Accueil
-
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ ناوەندی ئەڵمانیا ی.ن.ك بەسەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەند هەڤاڵ (سەروەر ئیسماعیل ) لە درێژەو کاروچالاکیەکانیدا کۆبونەوەیەك لەگەڵ هەڤاڵانی ڕاوێژکارانی ناوەند ( یوسف نزیر سندی/کامەرانی ڕەحیم جۆڵا/شێخ ئەحمد کریم/سالار حمە صالح/ئازاد لەتیف) سازکرد,
-
رۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ٢٠/٣/٢٠٢٣ ئیوارە ئاهەنگێک بەبۆنەی دەسپیکی ساڵی نووی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە لەشاری هیلسنکی سازکرا بەبەشداری زۆریک لە کوردانی تاراوگە ئامادەکردنی ئاهەنگەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەڕیوە چو شاندی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان /فینلاندا بەشداربوون کە پیک هاتبوون لە هەریەک لە هەڤاڵان جبار جمعە لیپرسراوی ناوەند و انور پینجوینی لیپرسراوی پەیوەندیەکان پەیامی ناوەندی فینلاندای یەکێتی لەلایەن هەڤاڵ انوەر خوێندرایەوە ناوەرۆکی پەیامەکە یەکڕیزی و تەبای و پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان بوو وە هەروەها هەڤاڵ پیران شکور پیشمەرگەی دیرین و لیپرسراوی پیشمەرگەدیرینەکانی فینلاندا بەشداربوو جیگای ئاماژەیە زۆریک لە کوردانی تاراوگەو ڕیکخراو لایەنە سیاسیەکان ئامادەبوون
-
بەسەرپەرشتی هەڤاڵ جبار جمعة لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فینلاند و وەفدی یاوەری کۆبونەوەی کەرتی تامپێرێ بەرێوەچوو
رۆژی یەکشەم رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٦ کۆبونەوەی کەرتی تامپێرێ بەرێوەچوو ، سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ئامادەبووان خولەکێک بەپێوە وەستان، پاشان لێپرسراوی کەرت کامەران بابان بەخێر هاتنی ئەندامان و وەفدی ناوەندی کرد، وەفدی ناوەند پێک هاتبوو لە هەریەک لە هەڤاڵان مەزن بابان لێپرسراوی بەشی رێکخستن و ئەحمەد خۆشناو لێپرسراوی بەشی توێژینەوە و چاودێری و ئەنوەر پێنجوێنی لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەند
تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بۆ ڕێک خستنەوەی ئاماری ناوەند و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامان بۆ بەدەست ھێنانی ئامارێکی نوێ و دروست ،ھەرچەندە ئەندامان نەیان توانی ھەمویان بەژداری کۆبونەوەکەبن ،شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو فۆڕمی ئەندامێتیان پڕکردبۆوەو درایە بەرپرسی ڕێکخستن ،دواتر بەشێوەکی گشتی باسی دۆخی یەکێتی و گۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی و ناوەندی دەرەوەکرا ،دواتر ئەندامانی کەرت ھەندێک گلەیی و ڕەخنەو پێشنیار و داواکاریان گەیاندە بەرپرسی ناوەند و کارگێڕانی ناوەند ،شایانی باسە ھەمومان ھاوڕابوین لەسەر پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و سەرخستنی ناوەندەکەمان
بەشێوەکی گشتی کۆبۆنەوەیەکی سەرکەوتوبوو.
-
ناوەندی یەکێتی لە سوید بەشداری کرد لە بەڕێوەچونی ساڵ یادی شەھیدکردنی پێشەوای نەمر
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری اسکلستونا سمینارێکی بۆ بەرێز د.خالقی سازکرا
ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید بانگێشت کرابون
ھەڤاڵ ئەمیر بەکر بەیاوەری چەند ھەڤاڵێك بەشداریان لە سیمینارەکەدا کرد بە نوێنەرایەتی ناوەندی سوید -
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری لینشۆپینگ سمینارێکیان ئامادە کردبو بەڕێز هەڤال علی رشید لێپرسراوی کەرتی رێکخستنی لینشۆپینگ لە ناوەندی سوید و کۆمەلێک کادێری پێشکەوتوی کەرتەکە بە شداری سمینارەکەیان کرد
-
کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری بە شداری لە ساڵيادی حيزبی شيوعی دەکات
ڕۆژی ١ / ٤ / ٢٠٢٣ لە سەربانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی يۆتوبوری حيزبی شيوعی عێراق شاندێک لە هەڤاڵانی کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری يەکيەتیی نيشمانیی کوردوستان به شداري يان كرد له سال يادي ٨٩ سالەی دامەزراندنی حيزبی شيوعی عێراقی داو چەپكه گولی پيروزباییان پێشکەش بە بەشداربوانی يادەكە کردو هيوای بەردەوامی و سەرکەوتنيان بۆ خواستن
ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان / سوید -
-
سوید
ھەڤاڵانی کەرتی رێکخستنی یۆتۆبوری ناوەندی (ی.ن.ک) سوید بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهید پێشەوا قازی و هە ڤالانی و شەهیدانی کورد و کوردستان بەشداریان کرد لە مەراسیمی ساڵ یادی ١٠ی خاکەلێو
کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو شاندی ناوەندی سوید پەیامی پشتیوانی و ھاوسۆزی گەیاندە کۆمیتەی حیزبی دیموکرات کەوەک چۆن لەسەردەمی ڕابردودا و بەبڕیاری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ھێزی پشتیوانی بوین و لەسەنگەرێکدا پێشمەرگەی یەکێتی و دیموکرات گیانیان بەخشیووە یەکێتیەکەی ئێستاش بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ درێژە پێدەرەری ھەمان ڕێگای کوردایەتیەو وەک یەکێتی بەکردار سەلماندومانەو ئامادەی قوربانیدان بووین نزیکترین نمونەش داخستنی فڕۆکەخانەو بۆردومان کردنی سلەیمانیە لەلایەن داگیرکەرانەوە ئەمەش لەپێناو ھەڵوێستی جوامێرانەی کوردایەتیدا
