Accueil
-
دانیمارک
-
دانیمارک
لە پەرلەمانی دانیمارک یادی نەورۆز و پەیمانی لۆزان کرایەوە
بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی kurdisk forum دوو پارتی دانیمارکی و ھەندێ ڕێکخراوی تر ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی.2023.3.20 سیمینارێکی تایبەت بە پەیمانی لۆزان وە بەرز ڕاگرتنی یادی نەورۆز لە پەرلەمانی دانیمارک بۆ بەڕێز ( ئەحمەد کارموس ) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەڕێوەچوو
سەرەتای سیمینارەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان وە بەخێرھاتنی ئامادەبووان لەلایەن پەرلەمانتاری دۆستی کورد و سەر بە لیستی ( Enhedslisten ) سۆران سۆنەگۆ وە دەستی پێکرد و پاشان باسی لە مێژوو و خەباتی گەلی کورد کرد لە پارچەکانی کوردستان
لەتەوەرێکی تردا بەڕێز ( ئەحمەد کارموس ) ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەدرێژی باسی پەیمانی لۆزانی کرد کە پێش (١٠٠) ساڵ لەلایەن چەند دەوڵەتێکەوە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتەکانی ھەرێمی واژۆ کرا و تا ئێستاش داگیرکاریەکان و پێشێلکاریەکان بەرامبەر نەتەوەکەمان درێژەی ھەیە
پاشان لەلایەن نوێنەرانی چەند ڕێکخراو و کۆمەڵەو وە پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتی گەلی سۆشیالیستی دانیمارک ، باسی لێکەوتە خراپەکانی ئەو پەیمان نامەیە کراو ، وە ھەمووان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزیان کرد وە باسی خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ بەدەست ھێنانی ئازادی کرا
بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و ( ھاوڕێ محمود ) کارگێڕی ناوەند و ( ھوشیار محمود ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن بەشداری ئەو سیمینار و یادکردنەوەی نەورۆز لەپەرلەمانی دانیمارک بوون.
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی (ی.ن.ک)
2023.3.21
-
دانیمارك
خۆپیشاندانی بەردەم پەرلەمان
بە مەبەستی گەیاندنی ناڕازەیی و ئیدانە کردنی ئەو کۆمەڵ کوژیەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بەرامبەر کوردانی ( جێندرس ) کرا لە سەر کردنەوەی ئاگری نەورۆز... ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2023.3.25 خۆپیشاندانێك بەڕێوەچوو
سەرەتا بە ساتێك وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزلێنانی شەهیدانی نەورۆزی جێندرس دەستی پێكرد و پاشان سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب ووترایەوە
ووتاری فیدراسۆنی كۆمەڵە كوردیەكان لە دانیمارك لە لایەن عدنان ئاغا جان خوێندرایەوە كەتیایدا سەرباری ئەونەهامەتیەی بەسەرشار و خەڵكی جێندرس هاتووە ،دوژمنانی كورد و چەتەكانی سەربەڕژێمی توركی فاشی بەردەوامن لە وێرانكردن و شەهید كردنی خەڵكی سڤیلی كورد
دواتر هەریەك لە (سەردار بینلی ) بەناوی كوردانی باكور ووتەیەكی پێشكەش كرد و تیایدا ئیدانەی ئەوكارە قێزەوەنە كرد
هەرلەگردبوونەوەكەدا چەندین درووشمی ناڕەزایی و پارچە شیعر بۆ عەفرین و شەهیدان ووترانەوە ، هەریەك لەنوێنەرایەتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ووتەیان بەو بۆنە دڵتەزێن و مەرگەساتەی شەهیدانی جێندرس پێشكەش كرد
بەناوی باشووری كوردستانەوە (هاوڕێ مەحموود) کارگێڕی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دانیمارك ووتەیەكی پێشكەش كرد کە تیایدا هاوخەمی بۆ شەهیدانی جێندرس دووپاتكردەوە و ئاماژەی بە دڕندایەتی ڕژێمی توركیای فاشیست و دوژمنانی كورد كرد كە چۆن لە شەهیدكردن و سڕینەوەی ناسنامە و كلتوروی كورد دەست ناپارێزن و بەردەوامن لە داگیرکاری گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان، لە بەشێكی كەی ووتەكەی تیشكی خستە سەر چەند خاڵێكی گرنگ كەپێویستە وەك كوردو لەهەرچوارپارچەی كوردستان بەیەكدەنگی و یەكێتی نەتەوەیی و هەم ئاهەنگی هەموو لایەك پێش لە ئەجێندای دوژمنانی كورد بگیرێت
بەچەند درووشمی شۆڕشگێڕی و بەرز ڕاگرتنی شەهیدان كۆتایی بە خۆپیشاندان هێنرا
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیماركی ( ی.ن.ك )
2023.3.26 -
دانیمارک
کۆنگرەی (پارتی گەلی سۆشیالیست)( Socialistisk Folkeparti )ناسراو بە ( SF ) بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی نزیکەی (٥٥٠)ئەندام و سەرکردەی ئەو حیزبە ڕۆژانی 1/4-2/4 کۆنگرەی ساڵانەی لەشاری کۆلدینگ سازکرد ، سەرەتا دوای بەخێرھاتنی بەشداربووانی کۆنگرە ڕاپۆرتی گشتی لەلایەن سەرۆکی پارتەکە ( Pia Olsen )ەوە خوێندرایەوە کە ئاماژەی کردە سەر ڕۆڵ و کاریگەری حیزبەکەی لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەی دانیمارک. پاشان سەرۆک و نوێنەرانی ڕێکخراو و سەندیکاکان ووتاریان خوێندەوە و بەرچاو ڕوونیان لەسەرکارەکانیان دا بەئەندامانی کۆنگرە ، بەشێکی تری کۆنگرەکە تەرخان کرا بۆ پێشکەش کردنی ڕاو و پێشنیاری ئەندامان و دواتر دەنگ درا بە ڕاپۆرتی سەرۆکی حیزب و پێشنیارە پەسەندکراوەکانی کۆنگرە
دیارە لەکۆنگرەی ساڵانەی ( SF ) دا چەندین پارت و لایەنی سیاسی و ڕێکخراو لە دەرەوە و ناوەوەی دانیمارک وەک میوان بانگھێشت دەکرێت ، بۆ ئەو مەبەستە و لەسەر بانگھێشتی فەرمی ( SF ) بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک وەک میوان بەشداری کۆنگرەکە بوو وە لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکاندا چاوی کەوت بەسەرۆکی حیزبەکە و لێپرسراوی کاروباری دەرەوەیان و چەند پەرلەمانتارێک بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیەکان چ وەک کورد چ وەک یەکێتی وە دروست کردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ یەکێتی نێشتیمانی کوردستان ، دیارە بەگەرمی پێشوازی لە داواکاریەکە کرا وە لە ئایندە کاری زیاتر لەسەر پرسی کورد دەکەن لەڕێگەی گروپی پەرلەمانی ئەو حیزبەوە وە ھەوڵ دەدەن پەیوەندیەکی باشتر و فراوانتر دروست بکەن لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان لە دانیمارک
ڕۆژی دووەمی کۆنگرەکە تەرخان کرا بۆ ئیش و کارە ناوخۆییەکانی حیزبەکە وە دانانی کارو بەرنامە وە خۆ ئامادەکردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کە وا بڕیارە لە ھاوینی ساڵی ئایندە ئەنجام بدرێت
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.4.2 -
ناوەندی یەکێتی لە سوید بەشداری کرد لە بەڕێوەچونی ساڵ یادی شەھیدکردنی پێشەوای نەمر
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری اسکلستونا سمینارێکی بۆ بەرێز د.خالقی سازکرا
ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید بانگێشت کرابون
ھەڤاڵ ئەمیر بەکر بەیاوەری چەند ھەڤاڵێك بەشداریان لە سیمینارەکەدا کرد بە نوێنەرایەتی ناوەندی سوید -
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری لینشۆپینگ سمینارێکیان ئامادە کردبو بەڕێز هەڤال علی رشید لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی لینشۆپینگ لە ناوەندی سوید و کۆمەلێک کادێری پێشکەوتوی کەرتەکە بە شداری سمینارەکەیان کرد
