیان لەزینداندا
هەرلە کۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی و سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرەو پێشچوون و مەرکەزیەت لە بڕیارەکانی دوای کۆنگرەکرا
پاشان هەڤاڵ ( محەمەد فەرج) باسی گرنگی و هەیکەل و پێکهاتەی ناوەندی سوید و ئەرك و کارەکانی هەر بەشێکی ناوەندەکەی بە چڕی کرد هەر لە کۆبونەوەکە دا هەڤاڵ (سۆران شێخ ڕەسول) باسی لە گرنگی بەشی هەڵبژارندن و کاریگەرەریەکانی ئەم بەشەی کرد لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات
دواجار هەڤاڵانی ئامادەبوو بە پرسیار و سەرنج و تێبینی یەکانیان بابەتەکانی کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد ئەمەو کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
سوید / مالمۆ
کەرتی رێکخستنی مالمۆ لە ساڵیادی رۆژی شەهیدی یەکیتی دا سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات
٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ شاندێکی کەرتی رێکخستنی مالمۆ کە پیکهاتبون لە هەڤاڵان : موراد بەحری برادۆست لیپرسراوی کەرت و بدیعە مولود و نوزاد محمد و پشتیوان عبداللە كارگێڕانی كەرت بۆبەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد لەمیانی سەردانەکەیاندا لە شاری
ستافانستورپ سەردانی بەڕێز ( ئەلیاس میرزا )خانەوادەی شەهیدی سەرکردە { حسێن بابەشێخ } یان بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵی رێکخستنەکان و مەدالیای رێزلێنانی شەهیدانی یەکێتی یان پێش کەشکردن
لەدریژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی کەرتی ڕیکخستنی مالمۆ بۆ لای خانەوادەی شەهیدان لە هەمان رۆژ و لە شاری لوند سەردانی مالی ( ئاکۆ عەزیز میراز ) خانەوادەی شەهیدی فەرماندە ( دکتۆر شیرکۆ عەزیز میرزا ) یان کرد و چەپکە گولی ڕیکخستنەکان و مەدالیای ڕێزلێنانی شەهیدانیان پێش کەش کردن لەبەرامبەردا خانەوادەی سەربڵندی شەهیدان زۆر خۆسحاڵ بوون بە سەردانی شاندی کەرتی ریکخستنی مالمۆ بۆ لایان و بەگەرمی پێشوازیان لیکردن
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
کریستاڵی ڕێزلێنان بۆ سیمبوڵی ڕاپەڕین و خانەوادی شەهید
سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزی ڕاپەراندنی ئەركە سەختەكان بووە، هێزی ڕۆژی تەنگانەیە، بۆیە هەمیشە رۆڵەكانی لە پێشەوەی سەنگەری قوربانیدان بوون بۆ كوردستان، لەهەر دۆخێكدا، كوردستان پێویستی بە قوربانیدان بووبێت، سەركردە و پێشمەرگە و كادیر و تێكۆشەرانی یەكێتی گیانیان لەسەر دەستیان بووەو پێشكەشی كوردستانیان كردووە.
ڕۆژی یەکشەم، ڕێکەوتی ٢٦ نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، ناوەندی بەلجیکا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە وە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفا و پێشکەش کردنی کریستاڵی ڕێزلێنان، سەردانی هەڤاڵ دکتۆر حسین پشدەری، برای شەهید هەڵۆ پشدەری و سیمبوڵی راپەڕینیان کرد.
دکتۆر حسین، سەرقافلەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، پێشمەرگەی دێرین و کادیری پێشکەوتووی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، مامۆستای زانکۆ، برینداری خەبات و تێکۆشان وە برای شەهید هەڵۆ پشدەری، ئاوێنە و نموونەی هەڤاڵان و پێشمەرگەکانی حیزبی شەهیدانە کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمان، بە ڕۆح و بە گیان بە درێژایی تەمەنیان قوربانی زۆریان داوە و زۆریان پێشکەشی گەل و نیشتمان کردوە.