-
-
گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە بەردەوامە
لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندی دەرەوە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە ڕۆژی ١١-٤-٢٠٢٣ دەستاودەستی ئەرکی لێپرسراوی ناوەندی فینلەندا بە ئامادەیی ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵ صاڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ هەندرێن باوەنووری ليپرسراوی بەشی چاودێری گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی ناوەند کراو لە لایەن شاندی مەکتەبەوە دەست خۆشی لە کارو ئەرک و بەرپرسیارێتی هەڤاڵ جەبار جومعە کرا لە پای ئەرک و بەرپرسیارێتی ناوەندی فینلەندا لە ماوەی ڕابردوو هەروەها پیرۆزبایی لە خاتوو پەخشان کوردە کرا بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەک لێپرسراوی نوێی ناوەندی فینلەندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
جێی ئاماژە پێکردنە هەڤاڵ جەبار جمعة لەمرۆ بەدواوە وەک راوێژکاری ناوەندی فینلاند دەس بەکار دەبێت
-
﷽
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَمەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
(پرسەنامە)
بۆ بەڕێز / هەڤاڵ ئەحمەد خۆشناو لێپرسراوی بەشی چاودێری ناوەندی فنلەند
بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی
خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین لە دەستدانی میدیا خانی خوشکتان کە دەکاتە
دایکی (دونیاو زاناو کلارا) کۆسپێکی ناوادەیە داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە
بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و
دوا ناخۆشیتان بێت
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
04.05.2023 -
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠٢٣ ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی دەست بەکاربوونی هەڤاڵ پەخشان کوردە وەک لێپرسراوی ناوەندی فینلاندا بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی سەفارەتی عیراق و سەفیری سۆمال لاند و حیزبە کوردستانیەکان و حیزبە عیراقیەکان و ڕیکخراوە حکومی و مەدەنیەکان و ڕۆشنبیرو چالاکەوانیەکان ئێوارە ئاهەنگێکی خۆناساندن بەڕێوەچوو کە بەجۆریک هەموو ئامادەبوان دەستخۆشی لە هەڤاڵ پەخشان و ناوەندی فینلاندا کرا بۆ کۆ کردنەوەی هەموو هێزو لایەنە سیاسی وکەسایەتیەکان داوا کرا کە بەم شێوەیە پێویستە بەهەر شێوەیەک بێت یەکتربینین و گفتوگۆ لەنیوان حیزب و ڕیکخراوەکان دروست ببێت
-
هەڤاڵ پۆڵا بۆ هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید
لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن
یەکێتی وەک هەمیشە پێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەری کوردستانە
ئێوارەی سێ شەممە ١٦ئایار٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی م.س و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب ھەڤاڵ ساڵح،ھەڤاڵ هەندێن و ھەڤاڵ سۆران" وە لێپرسراوی نوێی ناوەندی سوید ھەڤاڵ باخان و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید، بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەشەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان کۆبوونەوە
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندەکەدا کەبەئامادەبوونی هەڤاڵ باخان لێپرسراوی نوێی ناوەندەکە بەڕێوەچوو، هەڤاڵ پۆڵا، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، هەروەها رووناکیشی خستە سەر دواین رووداو پەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێم و ئەرکی نوێی هەڤاڵ باخان بۆ خزمەتی کوردستانیانی خۆشەویست لەسوید
هەڤاڵ پۆڵا وتی: ئێمە سوپاس و ستایشی ھەڤاڵ پەیمان دەکەین لێپرسراوی ناوەندی سوید کەلە ڕابردودا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی خۆی وەک لێپرسراوی ناوەند ڕاپەڕاندووە وەئومێدی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەئەرکی نوێدا ئەو گۆڕانکاریانە تەنیا ناوەندی ی.ن.ک لەسوید ناگرێتەوە، بەڵکو تێکڕای ناوەندەکان دەگرێتەوە، مەبەستیش لێی بەخشینی گوڕو تین و نوێگەرییە بەڕیزەکانی رێکخستن لەدەرەوەی وڵات، گەشبینی خۆشی دەربڕی لەوەی هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسوید، لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، داواشیکرد تۆکمەکردنی ریزەکانیان و پێکەوە کاری هاوبەش بۆ خزمەتی ی.ن.ک و رێبازیی سەرۆک مام جەلال، بکەن بەئەولەویەتی چالاکییەکانیان
سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی هەرێم و قۆناغی هەستیاری ئێستاو، هەروەها نەخشەو پلان و خۆئامادەکردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەقۆناغی ئێستاو داهاتوو بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو رایگەیاند، یەکێتی وەک هەمیشە بەپێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەر دەمێنێتەوەو ئامانجیشی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەلەئاستی تێکۆشان و قوربانییەکانیاندا بێت