-
کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری بە شداری لە ساڵيادی حيزبی شيوعی دەکات
ڕۆژی ١ / ٤ / ٢٠٢٣ لە سەربانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی يۆتوبوری حيزبی شيوعی عێراق شاندێک لە هەڤاڵانی کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری يەکيەتیی نيشمانیی کوردوستان به شداري يان كرد له سال يادي ٨٩ سالەی دامەزراندنی حيزبی شيوعی عێراقی داو چەپكه گولی پيروزباییان پێشکەش بە بەشداربوانی يادەكە کردو هيوای بەردەوامی و سەرکەوتنيان بۆ خواستن
ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان / سوید -
-
سوید
ھەڤاڵانی کەرتی رێکخستنی یۆتۆبوری ناوەندی (ی.ن.ک) سوید بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهید پێشەوا قازی و هە ڤالانی و شەهیدانی کورد و کوردستان بەشداریان کرد لە مەراسیمی ساڵ یادی ١٠ی خاکەلێو
کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو شاندی ناوەندی سوید پەیامی پشتیوانی و ھاوسۆزی گەیاندە کۆمیتەی حیزبی دیموکرات کەوەک چۆن لەسەردەمی ڕابردودا و بەبڕیاری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ھێزی پشتیوانی بوین و لەسەنگەرێکدا پێشمەرگەی یەکێتی و دیموکرات گیانیان بەخشیووە یەکێتیەکەی ئێستاش بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ درێژە پێدەرەری ھەمان ڕێگای کوردایەتیەو وەک یەکێتی بەکردار سەلماندومانەو ئامادەی قوربانیدان بووین نزیکترین نمونەش داخستنی فڕۆکەخانەو بۆردومان کردنی سلەیمانیە لەلایەن داگیرکەرانەوە ئەمەش لەپێناو ھەڵوێستی جوامێرانەی کوردایەتیدا
-
-
دانیمارک
مەڕاسیمی بەخاکسپاردن و پرسە
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەن و کەس و کارو جەماورێکی زۆر ، ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2023.4.29 لە کۆبنھاگن تەرمی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی ناو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران( فەریدون حوسەینی) خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژھەلاتی کوردستان و دانیشتووی ووڵاتی دانیمارک بەخاک سێردرا وە لە ھەمان ڕوژدا پرسەی بۆ دانرا ، کە بەداخەوە بە ھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد
بۆ گەیاندنی پەیامی ھاوخەمی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک بۆ خانەوادە و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی وە دانانی چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر گکۆی نەمری وە بەشداری لەپرسەکەدا ...وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( ھاوڕێ محمود کارگێڕی ناوەند و شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆپ و ھوشیار محمود کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن ) بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.4.30 -
دانیمارک
سەردانی باڵێۆزخانەی عێراق لە دانیمارک
بەمەبەستی سەردانی و پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ڕەوەندی عێراقی وەفدێک لە زۆربەی پێکھاتەکان دوێنێ سێشەمە ڕێکەوتی 2023.5.2 سەردانی باڵێۆزخانەی عێراقیان کرد لەدانیمارک ، لەو دیدارەدا چاویان کەوت بە بەڕێز دکتۆر ( دیاری ئەحمەد مەجید ) باڵێۆزی کاربەڕێکەر و ستافەکەی
بۆ ئەو مەبەستە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کەپێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و سەباح فاروق کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن و مامۆستا ئارام ساڵح کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆپ ) بەشداری ئەو وەفدەی جالیەی عێراقی بوون کە وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان چەندین پرسی گرنگی تری تایبەت بە پەنابەران باس کران
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی (ی.ن.ک)
2023.5.3 -
هەڤاڵ پۆڵا بۆ هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید
لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن
یەکێتی وەک هەمیشە پێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەری کوردستانە
ئێوارەی سێ شەممە ١٦ئایار٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی م.س و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب ھەڤاڵ ساڵح،ھەڤاڵ هەندێن و ھەڤاڵ سۆران" وە لێپرسراوی نوێی ناوەندی سوید ھەڤاڵ باخان و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید، بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەشەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان کۆبوونەوە
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندەکەدا کەبەئامادەبوونی هەڤاڵ باخان لێپرسراوی نوێی ناوەندەکە بەڕێوەچوو، هەڤاڵ پۆڵا، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، هەروەها رووناکیشی خستە سەر دواین رووداو پەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێم و ئەرکی نوێی هەڤاڵ باخان بۆ خزمەتی کوردستانیانی خۆشەویست لەسوید
هەڤاڵ پۆڵا وتی: ئێمە سوپاس و ستایشی ھەڤاڵ پەیمان دەکەین لێپرسراوی ناوەندی سوید کەلە ڕابردودا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی خۆی وەک لێپرسراوی ناوەند ڕاپەڕاندووە وەئومێدی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەئەرکی نوێدا ئەو گۆڕانکاریانە تەنیا ناوەندی ی.ن.ک لەسوید ناگرێتەوە، بەڵکو تێکڕای ناوەندەکان دەگرێتەوە، مەبەستیش لێی بەخشینی گوڕو تین و نوێگەرییە بەڕیزەکانی رێکخستن لەدەرەوەی وڵات، گەشبینی خۆشی دەربڕی لەوەی هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسوید، لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، داواشیکرد تۆکمەکردنی ریزەکانیان و پێکەوە کاری هاوبەش بۆ خزمەتی ی.ن.ک و رێبازیی سەرۆک مام جەلال، بکەن بەئەولەویەتی چالاکییەکانیان
سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی هەرێم و قۆناغی هەستیاری ئێستاو، هەروەها نەخشەو پلان و خۆئامادەکردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەقۆناغی ئێستاو داهاتوو بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو رایگەیاند، یەکێتی وەک هەمیشە بەپێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەر دەمێنێتەوەو ئامانجیشی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەلەئاستی تێکۆشان و قوربانییەکانیاندا بێت
لای خۆشیانەوە هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک پشتیوانیی و پشتگیریی خۆیان بۆ بڕیارەکانی مەکتەبی ناوەندەکان دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی پەیڕەوی راست و رەوانی ی.ن.ک
پاشان بەپرسیارو خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی هەڤاڵان و وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ "پۆڵا"ەوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
