سەرەتای مەراسیمەکە لە لایەن خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید بە خێر هاتنی ئامادەبووان و لێپرسراوی مەکتەب و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبون لە ئەندامانی مەکتەب ساڵح قەیتوولی هەندرێن و باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و چەند هەڤاڵێکی تر هەروەها بە گەرمی بە خێر هاتنی ئەندامانی پەرلەمانی سوید و نوێنەری حزبی سۆشیال دیموکراتی سوید و بەڕێز شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سوید و نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سویدیەکان و حزبەکانی کورد و کوردستانی و عیراقی و فیدراسوێنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و کادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کرد و خۆشحاڵی خۆی و هەڤاڵانی ناوەندی دەربڕی بە ئامادەبوونیان
لە مەراسیمەکەدا بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە چۆنێتی پێویستی دروست بوون و هەروەها پێویستبونی گۆڕەپانی سیاسی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کات و مێژوەدا کرد و وێرای درود بۆ روحی سەرۆک مام جەلال و گیانی شەهیدان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەیی یەکێک لە سومبولەکانی دەستەی دامەزرێنەر کە ئەویش جەنابی کاک عومەری شێخ موس بوو، کاک عومەر لە وتەیەکیدا فەرمووی خەیاڵی ئەوانە خاوە کە دەیانەوێت خەون بەوە ببینن یەکێتی نیشتمانی بەرەو لاوازی بڕوات
لە بەشێکی مەراسیمەکەدا هەڤاڵ سەمیر امین نوێنەری یەکێتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و سویدی بە خێر هاتنی ئامادەبوانی کرد
لە پاش خوێندنەوەی چەندین وتارو بروسکەی پیرۆزبایی مەراسیمەکە بە بەخشینی چەند خەڵاتێک و گێڕانی خۆشی و هەڵبەرکێ تا درەنگانێکی شەو بەسەرکەوتویی کۆتایی هات فەلاح ئەحمەد ڕەشید/ سوید