سەرجەم هەڤاڵانی ئامادەبوو، سوپاس و پێزانینیان بۆ دکتۆر حسێن و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەربڕی بۆ پێشوازی و هیوایان خواست هەمیشە تەندروست باش بن وەک هەمیشە، بەردەوام و هەردەم پێشەنگ بن لە خزمەتی گەل و نیشتمان. -
بەسەرکردنەوەی بەرهەمدار لە نێوان نوێنەری ناوەندی سویسرا حاجی ڕزگار و هەڤاڵانی مەڵبەندی دووی کۆمیتەی پەنجا عەلی
ئەمڕۆ لە لایەن بەڕێزحاجی ڕزگار وەک ناوەندی سویسرا سەردانی مەڵبەندی دووی کۆمیتەی پەنجا عەلی کرد. ئەم سەردانە دەرفەتێک بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ڕێکخراوەکەمان و تاوتوێکردنی بابەتگەلێکی چارەنووسساز کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگاکانی خۆمان هەیە
لە ناوەرۆکی سەردانەکماندا چاو پيكه تنمان له گه ل هه ڤاڵ ڕه وه ندى مه لا محمود و هه ڤال أحمد و هه ڤالانى مه لبه ندو كوميته ئەنجام دو لە نزیکەوە لە سەر کارو چالاکیەکانی یەکێتیی لە دوای کۆنگرە ئامانجی سەردانەکەمان بوو
گفتوگۆکان لەسەر پرسی گرنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بوو، تیشکیان خستە سەر پێویستی هاوکاری نزیک بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە. بیرۆکە هاوبەشەکان و دیدگا ئاڵوگۆڕکراوەکان بناغەی هاوکاری داهاتوودەبن و بەرهەمدار و سوودبەخش دەبن بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان
حاجی ڕزگار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆمەڵبەندی دووی کۆمیتەی پەنجا دەربڕی. ناوبراو تیشکی خستە سەر گرنگی یەکڕیزی و یەکڕیزی لە بەدواداچوونی ئامانجە هاوبەشەکانمان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێکەوەبونانەیە کە بەڕاستی دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین
وەک مەڵبەندی دووی کۆمیتەی پەنجا بەم سەردانە شانازیمان پێدەبەخشێت و لە هەموو کاتێک زیاتر بڕیارمانداوە دەست بە دەست لەگەڵ ناوەندی سویسرا کاربکەین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بنیات دەنێین
سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ حاجی ڕزگار و ناوەندی سویسرا دەردەبڕین کە بەردەوام پاڵپشتی و پابەندبوونیان بە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکانمان
پێکەوە بۆ داهاتوویەکی باشتر، -
کۆبوونەوەو بە سەر کردنەوەکان لە ناوەندی سویسرا بەردەوامە
هەڤاڵانی ناوەندی سویسرا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بەختیار شێخانی و بە هاوەلیی هەڤالانی ناوەند كۆبوونەوەیان لەگەڵ هەڤاڵانی کەرتی لۆزان ئەنجامدا.
دەسپێکی کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن ڵێپرسراوی کەرت هەڤال دڵشاد کەلاری دەستی پێکرد.
هەڤاڵ دڵشاد لەم کۆبونەوەیەدا باسی لە کارو چالاکیەکانی رابردوی کەرتەکەیان کردو وە تیشکی خستە سەر چالاککردنەوەی کاروباری رێکخستنەوەی کەرتەکەیان، لەهەمان کاتدا هەردوو هەڤاڵ شێخ نەهرۆ و هەڤاڵ بەختیار شاکر وەک یاریدەدەر دەست نیشان کران.
بە تێکڕای هەڤاڵان پێشوازیەکی گەرمیان لە هەڤاڵ سەرخێڵ کۆچەر کەلەکنی کرد بۆ گەڕانەوەی بۆناو ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وە درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی بە هەمان شێوازی جاری جاران.
لەم جۆرە سەردان و هەواڵ پرسینانە
لە داهاتوودا لە لایەن هەڤالانی ناوەندی سویسرا بەردەوام دەبێت.
-
دانیمارك ⁄ کۆبنھاگن
کۆڕێك لەسەر جینۆسایدی کورد
ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی (2023.12.10 ) بەئامادەبوونی نوێنەری حیزب و لایەنەکان و کوردانی تاراوگە لە ووڵاتی دانیمارك ، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە دانیمارك و ھاوکاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك کۆڕێك لەسەر جێنۆسایدی کورد بەگشتی و باشوری کوردستان لەلایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نووسەر وە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان و نوێنەری مەکتەبی شەھیدان و کاروباری ئەنفال و جینۆساید پێشکەش کرا ، کەتیایدا باسێکی گرنگی لەسەر جینۆساید بۆ ئامادەبووان کرد ، کە تیایدا تیشکی خستە سەر ئەو زوڵم و زۆرەی کە بەدرێژایی مێژوو کراوەتە سەر گەلی کورد .