١٦ئایار٢٠٢٣ -
ناوەندی ی ن ک سوید وئۆرگانەکان کۆ بونەوە
بەرواری ٢٠ / ە / /٢٠٢٣
بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەندی سوید هە ڤاڵ باخان و کارگێرانی ناوەند و بەرپرسی بە شەکان وئۆرگانەکان کۆبونەوەیەکی سەرکەوتویان ئەنجامدا
سەرەتای کۆبونەوەکە لەلایەن هە ڤاڵ سردار هەڵەبجەی بە خێرهاتنی ئامادەبوانی کردو بە خولە کێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی شەهیدان کۆبونەوەکە بەردەوامی کێشا دواتر هە ڤاڵ باخان سوپاسی ئامادە بوانی کرد بۆ پشتیوانی وگەشەکردنی رێکخستن و کاری پێکەوەی . ئامانجی کۆبونەوەکەی بۆ ئامادە بوان رونکردەوە. هەڤاڵانی کارگێرانی راسپارد هەرهەڤاڵە و بەرپرسە لەراپەراندی کاروئەرکی خۆی .ئامادەی بکرێت بۆ یادە پڕشکۆکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵانی دەستەی ناوەند و ئۆرگانەکان ئامادەی پشتیوانی خۆیان دەربڕی تاپێکەوە زیاتر گەشە بەناوەندەکەیان بدەن -
دانیمارک
سەردانی کەس وکاری شەھیدان
لە ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( پێشڕەو عبدالصمد ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە بەڕێز ( کاوە عبدالصمد) برای شەھیدی نەمر و بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و بنەماڵەکەیان کرا کە ھەمیشە لەڕیزەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن ، لەو دیدار و سەردانەدا ھەڤاڵی بەڕێز ( ھیمداد تاھیر بەگ ) پێشمەرگەی دێرین و لێپرسراوی کۆمیتەی پێشوترو یەکێک لە خانەوادە و ھاوڕێی خەباتی شەھید( پێشڕەو ) ئامادەبوو وە بەکورتەیەك لە ژیان و ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید ئێمەی زیاتر ئاشنا کرد بە خەباتی بێ وێنەی ئەوێ ڕۆژێ کە چۆن خۆی و ھاوڕێکانی لە خۆبوردوانە تێکۆشاون بۆ بەدیھێنانی ئازادی ، وەلێ مخابن دەستێکی ڕەش ئەو ھەڤاڵەی شەھید کرد و چووە ڕیزی نەمرانەوە ، ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارك خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادە بوون و بەشداری ھەڤاڵ ( ھیمداد تاھیر بەگ ) لەو سەردانە وەك ھاوڕێ و کەسوکاری شەھید
جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند ) و (ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند ) و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و ( صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس وکاری شەھیدی نەمر شەھید ( پێشڕەو عبدالصمد) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن
ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
2023.5.31 -
دانیمارک
سەردانی کەس وکاری شەھیدان
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( جەبار جەباری ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە بەڕێز ( شێخ ستار جەباری ) برای شەھیدی نەمر و ئەندامی تێکۆشەری یەکێتی و بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارکەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و بنەماڵەکەیان کرا کە ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن
دیارە شەھید( جەبار جەباری ) وێڕای کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی نووسەر و ئەدەب دۆست بووە وە لەو بوارەدا زۆر سەرکەوتوو بووە ، شەھید لە کاتێکدا کە پەیوەندی ھەبووە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ڕۆژی ( 1982.5.26) دا دەگیرێ و بێ سەروشوێن دەکرێت تا لە ڕۆژی ( 1985.5.25 )دا ئاگاداری کەس و کارەکەی دەکرێتەوە کە لە سێدارە دراوە . درود بۆ گیانی پاکی شەھید( جەبار جەباری ) و تەواوی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری
جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و ( ستار مامە ) پێشمەرگەی دێرین و کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن و ( سەباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون وە سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس و کار و برای شەھید ھەڤاڵ ( شێخ ستار جەباری ) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن
ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
2023.5.31 -
دانیمارک
سەردان وبەسەرکردنەوەی تێکۆشەران
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ھەفتەی یادی ( 48 ) ساڵەی دامەزراندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ناوەندی دانیمارکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی تێکۆشەری دێرین و کادیری پێشکەوتوو و بە ئەزموونی یەکێتی ھەڤاڵ ( مەریوان لالۆ ) یان کرد کە ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دانیمارک بوو
ھەڤاڵ مەریوان لالۆ خاوەنی شەھید و کوڕی پێشمەرگەی دێرین کۆچکردوو ( لالۆ عبدالرحمن ) ە کە تا دوا ساتەکانی تەمەنی بەردەوام بوو لە ناو ڕیزەکانی ( ی.ن.ک )
جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند و ( ھاوڕێ محمود ) کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆیتاسترۆب و (صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن بەشداربوون
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.5.31 -
دانیمارک
سەردانی کەس وکاری شەھیدان
لە ھەفتەی یادی( 48 ) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ، ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك سەردانی خانەوادەی شەھیدی نەمر ( ڕەمەزان عبدالڵە محمد ⁄ باجلوری ) یان کرد وە خەڵاتی ڕێزلێنان و پەیامی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان گەیاندە بەڕێز ( سامی عبدالڵە محمد ⁄ باجلوری) برای شەھیدی نەمر و بەناوی ھەڤاڵانی ناوەندەوە سوپاس و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید و عەشیرەتی (باجلوری )یان کرد کە لە دەڤەری بادیناندا ھەمیشە لەڕیزەی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن ، دیارە ھەڤاڵ ( سامی باجلوری ) یەکێکە لە ئەندامە چالاک و دڵسۆزەکانی ڕیزەکانی ( ی.ن.ک ) لە دانیمارک
جێگای ئاماژەیە لەو سەردانەدا ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك و ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر کارگێڕی ڕێکخستنی ناوەند ) و (ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەند ) و ( شوان ئیسماعیل ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ھۆی تاسترۆپ و ( صباح فاروق ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاکن ئامادەبوون سڵاوی خەبات و تێکۆشانیان گەیاندە کەس وکاری شەھیدی نەمر شەھید ( ڕەمەزان باجلوری) وە پەیمانیاندا کە درێژەپێدەری ڕێبازی شەھید بن
ڕاگەیاندی ناوەندی دانیمارکی ( ی. ن.ک )
2023.6.4 -
سوید / ستۆکهۆڵم
ناوەندی سوید بە ئامادەیی لێپرسراوی مەکتەب یادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی لە مەراسیمکي پر شكۆدا بەرز ڕاگرت
