Accueil

بوونی 27 بڵآوکراوە هەیە.

پیشاندان 1-27 لە 27 بابەت

فلتەرە چالاکەکان

  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە سوید
  • نوسەرەکان : ناوەندی یەكێتیی لە نەمسا
  • ئەمڕۆ بەرواری ٢١-١-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن ناوەندی نەمسای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەڵمەتی بەسەر کردنەوەی ئەندامان و ھەروەھا پڕکردنەوەی فۆرمی ئەندامێتی نوێ ، لای خۆشیەوە بەرپرسی بەشی ڕێکخستن سوپاسی ھەڤاڵان کرد کە بەدەم داواکاری پڕ کردنەوەی فۆرمەکە بوون .


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢١-١-٢٠٢٣

  • سەردان و بەسەر کردنەوە

    ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ هەریەک لە هەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ کاک جەمال خانەقینی ئەندامی کەرتی ڤییەنا و هەڤاڵ لەمیعە بالەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی دارای و هەڤاڵ شاخان عەلی لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی ڕاگەیاندن بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشی تەندروستی سەردانی هەڤاڵ (کامەران کەریم جاف) مان لە نەخۆشخانە کرد کە ماوەیەکی زۆرە تەندروستی باش نیە ، بە ناوی ناوەندی نەمساوە هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ ئەخوازین

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ک

    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • کۆبوونەوە


    ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-١-٢٠٢٣ ھەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا کۆبوونەوە
    دانیشتنەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پەیوەندیەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاروبارەکان لە داھاتودا و سەبارەت بە پەیوەندیە گشتیەکان و پەیوەندیە کوردستانیەکان ، ھەروەھا بەرنامەی کاری ساڵی ٢٠٢٣ تاوتوێ کرا و باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنەوە و بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • کۆبوونەوە

    لەسەر بانگھێشتی باڵوێزی عێراق لە ووڵاتی نەمسا بەڕێز کاک بکر فتاح ئەمڕۆ ھەریەک لە ھەڤاڵان ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا ی.ن.ك و ھەڤاڵ کاک حەمە کەریم لێپرسراوی پەیوەندیەکانی ناوەندی نەمسا بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی نوێنەری حیزبە عێراقیەکان لە ووڵاتی نەمسا و لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز کاک بەکر فەتاح تیشکی خستەسەر دواین ڕوداوەکانی عێراق و ئەو ھەوڵانەی کە سەفارەت دەیدات و بەڕێزیان ئاماژەیان بە کردنەوەی سەفارەتی نەمسا لە عێراق داو لە ھەمان کاتدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بردنەوەی عێراق بوو لە جامی کەنداو کە دەستپێکێکی گرنگە بۆ سەرجەم گەلانی عێراق ھەروەھا گرنگی دان بە بواری وەرزش و ھەستانەوە بۆ سەجەم عێراقیەکان وە ھەروەھا ھەوڵە جدیەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە لە ڕابردودا و لە ئێستادا چەقیان بەستبوو
    دواتر ئامادەبوانیش بە پێشنیار و ڕاوبۆچون و پرسیارەکانیان بەشدار بوون لە دانیشتنەکەدا ، وە بەڕێز جەنابی سەفیر سوپاسی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشداری کردنیان

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-١-٢٠٢٣

  • ەکێتی نیشتمانی کوردستان
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ناوەندی نەمسا


                                      کۆبوونەوە

    ئەمڕۆ بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٣ دەستەی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە
    سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕۆحی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال
    پاشان هەڤاڵ ئامینە محمد ئەندامی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و لێپرسراوی ناوەندی نەمسا تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا و هەوڵە بەردەوامەکانی ئەندامان بۆ سەرخستنی ناوەندی نەمسا
    پاشان لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان
    لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکان و لێپرسراوی بەشی پێشمەرگە دێرینەکان و لێپرسراوی کەرتی لینز و لێپرسراوی کەرتی گراتس و لێپرسراوی کەرتی ڤیەننا و لێپرسراوی چاودێری و بەدواداچون و لێپرسراوی دارایی و لێپرسراوی ئامار و لێپرسراوی ڕێکخستن و لێپرسراوی ڕاگەیاندن و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکانی ناوەند ئامادە بوون
    ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ ئامینە محمد  لەگەڵ کاک هێمن شێروانی بەڕێوەچوو
    هەروەها ڕادەست کردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناوەندەکە بۆ لێپرسراوی نوێ
    لەلایەن هەڤاڵ ئامینەوە پیرۆزبایی هەڤاڵ کاک پۆڵا گەیەنرا بە لێپرسراوی نوێ ، هەروەها هەڤاڵ ئامینە داوای کرد لە سەرجەم ئەندامانی دەستەکە کە هاوکار و پشتیوانی هەڤاڵ هێمن بن لە ئەرکە نوێیەکەیدا
    بەناوی ئەندامانی دەستەی ناوەندی نەمسا هیوای سەرکەوتن بۆ لێپرسراوی نوێی ناوەندی نەمسا دەخوازین سەرکەوتو بێت