لەتەوەربکی تردا ئامادەبووان بە پرسیار و پێشنیارەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمندتر کرد ، وە لایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) وە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك بەشداری کارایان ھەبوو لە سەرکەوتنی کۆڕەکەدا وە لە لایەن ھەڤاڵ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارکەوە دەست خۆشی لە ھەڤاڵ ( مەلا شاخی ) کرا بۆ ئەنجامدانی کۆڕەکە وە چەپکە گوڵی ناوەندی دانیمارکی پێشکەش کرا...
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.12.10 -
سەردانی هەڤاڵ حاجی ڕزگار لێپرسراوی ڕێکخستنی ناوەندی سویسرا
بۆ هەواڵی تەندروستی هەڤاڵ ئارام کەرکوکی
ڕێکەوتی : ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
وەک کاری هەمیشەیی ناوەندی سویسرا و ئاگادار لە باری تەندروستی سەرجەم هەڤاڵ و دۆستانی لە سەرانسەری سویسرادا
ئەمڕۆ هەڤاڵ حاجی ڕزگار لێپرسراوی ڕێکخستنی ناوەندی سویسرا بۆ هەواڵی تەندروستی هەڤاڵ ئارام کەرکوکی سەردانی کرد و لە نزیکەوە هەواڵی باری تەندروستی زانی
لە میانەی سەردانەکەدا سڵآوی سەرجەم دەستەی کارگێڕی ناوەندی پێڕاگەیاند -
پرسە و سەرەخۆشی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵێ کۆچی دوایی کاک(ئەبوبەکر ئەحمەد) لە ووڵاتی بەریتانیا مان پێ گەیشت لە ناخەوە هەمومانی تاساند، کاک ئەبوبەکر کە دەکاتە برا گەورەی هەڤاڵ سۆران ئەحمەد عەلی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لێرەوە بە ناوی سەرجەم دەستەی ناوەندو ئەندامانی سویسراوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین خوازیارین دوا ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت
انا لله و انا اليه راجعوندەستەی کارگێڕی ناوەندی سویسرا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٣/١٢/٢٠٢٤ -
ناوەندی فینلاند بەژداری کردن لە رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان یەکشەممە ١٧.١٢.٢٠٢٣
ژمارەیەک لەهەڤاڵانی کارگێری و کادیران و بەرپرسی ناوەندی یەکێتی نيشتمانی کوردستان
هەریەک لە هەڤاڵان
١.هەڤال پەخشان کوردە بەرپرسی ناوەند
٢.هەڤال شۆرش بەرپرسی کۆمەڵایەتی
٣.هەڤال شلێر بەرپرسی ژنان
٤.هەڤال گۆران بەرپرسی گەنجان
بەخۆشیوشادی بەڕێوەوە چوو دەقیقە یەک وەستان بۆ گيانی پاکی شەهیدانی کوردستان هاوکات بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان کە لە لایەن حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان رێکخرابوو بۆ هەردوو بەرێز کاک حاکم عوسمان و کا ک سیروان سابیر بەرپرسی گۆڕان لە فینلاندای
هەڤاڵانی ناوەند پیرۆزبای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان راگەیاند بۆ رۆژی ئاڵا و لە لایەن خۆیانەوە خۆشحالی خۆیان دەربری بە ئامادە بوونی ناوەندی فینلاند بۆ ئەو یادە پڕشکۆیە
جێگەی ئاماژەیە وێرای بە خێرهاتنی هەڤاڵان یەکێتی لە لایەن سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکەوە
لە هەمان کاتتدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی بە خاوەنی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگە دەزانێت و لەو پێناوەش دا هەزاران شەهیدی بە خشیوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان
راگەیاندنی ناوەندی وڵاتی فینلاند (ی.ن.ک) -
یەک شەممە ١٤ /١/٢٠٢٤ کۆبونەوەی کەرتی بازل ناوەندی سویسرا بەڕێوەچوو
دەستپێکی کۆبونەوە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ بەختیار لێپرسراوی ناوەندی سویسرا
کۆبونەوەکە لە چەند تەوەرێک پێکھاتبوو ھەڤاڵ بەختیار تیشکی خستەسەر سەرکەوتنەکانی یەکێتی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ناوچە دابڕێنراوەکان و باسی لە یەک تیمی و یەک بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی کرد و سەردانە مەیدانیەکەی سەرۆک بافڵی بەرز نرخاند