لای خۆشیانەوە هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک پشتیوانیی و پشتگیریی خۆیان بۆ بڕیارەکانی مەکتەبی ناوەندەکان دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی پەیڕەوی راست و رەوانی ی.ن.ک
پاشان بەپرسیارو خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی هەڤاڵان و وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ "پۆڵا"ەوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات
راگەیاندنی
مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
١٦ئایار٢٠٢٣ -
ناوەندی ی ن ک سوید وئۆرگانەکان کۆ بونەوە
بەرواری ٢٠ / ە / /٢٠٢٣
بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەندی سوید هە ڤاڵ باخان و کارگێرانی ناوەند و بەرپرسی بە شەکان وئۆرگانەکان کۆبونەوەیەکی سەرکەوتویان ئەنجامدا
سەرەتای کۆبونەوەکە لەلایەن هە ڤاڵ سردار هەڵەبجەی بە خێرهاتنی ئامادەبوانی کردو بە خولە کێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی شەهیدان کۆبونەوەکە بەردەوامی کێشا دواتر هە ڤاڵ باخان سوپاسی ئامادە بوانی کرد بۆ پشتیوانی وگەشەکردنی رێکخستن و کاری پێکەوەی . ئامانجی کۆبونەوەکەی بۆ ئامادە بوان رونکردەوە. هەڤاڵانی کارگێرانی راسپارد هەرهەڤاڵە و بەرپرسە لەراپەراندی کاروئەرکی خۆی .ئامادەی بکرێت بۆ یادە پڕشکۆکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵانی دەستەی ناوەند و ئۆرگانەکان ئامادەی پشتیوانی خۆیان دەربڕی تاپێکەوە زیاتر گەشە بەناوەندەکەیان بدەن -
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٧/٥/٢٠٢٣ ئەنجومەنی ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەی وەرزی خۆی ئەنجامدا سەرەتا ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد پاشان لێپرسراوی ناوەند هەڤاڵ پەخشان کوردە بەخێرهاتنی گەرمی هاڤاڵانی ئامادەبوو کرد دواتر تەوەری کۆبوونەوەکەی خستەبەر باس و ئاماژەی بە گرینگیدان بە ڕیکخستنەکان و کاری هاوبەشی ئۆرگانەکان کرد وەکاری هاوبەشی بەشەکان لەبەرنامەی هەرەلەپێشی ئەم وەرزەبێت و بەسەرکردنەوەو سەردانی ئەندامانی یەکێتی بە پێویست و لە بەرنامەی کاری کەرتەکاندابیت هەروەهە هەڤاڵ ساڵح قەیتول لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی مەکتەبەکانی ناوەندی دەرەوە لە ڕێگەی تلفۆن بەشداری کرد و گوێ بیستی هەڤاڵان بوو تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە کارکردنە لەسەر یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەبەشێوەیەکی جیاواز ئەو یادەبکرێتەوە جێگای باسە کۆبوونەوەکە ٣کاتژمێری خایاند و بەسەرکەوتوی کۆتای هات
-
سوید / ستۆکهۆڵم
ناوەندی سوید بە ئامادەیی لێپرسراوی مەکتەب یادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی لە مەراسیمکي پر شكۆدا بەرز ڕاگرت
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە ئامادەیی بەڕێز پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و بەڕێز عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی ناوەندی سویدی یەکێتی لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی ٤٨ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان و ٤٧ حەوتەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان بەرز ڕاگرت
سەرەتای مەراسیمەکە لە لایەن خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید بە خێر هاتنی ئامادەبووان و لێپرسراوی مەکتەب و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبون لە ئەندامانی مەکتەب ساڵح قەیتوولی هەندرێن و باوەنوری و هەڤاڵ نەبەز لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و چەند هەڤاڵێکی تر هەروەها بە گەرمی بە خێر هاتنی ئەندامانی پەرلەمانی سوید و نوێنەری حزبی سۆشیال دیموکراتی سوید و بەڕێز شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سوید و نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سویدیەکان و حزبەکانی کورد و کوردستانی و عیراقی و فیدراسوێنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و کادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کرد و خۆشحاڵی خۆی و هەڤاڵانی ناوەندی دەربڕی بە ئامادەبوونیان
لە مەراسیمەکەدا بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە چۆنێتی پێویستی دروست بوون و هەروەها پێویستبونی گۆڕەپانی سیاسی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کات و مێژوەدا کرد و وێرای درود بۆ روحی سەرۆک مام جەلال و گیانی شەهیدان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەیی یەکێک لە سومبولەکانی دەستەی دامەزرێنەر کە ئەویش جەنابی کاک عومەری شێخ موس بوو، کاک عومەر لە وتەیەکیدا فەرمووی خەیاڵی ئەوانە خاوە کە دەیانەوێت خەون بەوە ببینن یەکێتی نیشتمانی بەرەو لاوازی بڕوات
لە بەشێکی مەراسیمەکەدا هەڤاڵ سەمیر امین نوێنەری یەکێتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و سویدی بە خێر هاتنی ئامادەبوانی کرد