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە ئامادەیی بەڕێز پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و بەڕێز عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی ناوەندی سویدی یەکێتی لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی ٤٨ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان و ٤٧ حەوتەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان بەرز ڕاگرت
سەرەتای مەراسیمەکە لە لایەن خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید بە خێر هاتنی ئامادەبووان و لێپرسراوی مەکتەب و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبون لە ئەندامانی مەکتەب ساڵح قەیتوولی هەندرێن و باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و چەند هەڤاڵێکی تر هەروەها بە گەرمی بە خێر هاتنی ئەندامانی پەرلەمانی سوید و نوێنەری حزبی سۆشیال دیموکراتی سوید و بەڕێز شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سوید و نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سویدیەکان و حزبەکانی کورد و کوردستانی و عیراقی و فیدراسوێنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و کادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کرد و خۆشحاڵی خۆی و هەڤاڵانی ناوەندی دەربڕی بە ئامادەبوونیان
لە مەراسیمەکەدا بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە چۆنێتی پێویستی دروست بوون و هەروەها پێویستبونی گۆڕەپانی سیاسی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کات و مێژوەدا کرد و وێرای درود بۆ روحی سەرۆک مام جەلال و گیانی شەهیدان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەیی یەکێک لە سومبولەکانی دەستەی دامەزرێنەر کە ئەویش جەنابی کاک عومەری شێخ موس بوو، کاک عومەر لە وتەیەکیدا فەرمووی خەیاڵی ئەوانە خاوە کە دەیانەوێت خەون بەوە ببینن یەکێتی نیشتمانی بەرەو لاوازی بڕوات
لە بەشێکی مەراسیمەکەدا هەڤاڵ سەمیر امین نوێنەری یەکێتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و سویدی بە خێر هاتنی ئامادەبوانی کرد
لە پاش خوێندنەوەی چەندین وتارو بروسکەی پیرۆزبایی مەراسیمەکە بە بەخشینی چەند خەڵاتێک و گێڕانی خۆشی و هەڵبەرکێ تا درەنگانێکی شەو بەسەرکەوتویی کۆتایی هات
فەلاح ئەحمەد ڕەشید/ سوید -
دانیمارک
مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە نوێنەرانی حیزب و لایەنەکان و ڕەوەندی عێراقی لە کۆبنھاگن بەسەرپەرشتی نوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و نوێنەرانی ڕەوتی حیکمە ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 2023.6.15 مەڕاسیمێکی شایستە ئەنجام درا بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی بەڕێز دکتۆر ( دیاری ئەحمەد مجید ) باڵیۆزی کاربەڕێکەر لە باڵیۆزخانەی عێراق
سەرەتا لەلایەن ئامادەکارانی مەڕاسیمەکەوە بەخێرھاتنی ئامادەبووان کرا
پاشان بەڕێز دکتۆر (دیاری) کورتە باسێکی لەسەر ئیش و کارەکانی بۆ ئامادەبووان باس کرد وە سوپاسی ھەڵوێستی سەرجەم ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتیانە وە ستافی باڵێۆزخانە کرد کە ھەمیشە ھاوکاربوون لەسەرکەوتنی لە کارەکانیدا
ڵەسەر بانگھێشتی سەرپەرشتیارانی مەڕاسیمەکە وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک وە نوێنەری دەستەی داکۆکیکاری ڕێکخستنە دێرێنەکان و یەکێتی ژنانی کوردستان و ھەڤاڵانی پێشمەرگە دێرینەکان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون ، وە بەناوی ناوەندی دانیمارکەوە ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک ووتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا بەناوی ھەڤاڵانەوە سوپاس و دەست خۆشی لە ( دکتۆر دیاری ) کرد کە زۆر سەرکەوتووانە کارەکانی ئەنجام داوە ، ھەر بەو بۆنەیەوە خەڵاتی ڕێز لێنانی ناوەندی دانیمارکی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد ، وە لە لایەن یەکێتی ژنانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پێشکەش کرا وە سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کرا
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.6.15 -
سوید بەسەرکرنەوەی بنەمالەی شەهیدان وە تیکوشەرانی دیرین
لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ وڵاتی سوید پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە سەردانی بەڕێز ماموستا عەلي حەوێزي کرد کە سەرکردەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و هەروەها سەردانی بنەماڵەی شەهیدی نەمر ئەمجەد حاجی غالي کرد و لەلایەن کاک کارزان شەهید ئەمجەد و کەسوکاریەوە پێشوازی گەرمی لێکرا هەر لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکاندا سەردانی ژنە تێکۆشەر خاتوو نەسرین رسولیان کرد هەروەها چاوی کەوت بە کاک ئەسیر شەهید کیکاوس لەو کۆمەڵە سەردانەدا کە بە هاوڕێەتی هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەب کاک صالح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری و باخان خان بەرپرسی ناوەندی سوید و کاک نەبەز بەرپرسی ناوەندی نەرویج و کاک سەمیر نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی لە وڵاتی سوید کاک نەوشیروان ئەندامی ناوەندی نەرویج ئەنجامیاندا لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو خانەوادە تێکۆشەر و دێرینانەی یەکێتی نیشتیمانی گفتوگۆیان کرد و پشتیوانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان بۆ دەربڕین لای خۆیانەوە ئەو بەڕێزانە و خانەوادەکانیان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە و چالاکی یەکێتی نیشتیمانی دەربڕی و بەڵێنیان دووپات کردەوە وەکو هەمیشە لەسەر ڕێبازی مام و خوێنی شەهیدان دڵسۆزانە بەردەوام بن لە خەبات
-
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی، بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە
سوید
لە درێژەی سەردان و کارو چالاکییەکانی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، بە هاوڕێیەتی ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان ساڵح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی سویدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی کرد لە شاری ئۆرەبرۆ لە سوید، بە مەبەستی رێکخستنەوەی دەستەیەکی نوێ بۆ ناوەندی سوید
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی لێپرسراوی مەکتەبی کرد، پاش دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، کۆبوونەوەکەی سپارد بە لێپرسراوی مەکتەب