    ناوەندی نەمسا
    ١٢-٣-٢٠٢٣

  • یەکێتی نیشتمانی کوردستان
    مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ناوەندی نەمسا

                             پــــرســـەنــــامــــە

    بەڕێز : کاک عەبدووللە پۆڵا و کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو

    بەناوی ناوەندی نەمسا یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی (حەبیبە مستەفا عەزیز ) دایکی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵا پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی ناوەندی نەمسا دەکەین ، داواکارین لە پەروەردگار سەبوری خانەوادەکەیان بدات و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت
    ئەمڕۆ هەڤاڵ کاک هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی هەڤاڵ کاک عەبدووللە پۆڵایان کرد لە ماڵەوە

                        انا للە و انا الیە الراجعون

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ١٨-٣-٢٠٢٣

  • مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە

    (پرسەنامە)

    بۆ بەڕێز / هەڤاڵ عبداللە ناسراو بە کاک عبداللە پۆڵا

    بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و هەموو هەڤاڵانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ عبداللە  لە ووڵاتی نەمسا بە لە دەستدانی دایکی بەڕێزتان حەبیبە حاجیلە ڕەواندزی خێزانی وەستا ڕەفیق تیلەکۆی وە هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین داواکارین لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان



    پۆڵا سیروان تاڵەبانی
    لێپرسراوەی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ١٨\٣\٢٠٢٣

  • نەمسا
    ئەمڕۆ ٢٦/٣/٢٠٢٣ ھەڤاڵان ئامینە خان و سۆران ئەحمەد ئەندام مەکتەبی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لەگەڵ ھەڤاڵ ھێمن شێروانەی لێپرسراوی ناوەندی یەکێتی لە نەمسا کۆبونەوە

    بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان کۆبونەوە دەستی پێکرد دواتر ھەڤاڵان لەسەر کاروبەرنامەی ناوەندی نەمسا گفتوگۆیانکرد و تیشکیان خستەسەر بابەتە گرنگەکانی کە پێویست بوو بۆ گەشەکردنی ھەڤاڵانی یەکێتی لە نەمسا و شێوازی داڕشتنەوەی ھەیکەلی نوێی یەکێتی لەکۆتایدا جارێکیکە پیرۆزبای دەستبەکاربونی پۆستی نوێ لە ھەڤاڵ ھێمن کرا و پشتیوانی ھەڤاڵانی مەکتەب و بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی پێراگەیەنرا

  • ناوەندی یەکێتی لە سوید بەشداری کرد لە بەڕێوەچونی ساڵ یادی شەھیدکردنی پێشەوای نەمر

    بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری اسکلستونا سمینارێکی بۆ بەرێز د.خالقی سازکرا

    ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید بانگێشت کرابون
    ھەڤاڵ  ئەمیر بەکر بەیاوەری چەند ھەڤاڵێك بەشداریان لە سیمینارەکەدا کرد بە نوێنەرایەتی ناوەندی سوید

  • بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٧٦ ساڵ بەسەر شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد حزبی دیموکراتی ئێران لە شاری لینشۆپینگ  سمینارێکیان ئامادە کردبو بەڕێز هەڤال علی رشید  لێپرسراوی کەرتی  رێکخستنی لینشۆپینگ  لە ناوەندی  سوید  و کۆمەلێک کادێری پێشکەوتوی کەرتەکە  بە شداری سمینارەکەیان  کرد

  • کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری بە شداری لە ساڵيادی حيزبی شيوعی دەکات

    ڕۆژی ١ / ٤ / ٢٠٢٣ لە سەربانگهێشتی فەرمی ڕێکخراوی يۆتوبوری حيزبی شيوعی عێراق شاندێک لە هەڤاڵانی کەرتی ڕێکخستنی يۆتوبۆری يەکيەتیی نيشمانیی کوردوستان به شداري يان كرد له سال يادي  ٨٩ سالەی دامەزراندنی حيزبی شيوعی عێراقی داو چەپكه گولی پيروزباییان پێشکەش بە بەشداربوانی يادەكە کردو هيوای بەردەوامی و سەرکەوتنيان بۆ خواستن

    ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان / سوید

    • سوید

      ھەڤاڵانی کەرتی رێکخستنی یۆتۆبوری ناوەندی (ی.ن.ک) سوید بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهید پێشەوا قازی و هە ڤالانی و شەهیدانی کورد و کوردستان بەشداریان کرد لە مەراسیمی ساڵ یادی ١٠ی خاکەلێو

      کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو شاندی ناوەندی سوید پەیامی پشتیوانی و ھاوسۆزی گەیاندە کۆمیتەی حیزبی دیموکرات کەوەک چۆن لەسەردەمی ڕابردودا و بەبڕیاری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ھێزی پشتیوانی بوین و لەسەنگەرێکدا پێشمەرگەی یەکێتی و دیموکرات گیانیان بەخشیووە یەکێتیەکەی ئێستاش بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ درێژە پێدەرەری ھەمان ڕێگای کوردایەتیەو وەک یەکێتی بەکردار سەلماندومانەو ئامادەی قوربانیدان بووین نزیکترین نمونەش داخستنی فڕۆکەخانەو بۆردومان کردنی سلەیمانیە لەلایەن داگیرکەرانەوە ئەمەش لەپێناو ھەڵوێستی جوامێرانەی کوردایەتیدا 

  • ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە نەمسا لە زیادبووندایە


    بەئامادەبوونی ستافی ئەنجومەنی ناوەند کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا بەڕێوەچوو
    سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی مەشخەڵان و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و سەرۆک مام جەلال دەستی پێکرد
    پاشان هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لەسەرجەم ئامادەبوان کرد و هەروەها بەخێرهاتنی چەند هەڤاڵێکی تازەی بۆ ناو ڕێکخستنەکانی ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا کرد، دواتر تیشکی خستەسەر کاروبارەکانی ناوەندی نەمسا دەست بەکاربوونی وەک لێپرسراوی نوێ هەروەها باسی لە خزمەت کردن بە ڕەوەندی کورد لە ووڵاتی نەمسا کرد و هەروەها سەردانیکردنی چەند هەڤاڵێک و ئاشتکردنەوەیان
    خاڵێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە باس کردن بوو لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بڕیارە بەڕێوە بچێت ، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی ئەندامەکان بوو پرسیار و ڕاوبۆچونەکانیان خستەڕوو وە کۆبوونەوەیەکی هەڤاڵانە و سەردەمیانە بوو ، بەخێرهاتنی ئەو هەڤاڵانەی هاتونەتە ناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ووڵاتی نەمسا
    لای خۆیەوە هەڤاڵ کاک هێمن شێروانی سوپاسی سەرجەم ئامادەبوانی کرد کە بەژدار بوون لە کۆبونەوەکەدا کاتیان بۆ تەرخانکرد


    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٣-٤-٢٠٢٣

  • هەڤاڵ پۆڵا بۆ هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید
    لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن

    یەکێتی وەک هەمیشە پێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەری کوردستانە

    ئێوارەی سێ شەممە ١٦ئایار٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی م.س و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو ئامادەبوونی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب  ھەڤاڵ ساڵح،ھەڤاڵ  هەندێن و ھەڤاڵ سۆران"  وە لێپرسراوی نوێی ناوەندی سوید ھەڤاڵ  باخان  و هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید، بەساتێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەشەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان کۆبوونەوە

    لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندەکەدا کەبەئامادەبوونی هەڤاڵ باخان لێپرسراوی نوێی ناوەندەکە بەڕێوەچوو، هەڤاڵ پۆڵا، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، هەروەها رووناکیشی خستە سەر دواین رووداو پەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێم و ئەرکی نوێی هەڤاڵ باخان بۆ خزمەتی کوردستانیانی خۆشەویست لەسوید

    هەڤاڵ پۆڵا وتی: ئێمە سوپاس و ستایشی ھەڤاڵ پەیمان دەکەین لێپرسراوی ناوەندی سوید کەلە ڕابردودا بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ئەرکەکانی خۆی وەک لێپرسراوی ناوەند ڕاپەڕاندووە وەئومێدی سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەئەرکی نوێدا ئەو گۆڕانکاریانە تەنیا ناوەندی ی.ن.ک لەسوید ناگرێتەوە، بەڵکو تێکڕای ناوەندەکان دەگرێتەوە، مەبەستیش لێی بەخشینی گوڕو تین و نوێگەرییە بەڕیزەکانی رێکخستن لەدەرەوەی وڵات،  گەشبینی خۆشی دەربڕی لەوەی هەڤاڵانی ناوەندی یەکێتی لەسوید، لەجاران زیاتر بەگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە کارو ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، داواشیکرد تۆکمەکردنی ریزەکانیان و پێکەوە کاری هاوبەش بۆ خزمەتی ی.ن.ک و رێبازیی سەرۆک مام جەلال، بکەن بەئەولەویەتی چالاکییەکانیان

    سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی هەرێم و قۆناغی هەستیاری ئێستاو، هەروەها نەخشەو پلان و خۆئامادەکردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی  لەقۆناغی ئێستاو داهاتوو بۆ هەڤاڵان روونکردەوەو رایگەیاند، یەکێتی وەک هەمیشە بەپێشەنگ و رێبەری خەڵکی کۆڵنەدەر دەمێنێتەوەو ئامانجیشی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەلەئاستی تێکۆشان و قوربانییەکانیاندا بێت

    لای خۆشیانەوە هەڤاڵانی ناوەندی ی.ن.ک پشتیوانیی و پشتگیریی خۆیان بۆ بڕیارەکانی  مەکتەبی ناوەندەکان دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی پەیڕەوی راست و رەوانی ی.ن.ک

     پاشان بەپرسیارو خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانی هەڤاڵان و وەڵامدانەوەیان لەلایەن هەڤاڵ "پۆڵا"ەوە کۆتایی بەکۆبوونەوەکە هات