لە پاش خوێندنەوەی چەندین وتارو بروسکەی پیرۆزبایی مەراسیمەکە بە بەخشینی چەند خەڵاتێک و گێڕانی خۆشی و هەڵبەرکێ تا درەنگانێکی شەو بەسەرکەوتویی کۆتایی هات
فەلاح ئەحمەد ڕەشید/ سوید -
سوید بەسەرکرنەوەی بنەمالەی شەهیدان وە تیکوشەرانی دیرین
لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ وڵاتی سوید پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە سەردانی بەڕێز ماموستا عەلي حەوێزي کرد کە سەرکردەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و هەروەها سەردانی بنەماڵەی شەهیدی نەمر ئەمجەد حاجی غالي کرد و لەلایەن کاک کارزان شەهید ئەمجەد و کەسوکاریەوە پێشوازی گەرمی لێکرا هەر لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکاندا سەردانی ژنە تێکۆشەر خاتوو نەسرین رسولیان کرد هەروەها چاوی کەوت بە کاک ئەسیر شەهید کیکاوس لەو کۆمەڵە سەردانەدا کە بە هاوڕێەتی هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەب کاک صالح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری و باخان خان بەرپرسی ناوەندی سوید و کاک نەبەز بەرپرسی ناوەندی نەرویج و کاک سەمیر نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی لە وڵاتی سوید کاک نەوشیروان ئەندامی ناوەندی نەرویج ئەنجامیاندا لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو خانەوادە تێکۆشەر و دێرینانەی یەکێتی نیشتیمانی گفتوگۆیان کرد و پشتیوانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان بۆ دەربڕین لای خۆیانەوە ئەو بەڕێزانە و خانەوادەکانیان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە و چالاکی یەکێتی نیشتیمانی دەربڕی و بەڵێنیان دووپات کردەوە وەکو هەمیشە لەسەر ڕێبازی مام و خوێنی شەهیدان دڵسۆزانە بەردەوام بن لە خەبات
-
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی، بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە
سوید
لە درێژەی سەردان و کارو چالاکییەکانی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، بە هاوڕێیەتی ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان ساڵح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی سویدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی کرد لە شاری ئۆرەبرۆ لە سوید، بە مەبەستی رێکخستنەوەی دەستەیەکی نوێ بۆ ناوەندی سوید
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی لێپرسراوی مەکتەبی کرد، پاش دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، کۆبوونەوەکەی سپارد بە لێپرسراوی مەکتەب
پاشان هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە دەستەی ناوەند و لێپرسراوی کەرتەکان کرد کە لە رێگای دوورەوە هاتبوون، دواتر تیشکی خستەسەر ئامانجی کۆبونەوەکەو پلان و بەرنامەکانی مەکتەبی روونکردەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەی دەستەی ناوەند و پێکهێنانی دەستەیەکی نوێ لە گەڵ ئۆرگانەکان کە لەژێر چەتری ناوەندی سوید بە یەک تیم ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، وتیشی: هەروەک سەرۆک مام جەلال تەئکیدی لەسەرکردۆتەوە، هەمیشە خۆنوێکردنەوە ئامانجێکی یەکێتی بووە و هۆکارێکی گەشەکردنی بووە، وتیشی: لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، نوێبوونەوەی یەکێتی بەردەوامە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی زیاتری یەکێتی، راشیگەیاند: بەهێزبوونی یەکێتی، لە قازانجی کۆمەڵانی خەڵک و هەموو چین و توێژەکان و پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکاندایە، ئاماژەی بەوەشدا: هەموو هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکدایە
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پاش روونکردنەوە و دانانی بەرنامەیەکی پوخت، بڕیاردرا بە دانانی دەستەیەکی نوێ بۆ بەشەکانی ناوەند کە سەرجەمیان لە کادرە تێکۆشەر و بە ئەزموونەکان و کەسوکاری شەهیدان پێکهاتبوون
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید، تەەاوت پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانئ ناوەندی سوید دەربڕی
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی نوێی بەشەکان، سوپاس و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو متمانەیە و بەڵێنیاندا وەک یەک تیم بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەند، کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پاش تەواوبوونی گفت و گۆی هەڤاڵان کۆبونەوەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ هات -
ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید: سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی
رۆژی شەممە ٢٤ حوزەیران ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی خاتوو باخان لێپرسراوی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید، یەکەم کۆبوونەوەی هەڤاڵانی دەستەی نوێی بەشەکانی ناوەند، بەساتێک بێدەنگی و رێزلێنان بۆ روحی بەرزو پیرۆزی شەهیدان دەستیپێکرد..
لەوتەیەکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەند ، رووناکی خستەسەر دواین رووداو گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەو، ئاست و شێوازیی کاری رێکخستنەکانی لەسوید بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو تەئکیدی لەپێکەوە هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان هەڤاڵان کردەوە بەجۆرێک کە ئامانجیان برەودان بێت بەتۆکمەکردنی ریزەکانی رێکخستن و سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی لەناوخۆو دەرەوەشدا، داواشی لێکردن بۆ بەردەوام بوون لەپێشکەوتن و بەرەوپێشچوونەکان، وەک یەک تیمی بەهێزو کاریگەر ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن، بۆ ئەوەش پشتیوانیی هاوکاریی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە.
پاشان هەریەکە لە هەڤاڵانی بەشداربوو بەپرسیارو گوزارشتەکانیان، دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆ بەتۆکمەیی هێشتنەوەی ریزەکانی رێکخستن لەدەرەوە بەگشتیی و لەسوید بەتایبەتی خستەڕوو، پاشان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەندەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوەو هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید هەردەم بەگەشیی و پێشەنگیی دەمێنێتەوە..
-
ناوەندی فینلاندا
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤/٧/٢٠٢٣ لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی هەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندی فینلاندا لەگەڵ هەریەک لە هەڤاڵانی پێشمەرگە دێرینەکان و هەڤاڵانی ڕێکخستنە دێرینەکان کۆبویەوە کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان حاجی طالب اسماعیل و طارق فتاح لە پێشمەرگە دێرینەکان و وە هەروەها هەڤاڵان مەهدی غەمبار و شۆڕش اسماعیل لە ڕێکخستنە دێرینەکان کۆبونەوەکە زیاتر گفتوگۆ بوو لە بارەی چۆنێتی بەرەو پێشچونی ناوەندوو هاوکاری هەمەلایەنەو سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە بەشێکی کە لە کۆبوونەوەکە بۆ سوپاس و ماندوونی خەباتی ئەوهەڤاڵانە بوو کەتەمەنێکی زۆریان بەخشیوە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
-
ئەمرۆ بەشی رێکخراوە دیموکراتیەکان کۆبونەوەی لە گەڵ ناوەندی فینلاند ئەنجامدا
ئامادە بوانی کۆبونەوە لێپرسراوی ناوەند خاتوو پەخشان کوردە
لێپرسراوی ژنان خاتوو شلێر
لێپرسراوی گەنجان هەڤاڵ ئەکۆ
لە کۆبونەوەکە باسی گرنگی دانبە بەشی ریکخراوەکانی ژنان و گەنجان کرا لە کۆبونەوەکە سەرەتا بە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد
دواتر بەڕێز سوڵحیەخان لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانی مەکتەب باسی چۆنیەتی ئیش و کاری رێکخراوەیی بۆ کردن بۆ کۆکردنەوەی گەنجان و هەروەها کردنەوەی خوێندنگایەکی کوردی بۆ مناڵان و بۆ نەوجەوانان
لە درێژەی باسەکە هەڤڵ گۆران تاوتویی دامەزراندنی یانەیەکی فوتبوڵی کرد کە بیرۆکەیەکی گرنگە وە هەروەها
بەستنی کۆرێکی ئەدەبی بۆ گەنجان وەهەروەها دروستکردنی بۆنە خێزانیەکان بۆ زیندوو کردنەوەی کلتورو زمانی کوردی گرنگی دان بە رەوەندی کوردی لە تاراوگەو سود وەرگرتن لە توانای گەنجەکان
هەروەها دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان گەنجانی دەرەوەو ناوەوەی وولات بە گۆرینەوەی بیرو بۆچونەکانیان و هتد
لە کۆتاییدا هەڵبەتە هەردوو بەشەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە هاوکاری کردنی یەکتر وە خاتوو پەخشانیش پشتگیری تەواویان دەکات و لەهەولی تەواودا ئەبێت بۆ چالاک کردنی رێکخراوەکان کۆبونەوە بەساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆتای ھات -
فینلاند... بەئامادەبوونی هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک ١٦ یەمین فێستێڤاڵی بەدرخان دەستیپێکرد
رۆژی شەممە ٢٦ ئاب ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی میوانێکی دیارو بەرچاو لەناوخۆو دەرەوە، ١٦یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لەهێلسینکی فینلاند دەستیپێکرد
وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی لەفینلاند کەپێکهاتبوو لەهەڤاڵان: "پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند، جەبار جەبار جومعە راوێژکار، ئەحمەد خوشناو چاودێرو شۆڕش ئیسماعیل لەبەشی کۆمەڵایەتی" وەکو میوانی بانگهێشتکراو بەشدارییان لەفێستیڤاڵەکەدا کردو بەشداریان لەپانێڵەکاندا کرد کە تایبەت بوون خستەڕووی کولتورو ئەدەب و هونەرو رۆشنبیری بەرزو هەردەم دیاری کوردو کوردستان لەنێو گەلانی دنیادا
فێستیڤاڵی بەدرخان، فێستیڤاڵێکی کلتوریی کوردیەو ساڵانە بەڕێوەدەچێت، لەفێستیڤاڵی ئەمساڵیشدا جێگەیەکی تایبەت بەپەرتووک دیاریکراوەو چەندین نووسەریش ئامادەن بۆ ناساندنی بەرهەم و کتێبەکانیان