پاشان هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە دەستەی ناوەند و لێپرسراوی کەرتەکان کرد کە لە رێگای دوورەوە هاتبوون، دواتر تیشکی خستەسەر ئامانجی کۆبونەوەکەو پلان و بەرنامەکانی مەکتەبی روونکردەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەی دەستەی ناوەند و پێکهێنانی دەستەیەکی نوێ لە گەڵ ئۆرگانەکان کە لەژێر چەتری ناوەندی سوید بە یەک تیم ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، وتیشی: هەروەک سەرۆک مام جەلال تەئکیدی لەسەرکردۆتەوە، هەمیشە خۆنوێکردنەوە ئامانجێکی یەکێتی بووە و هۆکارێکی گەشەکردنی بووە، وتیشی: لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، نوێبوونەوەی یەکێتی بەردەوامە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی زیاتری یەکێتی، راشیگەیاند: بەهێزبوونی یەکێتی، لە قازانجی کۆمەڵانی خەڵک و هەموو چین و توێژەکان و پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکاندایە، ئاماژەی بەوەشدا: هەموو هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکدایە
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پاش روونکردنەوە و دانانی بەرنامەیەکی پوخت، بڕیاردرا بە دانانی دەستەیەکی نوێ بۆ بەشەکانی ناوەند کە سەرجەمیان لە کادرە تێکۆشەر و بە ئەزموونەکان و کەسوکاری شەهیدان پێکهاتبوون
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید، تەەاوت پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانئ ناوەندی سوید دەربڕی
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی نوێی بەشەکان، سوپاس و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو متمانەیە و بەڵێنیاندا وەک یەک تیم بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەند، کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پاش تەواوبوونی گفت و گۆی هەڤاڵان کۆبونەوەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ هات -
دانیمارک
سەردانی و ڕێزلێنانی پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوڕدستان لە دانیمارک ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 2023.6.18 ھەڤاڵ ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوێ ناوەندی دانیمارک بە یاوەری ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی ناوەندی دانیمارک و پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ ( خسرەو ئەحمەد ) کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی نیستفید سەردانی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی ڕۆژگارە سەختەکانی خەبات ھەڤاڵ ( دارا عبدالوھاب ) ناسراو بە( دارا سور ) یان کرد کە جێگری سەر تیپی (٩٠) باواجی کۆیە بووە و پلەکانی پێشمەرگایەتی خۆی زۆر بە سەرکەوتووانە بڕیوە بە ئازایەتی توانای خۆی گەیشتووەتە پلەی جێگری سەر تیپ ،، ئەو ھەڤاڵەکانی ھەمیشە لەڕیزی پێشەوەی قوربانی دان و خەباتدا بوون تا ئەمڕۆش وەک کەسێکی تێکۆشەر بەردەوامە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بۆیە بەمەبەستی دەست خۆشی و ڕێزلێنان لە خەباتی ڕابردوو و ئێستای خەڵاتی ناوەندی دانیمارکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی پێ بەخشرا و سوپاسی ئەرک و ماندوو بوونی کرا
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.6.18 -
ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید: سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی
رۆژی شەممە ٢٤ حوزەیران ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی خاتوو باخان لێپرسراوی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید، یەکەم کۆبوونەوەی هەڤاڵانی دەستەی نوێی بەشەکانی ناوەند، بەساتێک بێدەنگی و رێزلێنان بۆ روحی بەرزو پیرۆزی شەهیدان دەستیپێکرد..
لەوتەیەکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەند ، رووناکی خستەسەر دواین رووداو گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەو، ئاست و شێوازیی کاری رێکخستنەکانی لەسوید بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو تەئکیدی لەپێکەوە هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان هەڤاڵان کردەوە بەجۆرێک کە ئامانجیان برەودان بێت بەتۆکمەکردنی ریزەکانی رێکخستن و سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی لەناوخۆو دەرەوەشدا، داواشی لێکردن بۆ بەردەوام بوون لەپێشکەوتن و بەرەوپێشچوونەکان، وەک یەک تیمی بەهێزو کاریگەر ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن، بۆ ئەوەش پشتیوانیی هاوکاریی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە.
پاشان هەریەکە لە هەڤاڵانی بەشداربوو بەپرسیارو گوزارشتەکانیان، دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆ بەتۆکمەیی هێشتنەوەی ریزەکانی رێکخستن لەدەرەوە بەگشتیی و لەسوید بەتایبەتی خستەڕوو، پاشان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەندەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوەو هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید هەردەم بەگەشیی و پێشەنگیی دەمێنێتەوە..
-
دانیمارک
سەردانی و بەسەرکردنەوە
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی 2023.6.29 ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و (ھەڤاڵ عمر )کارگێڕی ناوەندی دانیمارک و ھەردوو کادیر و پێشمەرگەی دێرین ( جافەر وەیسی ) و( دانا تۆفیق ئاغا ) سەردانی ھەڤاڵی بەڕێز ( سەردار محمد عبدالڵە) لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی دانیمارکیان کرد لە شاری ئارغوس.
لەلایەن ھەڤاڵ ( سەردار محمد )ە وە پێشوازی گەرم لە ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارک کرا و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سەردانە و ھیوای خواست کە ھەڤاڵانی ناوەندی دانیمارک ھەمیشە سەرکەوتووبن لە کارو چالاکیەکانیان.
لەلایەن ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە دانیمارک سوپاسی ھەڤاڵ ( سەردار محمد ) کرا بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە...
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.6.30 -
دانیمارک ...
ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) بەڕێوەچوو.
لە دوو مەڕاسیمی شایستەدا بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژانی ھەینی و شەمە ( ٢٥ و ٢٦ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠٢٣ ) ناشتن و پرسەی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ھەڤاڵ (خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ئەنجام درا وە ھاوخەمی خۆیان گەیاندە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.
بۆ ئەو مەبەستە ھەڤاڵ ( سەردار محمد ) لێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی دانیمارک و وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک بەشداری ھەردوو مەڕاسیمەکە بوون کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک) ھەڤاڵان ( ھەڤاڵ عمر و مامۆستا ھوشیار ڕەحیم و ھاوڕێ محمود ) کارگێڕانی ناوەندی دانیمارک و ( حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی کۆبنھاگن و ڕەند سۆفی لێپرسراوی کەرتی نیستفید و ھوشیار محمود کارگێڕی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنھاگن ) .