    راگەیاندنی
     مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە
    ١٦ئایار٢٠٢٣

  • ناوەندی ی ن ک  سوید وئۆرگانەکان کۆ بونەوە
    بەرواری ٢٠ / ە / /٢٠٢٣
    بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەندی  سوید هە ڤاڵ باخان و کارگێرانی ناوەند و بەرپرسی بە شەکان وئۆرگانەکان کۆبونەوەیەکی سەرکەوتویان ئەنجامدا
    سەرەتای کۆبونەوەکە لەلایەن هە ڤاڵ سردار هەڵەبجەی بە خێرهاتنی ئامادەبوانی کردو بە خولە کێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی شەهیدان کۆبونەوەکە بەردەوامی کێشا دواتر هە ڤاڵ باخان سوپاسی ئامادە بوانی کرد بۆ پشتیوانی وگەشەکردنی رێکخستن و کاری پێکەوەی . ئامانجی کۆبونەوەکەی بۆ ئامادە بوان رونکردەوە. هەڤاڵانی کارگێرانی راسپارد هەرهەڤاڵە و بەرپرسە لەراپەراندی کاروئەرکی خۆی .ئامادەی بکرێت بۆ یادە پڕشکۆکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی کۆبونەوەکەدا هەڤاڵانی دەستەی ناوەند و ئۆرگانەکان ئامادەی پشتیوانی خۆیان دەربڕی تاپێکەوە زیاتر گەشە بەناوەندەکەیان بدەن

  • ٤٨ مين ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان لە نەمسا بەرز ڕاگیرا ناوەندی نەمسا وەک هەمیشە لە کاروچلاکیەکانیان بەردەوام بوون و لەمساڵدا بە گروتینێکی زۆرەوە یادی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کردوە بە بەشداری چەندین کەسایەتی ناوداری کوردستانی و عێراقی و جیهانی

    بەژداریکردن و پەیامی

    سەفیری عێڕاق کاک ( بەکر فەتاح )
    قونسڵی عێڕاق کاک (حەدەر الصمید عی )
    نوێنەری حوکومەتی هەرێم ( دکتۆر مصطفی رەمەزان )
    بەپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان
    حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
    کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
    حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
    حیزبی شوعی عێڕاق
    حیزبی شوعی کوردستان
    حیزبی سۆسیالیستی کوردستان  حیزبی سوسیالدیموکراتی نەمسا SPÖ
    حیزبی سەوزی نەمسا GRÜNE
    نوێنەری پاڕێزگاری ڤییەنا
    حیزبی موحافزینی نەمسا OVP
    مەڵبەندی کوردی لە نەمسا


    بەسەرپەرشتی
    هێمن هاوار شێروانی
    لێپرسراوی ناوەندی نەمسای ( ی ن ك )
    بەبەژداری
    هەڤاڵ ( ئامینە عوسمان علی )
    ئەندامی مەکتەبی نەوەندی دەرەوە
    هەڤاڵ ( حەمە کەریم )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی نەمسا
    هەڤاڵ ( دکتۆر شۆرش عبدالغفور )
    عیلاقاتی یەکێتیی ووڵاتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( عبداللە پۆڵا ) ڕاوێژکاری ناوەندو پێشمەرگەی دێرین
      هەڤاڵ ( هاکار شەدەڵە )
    لێپرسراوی
    پەیوەندیە ئەروپیەکانی نەمسا
    هەڤاڵ ( شاخان علی )
    لێپرسراوی ڕاگەیاندن
    هەڤاڵ ( ماهیر محمد امین )
    لێپرسراوی کەرتی هەنگاریا
    هەڤاڵ ( فەرهاد شاکر )
    لێپرسراوی کەرتی ڤییەنا

  • سوید / ستۆکهۆڵم
    ناوەندی سوید بە ئامادەیی لێپرسراوی مەکتەب یادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی لە مەراسیمکي پر شكۆدا بەرز ڕاگرت

     لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە ئامادەیی بەڕێز پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و بەڕێز عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی ناوەندی سویدی یەکێتی لە مەراسیمێکی شایستەدا یادی ٤٨ هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشیمانی کوردستان و ٤٧ حەوتەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان بەرز ڕاگرت

    سەرەتای مەراسیمەکە لە لایەن خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید بە خێر هاتنی ئامادەبووان و لێپرسراوی مەکتەب و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبون لە ئەندامانی مەکتەب ساڵح قەیتوولی هەندرێن و باوەنوری و  هەڤاڵ نەبەز لێپرسراوی ناوەندی نەرویج و چەند هەڤاڵێکی تر هەروەها بە گەرمی بە خێر هاتنی ئەندامانی پەرلەمانی سوید و نوێنەری حزبی سۆشیال دیموکراتی سوید و بەڕێز شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سوید و نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە  سویدیەکان و حزبەکانی کورد و کوردستانی و عیراقی و  فیدراسوێنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و کادران و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کرد و خۆشحاڵی خۆی و هەڤاڵانی ناوەندی دەربڕی بە ئامادەبوونیان