راگەیاندنی
ناوەندی ی.ن.ک
لەفینلاند
٢٦ ئاب ٢٠٢٣ -
ناوەندی فینلاند: خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانین
رۆژی یەک شەممە ٣ ئەیلول ٢٠٢٣ ھەڤاڵ پەخشان لێپرسراوی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەفینلاد، بەئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی لێپرسراوی رێکخستن، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ھەڤاڵ کامەران لێپرسراوی بەشی شەھیدان و تێکۆشەران، لەو رێوشوێنانەیان کۆڵییەوە کەدەبنە فاکتەری بەهێز بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ریزەکانی رێکخستنی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات بەگشتیی و لەفینلاند بەتایبەتی...
بۆ ئەو مەبەستە داوای لەهەڤاڵان کرد، بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە زیاتر خزمەتی کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرە ڵسۆزو لەخۆبوردووەکانی یەکێتی بکەن، تەئکیدیشیکردەوە، هەمووان خزمەتکاری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەو تێکۆشەرە ندڵسۆزانەی رێگەی کوردایەتین کە تەمەنی خۆیان بە کوردو کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشیی، ئێستاش مافی خۆیانە یەکێتی زیاتر بەڕێزەوە گرنگی و بایەخیان پێبدات...
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
٣ ئەیلول ٢٠٢٣ -
" پتەوکردنی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە"
فینلاند... لەپرۆسەیەکی دیموکراتیدا، لێپرسراوی کەرتی تامپێرێ هەڵبژێردرا
بەئامادەبوونی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندی فینلاند، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کامەران و هەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی، هەڤاڵانی کەرتی تامپێرێ بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی شەهیدان کۆبوونەوە
ھەڤاڵ پەخشان، ستایشی هەوڵ و کارەکانی لەرابردوودا کردن و بەگەشبینییەوە لەکاروچالاکییەکانی ئایندەیانی روانی، داواشیکرد هەمووان پەرۆشترو بەجۆشتر لەجاران، کار بۆ پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن بکەن،
ھەڤاڵ ئەنوەر پێنجوێنی، میکانیزمەکانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی رێکخستنی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە، بەجۆرێک کەلەگەڵ ئەم قۆناغەدا تەباو گونجاو و شایستە بەخەبات و تێکۆشان و سەروەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت
لەبەشێکی تری کۆبوونەواکەدا لەپرۆسەیەکی ئازادو دیموکراتیدا بەدەنگی زۆرینەی هەڤاڵانی ئامادەبوو،
ھەڤاڵ ئەریوان بەلێپرسراوی کەرتی شاری تامپێرێ و ھەڤاڵ ئیبراھیم وەک جێگری لێپرسراوی کەرتەکە هەڵبژێردران.... هاوکات ھەڤاڵ عەبدولکەریم تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و تێکڕای هەڤاڵەکانیان بەڵێنیان دوپاتکردەوە هەموو تواناکانی خۆیان و تێکۆشەرە دێرینەکانی تر دەخەنەکار بۆ بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی رێکخستنەکانی یەکێتی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە... بەپێشکەشکردنی چەپکە گوڵ و پیرۆزبایی لەهەڤاڵانی هەڵـبژێردراو و دوپاتکردنەوەی بەردەوام بوونی لەبەرەوپێشبردنی حزبی شەهیدان کۆتایی بەکۆبوونەوکە هات
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
٤ ئەیلول ٢٠٢٣ -
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ناوەندی فینلاندای یەکێتی نیشتمانی کوردستان . ئەمڕۆ بەرواری ١٧⁄٩⁄٢٠٢٣ بەسەر پەرشتی ھەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەند ،ھەڤاڵ (شلێر)بەرپرسی ژنان لە وڵاتی فینلاند کۆبونەوەیەکی ڕێکخست لە گەڵ چەند ژنێک ،
سەرتای کۆپونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد .دواتر لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی کە ناوەند چۆن ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر بۆ خزمەت کردنی ژنان و زیاتر چالاک کردنی ژنان ،ھەڤاڵ شلێر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت ژنان شان بەشانی ھەڤاڵان کار بۆبەھێزکردنی ناوەند و پێگەی ی.ن.ک لە وڵاتی فینلاند بکەین .وەھەروەھا باسی لەوەکرد چۆن بتوانین ھاوکاری یەکتربین و ژنان بەسەربکەینەوە ،ھەوڵ بدەین ژنان فەرامۆش نەکرێن لە کایەکانی ژیاندا،
ھەروەھا ھەڤاڵ پەخشان کوردە باسێکی پێشکەش کرد لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچونی کۆنگرەو و لێکەوتەکانی و گرنگی کۆنگرەی پێنجەم ،وە ڕۆڵی ژنان لە نێو کۆنگرەو دوای کۆنگرە لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگەی یەکێتی ژنانەوە .