دواتر لە لایەن دەستەی ناوەندی سویسرا و کەرتی بازلەوە بەخێرهاتنی خاتوو کوێستان سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە کرا کە بە سەردان هاتۆتە سویسرا
پاشان هەڤاڵ سۆران ئەحمەد عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بە شێوازی کارکردن و خۆڕێک خستنەوە و گۆڕانکاری ھەیکەلی دەرەوەکرد کە لە کۆنگرەی پێنج ناوەندەکانی دەرەوە خراونەتەوە سەر مەکتەبی ڕێکخستن وە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەدەچێت لەو کۆنفرانسەدا شێوازی تەشکیلەی نوێی دەرەوە دیاری دەکرێت وەبەرنامەیەکی درێژخایان بۆ دەرەوە دانراوە کە یەکێتی لەم ھەنگاوە نوێیەدا ڕێچکەشکێن دەبێت و بەشێوازێکی سەردەمیانە خۆی ڕێک دەخاتەوە
پاشان ھەڤاڵانی ناوەندی سویسرا تیشکیان خستەسەر مێژوی کەرتی بازل وە بە پێویستیان زانی ھەڤاڵانی سەرپەرشتیاری کەرت دیاری بکەن ھەر بۆیە پێنج ئەندامییان دەستنیشان کرد کە ئەرکی ڕێنماییکردن و ئاراستەکردنی کارەکانی کەرتی بازلیان لە ئەستۆ دەبێت،
لە کۆتایدا بە خولەکێک وەستا بۆ گیانی پاکی شەهیدا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات -
دانیمارک
سەردانی کردنی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا
بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شانزەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ، ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2024.1.21 , وەفدێک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( سەردار محمد عبدالڵە ) لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە دانیمارک و ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک و ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی بەشی ڕێکخستنی ناوەند و پشمەرگەی دێرین ( دانا تۆفیق ئاغا ) سەردانی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی دیمورکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریایان کرد و لەلایەن بەڕێز ( عبدالڵە ئۆدیس ) لێپرسراوی کۆمیتەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا
لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکە ، ھەردوولا بە پێویستیان زانی کە چۆن لە ڕابردوو چەندین کار و چالاکی ھاوبەش ئەنجام دراون و لە خزمەتی ڕەوەندی کوردیدا بوون بە ھەمان شێوە درێژە پێدەری ئەو پەیوەندیە مێژووییە بن کە لە ڕابردوودا ھەردوو سەرکردەی نەمر ڕەوانشادان( مام جلال و عبدالحمید دەرویش ) بنیاتیان ناوە
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2024.1.21 -
دانیمارک
یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە
بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3 لە شاری ئالبۆرگ ساڵیادی کۆماری کوردستان کرایەوە
سەرەتای ئاھەنگەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد ، پاشان ووتاری حیزب و لایەنە سیاسیەکان خوێنرایەوە
بۆ ئەم مەبەستەو لەسەر بانگھێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دانیمارک وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و دڵشاد علی لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ئالبۆرگ و ھێمن محمد کارگێڕی کەرتی ئالبۆرگ ) بەشدرای ساڵیادەکە بوون و پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانیان لە دانیمارک لە لایەن ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژە کرابووە سەر گرنگی کۆماری کوردستان وە ڕۆڵی گرنگی پێشەوا( قازی محمد و ھاوڕێکانی ) وە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان بۆ ئەو ڕۆژە مێژوویە ، لەبەشێکی تری پەیامەکەدا سوپاسی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانێان کرد لە دانیمارک بۆ بانگھێشت نامەکە وە ڕێکخستن و سەرپەرشتی مەڕاسیمەکە کە زۆر بەسەرکەوتووانە ئەنجام دران
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک ) -