    لە مەراسیمەکەدا بەڕێز پۆڵا تاڵەبانی وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە چۆنێتی پێویستی دروست بوون و هەروەها پێویستبونی گۆڕەپانی سیاسی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو کات و مێژوەدا کرد و وێرای درود بۆ روحی سەرۆک مام جەلال و گیانی شەهیدان  خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەیی یەکێک لە سومبولەکانی دەستەی دامەزرێنەر کە ئەویش جەنابی کاک عومەری شێخ موس بوو، کاک عومەر لە وتەیەکیدا فەرمووی خەیاڵی ئەوانە خاوە کە دەیانەوێت خەون بەوە ببینن یەکێتی نیشتمانی بەرەو لاوازی بڕوات

    لە بەشێکی مەراسیمەکەدا هەڤاڵ سەمیر امین نوێنەری یەکێتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و سویدی بە خێر هاتنی ئامادەبوانی کرد

    لە پاش خوێندنەوەی چەندین وتارو بروسکەی پیرۆزبایی مەراسیمەکە بە بەخشینی چەند خەڵاتێک و گێڕانی خۆشی و هەڵبەرکێ تا درەنگانێکی شەو بەسەرکەوتویی کۆتایی هات
    فەلاح ئەحمەد ڕەشید/ سوید

  • سوید بەسەرکرنەوەی بنەمالەی شەهیدان وە تیکوشەرانی دیرین 

    لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ وڵاتی سوید پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە سەردانی بەڕێز ماموستا عەلي حەوێزي کرد کە سەرکردەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و هەروەها سەردانی بنەماڵەی شەهیدی نەمر ئەمجەد حاجی غالي  کرد و لەلایەن کاک کارزان شەهید ئەمجەد و کەسوکاریەوە پێشوازی گەرمی لێکرا هەر لەچوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکاندا سەردانی ژنە تێکۆشەر خاتوو  نەسرین رسولیان کرد هەروەها چاوی کەوت بە کاک ئەسیر شەهید کیکاوس لەو کۆمەڵە سەردانەدا کە بە هاوڕێەتی هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەب کاک صالح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری و باخان خان بەرپرسی ناوەندی سوید و کاک نەبەز بەرپرسی ناوەندی نەرویج و کاک سەمیر نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی لە وڵاتی سوید کاک نەوشیروان ئەندامی ناوەندی نەرویج ئەنجامیاندا لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو خانەوادە تێکۆشەر و دێرینانەی یەکێتی نیشتیمانی گفتوگۆیان کرد و پشتیوانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەیان بۆ دەربڕین لای خۆیانەوە ئەو بەڕێزانە و خانەوادەکانیان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە و چالاکی یەکێتی نیشتیمانی دەربڕی و بەڵێنیان دووپات کردەوە وەکو هەمیشە لەسەر ڕێبازی مام و خوێنی شەهیدان دڵسۆزانە بەردەوام بن لە خەبات

  • پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی، بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە

    سوید

    لە درێژەی سەردان و کارو چالاکییەکانی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە، بە هاوڕێیەتی ئەندامانی مەکتەب هەڤاڵان ساڵح قەیتولی و هەندرێن باوەنوری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی سویدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ی کرد لە شاری ئۆرەبرۆ لە سوید، بە مەبەستی رێکخستنەوەی دەستەیەکی نوێ بۆ ناوەندی سوید

    لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، خاتوو باخان بورهان لێپرسراوی ناوەند بەخێرهاتنی لێپرسراوی مەکتەبی کرد،  پاش دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، کۆبوونەوەکەی سپارد بە لێپرسراوی مەکتەب
    پاشان هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە دەستەی ناوەند و  لێپرسراوی کەرتەکان کرد کە لە رێگای دوورەوە هاتبوون، دواتر تیشکی خستەسەر ئامانجی کۆبونەوەکەو پلان و بەرنامەکانی مەکتەبی روونکردەوە  کە خۆی دەبینێتەوە لە نوێکردنەوەی دەستەی ناوەند و پێکهێنانی دەستەیەکی نوێ لە گەڵ ئۆرگانەکان کە لەژێر چەتری ناوەندی سوید بە یەک تیم ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، وتیشی: هەروەک سەرۆک مام جەلال تەئکیدی لەسەرکردۆتەوە، هەمیشە خۆنوێکردنەوە ئامانجێکی یەکێتی بووە و هۆکارێکی گەشەکردنی بووە، وتیشی: لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، نوێبوونەوەی یەکێتی بەردەوامە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی زیاتری یەکێتی، راشیگەیاند: بەهێزبوونی یەکێتی، لە قازانجی کۆمەڵانی خەڵک و هەموو چین و توێژەکان و پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکاندایە، ئاماژەی بەوەشدا: هەموو هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناوی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکدایە
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پاش روونکردنەوە و دانانی بەرنامەیەکی پوخت، بڕیاردرا بە دانانی دەستەیەکی نوێ بۆ بەشەکانی ناوەند کە سەرجەمیان لە کادرە تێکۆشەر و بە ئەزموونەکان و کەسوکاری شەهیدان پێکهاتبوون
    لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید، تەەاوت پشتیوانی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانئ ناوەندی سوید دەربڕی

    لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی نوێی بەشەکان، سوپاس و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو متمانەیە و  بەڵێنیاندا وەک یەک تیم بە سەرپەرشتی لێپرسراوی ناوەند، کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

    پاش تەواوبوونی گفت و گۆی هەڤاڵان کۆبونەوەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ هات

  • ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید: سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی

    رۆژی شەممە ٢٤ حوزەیران ٢٠٢٣، بەسەرپەرشتی خاتوو باخان لێپرسراوی ناوەندی ی.ن.ک لەسوید، یەکەم کۆبوونەوەی هەڤاڵانی دەستەی نوێی بەشەکانی ناوەند، بەساتێک بێدەنگی و رێزلێنان بۆ روحی بەرزو پیرۆزی شەهیدان دەستیپێکرد..

     لەوتەیەکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەند ، رووناکی خستەسەر دواین رووداو گۆڕانکارییەکانی هەرێم و ناوچەکەو، ئاست و شێوازیی کاری رێکخستنەکانی لەسوید بۆ ئامادەبووان روونکردەوەو  تەئکیدی لەپێکەوە هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان هەڤاڵان کردەوە  بەجۆرێک کە ئامانجیان برەودان بێت بەتۆکمەکردنی ریزەکانی رێکخستن و سەرخستنی دەنگ و سەنگی یەکێتی لەناوخۆو دەرەوەشدا،  داواشی لێکردن بۆ بەردەوام بوون لەپێشکەوتن و بەرەوپێشچوونەکان، وەک یەک تیمی بەهێزو کاریگەر  ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن، بۆ ئەوەش پشتیوانیی هاوکاریی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە.

    پاشان هەریەکە لە هەڤاڵانی بەشداربوو  بەپرسیارو گوزارشتەکانیان، دیدوتێڕوانینی خۆیان بۆ بەتۆکمەیی هێشتنەوەی ریزەکانی رێکخستن لەدەرەوە بەگشتیی و لەسوید بەتایبەتی خستەڕوو، پاشان لەلایەن هەڤاڵ لێپرسراوی ناوەندەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوەو هەموویان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسوید هەردەم بەگەشیی و پێشەنگیی دەمێنێتەوە..

  • دەستەی ناوەندی سوید کۆبوەوە

    ڕۆژی 11-11-2023 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سویدو بە ئامادەیی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب  هەڤاڵ هاوار حاجی لێپرسراوی بەشی ناوەندەکان و هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی بەشێ رێکخستنەکانی دەرەوەو هەڤاڵ سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە سوید دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی سوید کۆبونەوە

    ئامانج لە کۆبونەوەکە بۆ چەند پرسێکی حزبی و بۆچۆنێتی بە گڕخستنی هەوڵ و پشتیوانیەکانی هەڤاڵانی دەرەوەبوو لە بانگەشە بۆ لیستەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

    لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی هەڤاڵانی ئەندام مەکتەب کرد، ئەوانیش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکان باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست

    ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید
    11-11-2023

  • ئەنجومەنی ناوەندی سوید بۆ پشتیوانی کاندیدانی یەکێتی کۆبونەوە

    لە ڕۆژی ١١-١١-٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ باخان بورهان لێپرسراوی ناوەندی سوید  ئەنجومەنی ناوەند بە ئامادەیی نوێنەری یەکێتی سەمیر امین کۆبونەوە بە مەبەستی بانگەشەو پشتیوانی لە کاندیدەکانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەو صلاح الدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەوا بڕیارە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت

    لە سەرەتادا لێپرسراوی ناوەند و هەڤاڵانی ناوەند تیشکیان خستە کارو چالاکیەکانیان و هەوەڵەکانیان لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی و کاری ڕاگەیاندن لە پشتیوانی لیستەکانی یەکێتی و هەروەها چەند پێشنیازو داواکاریەکیان ئاراستەی لئپرسراوی ناوەند  کرد، ئەویش لە درێژەی وتەو ڕوونکردنەوەکانی باسیان لەوە کرد ئێستا دەرەوە وەکو ئۆرگانێکی مەکتەب ڕێکخستن بە سەرپەرشتی بەڕێز هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کارەکانی دەرەوە ئەنجام دەدات، هەروەها دەوری کاریگەری ناوەندی سویدیان بەرز نرخاند و داویان کرد بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵ بدەن لە گەڵ دۆستان و خزم و کەس و کاریان لە ناوچە دابڕێنراوەکان بە تایبەت کەرکوکی قودسی کوردستان بۆ پشتیوانی و سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆیان خواست
    11-11-2023