لە کەشێکی ھەڤاڵانە و یەکێتیانەدا بەشێوەیەکی سەرکەتوو کۆتای بە کوبونەوەکە ھات
ناوەندی فینلادای یەکێتی نیشتمانی کوردستان -
"پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوومانە"
رۆژی یەک شەممە ٥ تشرین دووەم ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پەخشان کوردە لێپرسراوی ناوەندو ئامادەبوونی هەڤاڵان هەندرین لێپرسراوی چاودێریی، هەڤاڵ سۆران لێپرسراوی راگەیاندن، کۆبوونەوەی ئاسایی هەڤاڵانی ناوەندی فینلاند بەساتێک بێدەنگی و رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
لەکۆبوونەوەکەدا رووناکی خرایە سەر میکانیزمەکانی پەیوەست بەپتەوکردنی ریزەکانی رێکخستن لەفینلاند، بۆ ئەوەش داوا لەهەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی یەکێتی کرا، لەجاران زیاتر تواناکانیان بۆ گەشەکردن و فراوانکردنی ریزەکانی رێکخستن لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە بخەنەگەڕ..
هەڤاڵان "هەندرین و سۆران" دواین راسپاردە رێنماییەکانی پێنجەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، کەگرنگترینیان پتەوکردنی بنەماکانی رێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەناوخۆو دەرەوە،بەتایبەتیش لەفینلاند.
پاشان هەڤاڵانی بەشداربووی کوبوونەوەکە پرسیارو دیدو تێڕوانینەکانی خۆیان خستەڕوو لەلایەن هەڤاڵانیشەوە وەڵامیان درایەوە، هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی "پەیوەستبوون بەپەیڕەو و رێنماییەکانی پێنجەمین کۆنگرە، بنەمای کاری داهاتوویان بێت، هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش وەک بیلبیلەی چاوانیان بپارێزن و کار بۆسەرخستن و بەرەوپێشتربردنی بکەن.
راگەیاندنی ناوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەفینلاند
-
دەستەی ناوەندی سوید کۆبوەوە
ڕۆژی 11-11-2023 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سویدو بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشێ رێکخستنەکانی دەرەوەو هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە
ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و بۆچۆنێتی بە گڕخستنی هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کرد، ئەوانیش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید
11-11-2023 -
ئەنجومەنی ناوەندی سوید بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە
لە ڕۆژی ١١-١١-٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی نوێنەری یەکێتی سەمیر امین کۆبونەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەوا بڕیارە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت
لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند کرد، ئەویش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکانی باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
11-11-2023 -
کۆبونەوەی کەرتی یاڤلە بە سەرپەرشتی هەڤال ئەکرەم محمود و بە بەژداری هەڤال باخان لێپرسراوی ناوەند کۆبونەوەی ئاسای خۆیان کرد لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆرانکاریەکانی دوای کۆنگرە سەرکەوتوەکەی ی ن ک وهەلبژاردنی ئەنجومەی پارێزگان. جەخت لەسەر کرایەوە
١٢-١١-٢٠٢٣ -
سوید / یۆتۆبوری
کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری کۆبونەوەی گشتی ئەنجام دا
٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ( مامۆستا هیوا جاف ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری بە ئامادەبوونی هەڤاڵ( محەمەد فەرەج) بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوونی ناوەندی سوید و هەڤاڵ( سۆران شێخ رەسوڵ) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی ناوەند، و ئامادەبونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵ لیپرسراوی کەرت ئامادەبوانی بەخێر هێنا و لەوتەیەکی کورتدا ئامانج و تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی بۆ ڕوونکردنەوە بەگشتی چۆنی یەتی نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوە و گەشەکردنی ڕێکخستنەکان و کاری پێکەوەیی بەگرنگ لەکاری رێکخراوەیدا وەسفکرد