دانیمارک
کۆڕێکی ئەدەبی و ھونەری بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەدەب دۆست و ھونەر دۆستان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3 لە کۆبنھاگن کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ( دەنیس بەرخودان ) بەڕێوەچوو کە تیایدا نووسەر بەرھەمێکی نوێی بە ئامادەبووان ناساند کەئەویش پەرتووکی ( کوردەکان لە A تا Z ) بوو ناوەڕۆکی پەرتووکە تایبەت کراوە بۆ کلتور و ھونەر و کۆمەڵێک بابەتی تری فەرھەنگی ) تایبەت بە ھەرچوار پارچەی کوردستان کە تیایدا نووسەر زۆر بە ووردی و بە شێوەیەکی ئەکادیمی باسی تەواوی ئەو بابەتانەی کردووە
جێگای ئاماژەیە نووسەر ( دەنیس بەرخودان ) خەڵکی باکوری کوردستانە و لە دانیمارک نیشتە جێیە و یەکێکە لە ڕۆژنامە نووسە سەرکەوتووەکانی کورد لە دانیمارک وە ڕووماڵی کارو چالاکیە کوردیەکان دەکات بەبێ جیاوازی و خاوەنی چەندین پەرتووکی ترە لە بوارە جیاوەزەکان
بەمەبەستی بەشداری و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و دەست خۆشی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
ھەڤاڵ ( ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارک) بەشداری کۆڕەکە بوو و دەست خۆشی لە نووسەر کرد بۆ نووسینی پەرتووکەکەی کە خزمەتێکی گەورەی گەلەکەمان دەکات
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک ) -
کۆبونەوەی ناوەندی نەمسا و ناوەندی سویسرا
ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ بەختیار سەمەد لێپرسراوی ووڵاتی سویسرا و بە ئامادەبوونی هەڤاڵ کاک سەمەد کەرکوکی پێشمەرگەی دێرین و کارگێڕی ناوەند و لێپرسراوی پێشمەرگە دێرینەکانی ووڵاتی سویسرا و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ پەیمان هادی حەسەن لێپرسراوی بەشی ئامار و هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکان و هەڤاڵ شاخان عەلی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد .
پاشان کۆبوونەوەکە باس کردن بوو لەسەر دواین بەستنی کۆنگرەی پێنج و گۆڕانکاریەکان لە ناوەوە و دەرەوە و هەروەها باس کردن و خۆ ئامادە کردن بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بابەتێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو هەرەوەها دانانی بەرنامەیەکی گرنگ و هەماهەنگ لە نێوان هەردوو ووڵات سویسرا و نەمسا کار کردن لەسەری وە ڕێکخستنەکانی ووڵاتی نەمسا و سویسرا لە چ ئاستێکدایە وە خەڵکێکی زۆر لە دەرەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکەن ، بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و دەوڵەمەند کردنی کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات .
ناوەندی سویسرا -
ئاگاداری پرسە لە سنووری ناوەندەکەمان
ئاگاداری هەموو دانیشتوانی سنوری ناوەندەکەمان دەکەین کەپرسەی خوالێخۆشبوو حاجی زەکیە فارس ئەحمەد گۆمەشینی دایکی هەڤاڵمان کاك نەوزاد گۆمەشینی
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٠٢٤.٠٦.٢٣ لە کاتژمێر ٢ تا ٥ ی پاش نیوەڕۆ لەم ئەدرەسەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت.
تێبینی:
بەڕێزان پرسەی پیاوان و ژنان لە هەمان کات ئە هەمان ئەدرەسەیە
Trauerfeier
Holzwingerstrasse 46
8409 Winterthur
23.06.2024
14:00 bis 17:00 Uhr -
پرسە و هاوخەمی لە سنوری ناوەندەکەمان
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ دایکی هەڤاڵمان کاك دانیال خانەقینی کۆچی دوایی کرد.
پرسە وهاوخەمی خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنوری ناوەندەکەمان لە سویسرا ئاڕاستەی هەڤاڵی بەرێز کاک دانیال خانەقینی و سەرجەم بنەماڵە ی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە پەروەردگار داواکارین کۆچکردوو بە فیردەوسی بەرین شاد بکات و ئارامی بەدڵی خانەوادەکەی ببەخشێت وە دواین خەمی بنەماڵەبەڕێز وتێکۆشەرەکەیان بێت .