  • بەرواری ١١-١١-٢٠٢٣ مەڵبەندی کوردی ڤییەنا بانگهێشتی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی کرد بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بەشی ڕێکخست هەڤاڵ لەمیعە باڵەک و لێپرسراوی بەشی پەیوەندیە عێراقی و کوردستانیەکان هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا و لێپرسراوی بەشی دارایی هەڤاڵ سەردار ئەحمەد هەروەها بە بەژداری کردنی زۆری هەڤاڵانمان بەژداربوون

    مەڵبەندی کوردی بانگهێشتی هەریەک لەم هەڤاڵانە (Frau Helga Smirhovsky ,Herr Wieland Schneider,Frau Maria Six-Hohenbalken ,Dr.Jan Peter Kreisky ,Dr.Thomas Schmidinger , Frau Mary Kreutzer , Herr Paul Klingenberg ,Frau Laura Schuller , Frau Berivan Aslan , Dr.Mikael Nuri )کرد .

    لە ٣٥ ساڵی ڕابردودا هاوکاری کوردیان کردوە لە ساڵانی ٨٠ کانەوە بەژدار بونە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ و وە ئەوانەی هاتونەتە ووڵاتی نەمسا لە وەرگرتنی لجوء و پێدای ئیقامەی مانەوە و وە لە پێشکەش کردنی کلتوری کوردی و نوسینەوەی کلتوری کوردی .

    وە بەڕێز تۆماس شمیدینگە لە بەشی زانستە ڕامیاریەکان لە زانکۆی نەمسا توانیویانە لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی کورد و نەمساوی کوردستان بخەنە ناو بەشی زانستە ڕامیاریەکان لەوێ بتوانن دەرسی لەسەر بخوێنن .

    هەروەها لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و زۆرێک لە هەڤاڵان بەژداربوونە بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە چووە ، هەروەها ئەو نەمساویانەی بانگهێشت کراون ڕێزیان لێنرا بە هۆکاری ئەوەی هاوکاری کوردیان کردوە ئەوانەی لە حیزبی SPÖ , هەروەها هەڤاڵ عەزیز میران ئامادەبوو .

    مەڵبەندی کوردی بەڕێوەی بردوە وە ناوەندی نەمسا ڕۆڵی خۆی هەبوە ، پاشان گۆرانیبێژ مستەفا دادەر لە هۆڵەنداوە ئامادەبوو وە دکتۆرێکی نەمساوی بە پیانۆ  و هەڤاڵ ڕزگار خۆشناو بە عود بێژ بەژدار بوو .

    پاشان بەرپرسی بەشەکانی مەڵبەندی کوردی هەریەک لە هەڤاڵان (دانا شەدەڵە و هەردی شێروانی و بروسک ڕەشید و جەلیل خەیات ) سەرپەرشتیاری مەڵبەند دەکەن .

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك

    ١٢-١١-٢٠٢٣

  • کۆبونەوەی کەرتی یاڤلە بە سەرپەرشتی هەڤال ئەکرەم محمود و بە بەژداری هەڤال باخان لێپرسراوی ناوەند کۆبونەوەی ئاسای خۆیان کرد لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆرانکاریەکانی دوای کۆنگرە سەرکەوتوەکەی ی ن ک وهەلبژاردنی ئەنجومەی پارێزگان. جەخت لەسەر کرایەوە
    ١٢-١١-٢٠٢٣

  • کۆبوونەوەی ناوەندی نەمسا -کەرتی هەنگاریا ی.ن.ك بەڕێوەچوو

    ئەمڕۆ بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ بەسەرپەرەشتی هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی لێپرسراوی ناوەندی نەمسا و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هەڤاڵ عەبدووللە پۆڵا لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکان و هەڤاڵ پەیمان هادی حسن لێپرسراوی ئامار و هەڤاڵ شاخان عەلی عەبدووللە لێپرسراوی ڕاگەیاندن و هەڤاڵ سەردار ئەحمەد لێپرسراوی دارایی و هەڤاڵ هەکار شەدەڵە لێپرسراوی پەیوەندیەکان و هەڤاڵ لەمیعە باڵەک لێپرسراوی ڕێکخستن و هەڤاڵ محمد کەریم ئیبراهیم نوێنەری ی.ن.ك لە ووڵاتی نەمسا و هەڤاڵ ماهر محمد ئەمین لێپرسراوی کەرتی ووڵاتی هەنگاریا بەڕێووەچوو

    سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
    پاشان هەڤاڵ هێمن هاوار شێروانی تیشکی خستەسەر گۆڕانکاریەکانی ناوەوە و دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانکاری مەڵبەندەکان و هەروەها مەکتەبەکان و باسکردنی باردوخی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوە هەروەها ڕۆڵی سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی دوای گۆڕانکاریەکان و سەردانیکردنی بۆ لای لایەنە سیاسیەکان و باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە ، داڕشتن و بەرنامە دانان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پشتگیری کردنی کەسوکارمان لە کوردستان و دەنگدان بە ئەندامانی لیستی ژمارە (١٢٠) ی.ن.ك لە ناوچە جێناکۆکەکان