پاشان تەوەریکی تری کۆبونەوەکەی تەرخانکرد بۆ گرنگی پێدانی هەڤاڵانی دەرەوە و پەیوەندی کردن بەکەس و کار و دۆستانیان لە ناوەوە بۆ دەنگ دان بە لیست و کاندیدەکانی یەکیتی و داوای لیکردن کە هەموان کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ یەکیتی لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و دیالە و هەلبژاردنی پارێزگاکانی عیراق کە بریارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ بەڕێوە بچێ
پاشان تەوەرێکی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ پیرۆزکردنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەم تەوەرەی کۆبونەوەکە هەڤاڵ( عبدوڵا عەلی ڕەشید) ناسراو بە کاکە( عەبە) کە جەنابیان یەکێك بون لە یەکەم دەستەی زیندانی یە سیاسی یەکانی شۆرشی نوێ و باسێکی لە سەر شەهیدان ( شیهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحد و ئەنوەر زۆراب) پیشکەش کرد لە سەر قارەمانی و خۆڕاگری و یاد و یادەوەریەکانی کەم ژیان و کەڵ ژیان لەزینداندا
هەرلە کۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی و سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرەو پێشچوون و مەرکەزیەت لە بڕیارەکانی دوای کۆنگرەکرا
پاشان هەڤاڵ ( محەمەد فەرج) باسی گرنگی و هەیکەل و پێکهاتەی ناوەندی سوید و ئەرك و کارەکانی هەر بەشێکی ناوەندەکەی بە چڕی کرد هەر لە کۆبونەوەکە دا هەڤاڵ (سۆران شێخ ڕەسول) باسی لە گرنگی بەشی هەڵبژارندن و کاریگەرەریەکانی ئەم بەشەی کرد لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات
دواجار هەڤاڵانی ئامادەبوو بە پرسیار و سەرنج و تێبینی یەکانیان بابەتەکانی کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد ئەمەو کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
سوید / مالمۆ
کەرتی رێکخستنی مالمۆ لە ساڵیادی رۆژی شەهیدی یەکیتی دا سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات
٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ شاندێکی کەرتی رێکخستنی مالمۆ کە پیکهاتبون لە هەڤاڵان : موراد بەحری برادۆست لیپرسراوی کەرت و بدیعە مولود و نوزاد محمد و پشتیوان عبداللە كارگێڕانی كەرت بۆبەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد لەمیانی سەردانەکەیاندا لە شاری
ستافانستورپ سەردانی بەڕێز ( ئەلیاس میرزا )خانەوادەی شەهیدی سەرکردە { حسێن بابەشێخ } یان بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵی رێکخستنەکان و مەدالیای رێزلێنانی شەهیدانی یەکێتی یان پێش کەشکردن
لەدریژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی کەرتی ڕیکخستنی مالمۆ بۆ لای خانەوادەی شەهیدان لە هەمان رۆژ و لە شاری لوند سەردانی مالی ( ئاکۆ عەزیز میراز ) خانەوادەی شەهیدی فەرماندە ( دکتۆر شیرکۆ عەزیز میرزا ) یان کرد و چەپکە گولی ڕیکخستنەکان و مەدالیای ڕێزلێنانی شەهیدانیان پێش کەش کردن لەبەرامبەردا خانەوادەی سەربڵندی شەهیدان زۆر خۆسحاڵ بوون بە سەردانی شاندی کەرتی ریکخستنی مالمۆ بۆ لایان و بەگەرمی پێشوازیان لیکردن
ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک -
ناوەندی فینلاند بەژداری کردن لە رۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان یەکشەممە ١٧.١٢.٢٠٢٣
ژمارەیەک لەهەڤاڵانی کارگێری و کادیران و بەرپرسی ناوەندی یەکێتی نيشتمانی کوردستان
هەریەک لە هەڤاڵان
١.هەڤال پەخشان کوردە بەرپرسی ناوەند
٢.هەڤال شۆرش بەرپرسی کۆمەڵایەتی
٣.هەڤال شلێر بەرپرسی ژنان
٤.هەڤال گۆران بەرپرسی گەنجان
بەخۆشیوشادی بەڕێوەوە چوو دەقیقە یەک وەستان بۆ گيانی پاکی شەهیدانی کوردستان هاوکات بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان کە لە لایەن حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان رێکخرابوو بۆ هەردوو بەرێز کاک حاکم عوسمان و کا ک سیروان سابیر بەرپرسی گۆڕان لە فینلاندای
هەڤاڵانی ناوەند پیرۆزبای یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان راگەیاند بۆ رۆژی ئاڵا و لە لایەن خۆیانەوە خۆشحالی خۆیان دەربری بە ئامادە بوونی ناوەندی فینلاند بۆ ئەو یادە پڕشکۆیە
جێگەی ئاماژەیە وێرای بە خێرهاتنی هەڤاڵان یەکێتی لە لایەن سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکەوە
لە هەمان کاتتدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی بە خاوەنی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگە دەزانێت و لەو پێناوەش دا هەزاران شەهیدی بە خشیوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان
راگەیاندنی ناوەندی وڵاتی فینلاند (ی.ن.ک)