لەلایەن ھەڤاڵان ( سەردار محمد ) و ( ھوشیار دەربەندی )یەوە چەپکە گوڵی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک لەسەر گۆڕی تێکۆشەر ( خسرەو ئەحمە ڕەسوڵ ) دانرا .
پاشان پرسە نامەی ھەڤاڵی بەڕێز ( پۆڵا سیروان تاڵەبانی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پێشکەش بە خانەوادەی کۆچکردوو( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) کرا
لەبەشێکی تردا پەیمامی ھاوخەمی ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک لەلایەن ھەڤاڵ ( ھوشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک خوێندرایەوە .
جێگای ئاماژەیە ھەڤاڵی تێکۆشەر و دێرین ( خسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ) بەھۆی نەخۆشیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ووڵاتی دانیمارک کۆچی دوایی کرد...
ڕاگەیاندنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
2023-8-26
-
"پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتنەکان بن"
دانیمارک... رێزلێنان لەخوێندکارە دەرچووەکان
رۆژی یەکشەمە ٢٧ ئاب ٢٠٢٣ رێورەسمی رێزلێنانی خوێندکارانی دەرچووی دواناوەندی کوردانی رۆژئاوا لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا بەھاوبەشی کۆمەڵەی بەھار ڕێکخرابوو
بەبانگهێشتی رەسمی هەڤاڵانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لەسوریا، هەڤاڵان حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنهاگن و سەباح فاروق جێگری لێپرسراوی کەرتەکە بەنوێنەرایەتی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدانیمارک بەشداریی رێوڕەسمەکەیان کرد...
هەڤاڵ حەسەن عەزیز، بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەخوێندکارە سەرکەوتووەکان کردو ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانیانی کردو هیوای خواسەت هەموو قۆناغەکانی خوێندن بەسەرکەوتووی ببڕن و وەک هەمیشە ببنە پێشەنگی پێشکەوتن و سەرکەوتن... پاشان هەردوو هەڤاڵی ناوبراو گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە دانیمارک
٢٧ ئاب ٢٠٢٣ -
"خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواریی"
کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان
بەئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمەڵەو رێکخراوەکان و هەڤاڵ حەسەن عەزیز لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی کۆبنھاگن کۆبوونەوەی وەرزی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان بەساتێک بەبێدەنگی وەستان بۆ رووحی پاکی شەهیدان بەڕێوەچوو.
عەدنان ئاغا جان لێپرسراوی فیدراسیۆن کاروچالاکییەکانیانی خستەڕوو، کە گرنگترینیان بەشداربوونی کارایان بوو لەو کۆڕو کۆبوونەوە فراوانە جەماوەریی و حزبییەی لەسویسرا بۆ یادی١٠٠ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ئەنجامدرابوو.. هەروەها داواشی لەهەڤاڵان کرد هەموویان پێکەوەو وەک یەک تیم بۆ خزمەتی رەوەندی کوردی و کلتوری بەرزی کوردەواری کاربکەن...
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، داوا لەکۆمەڵەو ڕێکخراوەکان کرا، ھاوکار و بەشداربن لەفێستیڤاڵی کلتوری کوردی کە بڕیارە رۆژی ٢٣ ئەیلول ٢٠٢٣ لەکۆبنھاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوەبچێت و کار و چالاکی کلتوری جۆراوجۆری تیادا نمایش دەکرێت...
ڕاگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەدانیمارک
٣ ئەیلول ٢٠٢٣ -
دانیمارك
چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین پارت و لایەنی سیاسی و خانەوادەو کەس وکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕۆژی شەمە بەرواری ( 14-10-2023 ) چلەی ماتەمینی بۆ ڕەاونشاد ( خەسرەو ئەحمەد ڕەسوڵ ) ناسراو بە ( سامی ) بەڕێوەچوو
سەرەتای مەڕاسیمەکە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاکی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) و تەواوی شەهیدانی کوردو کوردستان وە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو
پاشان بۆ ڕێزلینان لە روحی پاکی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ( ٤٠ ) مۆم لەلایەن خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانیەوە داگیرسێندرا کە گوزارشت بوو لە یادی چلەی ماتەمینی وە ( ٤٠ )ساڵ خەبات و تێکۆشان لە ناو ڕیزەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستاندا
ووتاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك لە لایەن ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژەی کردە سەر خەباتی پێشمەرگایەتی و کاری ڕێکخراوەیی
لەبەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا چەندین لایەن و کەسایەتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ڕەوانشاد هەڤاڵ ( خەسرەو ) بە بروسکەی ماتەمینی و ووتەکانیان بەشداربوون
پەیامی هاوخەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی دانیمارك
پەیامی هاوخەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران/کۆمیتەی گشتی دانیمارك لەلایەن بەڕێز( ئەحمەد ڕەحمانی ) یەوە خوێنرایەوە
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان / کۆمیتەی دانیمارك لە لایەن پێشەمەرگەی دێرین بەڕێز ( ستار مامە ) وە خوێنرایەوە
. بەڕێز ( هیمداد تاهیر ) پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی خوالێخۆشبوو پەیامی هاوخەمی خوێندەوە
. پەیامی هاوخەمی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە دانیمارك لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەڕێز ( عدنان ئاغا جان ) خوێنرایەوە
. پەیامی هاوخەومی و گێڕانەوەی یادەوەریەکانی ناو زیندان لە لایەن هاوڕێی زیندانی کۆچکردوو بەڕێز کاك ( دەرسیم دیبەگەیی )یەوە خوێنرایەوە
.لەلایەن بەڕێز ( ئەحمەد ڕەحمانی )یەوە پەخشانە شیعرێك تایبەت بەو یادە خوێنرایەوە
. ئەم لایەنانەش بە ناردنی بروسکەی ماتەمینی بەشداریان کرد
. ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق/ نوێنەرایەتی دانیمارك
. پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا ( پەیەدە )
. پارتی سۆشیالیستی کوردستان ( پەسەکە )
. بەڕێز ( عبدالڵە پشدەری ) بەناوی بنەمالەی خوالێخۆشبوو پەیامی هەبوو
.بەڕێز خاتوو ( ئەلوەند ئەحمەد ڕەسوڵ ) ووتاری بنەماڵەی پێشکەش کرد
. بەڕێز ( ئەحمەد خەسرەو ئەحمەد ) وەك کوڕی خوالێخۆشبوو پەیامێکی پێشکەش کرد
جێگای ئاماژەیە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی هەڤاڵ ( خەسرەو ) ناسراو ( بەسامی ) بەسەرپەرشتی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك ڕێکخرابوو وە هەڤاڵان ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵان ( هەڤال عمر کارگێڕی ڕیکخستن و هاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندن و حسن عزیز لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆبنهاگن و شوان ئیسماعیل لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی هۆیتاسترۆب ڕەند سۆفی لێپرسروی کەرتی نیستفید و صباح فاروق و مامۆستا ئارام و ستار مامە کارگێرانی کەرتەکانەوە سەرپەرشتی دەکرا
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ك )
2023-10-15 -
دەستەی ناوەندی سوید کۆبوەوە
ڕۆژی 11-11-2023 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سویدو بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشێ رێکخستنەکانی دەرەوەو هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە
ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و بۆچۆنێتی بە گڕخستنی هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کرد، ئەوانیش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید
11-11-2023 -
ئەنجومەنی ناوەندی سوید بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە
لە ڕۆژی ١١-١١-٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی نوێنەری یەکێتی سەمیر امین کۆبونەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەوا بڕیارە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، ئەویش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکانی باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
11-11-2023 -
کۆبونەوەی کەرتی یاڤلە بە سەرپەرشتی هەڤال ئەکرەم محمود و بە بەژداری هەڤال باخان لێپرسراوی ناوەند کۆبونەوەی ئاسای خۆیان کرد لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆرانکاریەکانی دوای کۆنگرە سەرکەوتوەکەی ی ن ک وهەلبژاردنی ئەنجومەی پارێزگان. جەخت لەسەر کرایەوە
١٢-١١-٢٠٢٣ -
دانیمارک
بەڕێوەچوونی ڕۆژێکی ئەدەب و ھونەری
بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی و حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ( 2023.11.18 ) لەشاری ( ڕاناس ) شەش نووسەری کورد بەرھەمەکانیان بە ئامادەبووان ناساند کە لە بواری ھۆنراو و مێژوو و زانستی دەروونی و چەندین بواری تر بوون ، وە دەیانەوێ لە ڕێگای نووسینەکانیانەوە مێژوو و زمانی کوردی و زانستەکانی تر خزمەت بە گەلی کورد و نەوەکانی بکەن بەگشتی و لە تاراوگە بەتایبەتی
بەشێکی تر تەرخان کرابوو بۆ ناساندنی ( ئامێری تەمبوور ) کە مێژووێکی زۆر کۆنی ھەیە وە تایبەتە بەگەلی کورد و وە بە تایبەتی باوەڕدارانی ( یارسانی )
کۆتا بەشی ڕۆژی کوردی و ڕۆژە ھونەریەکە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەش کردنی خواردنی کوردەواری بۆ ئامادەبووان
بۆ ئەو مەبەستەو بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە نووسەران و ھونەرمەندان ، بەناوی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانەوە لە دانیمارک ( وشیارجلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەند ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو وە چەپکە گوڵی ناوەندی یەکێتی لە دانیمارکی پێش کەش کردن وە دەست خۆش لێکردن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پڕ بایەخەیان
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.11.19 -
سوید / یۆتۆبوری
کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری کۆبونەوەی گشتی ئەنجام دا
٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ( مامۆستا هیوا جاف ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری بە ئامادەبوونی هەڤاڵ( محەمەد فەرەج) بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوونی ناوەندی سوید و هەڤاڵ( سۆران شێخ رەسوڵ) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی ناوەند، و ئامادەبونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵ لیپرسراوی کەرت ئامادەبوانی بەخێر هێنا و لەوتەیەکی کورتدا ئامانج و تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی بۆ ڕوونکردنەوە بەگشتی چۆنی یەتی نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوە و گەشەکردنی ڕێکخستنەکان و کاری پێکەوەیی بەگرنگ لەکاری رێکخراوەیدا وەسفکرد
پاشان تەوەریکی تری کۆبونەوەکەی تەرخانکرد بۆ گرنگی پێدانی هەڤاڵانی دەرەوە و پەیوەندی کردن بەکەس و کار و دۆستانیان لە ناوەوە بۆ دەنگ دان بە لیست و کاندیدەکانی یەکیتی و داوای لیکردن کە هەموان کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ یەکیتی لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و دیالە و هەلبژاردنی پارێزگاکانی عیراق کە بریارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ بەڕێوە بچێ
پاشان تەوەرێکی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ پیرۆزکردنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەم تەوەرەی کۆبونەوەکە هەڤاڵ( عبدوڵا عەلی ڕەشید) ناسراو بە کاکە( عەبە) کە جەنابیان یەکێك بون لە یەکەم دەستەی زیندانی یە سیاسی یەکانی شۆرشی نوێ و باسێکی لە سەر شەهیدان ( شیهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحد و ئەنوەر زۆراب) پیشکەش کرد لە سەر قارەمانی و خۆڕاگری و یاد و یادەوەریەکانی کەم ژیان و کەڵ ژیان لەزینداندا
هەرلە کۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی و سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرەو پێشچوون و مەرکەزیەت لە بڕیارەکانی دوای کۆنگرەکرا
پاشان هەڤاڵ ( محەمەد فەرج) باسی گرنگی و هەیکەل و پێکهاتەی ناوەندی سوید و ئەرك و کارەکانی هەر بەشێکی ناوەندەکەی بە چڕی کرد هەر لە کۆبونەوەکە دا هەڤاڵ (سۆران شێخ ڕەسول) باسی لە گرنگی بەشی هەڵبژارندن و کاریگەرەریەکانی ئەم بەشەی کرد لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات
دواجار هەڤاڵانی ئامادەبوو بە پرسیار و سەرنج و تێبینی یەکانیان بابەتەکانی کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد ئەمەو کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
سوید / مالمۆ
کەرتی رێکخستنی مالمۆ لە ساڵیادی رۆژی شەهیدی یەکیتی دا سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات
٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ شاندێکی کەرتی رێکخستنی مالمۆ کە پیکهاتبون لە هەڤاڵان : موراد بەحری برادۆست لیپرسراوی کەرت و بدیعە مولود و نوزاد محمد و پشتیوان عبداللە كارگێڕانی كەرت بۆبەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد لەمیانی سەردانەکەیاندا لە شاری
ستافانستورپ سەردانی بەڕێز ( ئەلیاس میرزا )خانەوادەی شەهیدی سەرکردە { حسێن بابەشێخ } یان بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵی رێکخستنەکان و مەدالیای رێزلێنانی شەهیدانی یەکێتی یان پێش کەشکردن
لەدریژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی کەرتی ڕیکخستنی مالمۆ بۆ لای خانەوادەی شەهیدان لە هەمان رۆژ و لە شاری لوند سەردانی مالی ( ئاکۆ عەزیز میراز ) خانەوادەی شەهیدی فەرماندە ( دکتۆر شیرکۆ عەزیز میرزا ) یان کرد و چەپکە گولی ڕیکخستنەکان و مەدالیای ڕێزلێنانی شەهیدانیان پێش کەش کردن لەبەرامبەردا خانەوادەی سەربڵندی شەهیدان زۆر خۆسحاڵ بوون بە سەردانی شاندی کەرتی ریکخستنی مالمۆ بۆ لایان و بەگەرمی پێشوازیان لیکردن
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
دانیمارك ⁄ کۆبنھاگن
کۆڕێك لەسەر جینۆسایدی کورد
ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی (2023.12.10 ) بەئامادەبوونی نوێنەری حیزب و لایەنەکان و کوردانی تاراوگە لە ووڵاتی دانیمارك ، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە دانیمارك و ھاوکاری ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك کۆڕێك لەسەر جێنۆسایدی کورد بەگشتی و باشوری کوردستان لەلایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) پێشمەرگەی دێرین و شاعیر و نووسەر وە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان و نوێنەری مەکتەبی شەھیدان و کاروباری ئەنفال و جینۆساید پێشکەش کرا ، کەتیایدا باسێکی گرنگی لەسەر جینۆساید بۆ ئامادەبووان کرد ، کە تیایدا تیشکی خستە سەر ئەو زوڵم و زۆرەی کە بەدرێژایی مێژوو کراوەتە سەر گەلی کورد .