    هەروەها ئێوارەی ئەمڕۆ وەک ناوەندی نەمسا بەژداربووین لە پرسەی خوالێخۆشبوو (السید الحاج رمزی الصمیدعی) باوکی بەڕێز کونسوڵی عێراق لە ووڵاتی نەمسا

    ناوەندی نەمسا ی.ن.ك
    ٢٦-١١-٢٠٢٣

  • سوید / یۆتۆبوری

    کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری کۆبونەوەی گشتی ئەنجام دا

    ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ( مامۆستا هیوا جاف ) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی یۆتۆبۆری بە ئامادەبوونی هەڤاڵ( محەمەد فەرەج) بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوونی ناوەندی سوید و هەڤاڵ( سۆران شێخ رەسوڵ) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی ناوەند، و ئامادەبونی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی کەرت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
    کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان هەڤاڵ لیپرسراوی کەرت ئامادەبوانی بەخێر هێنا و لەوتەیەکی کورتدا ئامانج و تەوەرەکانی کۆبونەوەکەی بۆ ڕوونکردنەوە بەگشتی چۆنی یەتی نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوە و گەشەکردنی ڕێکخستنەکان و کاری پێکەوەیی بەگرنگ لەکاری رێکخراوەیدا وەسفکرد
    پاشان تەوەریکی تری کۆبونەوەکەی تەرخانکرد بۆ گرنگی پێدانی هەڤاڵانی دەرەوە و پەیوەندی کردن بەکەس و کار و دۆستانیان لە ناوەوە بۆ دەنگ دان بە لیست و کاندیدەکانی یەکیتی و داوای لیکردن کە هەموان کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ یەکیتی لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و دیالە و هەلبژاردنی پارێزگاکانی عیراق کە بریارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ بەڕێوە بچێ

    پاشان تەوەرێکی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ پیرۆزکردنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەم تەوەرەی کۆبونەوەکە هەڤاڵ( عبدوڵا عەلی ڕەشید) ناسراو بە کاکە( عەبە)  کە جەنابیان یەکێك بون لە یەکەم  دەستەی زیندانی یە سیاسی یەکانی شۆرشی نوێ و باسێکی لە سەر شەهیدان  (  شیهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحد و ئەنوەر زۆراب) پیشکەش کرد  لە سەر قارەمانی و خۆڕاگری و یاد و یادەوەریەکانی کەم ژیان و کەڵ ژیان  لەزینداندا
    هەرلە کۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی و سەرکەوتنی کۆنگرە و بەرەو پێشچوون و مەرکەزیەت لە بڕیارەکانی دوای کۆنگرەکرا
    پاشان هەڤاڵ ( محەمەد فەرج) باسی گرنگی و هەیکەل و پێکهاتەی ناوەندی سوید و ئەرك و کارەکانی هەر بەشێکی ناوەندەکەی بە چڕی کرد هەر لە کۆبونەوەکە دا هەڤاڵ (سۆران شێخ ڕەسول) باسی لە گرنگی بەشی هەڵبژارندن و کاریگەرەریەکانی ئەم بەشەی کرد لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات
    دواجار هەڤاڵانی ئامادەبوو بە پرسیار و سەرنج و تێبینی یەکانیان بابەتەکانی کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد ئەمەو کۆبونەوەکە بە سەرکەوتویی کۆتایی هات

                                 ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک

  • سوید / مالمۆ

    کەرتی رێکخستنی مالمۆ لە ساڵیادی رۆژی شەهیدی یەکیتی دا سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات

    ٢٥ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ شاندێکی کەرتی رێکخستنی مالمۆ کە پیکهاتبون لە هەڤاڵان : موراد بەحری برادۆست لیپرسراوی کەرت و بدیعە مولود و نوزاد محمد و پشتیوان عبداللە كارگێڕانی كەرت بۆبەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد لەمیانی سەردانەکەیاندا لە شاری  
    ستافانستورپ سەردانی بەڕێز ( ئەلیاس میرزا )خانەوادەی شەهیدی سەرکردە { حسێن بابەشێخ  } یان بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵی رێکخستنەکان و مەدالیای رێزلێنانی شەهیدانی یەکێتی یان پێش کەشکردن

    لەدریژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی کەرتی ڕیکخستنی مالمۆ بۆ لای خانەوادەی شەهیدان لە هەمان رۆژ و لە شاری لوند سەردانی مالی  ( ئاکۆ عەزیز میراز ) خانەوادەی شەهیدی فەرماندە ( دکتۆر شیرکۆ عەزیز میرزا ) یان کرد و چەپکە گولی ڕیکخستنەکان و مەدالیای ڕێزلێنانی شەهیدانیان پێش کەش کردن لەبەرامبەردا خانەوادەی سەربڵندی شەهیدان زۆر خۆسحاڵ بوون بە سەردانی شاندی کەرتی ریکخستنی مالمۆ بۆ لایان و بەگەرمی  پێشوازیان لیکردن

                                 ڕاگەیاندنی ناوەندی سوید ی.ن.ک