لەتەوەربکی تردا ئامادەبووان بە پرسیار و پێشنیارەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمندتر کرد ، وە لایەن بەڕێز ( مەلا شاخی ) وە وەڵامی پرسیارەکان درایەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ھەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك بەشداری کارایان ھەبوو لە سەرکەوتنی کۆڕەکەدا وە لە لایەن ھەڤاڵ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی دانیمارکەوە دەست خۆشی لە ھەڤاڵ ( مەلا شاخی ) کرا بۆ ئەنجامدانی کۆڕەکە وە چەپکە گوڵی ناوەندی دانیمارکی پێشکەش کرا...
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2023.12.10 -
دانیمارک
سەردانی کردنی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا
بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شانزەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ، ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2024.1.21 , وەفدێک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵ ( سەردار محمد عبدالڵە ) لێپرسراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە دانیمارک و ھەڤاڵان ( وشیار جلال دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک و ( ھەڤاڵ عمر ) کارگێڕی بەشی ڕێکخستنی ناوەند و پشمەرگەی دێرین ( دانا تۆفیق ئاغا ) سەردانی کۆمیتەی دانیمارکی پارتی دیمورکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریایان کرد و لەلایەن بەڕێز ( عبدالڵە ئۆدیس ) لێپرسراوی کۆمیتەکەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا
لەو سەردانەدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەکە ، ھەردوولا بە پێویستیان زانی کە چۆن لە ڕابردوو چەندین کار و چالاکی ھاوبەش ئەنجام دراون و لە خزمەتی ڕەوەندی کوردیدا بوون بە ھەمان شێوە درێژە پێدەری ئەو پەیوەندیە مێژووییە بن کە لە ڕابردوودا ھەردوو سەرکردەی نەمر ڕەوانشادان( مام جلال و عبدالحمید دەرویش ) بنیاتیان ناوە
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )
2024.1.21 -
دانیمارک
یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرایەوە
بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر وە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3 لە شاری ئالبۆرگ ساڵیادی کۆماری کوردستان کرایەوە
سەرەتای ئاھەنگەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد ، پاشان ووتاری حیزب و لایەنە سیاسیەکان خوێنرایەوە
بۆ ئەم مەبەستەو لەسەر بانگھێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دانیمارک وەفدێکی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵان ( وشیار دەربەندی لێپرسراوی ناوەندی دانیمارک و دڵشاد علی لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ئالبۆرگ و ھێمن محمد کارگێڕی کەرتی ئالبۆرگ ) بەشدرای ساڵیادەکە بوون و پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی یەکێتی نێشتیمانی کوردستانیان لە دانیمارک لە لایەن ھەڤاڵ ( وشیار دەربەندی ) لێپرسراوی ناوەندەوە خوێنرایەوە کە تیایدا ئاماژە کرابووە سەر گرنگی کۆماری کوردستان وە ڕۆڵی گرنگی پێشەوا( قازی محمد و ھاوڕێکانی ) وە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان بۆ ئەو ڕۆژە مێژوویە ، لەبەشێکی تری پەیامەکەدا سوپاسی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانێان کرد لە دانیمارک بۆ بانگھێشت نامەکە وە ڕێکخستن و سەرپەرشتی مەڕاسیمەکە کە زۆر بەسەرکەوتووانە ئەنجام دران
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک ) -
دانیمارک
کۆڕێکی ئەدەبی و ھونەری بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەدەب دۆست و ھونەر دۆستان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 2024.2.3 لە کۆبنھاگن کۆڕێک بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس ( دەنیس بەرخودان ) بەڕێوەچوو کە تیایدا نووسەر بەرھەمێکی نوێی بە ئامادەبووان ناساند کەئەویش پەرتووکی ( کوردەکان لە A تا Z ) بوو ناوەڕۆکی پەرتووکە تایبەت کراوە بۆ کلتور و ھونەر و کۆمەڵێک بابەتی تری فەرھەنگی ) تایبەت بە ھەرچوار پارچەی کوردستان کە تیایدا نووسەر زۆر بە ووردی و بە شێوەیەکی ئەکادیمی باسی تەواوی ئەو بابەتانەی کردووە
جێگای ئاماژەیە نووسەر ( دەنیس بەرخودان ) خەڵکی باکوری کوردستانە و لە دانیمارک نیشتە جێیە و یەکێکە لە ڕۆژنامە نووسە سەرکەوتووەکانی کورد لە دانیمارک وە ڕووماڵی کارو چالاکیە کوردیەکان دەکات بەبێ جیاوازی و خاوەنی چەندین پەرتووکی ترە لە بوارە جیاوەزەکان
بەمەبەستی بەشداری و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و دەست خۆشی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارک
ھەڤاڵ ( ھاوڕێ محمود کارگێڕی ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارک) بەشداری کۆڕەکە بوو و دەست خۆشی لە نووسەر کرد بۆ نووسینی پەرتووکەکەی کە خزمەتێکی گەورەی گەلەکەمان دەکات
ڕاگەیاندنی ناوەندی دانیمارکی ( ی.ن.ک )